Jump to content

ڤیڕەی یان ئۆکتان


Taban

تۆ کامەیانت پێ باشە ؟  

7 ئەندام دەنگیان داوە

  1. 1. تۆ کامەیانت پێ باشە ؟

    • ڤیڕەی ڕێندەر
      2
    • ئۆکتان ڕێندەر
      4
    • هەردوکیان
      1


پێشنیاز کردنی بەشداری

هەروەک دەزانین کە بەم دواییانە ڕێندەرەرێکی تازە بە ناوی ئۆکتان ڕێندەر بڵاو کرایەوە کە زۆر بەهێزە و تاکە ڕێندەرەرە کە لە ڕوی ئاسانی و جوانی شان بدات لە شانی ڤیڕەی، بۆیە دەمەوێت ئەو پرسیارە بکەم کە ئایا کامیان هەڵبژێرم.

تایبەتمەندیەکانی ئۆکتان:

  • زۆر زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا.
  • لە ڕێندەر دا زۆر خێرایە، بە شێوەیەک کە لە کاتێکی کەم دا کوالیتیەکی زۆر باشت دەست دەکەوێت.
  • نرخەکەی زۆر گونجاوە لە چاو ڤیڕەی دا.
  • سەپۆرتی GPU ڕێندەری هەیە.
  • لە هەموشی گرنگتر ئەوەیە کە سیستمە Scatering ی  خۆی هەیە بۆ بڵاو کردنەوەی هەزارەها ئۆبجێکت بە ڕوەکاندا بێ ئەوەی کار بکاتە سەر فایلەکە و قورسی بکات.

جیاوازی کوالیتی ڤیڕەی و ئۆکتان:

1.thumb.jpg.1a7e76f00179cde0511ca42f25c7

 

سیستمی سکاتەری ئۆکتان بە کار هاتووە لەم دیمەنەی خوارەوە دا:

2.thumb.jpg.601e95e4b8ada6d484445d72a30f

ماڵپەڕی سەرەکی

 

هەر کامێکیتان هەڵبژارد تکایە هۆکارەکەی بنوسن.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش بۆ پرسیارەکەت.

ڕاستە ئۆکتان ڕێندەر کە بەم دواییانە دەرکەوتووە زۆر بەهێزە بەڵام هێشتا ساوایە بە بەراورد لە گەڵ ڤیڕەی دا کە تەمەنێکی زۆری هەیە و چەندین ساڵە کاری تێدا دەکرێت، بە ڕای من لەوانەیە ماوەیەکی تر لە ڤیڕەی باشتر دەرچێت بەڵام لە ئێستادا ڤیڕەی بەهێزترە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

هەرچەندە من زۆر کار بە بەرنامەی ماکس ناکەم، بەڵام زۆرم لە سەر ئۆکتان بیستوە و وابزانم بە نیازن وەشانێکی نوێش بۆ بەرنامەی مایا بڵاو بکەنەوە ..

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە ڕای منیش ڕاستە ئۆکتان لە سەرەتای ڕێگاکەیە بەڵام ، قۆناغی زۆر باشی بڕیوە. ئەو تایبەتمەندیانەی کە تابان خان ئاماژەی پێ داون زۆر سەرنجڕاکێشە بە تایبەت Octane Scatter کە وای لێ دەکات زۆر سوددار تر بێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە ڕاستی ئەمەش سەرنجی ڕاکێشام، ئەمە وتەی یەکێک لە CgArtist ە بەهێزەکانە ..

lol.thumb.jpg.774704cccecd79426762fa992f

 

ئەمەش بەستەری فایلی سریدی ماکسی ئەم وێنەیەی سەرەوەیە:

https://sathe.app.box.com/s/bzi2vaf6xzi6q81xiozh7rllz6r3zm6w

پێویستە پڵەگینی ئۆکتانت دابەزاندبێت..

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

من تا ئێستا ڤیڕەیم بە کار هێناوە، بەڵام دوو ڕۆژە ئۆکتانم داگرتوە و بە کاری دەهێنم زۆر خێرایە و ئەنجامەکەشی زۆر نایابە .

منیش ئۆکتان

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە ڕای من هەردوکیان بەهێزن و کاری زۆر نایابیان پێ کراوە، بەڵام ڤیڕەی مێژویەکی درێژی هەیە و بە هەر شێوەیەک بێت بڕوا ناکەم پڵەگینێک کە تازە دروست بوبێت بتوانێت ڕکەبەرایەتی بکات.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...