Jump to content

چەند جیاوازیەک لە نێوان ETABS و STAAD.Pro


Hasti Shwan

پێشنیاز کردنی بەشداری

چەند جیاوازیەک لە نێوان ETABS و STAAD.Pro :

19-20699-1172920988.thumb.jpg.950f5fcd4d

دەمەوێ هەندێك خاڵ  و جیوازی بخەمە روو لە نێوان ETABS و STAAD.Pro تا بتوانم سوودێک ببەخشم لەم مەکۆیەدا.هەردوو پرۆگرامەکە  STAAD.Pro  و ETABS زۆرترین بەکار‌ێنیان هەیە لە جیهاندا . هەردوو کۆمبانیای CSI و Bentley خۆیان با یەکەم پرۆگرامی شیکار کردنی بینا و تەلارەکان هەژمار دەکەن و ئەنجامێکی بێهاوتا پشان دەدەن. بەڵام چەند گۆرانکاریەکیان هەیە لە رووی شیکار کردن و دیزاینەوە. کە لیرەدا روون ی دەکرێتەوە.  

STAAD.Pro یەکێکە لە پرۆگراماکانیBentley زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لەکیشوەری ئاسیادا  تا فێرشنی ٨ ی هەیە وە پرۆگرامێکی ئاسانە لە رووی دەستکاریکردنی نووسينی Text Editor Facility کە بەکار دێت لە دروستکردنی مۆدێل دا و گۆڕين دا. (كاتێك دا فایلی ASCII ی  ETABS دروست نەبووە بۆ گۆرین و دروست کردنی مۆدێلەکان . بەڵام دەتوانرێت بگۆڕێت کارێکی زۆری دەوێ. لە کاتێک دا ETABS  یەکێکە لە پرۆگراماکانی CSI  بەکارهێنەریکی بەرچاوی هەیە وە زۆر پێشکەوتووترە کە زۆربەی تەلارە دیارەکانی دنیا بە ETABS دیزاین کراوە وەک لە گۆگۆکەیدا دیارە. لە رووی بەکار‌ێنانەوە کەمێک جیاوازە لە STAAD.Pro وەک  :

  1. شیکردنەوەی بیادنانی یەک لە دوای یەک (Construction sequence analysis).
  2. شیکردنەوەی Push-over analysis.
  3. ئەو ئەنجامانەی لە  ETABS دا دیارە لە شیکارکردن و دیزانی Shear wall دا بە شێوەیەکی ئاسان دەریدەخات وەک لەوەی لە STAAD.Pro دا دیارە ..
  4. کەم کردنەوەی باری زیندوو (Live load reduction) لە نهۆمەکانی سەرەوەدا لە کاتێکدا لە STAAD.Pro دا نیە.
  5. دەتوانرێت هێزی زەمین لەرزە لە هەرگۆشیەکدا بەکار بێت نەک تەنها لە تەوەری X و Yدا.
  6. مۆدێل کردنی باریک بوونەوەی جسری جۆنکریتی بوونی هەیە (Tapered Concrete Beams )
  7. لۆدی جیاوازبۆ پەنێلی جیاواز لە هەر نهۆمێکدا
  8. دیزاینکردنی شکلی جیاواز لە پایەی  کۆنکریتی دا .
  9. کاری Diaphragm لەگەل لۆدی زەمین لەرزە و لۆدی با لەسەر سێنتەری ئەو Diaphragm ە دا
  10. کلۆبوونی ئۆتۆماتیکی لۆدەکان لە زەمین لەرزە دا لە کاتێکدا لە STAAD.Pro بوونی نی یە.
  11.  بەکار ‌ێنان و دیاریکردنی ڤێکەتەری Eigen or Ritz لە  شیکاری Response Spectrum  
  12.  شیکار کردنی شیشی جسرەکان لەسەرمۆمێنتی رووی پایەکان ناک لەسەرهێلی ستوونی چەقی پایەکان.  شیکار کردنی شیشی پایەکان لەسەرمۆمێنتی جسری ژێر تاق Soffit Beam لەسەرهێلی ستوونی چەقی جسرەکان.
  13. دەستکاریکردنی تونیدی پەنێلی زۆنەکان.
  14. هەردوو پرۆگرامەکە  STAAD.Pro  و ETABS توانای دیزانیان هەیە بە پێ ی IS:13920 وردەکاری Ductile.
  15. هەردوو پرۆگرامەکە  STAAD.Pro  و ETABS  پرۆگرامێكی تریان لەگەل دایە لە دیزاینکردنی بناخەدا بەتایبەتی (MAT Foundation) کە بریتین لە STAAD.Foundation بۆ STAAD.Pro وە  SAFE بۆ ETABS.
  16. هەردوو پرۆگرامەکە  STAAD.Pro  و ETABS دیزانیان.
  17. پرۆگرامی SAP2000 پرۆگرامێکە توانای شیکار کردنی Creep / Shrinkage  هەیە کە پرۆگرامێکە لەگەل ETABS دا.
  18. هەردوو پرۆگرامەکە  STAAD.Pro  و ETABS رێگەی Matrix بەکار دە‌ێنن لە دیزاین کردنی هەر مێمبەری ستراکچەرەکەدا.
  19. هەردوو پرۆگرامەکە  STAAD.Pro  و ETABS توانای ڕیندەری ٣ رەهەندیان هەیە.

     

 چاوەرێی سەرج و تێبینیەکانتانیم ببوون لە لە هەر هەڵەیەک لە نووسین و ڕێزماندا...

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاکە @Hasti Shwan بابەتێکی زۆر جوانە و ماندوو بونی پێوە دیارە، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.

بە ڕاستی زۆر کەس ئەم پرسیارەی لا دروست دەبێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاکە هەستی گیان ڕوونکردنەوەکەت زۆر نایابە.

بە ڕای من هەردوو بەرنامەکە بەهێزن، بەس من زیاتر لە گەڵ ستاد دا مورتاحم و تە ئێستا هیچ کێشەئەکم بۆ درووست نەبووە.

تاکە کێشە ئەوەیە کە ناتوانم لۆدی سەر سلاب بڵاو بکەمەوە لە ستاد دا.

 

سەرکەوتوو بیت برام. ^_^

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

سەرەتا دەستخۆشی نوسینی ئەم بابەتە جوانەت لێ دەکەم ...

بە ڕای من هەردوو بەرنامەکە زۆر بەهێزن لە Analyze و Design دا، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەم دوو بەرنامەیە لە Drawing دایە، هیچ کامێکیان بە شێوەیەکی جوان توانای درەوین و دەرخستنی دیزاینەکەیان نیە، بە بەراورد بە بەرنامەیەکی وەک Robot یان Tekla Structure یان RCDC دا.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاک هەستی.

من زۆر دەستخۆشی ئەم بابەتە جوانەت لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و بابەتی جوانترت بۆ دەخوازم .

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...