Jump to content

تەلارسازی چیە؟ پرسیار و وەڵام


Taban

پێشنیاز کردنی بەشداری

تەلارسازی چیە؟

تەلارسازی یاخود بیناسازی بریتییە لە دیزاینكردن و دانانی نه‌خشه‌ی پرۆژەکان، ئه‌م به‌شه‌ زیاتر به‌شێكی هونه‌رییه‌، هەروەها تەنها زانست و جێبەجێکردن نییە، بەڵکو حەزە، خولیایە، هونەر و داهێنان و نوێگەرییە، تەلارساز تایبەتمەندی وەرئەگرێت لە ئەندازیاری بیناسازی و دیزاین و دروستکردن، هەروەها ئەم بەشە پەیوەندی بە بنیاتنانی شار و پلاندانانی شارستانییەوە هەیە، بەگشتی تەلارسازی بریتییە لە وێناکردن و خەیاڵکردنی دیزاینەکانە لە هزر و خەیاڵدا پاشان وەرگێڕانی ئەو وێنانەیە بۆ واقیع لە ڕێگای دیزاین و نەخشەسازییەوە.

بەشی ئەندایاری تەلارسازی بەرزترین بەشی کۆلێژی ئەندازیارییە، خوێندن تێیدا پێنج ساڵە، ئەم بەشە تایبەتە بە دیزاینکردن و دانانی نەخشەی بینا،
ئەندازیاری تەلارسازی زیاتر بەشێکی هونەرییە، واتا بیرکاری و فیزیای کەمتر تێدایە، بە بەراورد لەگەڵ بەشەکانی تر، بۆیە بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێ بچن بۆ کۆلێژی ئەندازیاری و زۆر حەز لە بیرکاری و فیزیای بیردۆزی ناکەن، ئەم بەشە لە زۆر لە زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە سەربەخۆیە واتا سەر بە بەشە ئەندازەیەکان نییە، قوتابییانی ئەم بەشە لە ماوەی پێنج ساڵی خوێندندا زۆر پڕۆژە ئامادە دەکەن و پەیکەر لە تەپەدۆر دروست دەکەن و هەروەها بەرنامەکانی وێنە کردن بە کۆمپیوتەر وەک ئۆتۆکاد بەکاردەھێنن،
ئەم بەشە سەرەڕای ئەوەی کە پێنج ساڵە بەڵام بابەتی لە بەشەکانی تر زیاتر نییە بەڵکو لەبەر بوونی پڕۆژەکان، کە ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت، بۆیە ئەم ساڵە درێژ کراوەتەوە،
 
لە ھەموو عێراق یان ھەموو شرق الاوسط بەشەکان یەک پڕۆگرامیان ھەیە ئەویش بە پێی UIA UNESCO چاپتەرەکیان دەرکردییە لەبارەی خوێندنی تەلارسازی،
ئەندازیاری تەلارسازی پێناسەی تایبەتی خۆی ھەیە، ئەویش ئەوەیە، ئەو شوێنەیە کە ژیان لە ناوی بەڕێوەدەچێت، چارەسەرکردنی پێداویستیەکانی ژیان لە بەشی تەلارسازی بە شێوەیەکی زانستی دەخوێندرێت،
دەتوانم بڵێم بەشی تەلارسازی ھەم ھونەرییە ھەم زانستیشە، وە بەشێکی جیھانیشە، قوتابی کاتێک لەم بەشە وەردەگیرێت، دەتوانێت لە ڕێگەی سەرچاوەکانی زانستی لە ئەنتەرنێت خۆی زۆر بەرەو پێش ببات،
وە قوتابی لەم بەشە پێویستە ئینگلیزیەکەی زۆر باش بێت، چونکە سەرچاوەی زانستی بابەتەکانی ئەو بەشە بە ئینگلیزییە.
 

ئەو بوارانەی تەلارساز دەبێت لێهاتووی تێدا هەبێت:

  1. لێهاتوویی لە شیکارکردن و لێکۆڵینەوە: 
    دەبێت ئەندازیاری تەلارساز ناوەڕۆك و بەشەکانی دیزاین و پێکهاتەکانی بە وردی شیکار بکات و لێکۆڵینەوە لە هەموو وردەکارییە بچوكەکان بکات، بۆ نمونە لەسەرەتادا دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ سیفات و تایبەتمەندی و گونجاویی شوێنی پرۆژەکان بکات. 
  2. لێهاتوویی لە مامەلە کردن لەگەڵ کەسانی تردا
    هەرگیز تەلارساز ناتوانێت بیرۆکە و پرۆژە و پلانەکانی بخاتەڕوو و ڕوونکردنەوەیان بۆ بکات ئەگەر لێهاتوو نەبوو لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ خاوەنکار و ئەندازیارانی تردا. 
  3. لێهاتوویی لە بەڕێوەبردن و ڕێکخستن و پەیوەست بوون بە کاتەوە. 
  4. لێهاتوویی لە بوارە تەکنیکییەکان 
    ئەندازیارانی تەلارسازی زۆرینەی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر لە کارەکانیان بەکاردەهێنن، بۆیە دەبێت لە بواری پرۆگرامسازی لێهاتوو و کارامە بن. 
    تێبینی: زۆر ئاساییە ئەگەر بەشێك لەم بوارانەدا لە کەسایەتی تۆدا نەبوون، بە پێی ئەزموون و کات و خوێندن دەتوانی لە هەموویان شارەزایی پەیدابکەی. 

 

مەرجە سەرەکییەکانی بوون بە تەلارساز:

چەند مەرجێکی سەرەکی، زۆر گرنگ و پێویستە تەلارساز هەیبێت و هەمیشە برەو بەو لایەنانە بدات:

  • هەبوونی خەیاڵێکی فراوان.
  • گرینگدان بە هونەر.
  • لێهاتوو و کارامەیی و بوونی حەزی نوێگەری.
  • هەستکردن بە بەرپرسیارێتی.
  • کارامە بێت لە پلاندانان.
  • گرینگیدان بە وردەکارییەکان و وردکار لە پڕۆژەکان.
  • توانای ڕووبەڕوبوونەوەی کێشەکان و داهێنان لە چارەسەرکردنیان.
  • توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.
  • خاوەن زەوق و سەلیقە و شێوازی تایبەتی بێت لە دیزاینکردن.
  • بەتوانا بێت لە بیرکاری و فیزیا و کیمیا.
  • کراوە بێت و توانای قبوڵکردنی ڕەخنە و پێشنیارەکانی هەبێت و بەدڵی فراوانەوە وەریانبگرێت.
  • بەتوانا بێت لە وێنەکێشانی بێ پێوەر.
  • لێهاتوو بێت لە پڕۆگرامەکانی وێنە و نەخشەسازی لە کۆمپیوتەر چەشنی.
  • داهێنان و نوێکاری لە بیرۆکە و پرۆژەکان.

 

بوارە زانستییەکانی خوێندنی تەلارسازیی:

ئەو بوارە تایبەتمەند و زانستییانەی کە لە خوێندنی تەلارسازییدا هەن بریتین لە:

  1. ئەندازیاری تەلارسازی تایبەتمەندە بە هەموو تەلار و بینایەك لە هەموو ڕوویەکەوە.
  2. ئەندازیاری شارستانی تایبەتمەندە بە تەلارە شارستانیەکانەوە.
  3. دیزاین کردنی ناوەوە Interior Design پەیوەستە بە دیزاینی بەشی ناوەوەی بینا و خانووەکان لە ڕووی نەخشەسازی و ڕازاندنەوە و جوانکارییەوە.
  4. پلان دانانی شار پەیوەستە بە دیزاینی شەقام و ڕێگاوبانەکان.
  5. دیزاینی هاوچەرخ و سەردەمیانە.
  6. هونەری تەلارسازی ئیسلامی.

 

جیاوازی نێوان بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و ئەندازیاری شارستانی:

تەلارسازی بریتییە لە دیزاین و نەخشەسازی پڕۆژەکان، شارستانی بریتییە لە جێبەجێکردنی نەخشە و دیزاینەکانی تەلارساز.
بەشێوەیەکی گشتی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی گرنگی به‌ دوورییه‌كان و بۆشاییه‌كان و خستنە کار و بەکارهێنانی هەموو ڕووبەری زه‌وییه‌كه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی خه‌ڵك له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌ و چۆنییه‌تی هه‌واگۆڕكێ و دیزاینی ناوەوەی بیناکە.
به‌ڵام، ئه‌ندازیاری شارستانی بنیاتنان ده‌كات، دیزاینی بناغه‌ی سه‌ره‌كی و شیكردنه‌وه‌ی خۆڵ و كه‌ش ده‌كات و هه‌ژماری قورساییه‌كان ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌ندازیاریی شارستانی بوارێكی فراوانتره‌ چونكه‌ جگه‌ له‌ بیناكاری به‌نداو و ڕێگاوبان و ڕووپێوی و چەندان بواری تر ده‌كه‌ن. هه‌رچی ئه‌ندازه‌ی ته‌لارسازییه‌ ته‌نها گرنگی به‌ دیزاینی خانوو و ته‌لاره‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌وه‌ی تریان باشتره‌ یان گرنگتره‌، چونكه‌ هه‌ردوو بوار پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ ڕێكی بكرێت. 

 

وانەکانی قۆناغی یەکەم:

  • Architecture Design I
  • Descriptive Geometry
  • Free Hand Drawing
  • Art & Architecture
  • Mathematics & Statistics
  • Computer Programming
  • English Language
  • Kurdology
  • Academic Debate
  • Graphics

ئەم بابەتانە لە هەموو زانکۆکان وەک یەکە، تەنها هەندێک جیاوازی هەیە، لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر، بۆ نموونە لەوانەیە بابەتێک لە زانکۆیەک لە قۆناغی دوو بخوێندرێت بەڵام لە زانکۆیاکی تر هەمان بابەت لە قۆناغی سێ بخوێندرێت، یان هەمان ناوەڕۆک بێت بەڵام ناوی بابەتەکە جیاواز بێت.

 

وانە سەرەکییەکانی تەلارسازی:

ئەو وانە سەرەکیانەی کە لەم بەشەدا دەخوێنرێت: 

  • جیاوازی نێوان مێژوو و تیۆری تەلارسازی. 
  • جیاوازی نێوان تەلارسازی و هونەر.
  • هونەری تەلارسازی.
  • شیکارکردنی پێکهاتەیی و بنەمایی لە تەلارسازیدا.
  • تیۆری و دیزاینی ڕوناکی لە تەلارسازیدا.
  • بەڕێوەبردن و بنیاتنان.
  • مێژووی تەلارسازی.
  • پڕۆگرامسازی.
  • دیزاینی ئەندازیاری.
  • دیزاینی تەلارسازی.
  • ڕووناکی لە بیناکان.
  • دەنگ لە بیناکان.
  • سیستمە ئەندازەییەکان.

تێبینی: ئەمانە بابەتی سەرەکیین پێویستە تەلارساز هەمووی بخوێنێت، بێجگە لەمانە بابەتی لاوەکی تریش هەن.

 

پڕۆگرامە گرنگ و پێویستەکان:

پڕۆگرامە پێویستیەکان کەزۆر گرینگن بۆ ئەندازیاری تەلارسازی بریتین لە:

  • ئۆتۆکاد AutoCAD:  پرۆگرامێکی تایبەتە بە وێنەکێشان و نەخشەسازیی ئەندازیاری.
  • سریدی ماکس 3ds Max: وێنە کێشانی ئەندازیاری بە شێوەی سێ دووریی.
  • چەند پڕۆگرامێکی تری هاوشێوەی ئەم دوانە کە تایبەتن بە ئەندازیاری و تەلارسازی چەشنی SketchUp و Rhino3D و Revit و Concept 3D.
  • لومیۆن Lumion 3D: کە پڕۆگرامێکی تایبەت بە ڕێندەر کردنی ڕاستەوخۆ Real time rendering ە و زۆر یارمەتیدەرە لە خێرا ڕاپەڕاندن و ڕێندەر کردنی کارەکان.
  • فۆتۆشۆپ Adobe Photoshop: پڕۆگرامێکی زۆر گرنگە کە بۆ Presentation ی دوو دووری 2D بە کار دەهێنرێت و دەتوانرێت لە Post Production ی وێنە سێ دووریەکانیش سودی لێ ببینرێت.

 

وەرگرتن

خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی 5 ساڵە و بە زمانی ئینگلیزییە، بەشێکی قورس و ووردە، پێویستە چەند بەهرە و لێهاتووییەکی گرینگت هەبێت بۆ ئەوەی شایەنی ئەوە بیت لەم بەشە بخوێنیت. 

 

لایەنی ئەرێنی خوێندنی ئەندازیاریی تەلارسازی :

  1. داهاتێکی باش و موچەیەکی بەرز.
  2. بوون بە خاوەنی پڕۆژەی تایبەتی و خستنەکاریان.
  3. زوو ئەزموون وەرگرتن. 

 

لایەنی نەرێنی خوێندنی ئەندازیاریی تەلارسازی:

  1. وردی و درشتی و گرنگیدان بە بچوکترین وردەکارییەکان بە بەردەوامی و کارکردنی بۆ چەندان کاژێری بەردەوام دەبنە هۆکاری ماندووبوون و بێزاری.
  2. هەندێك کات مامەڵەکردن لە گەڵ بریکارەکان زۆر قورسە، چونکە هەموو کەس توانای وردبینی و تێڕامانی نییە لە تەلارسازی، هەرکەسە و خاوەن زەوق و سەلیقە تایبەتی خۆیەتی.

 

گرینگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت:

  • زانکۆی سلێمانی
  • زانکۆی کۆیە
  • زانکۆی صەڵاحەدین
  • زانکۆی دهۆك

 

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 3 هەفتە دواتر...

> چۆن چوویتە ناو تەلارسازی.
> بۆچی بڕیارت دا تەلارسازی بکەیت.
> لە ماوەی کۆرسەکەتدا چۆن بوویت لەگەڵ پڕۆژەکانی پێشوو.

- بەرژەوەندییەکان
> بەرژەوەندییە شەخسیەکانت چین؟
> چەند شتێک چین کە لێکۆڵینەوەت کردووە و بە سەرنجڕاکێشت زانیوە.
> ئەم بەرژەوەندیانە چۆن کاریگەرییان لەسەر تۆ هەبوو لەگەڵ پڕۆژەی ئێستات؟

-کاریگەرییەکان
> چ هونەرمەندێک کاریگەری لەسەر تۆ هەبووە؟
> ئایا هیچ پێشانگایەک هەبووە کە سەردانیت کردبێت کاریگەری لەسەرت هەبووبێت؟
> ئایا هیچ دیزاینەرێک هەبووە کاریگەری لەسەر پڕۆژەکانت هەبووە؟

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

4 کاتژمێر لەمەوپێش، shamaal وتی:

> چۆن چوویتە ناو تەلارسازی.
> بۆچی بڕیارت دا تەلارسازی بکەیت.
> لە ماوەی کۆرسەکەتدا چۆن بوویت لەگەڵ پڕۆژەکانی پێشوو.

- بەرژەوەندییەکان
> بەرژەوەندییە شەخسیەکانت چین؟
> چەند شتێک چین کە لێکۆڵینەوەت کردووە و بە سەرنجڕاکێشت زانیوە.
> ئەم بەرژەوەندیانە چۆن کاریگەرییان لەسەر تۆ هەبوو لەگەڵ پڕۆژەی ئێستات؟

-کاریگەرییەکان
> چ هونەرمەندێک کاریگەری لەسەر تۆ هەبووە؟
> ئایا هیچ پێشانگایەک هەبووە کە سەردانیت کردبێت کاریگەری لەسەرت هەبووبێت؟
> ئایا هیچ دیزاینەرێک هەبووە کاریگەری لەسەر پڕۆژەکانت هەبووە؟

 

سڵاو 
من ئەمەویێت بۆ تەلار سازی بخوێنم وە  دەست خۆشیت لێدەکەم و سەرکەوتوو بیت.
ئەمەوێت سەرکەوتوانە بەشەکانی خوێندن تەواوکەم وە ئەمەش چەند پرسیاری لا دروست کردوم نامەوێت وەڵامێکی شەخسی بێت ببم بە مایەی بێزارکردنت، ئەگەر توانیت وەڵامکی گشتی 
زۆر سوپاس

 

 

> چۆن چوویتە ناو تەلارسازی.
> بۆچی بڕیارت دا تەلارسازی بکەیت.
> لە ماوەی کۆرسەکەتدا چۆن بوویت لەگەڵ پڕۆژەکانی پێشوو.

- بەرژەوەندییەکان
> بەرژەوەندییە کانت چین؟
> چەند شتێک چین کە لێکۆڵینەوەت کردووە و بە سەرنجڕاکێشت زانیوە.
> ئەم بەرژەوەندیانە چۆن کاریگەرییان لەسەر تۆ هەبوو لەگەڵ پڕۆژەی ئێستات؟

-کاریگەرییەکان
> چ هونەرمەندێک کاریگەری لەسەر تۆ هەبووە؟
> ئایا هیچ پێشانگایەک هەبووە کە سەردانیت کردبێت کاریگەری لەسەرت هەبووبێت؟
> ئایا هیچ دیزاینەرێک هەبووە کاریگەری لەسەر پڕۆژەکانت هەبووە؟

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 2 هەفتە دواتر...

بەڕێز @shamaal دەست خۆش بۆ بەشداریەکەت، بفەرموو چەند ڕونکردنەوەیەك..

زۆربەی زۆری ئەوانەی کە دەچنە تەلارسازی بە پێی نمرە هەڵیدەبژێرن واتە بە خواست نیە و تەنها نمرەکەیان بڕیار دەدات کە بەچن بۆ ئەو کۆلێژە، بگرە هەندێکیان هەر نازانن تەلارسازی چیشە، ڕێژەیەکی کەمیشیان بە حەز و ئارەزوو دەچنە کۆلێژەکە و هەڵیدەبژێرن و هەر لە زوەوە کاری لە سەر دەکەن.

بە گشتی تەلارسازی کۆلێژێکی زیندوە واتە ئەوەی دەچێتە ئەو کۆلێژە دوای ماوەیەك حەزی لێی دەبێت لە بەر ئەوەی کار لە گەڵ هەست و زەوقی کەسەکان دەکات و ئەمەش وا دەکات ڕێژەیەك لە هونەری تێکەڵ بێت.

بێگومان تەلارساز پێشەنگە لە کاری داهاتوو (دوای تەخەروج) دا، بەو پێیەی کە هەموو پڕۆژەیەك بە تەلارسازی دەست پێ دەکات و هەر ئەویش لیدی تیمەکە دەکات و زۆر جار دەچێتە بواری جێبەجێکردنیشەوە، ئەمەش وا دەکات خواست لە سەری زیاتر بێت، ڕاستە بۆ هەلی کار لەوانەیە هەلی کار بۆ ئەندازیاری شارستانی یان ئاودێری زیاتر بێت بەڵام شێوازی کاری تەلارسازی وا دەکات کە خواست زیاتر بێت لە سەری.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 5 مانگ دواتر...

دەست خۆش @Taban خان زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە.

ئەم ڤیدیۆیەش لەوانەیە سودی هەبێت..

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Rasti
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

22 خولەك پێش ئێستا، Rasti وتی:

ئەم ڤیدیۆیەش لەوانەیە سودی هەبێت..

 

بە ڕای من ئەم ڤیدیۆیە زۆر بە شێوەیەکی نازانستیانە ڕونکردنەوە دەدات و زیاتر لە گفتوگۆیەکی سەرەتایی دەچێت لە سەر بابەتەکە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 2 مانگ دواتر...

دەست خۆش تابان خان

بە ڕاستی زۆر بە وردی باست لێوە کردوە، هیوادارم ئەوانەی کە تازە دەچنە بەشی تەلارسازی سودی لێ ببینن.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • Dashty ئەمە بابەتەی جێگیر کرد
  • 4 مانگ دواتر...
  • 9 مانگ دواتر...

پۆلی ١٢م لە مناڵیەوە حەزم لە بەشی تەلارسازی بووە،لە ژماردن نایە ئەونە هاتووم ئەمەم خوێندۆتەوە نیوەیم لەبەر کردووەToT،، تەقریبەن ٤٢ ڕۆژی ماوە ویزاری دەرەجەی ئەم بەشەش زۆر بەرزە... 

هیوادارم دووبارە بێمەوە ئێرە 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...