26 ئایاری 20222 ساڵ دانراوە comment_2681 ئەم بابەتە لە نوسینی ئەندازیاری هاوڕێم ڕابەر حەمە فەریقە بۆ ئەندازیارانی شارستانی. * ماوەی چەند ساڵم پێویستە بۆ شارەزابوون لە کارە ئەندازیارییەکان؟ - لەبەر ئەوەی لە کاری ئەندازیاریدا مامەڵە لەگەڵ ئاو، خاک، پلەی گەرمی .... هتد. ئەکرێت بۆیە هەمیشە ئەندازیار لە هەر کارێک ئەزمونێکی نوێ وەرئەگرێت، بەڵام ئەزموونی زەروری کە ئەتوانین بڵێین ئەو ماوە زەمەنیەیی کە ئەندازیارێکی تازە پێویستی پێیەتی بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چۆنیەتی کارکردن و ئەو کەرەستانەی کە بەکاردێن لە کاری ئەندازیاریدا بەنزیکەیی ٤ ساڵە. * کاری ئێستەم هیچ پەیوەندی بە بواری ئەندازیارییوە نییە؟ - بۆ ئەوەی ببیت بە ئەندازیارێکی سەرکەوتوو تەنها ئەزموونی کاری ئەندازیاری بەس نییە، بەڵکو بابەتەکانی وەک: بەڕێوەبردن، پلاندانان، ژمێریاری، مامەڵەکردن،....هتد. زۆر گرنگن کە زۆربەی جار ئەم ئەزمونانە لە کاری ئەندازیاری بە ئاسانی دەست ناکەوێت، بۆیە ڕەنگە کاری ئێستەت دەرفەتێکی باشبێت بۆ وەرگرتنی ئەم ئەزمونانە. * ئەزمونی ئەندازیاریم کەمە بۆیە ناتوانم ببمە خاوەن کار لە بوارەکەم؟ - ئەندازیاران هەمیشە کەمی ئەزمون ئەکەن بە بیانوو بەڵام ئەگەر سەرەنجی ژمارەی ئەو مقاول و خاوەن کارانە بدەیت کە بەشێکی زۆریان نەک هەر ئەندازیار نین بەڵکو شارەزاییەکی زۆر کەمیان هەیە لەو بوارەیا ئەوا تێئەگەیت کە نەبونی ئەزمون چەند بیانویەکی بێ بنەمایە، ئەکرێت هەنێ جار بابەتی مادی کاریگەری گەورەی هەبێت بەڵام بە بڕوای من هۆکاری سەرەکی ئەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئەو ئەزمونانەی کە لە وەڵامی پرسیاری پێشوو باسکراوە. *چۆن بتوانم متمانە بە تواناکانی خۆم بکەم لەکاتی کارکردن لەگەڵ ئەندازیارە بە ئەزموونەکان لە پێگەی کاردا؟ - پێویستە بزانرێت هەموو کەس خاڵی لاواز و بە هێزی هەیە، ڕاستە تۆ ئەزمونت نییە بەڵام ئەتوانی بەهۆی دەستکەوتنی شارەزاییەکی باش لە بەرنامە ئەندازیارییەکان یان زمانی ئینگلیزی یان بەڕێوەبردنی پرۆژە یان لایەنی سەلامەتی هاوسەنگی ئەو دۆخە بکەیت کە تێیدا کارئەکەیت، چونکە زۆر جار ئەندازیارە بە ئەزمونەکان هەمان دەرفەتی تۆیان نەبووە بۆ فێربونی ئەو شتانە. * چ بابەتێک بخوێنمەوە کە یارمەتیدەرە بۆ شارەزابوون لە کارە ئەندازیارییەکان؟ - هەموو بابەتێکی ئەندازیاری گرنگن بۆ ئەندازیار بەڵام بەرنامە ڕێژی و پۆڵێنکردنی ئەو زانیارییانەی کە پێویستن زۆرتر گرنگن، بۆ نمونە تۆ وەڵامی دوو پرسیار نازانیت لە کاتی کارکردندا: یەکەم: کۆنکریتی جۆری C35 چییە؟ دووەم: لە بەرنامەی ئیتاب فاکتەری بومەلەرزە پێویستە چەند بێت؟ بە دڵنییایەوە بۆ ئەندازیارێکی تازە وەڵامی پرسیاری یەکەم پێویسترە چونکە گریمانەی ڕوبەڕوبونەوەی لە پێگەی کار زیاترە. لە 26 ئایاری 20222 ساڵ گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن توانا
30 ئایاری 20222 ساڵ comment_2705 دەست خۆش کاک @توانا. زانیاریەکان زۆر بوسودن، بە ڕای من ئەندازیاری شارستانی پێویستە هەندێك ئەساسیات هەیە بیزانێت بە تایبەت لە بواری کۆنکرێت دا، پاشان ئەوەی تری بە کار کردن لە دەرەوە دەتوانێت زیاتر وەرگرێت و فێر ببێت.
1 حوزەیرانی 20222 ساڵ comment_2718 لە ٢٦/٥/٢٠٢٢ کاتژمێر 23:20 دا، توانا وتی: - بۆ ئەوەی ببیت بە ئەندازیارێکی سەرکەوتوو تەنها ئەزموونی کاری ئەندازیاری بەس نییە، بەڵکو بابەتەکانی وەک: بەڕێوەبردن، پلاندانان، ژمێریاری، مامەڵەکردن،....هتد. زۆر گرنگن کە زۆربەی جار ئەم ئەزمونانە لە کاری ئەندازیاری بە ئاسانی دەست ناکەوێت، بۆیە ڕەنگە کاری ئێستەت دەرفەتێکی باشبێت بۆ وەرگرتنی ئەم ئەزمونانە. دەست خۆش کاك توانا، بابەتێکی بەسودە و دەستخۆشیش لە نوسەرەکەی دەکەم. ئەم دێڕەی لە سەرەوە دیاریم کردوە زۆر گرنگە.
1 حوزەیرانی 20222 ساڵ نوسەر comment_2723 زۆر سوپاس هاوڕێیان بە دڵنیاییەوە زۆرربهی ئهساسیات لە زانکۆ وەر ئەکیرێت بهڵام کافی نیە و پێویسته بەردەوام بێت، ئەمە بۆ زۆربەی پسپۆڕییهکان ڕاسته
5 حوزەیرانی 20222 ساڵ comment_2750 لە ١/٦/٢٠٢٢ کاتژمێر 13:21 دا، توانا وتی: زۆر سوپاس هاوڕێیان بە دڵنیاییەوە زۆرربهی ئهساسیات لە زانکۆ وەر ئەکیرێت بهڵام کافی نیە و پێویسته بەردەوام بێت، ئەمە بۆ زۆربەی پسپۆڕییهکان ڕاسته زۆر ڕاستە.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.