توانا 1 حوزەیرانی 2022 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 1 حوزەیرانی 2022 دانراوە نوسینی توانا عبداللە له لهندهن لە ساڵێ 2017 ئاگرێكی گهوره لهتاوهری گرین فیڵ كهوتهوه كه یهكێك بوو له تاوهرهكانی شاری لهندهن، ، ڕووداوهكه بووه هۆی گیان لهدهستدانی 72 كهس و برینداربوونی زیاتر له 70 كهس، یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئەوەی كە ئاگرەكە تەشەنەی كردووە لە قاتی 4 ەوە بۆ هەموو بیناكە بریتی بووە لەو مەوادەی كە لە ڕووپۆشی بیناكەدا بەكارهاتووە. كە بریتی بووە لە جۆرێكی aluminium composite material (ACM) ئەو ئاگرەی كە لە بیناكەی گەڕەكی كارێزەوشك كەوتەوە دوێنی11.09.2020 هەمان سیناریۆیە بەڵام بە سكەیڵێكی بچوكتر و خۆشبەختانە زیاتی گیانی نەبوو بەڵام زیانە مادییەكان زۆرە بە داخەوە" وەك شایەتحاڵەكان دەڵێن لە دووكانێكی خوارەوە لەحیم كراوە و تەشەنەی كردووە بۆ هەموو بیناكە. ئەم ڕووداوە بەسە بۆ ئەوەی پیداچوونەوە بە چۆنیەتی دیزاین و شێوازی بینا كردن و مەوادی بەكارهاتوو لە ڕۆپۆشكردنی بیناو باڵەخانەكان بدەین كە ئەوەش ئەركی حكومەت" نەقابەی ئەندازیاران و شارەوانی و دیزاینەرەكان و ئەو كۆمپانیایانەی كە كەرەستەی بینا دابین دەكەن. لە بەریتانیا ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەكە دەستیان كرد بە ڕووپیوییەك دەركەوت كە زیاتر لە 82 بینا هەمان كیشەیان هەیە و بڕیاریان دا بە گۆرانكاری لە یاساكان ( بەمەرجێك كۆتا یاسا لەو بارەیەوە ساڵی 2010 دەرچوو بوو !!) هۆكارە بنەڕەتیەكانی ئەم ڕووداوە و دووبارە بوونەوەی لە داهاتووشدا بریتیە لە : - نەبوونی یاسایەكی گونجاو و بەهێز لە جیبەجێكردن. - كەمی شارەزایی یان نەبوونی هۆشیاری لە بواری ئاگر و سەلامەتی ئاگر لە بیناكاندا. - نەبوونی هۆشاری لە لایەن تەلارساز، ئەندازیاری دیزاینەری ستراكچەر ، سەرپەرشتیار و جێبەجێكار لە ڕەفتاری كەرەستەكان و بەرگەگرتنیان لە كاتی ئاگركەوتنەوەدا . تێبینی ئەم بابەتم پێشتر لە بلۆگی توانا بڵاوکراوەتەوە 3 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Taban 2 حوزەیرانی 2022 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 2 حوزەیرانی 2022 دانراوە دەست خۆش کاك @توانا بابەتێکی زۆر جوانە. بەڵام چۆن Aluminum Composite Panel ئەبێتە هۆی گڕ گرتن؟ یەكێك لە تایبەتمەندیەکانی ئەو پانێڵانە ئەوەیە کە ئاگر نگرن و بە دوو پلێتی ئەلەمنیۆمی دەورە دراوە. لەوانەیە کوالیتیەکەی لەوەدا دەور ببینێت؟ ئەو مادە سلیکۆنیەش کە لە نێوانیاندایە تایبەتە وDuctility زیاد دەکات و عەزلێکی کەمی بۆ دروست دەکات. 1 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەناریا 4 حوزەیرانی 2022 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 4 حوزەیرانی 2022 دانراوە دەست خۆش کاك توانا وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 5 حوزەیرانی 2022 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 5 حوزەیرانی 2022 دانراوە دەست خۆش کاک @توانا بۆ ڕونکردنەوەکەت. سەرکەوتوو بیت. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.