27 کانونی یەکەمی 20158 yr دانراوە من خوێندکاری قۆناغی دوی ئەندازیاری شارستانی ئاودێریم دەمەوێت فێری پڕۆگرامی ئەوتۆکاد و سکێتچ ئەپ و سری ماکس ببم بەڵام ئایا جیاواوازی لە نێوان دیزاینی ئێمەی ئەندازیاری شارستانی لەگەڵ ئەندازیاری تەلارسازی چییە کە بەو بەرنامانە دەیکەین ؟
27 کانونی یەکەمی 20158 yr دانراوە بێگومان زانین و فێر بونی هەر بەرنامەیەک خۆی لە خۆیدا سودی تایبەتی هەیە بۆ ئەندازیار، بەڵام زۆر باشترە کە لەو فیڵدەی خۆیدا کار بکات. بۆ نمونە کاتێک باسی سکێچ ئەپ دەکرێت یەکسەر ئەندازیاری تەلارسازت دێتەوە بەر چاو کە ئەو بەرنامەیە سودی تەواوی هەیە لە بواری تەلارسازی دا. بە ڕای من تۆ لە بەر ئەوەی ئەندازیاری شارستانی دەخوێنیت ئەم ڕێنماییانە لە بەر چاو بگرە : وا باشترە خۆت فێری بەرنامەی ئۆتۆکاد بکەی، لە بەر ئەوەی بەرنامەی ئۆتۆکاد بۆ هەموو بەشەکانی ئەندازیاری پێویستە. ئەگەر خوێندنەکەت پەیوەندی بە بواری Infrastructure ەوە هەیە ئەوا وا پێویستە خۆت فێری بەرنامەی Civil 3d و AutoCAD Infrastructure بکەی. ئەگەر دەتەوێ بچیتە بواری Structural Design ەوە ئەوا وا باشترە خۆت فێری یەکێک لە بەرنامەکانی وەک Etabs یان Staad pro بکەی. لە هەموو کاتێکیشدا دەتوانی وەک هیوایەتێک خۆت فێری بەرنامەی تر بکەی بەڵام بۆ ئەندازیاری شارستانی بە ڕای من سکێچ ئەپ و سریدیماکس زۆر سودی نابێتم چونکە ئەو دوو بەرنامەیە زیاتر لە لایەن ئەندازیارانی تەلارسازەوە بە کار دەهێنرێت. هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبوبێت.
28 کانونی یەکەمی 20158 yr دانراوە بە ڕای من هەر بەرنامەیەک کە حەزت لێی بێ خێراتر فێری دەبی و درەنگتریش بیرت دەچێتەوە ، بە دەر لەمە بۆ ئەندازیاری شارستانی ئەودێری، بەرنامەی Autodesk Civil 3d زۆر پێویستە، بەڵام ئەوەش بزانە کە زۆر کەس هەن فیلدێکی تری وەک شارستانیان تەواو کردوە و ئێستا لە گرافیک دیزاین دا کار دەکەن و سەرکەوتوشن.
28 کانونی یەکەمی 20158 yr دانراوە بەڕێز @bahman omar جیاوازیەکان زۆرن، یان بە واتایەکی تر دوو ڕێچکەی جیاوازن بەڵام لە کۆتاییدا هەر دوو ڕێچکەکە وەک یەک تیم کار دەکەن. هەر وەک برادەران ئاماژەیان پێ داوە دەتوانی خۆت فێری هەر بەرنامەیەک بکەی کە دەتەوێ بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە کامیان سودی دەبێ بۆت.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.