Jump to content

جیوازی نێوان دیزاینی تەلارسازی و شارستانی چییە ؟


bahman omar

پێشنیاز کردنی بەشداری

من خوێندکاری قۆناغی دوی ئەندازیاری شارستانی ئاودێریم 

دەمەوێت فێری پڕۆگرامی ئەوتۆکاد و سکێتچ ئەپ و سری ماکس ببم 

بەڵام ئایا جیاواوازی لە نێوان دیزاینی ئێمەی ئەندازیاری شارستانی لەگەڵ ئەندازیاری تەلارسازی چییە کە بەو بەرنامانە دەیکەین  ؟

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بێگومان زانین و فێر بونی هەر بەرنامەیەک خۆی لە خۆیدا سودی تایبەتی هەیە بۆ ئەندازیار، بەڵام زۆر باشترە کە لەو فیڵدەی خۆیدا کار بکات. بۆ نمونە کاتێک باسی سکێچ ئەپ دەکرێت یەکسەر ئەندازیاری تەلارسازت دێتەوە بەر چاو کە ئەو بەرنامەیە سودی تەواوی هەیە لە بواری تەلارسازی دا.

بە ڕای من تۆ لە بەر ئەوەی ئەندازیاری شارستانی دەخوێنیت ئەم ڕێنماییانە لە بەر چاو بگرە :

  1. وا باشترە خۆت فێری بەرنامەی ئۆتۆکاد بکەی، لە بەر ئەوەی بەرنامەی ئۆتۆکاد بۆ هەموو بەشەکانی ئەندازیاری پێویستە.
  2. ئەگەر خوێندنەکەت پەیوەندی بە بواری Infrastructure ەوە هەیە ئەوا وا پێویستە خۆت فێری بەرنامەی Civil 3d و AutoCAD Infrastructure بکەی.
  3. ئەگەر دەتەوێ بچیتە بواری Structural Design ەوە ئەوا وا باشترە خۆت فێری یەکێک لە بەرنامەکانی وەک Etabs یان Staad pro بکەی.

لە هەموو کاتێکیشدا دەتوانی وەک هیوایەتێک خۆت فێری بەرنامەی تر بکەی بەڵام بۆ ئەندازیاری شارستانی بە ڕای من سکێچ ئەپ و سریدیماکس زۆر سودی نابێتم چونکە ئەو دوو بەرنامەیە زیاتر لە لایەن ئەندازیارانی تەلارسازەوە بە کار دەهێنرێت.

 

هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبوبێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە ڕای من هەر بەرنامەیەک کە حەزت لێی بێ خێراتر فێری دەبی و درەنگتریش بیرت دەچێتەوە ،

بە دەر لەمە بۆ ئەندازیاری شارستانی ئەودێری، بەرنامەی Autodesk Civil 3d زۆر پێویستە، بەڵام ئەوەش بزانە کە زۆر کەس هەن فیلدێکی تری وەک شارستانیان تەواو کردوە و ئێستا لە گرافیک دیزاین دا کار دەکەن و سەرکەوتوشن.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بەڕێز @bahman omar جیاوازیەکان زۆرن، یان بە واتایەکی تر دوو ڕێچکەی جیاوازن بەڵام لە کۆتاییدا هەر دوو ڕێچکەکە وەک یەک تیم کار دەکەن.

هەر وەک برادەران ئاماژەیان پێ داوە دەتوانی خۆت فێری هەر بەرنامەیەک بکەی کە دەتەوێ بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە کامیان سودی دەبێ بۆت.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...