bahman omar 27 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 27 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە من خوێندکاری قۆناغی دوی ئەندازیاری شارستانی ئاودێریم دەمەوێت فێری پڕۆگرامی ئەوتۆکاد و سکێتچ ئەپ و سری ماکس ببم بەڵام ئایا جیاواوازی لە نێوان دیزاینی ئێمەی ئەندازیاری شارستانی لەگەڵ ئەندازیاری تەلارسازی چییە کە بەو بەرنامانە دەیکەین ؟ 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەرمەد 27 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 27 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە بێگومان زانین و فێر بونی هەر بەرنامەیەک خۆی لە خۆیدا سودی تایبەتی هەیە بۆ ئەندازیار، بەڵام زۆر باشترە کە لەو فیڵدەی خۆیدا کار بکات. بۆ نمونە کاتێک باسی سکێچ ئەپ دەکرێت یەکسەر ئەندازیاری تەلارسازت دێتەوە بەر چاو کە ئەو بەرنامەیە سودی تەواوی هەیە لە بواری تەلارسازی دا. بە ڕای من تۆ لە بەر ئەوەی ئەندازیاری شارستانی دەخوێنیت ئەم ڕێنماییانە لە بەر چاو بگرە : وا باشترە خۆت فێری بەرنامەی ئۆتۆکاد بکەی، لە بەر ئەوەی بەرنامەی ئۆتۆکاد بۆ هەموو بەشەکانی ئەندازیاری پێویستە. ئەگەر خوێندنەکەت پەیوەندی بە بواری Infrastructure ەوە هەیە ئەوا وا پێویستە خۆت فێری بەرنامەی Civil 3d و AutoCAD Infrastructure بکەی. ئەگەر دەتەوێ بچیتە بواری Structural Design ەوە ئەوا وا باشترە خۆت فێری یەکێک لە بەرنامەکانی وەک Etabs یان Staad pro بکەی. لە هەموو کاتێکیشدا دەتوانی وەک هیوایەتێک خۆت فێری بەرنامەی تر بکەی بەڵام بۆ ئەندازیاری شارستانی بە ڕای من سکێچ ئەپ و سریدیماکس زۆر سودی نابێتم چونکە ئەو دوو بەرنامەیە زیاتر لە لایەن ئەندازیارانی تەلارسازەوە بە کار دەهێنرێت. هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبوبێت. 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
bahman omar 27 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 27 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە دەستخۆش کاک سەرمەد زۆر سوپاس وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Taban 28 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە بە ڕای من هەر بەرنامەیەک کە حەزت لێی بێ خێراتر فێری دەبی و درەنگتریش بیرت دەچێتەوە ، بە دەر لەمە بۆ ئەندازیاری شارستانی ئەودێری، بەرنامەی Autodesk Civil 3d زۆر پێویستە، بەڵام ئەوەش بزانە کە زۆر کەس هەن فیلدێکی تری وەک شارستانیان تەواو کردوە و ئێستا لە گرافیک دیزاین دا کار دەکەن و سەرکەوتوشن. 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 28 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 28 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە بەڕێز @bahman omar جیاوازیەکان زۆرن، یان بە واتایەکی تر دوو ڕێچکەی جیاوازن بەڵام لە کۆتاییدا هەر دوو ڕێچکەکە وەک یەک تیم کار دەکەن. هەر وەک برادەران ئاماژەیان پێ داوە دەتوانی خۆت فێری هەر بەرنامەیەک بکەی کە دەتەوێ بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە کامیان سودی دەبێ بۆت. 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
bahman omar 31 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 31 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکانتان وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.