Jump to content

پڵەگینی Max2C4D نوێ کرایەوە


Taban

پێشنیاز کردنی بەشداری

هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنارانی سینەما فۆر دی و ماکس، گروپی پەرەپێدەری پڵەگینی Max2C4D کە هەڵدەستێت بە کۆنڤێرت کردنی فایلی ماکس بۆ سینەما فۆردی هەستان بە بەرهەم هێنانی وەشانێکی نوێی ئەو پڵەگینە کە وەشانی ٢ ی پڵەگینەکەیە و چەندین تایبەتمەندی نوێ زیاد کراوە و چاکسازی لە تایبەمەندیە کۆنەکاندا کراوە.

 

لە گرنگترین تایبەتمەندیە بنەڕەتیەکانی ئەم پڵەگینە بریتین لە:

  1. گۆڕینی فایلی ماکس بۆ سینەما فۆر دی بە تەنها ٢ کلیک.
  2. دروست کردنی Library بۆ سینەما فۆر دی لە مۆدێلی ماکسەوە.
  3. پاڵپشتی کردنی ڤیڕەی، بە شێوەیەک دەتوانێت گشت ماتریاڵ و ڕوناکیەکانی ڤیڕەی ماکس بگۆڕێت بۆ سینەما فۆر دی یان ڤیڕەی سینەما فۆر دی.
  4. کردنەوەی ئەو مۆدێلانەی کە بۆ ماکس دروست کراون و گۆڕینیان بۆ سینەما فۆر دی.
  5. دەتوانی مۆدێلەکانی ماکس بە ئاسانی بەکاری بهێنی لە بەرنامەی ئافتەر ئیفێکت چونکە سینەما پاڵپشتی تەواوی ئافتەر یئفێکت دەکات.
  6. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش.

 

1980476_orig.png.964761e8c90b47add420abc

 

لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە:

  1. پاڵپشتی چەند تایبەتمەندیەکی تری ڤیڕەی دەکات.
  2. بە تەواوی پاڵپشتی ڤیڕەی 3 و 3.2 دەکات.
  3. ئێستا دەتوانی هەمو فایلەکە بگۆڕی یان تەنها ئەو ئۆبجێکتەی کە دیاری دەکەی.
  4. پاڵپشتی کردنی V-Ray FastPrev کە تایبەتە بە خێرا کردنی ڕێندەری ڤیڕەی بۆ ئۆبجێکتەکان پێش ئەوەی فایناڵ ڕێندەر بکەی.
  5. ئێستا دەتوانی ڕێچکەیەکی کاتی (Temporary) دیاری بکەی بۆ پاشەکەوت کردنی فایلەکان، پێش گواستنەوەیان.
  6. لەم وەشانە دا مۆدیفایەری Turbosmooth/Meshmooth دەگۆڕێت بۆ subdivision generator ی سینەما فۆر دی.
  7. دۆزینەوەی کارەکتەری نەگونجاو لە ناوی ماتریاڵ و تێکسچەر و ئۆبجێکتەکاندا، هەروەها تایبەتمەندیەک زیاد کراوە بۆ چاک کردنی ئەو کێشانە.

 

 

ماڵپەڕی سەرەکی

 

پرۆمۆی پڵەگینەکە:

 

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...