Jump to content

ئۆتۆدێکسک Extension 2 ی بۆ ماکسی 2016 بڵاو کردەوە


خەڵات جەلال

پێشنیاز کردنی بەشداری

لە درێژەی پەرەپێدان و درێژە دان بە ماکسی ٢٠١٦ کۆمپانیای ئۆتۆدێسک Extension 2 ی بۆ ئەو پرۆگرامە بڵاو کردەوە کە پێک دێت لە کۆمەڵێک نوێکاری و ئامرازی نوێ کە بۆ ئەو بەرنامەیە زیاد دەبێت. ئەوەی شایانی باسە ئەم ئێکستێنشنە پاش بڵاو کردنەوەی سێرڤس پاکی ٢ (SP2) ی بەرنامەکە بڵاو کرایەوە کە لەوانەیە چەند گۆڕانکاریەک لە Library سەرەکی بەرنامەکە دا کرابێت لەبەر ئەوەی بە گشتی سێرڤس پاک بریتیە لە کۆمەڵێک چاکسازی کە لە کۆدی بنەڕەتی بەرنامەکەدا دەکرێت، واتە بۆ ئەوەی Extension 2 دابەزێنی پێویستە سەرەتا SP2 دابەزێنی.

هەر وەک لە سەرەتا دا باسم لێوە کرد ئەم ئێکستێنشنە چەند تازەگەریەکی تێدایە کە بە گشتی خۆی لە چەند Importer و Standard Object و سکریپتێک دا دەبینێتەوە.

 

گرنگترین تایبەتمەندیەکان:

  • چەند پێکهاتەیەک بۆ Max Creation Graph زیاد کراوە کە کار لە سەر باشتر کردنی توانای ئەو بەشە دەکەن کە بریتین لە هێنانی وێنە، هاوردە کردنی داتای Simulation ی میکانیک و ئەیرۆداینامیک بە شێوەی فایلی CSV و هەروەها کردنەوەی فایلی VDB و چەندین نوێکردنەوە و تازەگەری نوێ لەو بەشە دا.

 

  • هاوردە کردنی Simulation Data بە شێوەیەکی زۆر ئاسان کە وا لە بەرنامەکە دەکات گرینگی تەواوی پێ بدرێت لە لایەن ئەو کەسانی کە لە بوارەکانی VFX و mykanyk کار دەکەن .

3dsMax2016Ext2_CFD.png.5c4a6101a7853b194

( تایبەتمەندی Simulation Data Import )

  • زیاد کردنی (Text and Shape Map) کە تایبەتە بە دروست کردنی ماپی تایبەت بە Shape یان نوسین ، کە ئەمە لە پێشوتر دا نەبوو وە بۆ ئەنجام دانی پێویست  بوو بەرنامەیەکی تری وەک فۆتۆشۆپ بە کار بهێنی. چەند تایبەتمەندیەکی گرنگ لەم ماپە دا هەیە لەوانە وەرگرتنی ئەلفای ئەو ماپە و گۆڕینی باکگراوند و شێوەی نوسین و شکڵەکان، هەروەها بەکار هێنانی ماپەکە بۆ لەیەرەکانی Opacity و Bump و Displacement.

3dsMax2016Ext2_TextMap.png.6e83d4ec8e00f

( تایبەتمەندی Text and Shape Map )

  • چاکسازی لە Text Editor ی سەرەکی بەرنامەی ماکس دا کراوە و لە کاتی هەڵبژاردنی فۆنتەکاندا ناوی فۆنتەکە دەنوسرێت لە تاقیکردنەوەی فۆنتەکە دا کە ئەمە وای لێ دەکات بە خێرایی ئەو فۆنتەی دەتەوێت بیدۆزیتەوە و تایبەتمەندی (Generating geometry) بە شێوەی ئاسایی لە کار خراوە بۆ ئەوەی ڕێبگرێت لە تێکەش بوون لە کاتی پان کردن یاب بچوک کردنەوەی نوسین دا .
  • زیاد کردنی (Texture Object Mask) کە هەڵدەستێت بە دروست کردن و ڕێک خستنی چاند ماتریاڵێک و بە کار هێنانی (Shape) ێک بۆ ڕێکخستنی ماتریاڵەکان لە سەر ئۆبجێکتەکان.

 

  • زیاد کردنی کۆماندی (Print Studio access) لە مینیوبار دا بۆ ئەوەی بە تەنها یەک کلیک ئەو بەرنامەیە بکەیتەوە و ئۆبجێکتەکان بچنە ناویەوە، کە بەرنامەیەکی تایبەتە بە پرینتەری سریدی و لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم هێنراوە.

3dsMax2016Ext2-SendToPrintStudio.jpg.1f5

( تایبەتمەندی Print Studio Access )

  • ئەمانە و چەند نوێکاریەکی تریش کە دەتوانی لە پەیجی سەرەکیەوە یان لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بیبینی.

 

ڤیدیۆی نوێکاریەکان:

 

ماڵپەری سەرەکی

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش.

وەک بیستومە ئەم نوێکاریە تەنها بۆ Subscribed Users ە واتە ئەو ئەندامانەی کە Subscription ێکی ئەکتیڤ ی ماکسی ٢٠١٦یان هەیە, چۆن بتوانم ئەم Extension ەم دەست کەوێت.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بەڕێزان ئەمە بەستەری داگرتنەکەیەتی، بەس ئاگادار بە پێش ئەوەی ئەم ئێکستێنشنە دابەزێنی پێویستە 3ds Max 2016 SP2 دابەزێنی، بەستەری ئەویش بە هەمان شێوە دانراوە.

 

داگرتنی Extension 2: ( تەنها ئەندامانی تەلارساز دەتوانن دایگرن )

3dsMax_2016Extension2.zip

 

داگرتنی 3ds Max 2016 SP2 :

http://download.autodesk.com/us/support/files/3dMAX2016_sp2/3dsMax2016_SP2.msp

 

هیوادارم سودی لێ ببینن..

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...