Jump to content

Dashty

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  1. Dashty وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سۆفتوێرەکان بە گشتی
    بە نامەی تایبەت وەڵام درایتەوە.
  2. Dashty وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستخۆشیت لێ دەکەم، بابەتەکانت نایابن.
  3. دەستەکانت خۆش بێت کاکە عادل، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
  4. Dashty وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی ماندوو بون بە بابەتەکانتەوە دیارە.
  5. Dashty وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سۆفتوێرەکان بە گشتی
    Autodesk 3ds Max 2024.2 http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/3DSMAX/9F8A833F-E0BB-3850-9F89-F1A8B3A063B1/SFX/Autodesk_3ds_Max_2024_2_EFGJKPS_Win_64bit_001_003.sfx.exe http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/3DSMAX/9F8A833F-E0BB-3850-9F89-F1A8B3A063B1/SFX/Autodesk_3ds_Max_2024_2_EFGJKPS_Win_64bit_002_003.sfx.exe http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/3DSMAX/9F8A833F-E0BB-3850-9F89-F1A8B3A063B1/SFX/Autodesk_3ds_Max_2024_2_EFGJKPS_Win_64bit_003_003.sfx.exe Retopology Tools 1.3.0: http://up.autodesk.com/2024/3DSMAX/91342EA3-D874-4AC6-A69A-0B82F636FDB0//Retopology3dsMax2024-1.3.0-935.msi
  6. Dashty بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی
    هەموومان لە نێو ماڵ و خانوو، لە نێو بینا و تەلاردا دەژین. ڕەنگە كەم كەس لە ئێمە بیری لەوە كرد بێتەوە، ئاخۆ تەلار و بینا چۆن و بۆچی دروست دەكرێن؟ وەك چۆن ئێمە گوێ لە گۆرانی و مووزیك دەگرین، بە بێ ئەوەی لە ڕیتم و ئاواز و مەقام و پەیژەی مووزیك شارەزا بین، بە هەمان شێوە، شتێكی ئەوتۆ لە بارەی تەلارسازییەوە نازانین، بەڵام بە درێژایی ژیانمان لە ئامێزی ئەو هونەرەدا دەژین. ڕەنگە كەم كەسیش ئەوەی بە خەیاڵدا بێت و بۆ ئەوە چوو بێت، كە تەلارسازی هونەرێكی دێرینی بەرەی مرۆڤایەتییە. سەرەتای ئەم هونەرە، وەك سەرەتای هەموو شتێكی دی، سادە و ساكار بووە. ڕیشەی ئەم هونەرە بۆ ژیانی نێو ئەشكەوت و خانووی بەرد و قوڕی مرۆڤی بەرین دەگەڕێتەوە. دروست كردنی وار و هەوار وەك پێداویستێكی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ هاتە كایەوە. وەك چۆن باڵندە هێلانە و گیاندار لانەی بۆ خۆی چێ دەكرد، مرۆڤیش بە هۆشمەندیی خۆی و بە گوێرەی پێداویستی ژیان و جەستەی، خانووی دروست كرد. دروست كردنی بینا، هێدی هێدی لەگەڵ هەڵكشانی هەستی جوانخوازانەی مرۆڤ و گەشە كردنی هزر و شارستانیەت، بەرەو تەلارسازی گەشەی كرد، بە ئاراستەی ئەوە چوو، وەك هونەرێكی باڵای پەیوەست بە ژیانی مرۆڤ و بۆ تێر كردنی هەستی ستاتیكاییانەی ئەو، نەشونمای كرد. كولتوور و میراتی شارستانی و بیر و باوەڕی نەتەوەكان، لەم هونەرەدا ڕەنگ دەداتەوە. لە دروست كردنی تەلار و بیناشدا، هەر جڤاكێك سوودی لە كەرەستەی بەر دەستی خۆی وەرگرتووە. لە ناوچەی شاخ و بەردەڵاندا، شاخ و بەرد، لە دەشت و ناوچەی گڵیندا، قوڕ و خشتی قوڕ بۆ دروست كردنی تەلار و بینا بەكار هاتووە. تەلارسازی ڕووكارێكی زۆر دیار و بەرجەستەی هەر شارستانیەتێكە. كاتێك ستوونی زۆر لە بینادا دەبینیت، تێدەگەیت ئەمە تەلارسازیی ڕۆمە، گومبەت و كەوانە و ستوونی نێوانیان، نیشانەیە بە تەلارسازیی ئیسلام، تەلار و خانووی گوێسانەداری سەر قووچەكیش، نیشانەیە بە تەلارسازیی چین و ژاپۆن و كۆریا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە گشتی. تەلارسازی وەك قەبارە بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدەكشێت، لەو هەڵكشانەدا دروست كردنی بۆشایی مەبەستە، چونكە تەلارسازی ئامێزی حەوانەوەی مرۆڤ و ژینگەی ژیان و مانەوەیەتی، هەر ئەو شوێن و بۆشاییەش بووە بە لانەی ژیار و شارستانیەت، بۆیە مرۆڤ هەردەم بایەخ بە تەلارسازی دەدات، كۆمەڵێك زانست و هونەری خستووەتە خزمەتی ئەم هونەرەوە. چڕ بوونەوەی ئەزموون و توانای زۆر بواری بەرەی مرۆڤایەتی لە نموونەی تەكنیك، زانست و هونەر لە ئامێزی هونەری تەلارسازیدا، نیشانەی ئەوەیە ئەم هونەرە بۆ ژیانی تێكڕای مرۆڤایەتی یەكجار گرنگ و هەستەوەرە. لە پاڵ ئەوەشدا، ئەو ئەرك و خەرجییەی مرۆڤ لە دروست كردنی تەلاردا بۆ بەدەست هێنانی جوانی دەیخاتە گەڕ، پاساوی ئەوەیە تەلارسازی وەك هونەرێك پێناسە دەكرێت، بەڵكوو بۆ خۆی كرۆكی هونەرە. هونەرێكی نزیك لە ژیان و ئاوێتە بە هەمەڕەنگی و فرە ڕەهەندیی ژیانەوە. ڤیتروڤیوس ئەندازیاری ڕۆم (سەدەی یەكەمی زایین) پێی وایە تەلار و بینای نایاب دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت: پتەو بێت، بە سوود بێت، جوان بێت. دووبارەیان دەكەمەوە، چونكە بۆچوونی ئەندازیارەكەی ڕۆم تا ئێستا لایەقی ئەوەیە بكرێتە دەستووری تەلاسازی. ئەو دەڵێت، پێویستە بینا و تەلار (پتەو بێت، بە سوود بێت، جوان بێت). لە تەلارسازیدا، بە زانست و هونەر كار بۆ دروست كردنی دیزاین و نەخشەی تەلار دەكرێت، پاشان ئەو نەخشە و دیزاینە بەو جۆرەی خواست و پێداویستی ژیانی مرۆڤ دەستەبەر دەكات، بەرجەستە دەكرێت، لە سەر پەڕەی نەخشەوە دێتە سەر زەوی و خۆی دەنوێنێت. هەڵبەت تا ئەو كاتەی تەلار تەواو دەبێت، ڕێی تێ دەچێت گەشەی پێ بدرێت و چاكسازیی زیاتری تێدا بكرێت، بە ئامانجی ئەوەی لە ئەو پەڕی پوختی و بە گوێرەی خواستی خاوەن تەلار دەربچێت. لەم سەردەمەدا بۆ بەجێ گەیاندنی خواستی ژیانی مرۆڤ و پڕ كردنەوەی هەستی جوانخوازانەی ئەو، دەكرێت لە سەرانسەری جیهانەوە دیزاینی زۆر چاك بە گوێرەی خواست بەدەست بێت، هیچ ڕێگرییەكیش بێ لە توانای دارایی، لە بەردەم هێنانی كەرەستەی بینا كردن و تەواوكارییەكانی ناو و دەری تەلاریش لە هەر شوێنێكی جیهانەوە، نییە و بەدی ناكرێت. بۆ دروست كردنی هەر بینا و تەلارێك چەندین ئەندازیاری بواری شارستانی و تەلارسازی و كارەبا و دیكۆر و ژینگە و هی دیكەش، بەشدار دەبن. چەندین بواری زانست و مەعریفەی مرۆڤایەتی (بیركاری، ئەندازە، تەكنۆلۆژیا، دەروونناسی، مێژوو، سیاسەت، فەلسەفە، كۆمەڵناسی، كولتوور، هونەر) لە دروست كردنی هەر تەلارێكدا ئامادەن. ئەم هونەرە ڕووكاری شارستانیەت و خەسڵەتی خۆماڵی و پێداویستی ژیانی ڕۆژانەی گەل و نەتەوە دەخاتە ڕوو. لەم ڕۆژگارەدا چەشنێك لە تەلارسازی دروست بووە، مۆرك و شێوەی جیهانگیریی بەم هونەرە داوە، دوایین پێشكەوتنی بوارەكە، بۆ هەر پرۆژەیەكی تەلارسازی لە هەر شوێنێكی جیهان بەردەستە. تەلارسازان لە دروست كردنی هەر تەلارێكدا مەرجی تیشكی خۆر و هەواگۆڕكێ و ڕووناكی و گەرما و سەرما، ڕەچاو دەكەن. تەلارسازی هونەرێكە زۆر ئاوێتە بە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ بووە. بۆیە هونەری ژمارە یەكی ژیانە، كە بە بڕوای من هێشتا وەك پێویست لە وڵاتی ئێمە بایەخی پێ نەدراوە. كەم و كوڕیی زۆر، بە گوتەی ئەندازیارانی تەلارساز، لە بینا و تەلاری ئێمەدا هەن. وەرگیراوە
  7. Dashty وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەست خۆش بابەتێکی جوانە و لەجێی خۆیدایە. داواکارم بخرێتە سەرەکی ماڵپەڕەوە.
  8. Dashty وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش زۆر جوان ڕونکردنەوەت پێ داوە.
  9. Dashty وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سۆفتوێرەکان بە گشتی
    دەست خۆش تابان خان.
  10. Dashty وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستخۆشیت لێ دەکەم بابەتێکی جوانە.
  11. Dashty وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ڕەخنە و پێشنیار
    بێگومان قسەکانت ڕاستن، دەستخۆشی لێ دەکەم و سوپاسی پەرۆشیت دەکەین بۆ ماڵپەڕ. هەروەك کاک @دابان ئاماژەی پێ دا کۆمەڵێك هۆکار هەن کە وایان کردوە بەو شێوەیە بە دیار کەوێت. بە ڕای من پێویستە ستافی ماڵپەڕ زیاد بکرێت و نوسەر زیاد بکرێت بۆ ستافی ماڵپەڕ. ئەم گفتوگۆیە زۆر جدیە و پێویستە کاری جدی لە سەر بکرێت.
  12. دەست خۆش کاکە عادل، بابەتێکی زۆر جوانە.
  13. Dashty شوێنی ADEL SNJARY کەوت
  14. Dashty وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت کاکە @ADEL SNJARY زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە. هەمویم جێبەجێ کرد و تاقیم کردەوە. ئەکرێت لە سەر گوگڵ کرۆم بەکار بهێنرێت؟
  15. دەست خۆش کاک @ADEL SNJARY ماڵپەڕێکی زۆر بەسودە، دراسەم کرد. بەڵام کەمێك نرخەکەی گرانە 😁
  16. دەست خۆش کاک عادل.. من خۆم زۆر گەڕام بە دوای ماڵپەڕكی فێرکاری پڕۆگرامینگ تایبەت بە منداڵان. دەست خۆش