5 ئازاری 20168 yr دانراوە زۆر دەمێکە بە دوای Particle System ێکی بەهێز دا دەگەڕێم بۆ هەندێک کاری VFX و ڕیکڵام، دوای گەڕانم دوو پارتیکڵ سیستمی بەهێزم بە دی کرد کە یەکێکیان لە بەرنامەی ماکس دایە و ەوی تریان لە بەرنامەی مایا دایە، بۆیە دەمەوێ بزانم کامیان بەهێزترن و جیاوازیان چیە؟ هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن.
6 ئازاری 20168 yr دانراوە پرسیارێکی بەجێیە، nParticle کە لە بەرنامەی مایا دا هەیە بەشێکە لە داینامیک سیستمی مایا کە بە تەواوی لە گەڵ گشت بەشەکانی تری وەک Cloth و Rigid Body و Fluid System دا کارلێک دەکەن و بەشێکی زۆر بەهێزی بەرنامەی مایا پێک دەهێنن، هەرچی Particle Flow یشە کە لە بەرنامەی سریدی ماکس دا هەیە پریتیە لە سیستمێکی سەربەخۆی پارتیکڵ و بە سەربەخۆیی کار دەکات و بۆ ئەوەی کارلێک بکا لە گەڵ بەشەکانی تری بەرنامەکە دا پێویستە Define ی بکەی بۆی و هەندێک جاریش کارلێ کردنەکە زۆر ئەستەمە. بۆیە بە ڕای من Particle System ی مایا زۆر بەهێزترە. بەڵام Plugin ێکی زۆر بەهێزی ماکس هەیە بە ناوی Thinking Particles کە زۆر بەهێزە و تواناییەکی لە ڕادە بە دەری هەیە. بە ڕای من لە گەڵ nParticle یان Thinking Particle دا بڕۆی باشترە. هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبێت.
6 ئازاری 20168 yr دانراوە کاک دەشتی ڕونکردنەوەیەکی جوانی داوە لە سەر ئەو پرسیارە، وەک زیاد کردنێک بۆ وەڵامەکەی کاکە دەشتی: ئەگەر بێت و بەراورد بکەین لە نێوان nParticle و Particle Flow دا دەبینین کە nParticle بە تەواوی physx Based ە و Particle Flow لەم دواییانە mParticle ی بۆ زیاد کرا کە ئەویش بە هەمان شێوە پشتی بەستوە بە physx، بەڵام بە شێوەی گشتی nParticle بەهێزتر و جێگیر ترە.
8 ئازاری 20168 yr دانراوە بێجگە لە بەرنامە سریدیەکان، بەرنامەی ئافتەر ئیفێکتیش Particle Engine ێکی بەهێزی هەیە بە ناوی Trapcod Particular کە بە شێوەی پڵەگین دادەبەزێنرێت بۆ بەرنامەکە و کاری زۆر نایابی پێ دەکرێت و لە لایەن زۆرێکی لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانەوە بە کار دەهێنرێت ، لەوانە NRT و Rudaw و KurdSAT و چەندینی تریش . لە 8 ئازاری 20168 yr گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن کارێز
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.