Jump to content

باشترینەکان

  1. Rasti

    Rasti

    ئەندامی تایبەت
    5
    پۆینت
    137
    بەشداری
  2. ADEL SNJARY

    ADEL SNJARY

    ئەندام
    2
    پۆینت
    130
    بەشداری
  3. سەناریا

    سەناریا

    ئەندامی تایبەت
    2
    پۆینت
    97
    بەشداری
  4. Taban

    Taban

    ئەندامی تایبەت
    1
    پۆینت
    203
    بەشداری

ناوەڕۆکی باو

نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 30 كانونی یەکەم, 2024 ەوە لە لە هەموو ناوچەکاندا

  1. چیدی وشەی ئینتەرنێت (Internet) تەنیا موڵكی زمانی ئینگلیزی نییە، بەڵكو بۆتە وشەی هەموو زمانەكانی جیهان. مانای ئینتەرنێت، تۆڕی تۆڕەكانە، چونكە ئەو تۆڕەیە كە توانی هەموو تۆڕەكانی پەیوەندیی لە خۆیدا كۆبكاتەوە، نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، تێل و ناتێل، هەموو ئەمانەی لە چوارچێوەی تۆڕێكدا كۆكردۆتەوە، رێگە بە پێكگەیشتن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و مەعریفە لە نێوان هەموو خەڵكی دەدات. هەروەها توانیویەتی خزمەتگوزاریی هەمەجۆرەی زانیاری لە بوارە هەمەجۆرەكاندا بگرێتەخۆی، تا دواتر لە رێی تۆڕەكانییەوە بۆ هەموو كەسێكی فەراهەم بكات، جا ئەو كەسە لەهەر كوێیەك بێت، چ لە نووسینگەكەی خۆی یان لە ماڵی خۆی یان هەر شوێنێك دانیشتبێت یاخود لە سەفەردا بێت. بەمەش ئینتەرنێت جیهانی سایبرانی خۆی دەستپێكرد، كە بەشێوەیەكی زۆر كارا و توانایەكی باش و مرونەتێكی بەرزەوە، بۆتە ئامرازێكی سەرەكی جێبەجێكردنی چالاكی وەرگرتن و پێدانی زانیاری. نموونەی شەراكەتێكی كارایە ئینتەرنێت وەك یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی شارستانیی مرۆڤایەتیی سەدەی بیستەم دادەنرێت، زیاد لەوەش لە هەموو داهێنراوەكانی تر كاریگەریی لەسەر مرۆڤ هەیە، لە هەر كوێیەك بێت. ئەو كاریگەرییە بەردەوامە و پشت بە پەرەسەندنی بەردەوام و هاوشانی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و فراوانبوونی پراكتیزەكردنی ئەو تەكنەلۆجیایە درێژەی دەبێت. ئینتەرنێت تێكەڵەیەكە لە تەكنەلۆجیای پەیوەندیی كە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم دەستیپێكرد، لە تەكنەلۆجیای كۆمپیوتەر كە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم دەركەوت، هەروەها تەكنەلۆجیای بەرنامەسازی و خزمەتگوزارییەكانی كە تەكنەلۆجیای ئەلیكترۆنی رۆڵی لە پێكهێنانیاندا گێڕاوە، كاركردنی ئەو سێیانە پێكەوە، لەمیانی گرتنەبەری رێوشوێنی زیرەك، كە ئێستا ئەو زیرەكییەی لەگەڵ پێشكەوتنی پێدراوەكانی ژیریی دەستكرددا، روو لە هەڵكشانە. چیرۆكی دروستبوونی ئینتەرنێت، شایانی گێڕانەوەیە، نەك تەنیا لەبەر گرنگی و قەبارەی هێزی كاریگەرییەكانی، بەڵكو لەبەر ئەوەی نموونەی شەراكەتێكی كارایە، كە ئەم داهێنانە بەردەوامەی هێنایە بوون، مێژووی سەدەی بیستەم شانازی پێوە دەكات، زۆربەی خواست و ئاواتەكانی داهاتوو پشت بە پەرەسەندنەكانی سەدەی بیست و یەك دەبەستێت. چەندین لایەن رۆڵی لە لەدایكبوونی ئینتەرنێتدا گێڕاوە، كە ئەمانەن: لایەنی پشتیوانی كە بەردەوام بەدواداچوون و چاودێریی پەرەسەندنی كردووە، چ لەسەر ئاستی تاك یان خاوەن تێڕوانینە ئایندەییەكان بێت، زانایانی تۆڕی پەیوەندیی، بەرنامەسازانی تۆڕی پەیوەندییەكان، بەرنامەسازانی ئینتەرنێت و پراكتیزەكردنی و خزمەتگوزارییەكان، هەروەها كۆمپانیاكانی تەكنیكیی جێبەجێكار كە هەوڵی گۆڕینی بیرۆكە و داهێنانە جیهانییەكان بۆ سەر ئەرزی واقیع دەدەن. لەسەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو، لایەنی سەرەكیی كە پشتیوانی پەرەپێدانی ئەو تۆڕانەی كۆمپیوتەرەكان بەیەكەوە دەبەستێت كردووە، ئاژانسی پڕۆژەكانی توێژینەوەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (ARPA) بوو، مەبەستی ئەو پشتیوانیكردنەی بۆ زامنكردنی باڵادەستی ئەمریكا بوو لە بواری تۆڕەكانی ئینتەرنێتدا، چونكە ئەو تۆڕانە ئەدائێكی ناوازە و گرنگ لە مامەڵەكردن لەگەڵ زانیارییەكاندا پێشكەش دەكەن، ئەو زانیارییانە چ سەربازی بن یان غەیرە سەربازی، ئەو ماوەیە سێ رووداوی گرنگیی بەخۆیەوە بینی: سێ رووداوە گرنگەكە یەكەم رووداویان لە ساڵی 1961 بوو، كاتێك لیۆنارد كلاینرۆك كە كارمەندێكی پەیمانگەی ماساچوس MIT بوو، پێشنیاری تەكنیكێكی نوێی بۆ هاوبەشی لە گواستنەوەی داتاكاندا كرد، ئەویش شێوازی گۆڕینەوەی بــە گــوژمە Packet Switching بوو، بۆئەوەی ببێتە بەدیلی شێوازی گۆڕینی بازنەكان Circuit Switching، كە بۆ قسەكردنی تۆڕەكانی تەلەفۆن و گواستنەوەی داتاكان دیزاین كرابوو. لە ساڵی 1968 ئەو شیوازە نوێیە بە پشتیوانی ئاژانسی ARPA و لەسەر دەستی تیمێكی تەكنیكی كە ناوی تیمی BBN بوو، بە سەركەوتوویی جێبەجێكرا. رووداوی دووەم، ئەو دیدە پڕ ئومێدە بوو، كە جۆزێف لیكلایتەر لە ساڵی 1962 خستیەڕوو، ئەمەش یەكێك بوو لە كارمەندانی پەیمانگەی ماساچوس، ئەم بیرۆكەیە داوای بونیاتنانی تۆڕێكی جیهانی Galactic Network وەك ئەو تۆڕی ئینتەرنێتەی ئێستا. لیكلایتەر وەك یەكەم سەرۆكی بەرنامەی توێژینەوەی كۆمپیوتەر لە ئاژانسی ARPA دامەزرا، رەنگە دامەزراندنەكەی لەسەر بنچینەی ئەو دیدەی بووبێت. رووداوی سێیەم لە ساڵی 1965 بوو، كاتێك لاری رۆبەرتس بە هاوكـاری تـۆمـاس مـیـریـل Thomas Merrill، دوو كۆمپیوتەری گەورەیان بە یەكەوە گرێدا، یەكێكیان لە ماساچووس خۆرهەڵاتی ئەمریكا و ئەویتریان لە خۆرئاوای ئەمریكا لە كالیفۆرنیا بوو، بەمەش یەكەم تۆڕی ئینتەرنێت دامەزرا. لە ساڵی 1969، یەكەم تۆڕی سەر بە ئاژانسی ARPA دامەزرا، كە لە چوار سەنتەری دوور لەیەكی كۆمپیوتەر پێكهاتبوو، كە شێوازی گۆڕینی بە گوژمەی بەكاردەهێنا، لە ساڵی 1970، ئەو گروپەی سەر بە ئاژانس، یەكەم سیستمی كاری ئەو تۆڕە و چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی دانا. بەڵام لە سەرەتای ساڵی 1972دا، بە سەرپەرشتی هەریەك لە رۆبەرت كان Robert Kahn سەر بەو ئاژانسە و ڤینت سێرڤ Vint Cerf لە زانكۆی ستانفۆرد، پەرە بەو سیستمە درا. بەمەش سیستمێكی نوێ پەیدابوو، كە بە ناوی پرۆتۆكۆلی كۆنترۆڵكردنی ناردن (ارسال)، پرۆتۆكۆلی ئینتەرنێت TCP/IP ناسرا. لە ساڵی 1983 بەو سیستمە كار كرا، كە بە رۆژی ئاڵا Flag Day دەناسرا. هاوكات ئەمەش سیستمێكی هەڕەمی بۆ ناوی پانتاییەكانی پێگەی تۆڕەكان DNS دیزاین كرا، ئەمەش لەلایەن تیمێكی زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا – پەیمانگەی زانستی زانیاری USC-ISI، كە پۆل مۆكاپیتەرس Paul Mockapetris سەركردایەتیی دەكرد. بەرهەمی یەك داهێنەر نییە كۆمپانیا تایبەتەكان لەم پرسەوە دوور نەبوون، لە سەرەتای هەشتاكاندا، ئەم كۆمپانیا تایبەتانە تۆڕە تایبەتییەكانیان دانا، وەك كۆمپانیای IBM، كە تۆڕی بیتنتی BITNET لە ئەمریكا، تۆڕی ئایرن EARN لە ئەوروپا، تۆڕی كەنداو GULFNET لە سعودیە و دەوڵەتانی تری كەنداو دانا. دامەزراوە زانستییەكانی ئەمریكا رەفتارێكی هاوشێوەیان لە دامەزراندنی تۆڕی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆیان دا، وەك تۆڕی زانستی كۆمپیوتەر CSNET، كە دامەزراوەی نیشتمانیی زانست سەرپەرشتی دەكرد NSF. لە سەدەی بیستدا، هەموو ئەو تۆڕانە لەگەڵ تۆڕی ARPA تێكەڵبوون و بەیەكەوە ئینتەرنێتیان پێكهێنا، كە ئێستا لە بەردەستی هەموانە. بەدیهاتنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە رێی ئەوەی بە جاڵجاڵۆكەی جیهانی WWW دەناسرێت لە ئەوروپاوە هات، بەتایبەتیش لە تیم برنرز لی، كە وەك شارەزا لە داتابەیس Databases لە رێكخراوی ئەوروپا بۆ توێژینەوەی ئەتۆمی CERN كاری دەكرد. لە سەرەتای نەوەدەكان، ئەو دەستكەوتەی لەگەڵ ئینتەرنێت تێكەڵكرا، بۆئەوەی هەموان چێژ لە خزمەتگوزاریی زانیاری وەربگرێت، كە بەشێوەیەكی زۆر خێرا لەسەر ئاستێكی فراوان بڵاوبۆوە. خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە هەنگاوی گەورەی ناوە، بۆ ئایندەش زۆر زیاتر بەرەوپێش دەچێت و ژیریی دەستكردیش بەڕێوە دەبات. ئەمەیە چیرۆكی پەیدابوونی ئینتەرنێت و هاوبەشیكردنی ئەوانی ترە لەو داهێنانەی بەردەوام كراوەیە بە رووی هەمواندا. ئینتەرنێت بەرهەمی یەك داهێنەر نییە، بەڵكو هی كۆمەڵێكە، بە سەرپەرشتی و پشتیوانی یەك لایەنیش نەبووە، بەڵكو چەندینە. هەروەها وێناكردنی ئایندەیشی پشت بە یەك بیرۆكە نابەستێت، بەڵكو بە چەندین بیرۆكەی نوێبووەوە، هەیانە نزیكە و هەیانە نادیارە. ئەوەی راستییە، ئینتەرنێت ئاسۆیەكی فراوانی بێ سنووری لە بەردەمدایە، خزمەتێكی گەورەی مرۆڤایەتی دەكات.
  2. دەست خۆش، بابەتێکی زۆر جوانە.
  3. بەرنامەی RustDesk. بەدیلێکی ناوازەیە بۆ کۆنترۆڵی ئامێرە دوورەکان وەک Teamviewer یان Anydesk. ڕووکارێکی ئاسان بۆ بەکارهێنانی هەیە، سەرچاوە کراوە و لەتونایدایە لە یەک کاتدا پەیوەندی بکات لەگەڵ زیاتر لە ئامێرێک لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی جۆراوجۆر پەیوەسبێت یان جۆینبێت. بۆ ئەوەی بتوانرێت داتا و فایلەکان لە نێوان ئامێرە جۆراوجۆرە بەستراوەکاندا لە ڕێگەی RustDesk ەوە بنێردرێت. ڕوکاری بەرنامەکە کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی بەرنامەکە
  4. دەست خۆش کاك @ADEL SNJARY تاقیم کردەوە، زۆر ئاسان و بێ کێشە بوو.
    • 3 جار داگیراوە
    پەرتوکێکی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی و خوێندکارانی بەشی تەلارسازی. پێشەکی: ديارە وەك مامۆستايەكى پسپۆر لە بوارى ئەندازياريى تەلارسازيدا ئاواتەخوازبووم دەرفەتێكم بۆ برەخسێت و بتوانم بە كوردى لە بوارى بيناكاري تەلاسازيدا كتێبێك بنووسم، بە يارمەتى خواى گەورە و ميهرەبان لە ساڵى 2010 بە هاوبەشى لەگەڵ هاورِێى خۆشەويستم مامۆستا شێركۆ كەريم قادر توانيمان ئەم بەرهەمە بخەينە ڕيزي كتێبەكاني كتێبخانەی كوردييەوە و بەردەست خوێنەراني كوردى ئازيز. ئەم كتێبە بەگشتى بۆهەموو ئەندازيارێك و هەموو ئەوانەش كە لە بوارى بينا دروستكردندا كاردەكەن و بە تايبەتيش ئەوانەى ئەندازيارى تەلارسازين. گرفتى سەرەكى لە نووسينى ئەم كتێبەدا نەبوونى زاراوەى ئەندازياريى بوو، بۆيە هەندێكجار ناچار لەگەڵ وشە و زاراوە كوردييەكەدا وشە و زاراوە بە زمانى ئينگليزى يان عەرەبيش نووسراوەتەوە.
    بێبەرامبەر
  5. بە شێوەیەکی گشتی ئەو هەڵە باوانەی کە لە بڕگەکانی کۆنکرێتدا دەکرێن بریتین لە : زەرعە کردنی هەڵە و خەمڵاندنی هەڵە بۆ بڕی کۆنکریتی داوا کراو ، واتا داواکردنی کۆنکرێت بە بڕی زۆر زیاتر یان کەمتر لە بڕی پێویست . داواکردنی جۆری هەڵەی کۆنکرێت ، واتا جۆری چیمەنتۆی بەکارهاتوو ئەوە نەبێت کە لە تەندەر داوا کراوە یاخود زیاد و کەمی بڕی چیمەنتۆ و هێزی بەرگە گرتنەکەی بۆ نموونە بە پێی دیزاین دەبێت ( 30 مێگاپاسکال بێت ) بەڵام بە هەڵە ( 25 مێگاپاسکال داوا بکرێت یان ڕەنگە کارگەی ئامادەکردنی کۆنکرێتەکە ئەو هەڵەیە بکەن ) . نەگەیشتنی کۆنکرێت بە هەموو بەشەکان لە قاڵبدا بە هۆی بونی هەر جۆرێکی بەربەست یاخود چڕی شیش لەو شوێنانەدا . بوونی کێشە لە قاڵبەکان ، بەستنی هەڵە یاخود بونی کێشە لە پێوانەکان و شوێنی قاڵبەکان ، یان ڕەنگە قاڵبەکان ئەگەری کرانەوەیان هەبێت لە کاتی کۆنکرێت تێکردن . بەکارهێنانی قاڵبی کۆن و پیس ، وە خاوێن نەکردنەوەی قاڵبەکان پێش کۆنکرێت کردن . زیاد و کەمی بڕی ئاوی بەکارهاتوو لە کۆنکرێتەکەدا ، کە دواتر کێشە دروست دەکات و هێزی کۆنکرێت کەم دەکاتەوە و درز دروست دەبێت . بەکارنەهێنانی هەزاز کە دواتر کێشە دروست دەکات . درەنگ بڵاوکردنەوە و ماڵە و صقل کردنی کۆنکرێت . لێکردنەوەی قاڵب زوتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی . کۆنکرێت کردن لە کەش و هەوای نەگونجاو ( واتا لە پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم ، یان کاتی باران و بەفر و ڕەشەبای زۆر بە‌هێز ) . ئاوەرشێن نەکردن بەپێی پێویست . ئەم بابەتە لە لایەن ئەندازیار لەنجە سەرکۆ وە نوسراوە
  6. دیواری شییر (Shear Wall) چیە؟لە ڕووی سترەکچەریەوە ئەو پێکهاتە ستونیانەن یان ئەو دیوارانەن کە لە بینا وباڵەخانەکاندا لە سیستەمی بەرگری دژی بومەلەرزەدا بەکاردێن. Shear Wall دیزاین ئەکرێت بۆ بەرگری دژی (Lateral Force) ئەو هێزە ئاسۆییانەی کە ئەکەوێتە سەر بیناکان، وەکو هێزی با و هێزی بومەلەرزە. زۆرێک لە کۆدەکان ڕێنماییمان ئەکەن دیزاینی Shear Wall بکەین لە باڵەخەنەکاندا. Shear wall بەرگری هەیە بۆ ئەو هێزانەشی کە بە شێوەی تەریب ئەکەونە سەر پلەینی دیوارەکە. وە (collectors) کۆلێکتەرەکا ن shear diaphragm ئەگوازنەوە بۆ شیر وۆڵەکە یان هەر ئیلیمێنتێکی تر کە لە سیستەمی بەرگری دژی بومەلەرزە لە باڵەخانەکەدا بەکار هاتوون. ئەتوانین لەڕێی برەیسینگی ئاسنیشەوە (Steel Bracing) بەرگری بیناکانمان زیاد بکەین دژی Shear Force، وە بە شێوەیەکی زۆر باشیش بەرگری ئەکەن، بەڵام وەکو ئەزانین نرخی شیش و ئاسن زۆرگرانترە لە کۆنکریت و تێچووی زیاتر ئەبێت. بۆیە Shear Wall پێکهاتەیەکی زۆر گرنگی بینا و باڵەخانە زۆر بەرز و فرە نهۆمەکانە. وە Shear Wall ەکان لە دەوری بیناکە ( چێوەکەی ) دروست ئەکرێن و وەکو Shear Core ‘ی بیناکە لە ناوەڕاستی بیناکەیا دروست ئەکرێن، لە حاڵەتی بوونی شەفتی قادرمە و مەسعەد (Staircase & Lift Shaft). وە ئەو پەستانەی لە لاکانەوە (Lateral Preasure )ئەکەوێتەوە سەرش Shear Wall ەکە هەوڵەدات هێزێکی خولانەوە (Rotational Force ) لەسەر Shear Wall ەکە دروست بکات، وە لە بەر ئەوەی Shear Wall وەکویەک میمبەر کارەکات، هێزێکی کۆمپرێشن لە لایەکی و هێزێکی تری تێنشن لە لایەکی تریدا دروستەکات. وە کاتێک ئەم Lateral Forceە لە لایەکی ترەوە کار لە Shear Wall ەکە ئەکات، ئەوا شوێنی هێزی compression و Tension یش ئەگۆڕێن، بۆیە ئەبێ Shear Wall ەکە وا دیزاین بکرێ کە بەرگری هەبێت بۆ هەردوو حاڵەتەکە . ڕۆڵی Shear Wall لە بیناکاندا:بەخشینی Lateral Strength بە بیناکان : Shear Wall ەکان Lateral Strength بۆ ىیناکان دابین ئەکەن بۆ بەرگری دژی هێزی بومەلەرزە و هێزی با، وە هێزەکانیش ئەگوازنەوە بۆ بناغە (foundation). بەخشینی Lateral Stiffness بە بیناکان: Stiffness ێکی زۆر بەش ئەدەن بە بیناکە و وە هەروەها ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی Lateral Sway و بیناکە لە زیان ئەپارێزێ . پایە (Column) چیە و ڕۆڵی چیە لە بینادا؟پایەکان ( columns ) ئەو پێکهاتە ستونیەی بیناکانن کە بۆ هەڵگرتنی باری ( load )ی هەیکەلی بیناکە بەکاردێن، کە ئەم هێزانە لە beam ەکانەوە ئەگوازرێتەوە سەریان و پایەکانیش ئەیگوازنەوە بۆ پایەکانی ژێر خۆیان و لەوێشەوە بۆ بناغەی بیناکە. جیاوازی نێوان Shear Wall و پایە Column:پایەکان (column) ەکان ئەو هێزانە هەڵەگرن کە لە beam ەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆیان، واتە Structural load ی بیناکە هەڵەگرن و ئەیگوازنەوە . کۆڵۆمەکان Column ەکان بەرگریان لاوازە بۆ ( lateral force, buckling load, shear load) لە هەمان کاتدا Shear wall بەرگریەکی زۆر باشی هەیە دژی lateral load ەکان و هێزی بومەلەرزە و هێزی با , هەروەها بەرگری هەیە بۆ Shear load و Buckling Load. خشتەی جیاوازی نێوانیان:دیواری کۆنکرێت Shear Wall پایەی کۆنکرێتی Column ڕێژەی breadth to width b/w > 0.4 ڕێژەی breadth to width b/w < 0.4 کەمترین پانی (width) لە shear wall دا پێ ویستە 150 ملم کەمتر نەبێت. کەمترین پانی کۆڵ ۆم (width) پێویستە لە 200 ملم کەمتر نەبێت، وە هەندێک لە کۆدەکان ڕێنماییما ن ئەکەن 300 ملم دابنێین بۆ بەرگری بومەلەرزە. Shear wall بەرگری دژی بومەلەرزە زیاترە بە بەراورد بە کۆڵۆم. کۆڵۆم بەرگری دژی بومەلەرزە کەمترە بە بەراورد بە shear wall. Shear wall بە درێژای هێڵی دیوارەکە پاڵپشت ی (support)ی سترەکچەرەکە ئەکات. کۆڵۆم تەنها لە سوچەکان ( Corner ) یان کۆتایی (ends)ی ژوورەکان دائەنرێت. قەد بڕەکەی (cross-section )ەکەی بەشێوەی بیمێکی ستونی دەرەکە وێ ( vertical wide beam). قەد بڕەکەی ( cross-section ) بەشێوەی(چوارگۆشەیی، لاکێشەیی ، بازنەیی، شێ وە L ' ی) دەرەکە وێ. ئەو لۆدەی لە لاکانەوە ( lateral load ) ئەکەوێتە سەری بەهۆی Shear deformation ە وە بەرگری لە دژی ئەکات. ئەو لەودەی لە لاکانە وە ( lateral load ) ئەکە وێتە سەری بەهۆی flexural deformation ەوە بەرگری لە دژی ئەکات. کۆنکریت تێیدا زیاتر بەکاردێت بە بەراورد بە کۆڵۆم. کۆنکریت تێیدا کەمتر بەکاردێت بە بەراورد بە Shear Wall. سیستەمی shear wall زیاتر بۆ بینا زۆر بەرزەکان گونجاوە. سیستەمی کۆڵۆم - بیم بۆ بینا نزمەکانیش گونجاوە. دانانی کراوە لە shear wall سیستەمدا بێزارکەرە و پێویستی بە کارامەییەکی زۆر هەیە. دانانی کراوە بۆ نمونە دەرگا و پەنجەرە لە کۆڵۆم سیستەمدا زۆر ئاسانە. مەودای ناوەوە ( carpet Area ) لە سیستەمی shear wall دا زیاترە. مەودای ناوەوە ( carpet Area ) لە column سیستەمدا کەمترە. پێویستی بە لێهاتوییەکی زۆر بەرز هەیە بۆ جێبە جێکردنی، ئەگەر لە شوێنی دیاریکراو تەواوی خۆیدا نەبێ ئەوا کاریگەری زۆر خراپی ئەبێت. پێویستی بە لێهاتویی هەیە بۆ جێبەجێکردن و دانانی. کەمترین بڕی بەکارهێنانی شیش بەپێی: * کۆدی ئەمەریکی - 0.25% * کۆدی بەریتانی - 0.4% کەمترین بڕی بەکارهێنانی شیش بەپێی: * کۆدی ئەمەریکی - 1.0% * کۆدی بەریتانی - 0.4% ____________________________________________________________________ _______________________________________________________________________ بابەتەکە بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە نوسینێکی بەڕێز ئەندازیار محمد صدرالدین
    • 2 جار داگیراوە
    کتێبێکی زۆر گرنگە بۆ ڕووپێوان و ئەندازیارانی شارستانی، کە لە ڕێیەوە دەتوانن فێری چۆنێتی بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ ستەیشنی جۆری Leica TS06 ببن کە یەکێكە لە ئامێرە هەرە باوەکان لەو بوارەدا . پێشەکی:بێگومان ڕووپێوی یەکێکە لەو زانست و تەکنیکانەی کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان هەیە بە هەموو ئەو پڕۆژانە سەر ڕووی زەوی. ڕووپێوی واتە دۆزینەوەی دووری ئاسۆیی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی جیاوازی بەرزی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی و ستونی، دۆزینەوەی (Azimuth) واتە دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی لە نێوان ئاراستەی باکور و ئاراستەی هێڵەکان بە ئاراستەی میلی کاتژمێر لە سفرەوە بۆ ٣٦٠ پلە. بە دۆزینەوە (دووری، گۆشەکان، Azimuth) ئەتوانرێت هەر شوێنێك لە سەر زەوی هەڵبگیرێتەوەبە سیستەنی پێوانە کردنی جیهانی یان ناوخۆیی……
    بێبەرامبەر
    • 91 جار داگیراوە
    پەرتوکی General Specification for Roads & Bridges بە زمانی کوردی پەرتوکێکی بەهێزی بواری ڕێگاوبانە کە لە لایەن ئەندازیار (هەڵمەت غەریب) ەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی ڕونکردنەوەی لە سەر نوسیوە.
    بێبەرامبەر
    • 6 جار داگیراوە
    کۆمەڵێك ڕێنمایی گرنگ کە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیەوە دەرکراوە سەبارەت بە چۆنێتی دەرهێنانی مۆڵەتی بینا. پێشەکی:پاڵپشت بە فەرمانی کارگێڕی (٥٢٧٥) لە (١٥/٣/٢٠٢٢) لیژنەی پێکهاتوو بۆ مەبەستی پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی پاش دیراسە کردن و ڕەچاو کردنی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی (٤٠) لە ٧/٤/٢٠٢٢ کە پلەی پەسەندی کۆتایی وەرگرتوە، لیژنەکە هەستا بە داڕشتنەوەی سەرجەم ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا بە جۆرێك کە بگونجێت لە گەڵ هەڵکەوتە و جوگرافیای شاری سلێمانی و ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکان لە نامیلکەیەکدا کە بەردەست بێتو بەرچاوڕوونی و ئاسانکاری بکات بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە پێویستی و کاریان بەم ڕێنماییە دەبێت..
    بێبەرامبەر
  7. زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت. لە گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت: گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە: ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شوێنەکە یان ناوچەکە، بۆ نمونە کاتێک دیزاینێکی ناوەوە بۆ ژورێکی نوستن دەکەی پێویستە لە ڕوی بەکار هێنانی شکڵ و ڕوخسار جیاواز بێت لەو دیزاینەی کە بۆ ئۆفیسێک دەکرێت. گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێ: ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە ڕەچاو بکرێت و بگونجێنرێت لە گەڵ ئەو کەسەی یان کەسانەی کە لەو شوێنە دا کار دەکەن و ئەو شوێنە بە کار دەهێنن، بۆ نمونە کاتێک ژورێکی نوستن دیزاین دەکەی پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەی کە ئەو کەسەی ئەو نوستنە بە کار دەهێنێت، کوڕە یان کچ، گەنجە یان بەتەمەن، پاشان لەو ڕوەوە بڕیار بدەی کە دیزاینەکەت بە چ شێوازێک دەکەی. گونجاندنی ڕەنگی بەکار هاتوو: پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو ڕەنگانەی بە کار دەهێنرێن گونجاو بن لە گەڵ یەکتری بە شێوەیەک کە ئەمیش کاریگەری تەمەن و شێوازی کار و جۆری تۆنی ڕەنگی لە سەر بێت، کە ئەمانیش بە گشتی دوو جۆر و دوو شێوازی هەیە کە لە خوارەوە دا بە درێژی ڕوون کراوەتەوە. جۆرەکانی ڕەنگ: ڕەنگە ساردەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی شین و سەوز دان یان ئەو ڕەنگانەی کە لە نێوان پلەی 0 - 500 دان بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دیزاینی ناوەوە دا و بە گشتی کار لە سەر هێور کردنەوەی لایەنی دەرونی کەسەکان دەکات و هێواشی و وەستانی تێدایە و لە هەندێک ناوچە دا بە کار دەهێنرێت کە پێویستیان بە جم و جوڵ نیە وەک نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی کە کرێکار کاری تێدا دەکات یان لە هەندێک دیزاینی ماڵ دا. دابەش بونی ڕەنگەکان بە گوێرەی پلەی گەرمی بە گوێرەی پێوەری مایەر ڕەنگە ساردەکان و ڕەنگە گەرمەکان ڕەنگە گەرمەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی زەرد و سور دان یان ئەو ڕەنگانەی کە پلەی گەرمیان لە نێوان 500-1000 دایە بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە سەر لایەنی دەرونی ئەو کەسانەی کە دیزاینەکەیان بۆ دەکرێت یان بە کاری دەهێنن، بە گشتی ئەم ڕەنگانە واتای وروژاندن و جوڵە و وزەیان تێدایە و وا لە کەسەکان دەکات کە هەست بە جم و جۆڵ و وزە بکەن لەو شوێنانەش بە کار دەهێنرێت کە ئەو شێوازەیان پێویستە بۆ نمونە لە چێشتخانەکاندا یان دیزاینی ناوەوەی ئەکەی نیشتەجێبوون دا ئەو شوێنانەی کە واتای جوڵەیان تێدایە . شێوازەکانی بە کار هێنانی ڕەنگ: بە شێوەی هارمۆنی (گونجاندن): واتە بەکار هێنانی ڕەنگە نزیک لە یەکەکان ئەمەش بە هەمان شێوە بە گوێرەی ئەو شوێنەی یان شکڵەی کە بە کاری دەهێنی، زۆر جار بۆ ئەوەی شوێنێک یان دیزاینێکی ئاڵۆزی پێ سادە بکرێتەوە و وای لێ بکرێت کە واتایەکی سادەی هەبێت. بە شێوەی کۆنتراست (دژیەک): واتە گونجاندنی ئەو ڕەنفانەی کە دژ بەیەکن لە جۆرێتی و تۆخێتی ئەو ڕەنگە ، ئەمەش بە کار دەهێنرێت بۆ دەرخستنی ناوچەیەیک یان شکڵێک لە دیزاینەکە دا و نیشاندانی بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا، چونکە لەم شێوازەدا ڕەنگێک دەبێ بە زاڵ کە ڕاستەوخۆ چاو بە لای خۆیدا ڕادەکێشی و ڕەنگێکیش دەبێ بە بەزیو کە لە لایەن چاوەوە ئیهمال دەکرێت. ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی بەکار هێنان و کاریگەری ڕەنگەکانە لە دیزاین دا: وەرگرتنی بیرۆکەی ڕەنگ: ڕەنگەکانیش وەک هەمو دیزاینێکی تر پێویستە بیرۆکەی لە پشتەوە بێت و بێ بیرۆکە ناتوانی ڕەنگەکان دیری بکەیت، زۆر جار بیرۆکەکان لە سروشتەوە وەردەگیرێن یان هەندێک جار بیرۆکەکە لە پێکهاتەیەکی ناو دیزاینەکەوەردەگیرێت وجاری واش هەیە کە شێوازی دیزاینەکە ڕەنگەکان دیاری دەکات ، بۆ نمونە کاتێک کە کار لە دیزاینی ناوەوەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەی ئەوا تۆ ناچاری ڕەنگەکنت لە گەڵ ڕەنگی سەوزی چیمەنی ناو یاریگاکەدا بگونجێنی ، ... وە هەروەها. ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن بۆ وەرگرتنی ڕەنگەکانن هیوادارم بابەتەکەم سودی هەبێت بۆتان و هەر تێبینیەک یان زیاد کردنێکتان هەبوو تکایە لە خوارەوە بینوسە و وەڵامێک دابنێ لە سەری.