Jump to content

باشترینەکان

  1. سەناریا

    سەناریا

    ئەندامی تایبەت
    8
    پۆینت
    97
    بەشداری
  2. خەڵات جەلال

    خەڵات جەلال

    بەڕێوەبەر
    7
    پۆینت
    443
    بەشداری
  3. Rasti

    Rasti

    ئەندامی تایبەت
    6
    پۆینت
    137
    بەشداری
  4. سەرمەد

    سەرمەد

    سەرپەرشتیار
    2
    پۆینت
    257
    بەشداری

ناوەڕۆکی باو

نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 24 ئاب, 2015 ەوە لە لە فایل

    • 63 جار داگیراوە
    کتێبێکی زۆر گرنگ بۆ ئەوانەی لە بواری ڕووپێوی دا کار دەکەن. لەم کتێبە دا فێری بەکارهێنانی تۆتەڵ ستەیشنی جۆری Leica 06 دەبن ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار توانا تەحسین ەوە نوسراوە بە هیوای سود بینین لێی
    بێبەرامبەر
    • 52 جار داگیراوە
    ئەم ڕێبەرە تەنها ناساندنێکی کورتی تەلارسازیە، لە ٨٠ لاپەڕە پێك دێت و بە سەر دوو بەشدا دابەشکراوە، بەشی یەکەم باس لە ئەندازیارانی تەلارسازی و وانەکانی ئەو بەشە دەکات وەکو بواری خوێندن، ئەمە لاپەڕە (١-٧٥) ە ڕێبەرەکە پێك دەهێنێت. بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ باس کردن ە ئەندازیاری تەلارساز و ئەو کارانەی کە دەتوانێ بە بڕوانامەی تەلارسازیەوە ئەنجامیان بدات، ئەم بەشە لا لاپەڕە ٧٥ ەوە دەست پێدەکات تا لاپەڕە ٨٠.
    بێبەرامبەر
    • 157 جار داگیراوە
    ئەم کتێبە زۆر سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوارەکانی ڕێگا و بان دا کار دەکەن و گرینگی دەدەن بە دیزاینی ڕێگا و بان. ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار محمود حسێن شاهۆیی ەوە نوسراوە.
    بێبەرامبەر
    • 8 جار داگیراوە
    • وەشان 1
    کەل و پەلی ناوەوە (مەتبەخ) کۆمەڵەی 1 : پێک دێت لە ٩ مۆدێل کە بە کوالیتیەکی زۆر بەرز مۆدێل کراون و ئامادە کراون بۆ دانانی لە دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یان ڕیکڵامی بازرگانی بە شێوەی (Motion Graphic). ئەم مۆدێلانە بۆ بەرنامەی سریدی ماکس مۆدێل کراون و ماتریاڵی ڤیڕەی خراوەتە سەر و ئامادە کراوە بۆ بەکار هێنان و ڕێندەر کردن. دیاری: هەر ئەندامێک کە ئەم پاکێجە دەکڕێت هەوکاری ڕاستەوخۆی مەڵپەڕی لە گەڵ دەبێت و دەتوانێت ڕاستەوخۆ داوای هاوکاری لە خاوەنی ئەم کۆمەڵەیە بکات . هەر زیاد کردنێک بۆ سەر ئەم کۆمەڵەیە بێ بەرامبەر دەبێت و لە داهاتوو دا هەر مۆدێلێکی بۆ زیاد بکرێت پێویست ناکات دووبارە بیکڕیتەوە. تایبەتمەندیەکان: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی 3ds Max دا . بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ V-Ray دا. گشت Texture ەکان هاوپێچن لە گەڵ ئەو فایلەی کە دایاندەگری. پێویستیەکان: بەرنامەی 3ds max 2013 و بەرەو ژوور. Vray 3.2 و بەرەوژوور.
    10.00 USD
    • 56 جار داگیراوە
    دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان.. پێشەکی: ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر تەندروستى و سەلامەتى لە بیناکاندا. پڕۆسەی كۆنترۆڵ کردنی بینا درێژخایەنەو، زۆرجار خەرجیەکی زۆری دەوێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتانە، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێی مرۆییەکان ( Habitat-UN )بە هاوكارى وەزارەتى پالندانان و دابین کردنی خەرجیەکان لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ( UNDP ) پرۆژەیەکیان لەژێر ناوونیشانی "دامەزراندنی سیستمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان" جێبەجێ كرد، پڕۆژەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ تاوەکو مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەردەوام بوو. ئامانجى سەرەکی پرۆژەكە بریتیە لە گەشەپێدانی کۆدی بیناسازی بەشێوەیەکی تایبەت دانرابێت بۆ بەهێز کردنی پلاندانانێکی تەکنیکی ڕاست و دروست بە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەرێمى كوردستانى عێراق کە گەشەسەندنێکی ئاوەدانی خێرا بە خۆوه دەبینێت.
    بێبەرامبەر
    • 16 جار داگیراوە
    • وەشان 1.0.0
    کۆمەڵێک بلۆکی دار بۆ بەکارهێنان لە ڕووکاری پێشەوە (Elevation) لە پڕۆگرامی ئۆتۆکاد دا. ئەم بلۆکانە بە شێوەیەکی زۆر پڕۆفیشناڵ کێشراون لە لایەن Cad-Block ەوە و زۆر سودی هەیە و ئاسانە لە بەکارهێنان دا. لە وەشانی 2010 بەرەو ژوور سەپۆرتی ئەکا.
    بێبەرامبەر
    • 8 جار داگیراوە
    پەرتوکێکی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی و خوێندکارانی بەشی تەلارسازی. پێشەکی: ديارە وەك مامۆستايەكى پسپۆر لە بوارى ئەندازياريى تەلارسازيدا ئاواتەخوازبووم دەرفەتێكم بۆ برەخسێت و بتوانم بە كوردى لە بوارى بيناكاري تەلاسازيدا كتێبێك بنووسم، بە يارمەتى خواى گەورە و ميهرەبان لە ساڵى 2010 بە هاوبەشى لەگەڵ هاورِێى خۆشەويستم مامۆستا شێركۆ كەريم قادر توانيمان ئەم بەرهەمە بخەينە ڕيزي كتێبەكاني كتێبخانەی كوردييەوە و بەردەست خوێنەراني كوردى ئازيز. ئەم كتێبە بەگشتى بۆهەموو ئەندازيارێك و هەموو ئەوانەش كە لە بوارى بينا دروستكردندا كاردەكەن و بە تايبەتيش ئەوانەى ئەندازيارى تەلارسازين. گرفتى سەرەكى لە نووسينى ئەم كتێبەدا نەبوونى زاراوەى ئەندازياريى بوو، بۆيە هەندێكجار ناچار لەگەڵ وشە و زاراوە كوردييەكەدا وشە و زاراوە بە زمانى ئينگليزى يان عەرەبيش نووسراوەتەوە.
    بێبەرامبەر
    • 2 جار داگیراوە
    کتێبێکی زۆر گرنگە بۆ ڕووپێوان و ئەندازیارانی شارستانی، کە لە ڕێیەوە دەتوانن فێری چۆنێتی بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ ستەیشنی جۆری Leica TS06 ببن کە یەکێكە لە ئامێرە هەرە باوەکان لەو بوارەدا . پێشەکی:بێگومان ڕووپێوی یەکێکە لەو زانست و تەکنیکانەی کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان هەیە بە هەموو ئەو پڕۆژانە سەر ڕووی زەوی. ڕووپێوی واتە دۆزینەوەی دووری ئاسۆیی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی جیاوازی بەرزی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی و ستونی، دۆزینەوەی (Azimuth) واتە دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی لە نێوان ئاراستەی باکور و ئاراستەی هێڵەکان بە ئاراستەی میلی کاتژمێر لە سفرەوە بۆ ٣٦٠ پلە. بە دۆزینەوە (دووری، گۆشەکان، Azimuth) ئەتوانرێت هەر شوێنێك لە سەر زەوی هەڵبگیرێتەوەبە سیستەنی پێوانە کردنی جیهانی یان ناوخۆیی……
    بێبەرامبەر
    • 91 جار داگیراوە
    پەرتوکی General Specification for Roads & Bridges بە زمانی کوردی پەرتوکێکی بەهێزی بواری ڕێگاوبانە کە لە لایەن ئەندازیار (هەڵمەت غەریب) ەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی ڕونکردنەوەی لە سەر نوسیوە.
    بێبەرامبەر
    • 7 جار داگیراوە
    کۆمەڵێك ڕێنمایی گرنگ کە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیەوە دەرکراوە سەبارەت بە چۆنێتی دەرهێنانی مۆڵەتی بینا. پێشەکی:پاڵپشت بە فەرمانی کارگێڕی (٥٢٧٥) لە (١٥/٣/٢٠٢٢) لیژنەی پێکهاتوو بۆ مەبەستی پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی پاش دیراسە کردن و ڕەچاو کردنی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی (٤٠) لە ٧/٤/٢٠٢٢ کە پلەی پەسەندی کۆتایی وەرگرتوە، لیژنەکە هەستا بە داڕشتنەوەی سەرجەم ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا بە جۆرێك کە بگونجێت لە گەڵ هەڵکەوتە و جوگرافیای شاری سلێمانی و ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکان لە نامیلکەیەکدا کە بەردەست بێتو بەرچاوڕوونی و ئاسانکاری بکات بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە پێویستی و کاریان بەم ڕێنماییە دەبێت..
    بێبەرامبەر
    • 49 جار داگیراوە
    کتێبێکی زۆر پێویست کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا دەرچووە و تایبەتە بە دیزاینی بومەلەرزە لە بیناکاندا و ئەو کۆدانەی کە پێویستت دەبن لە کاتی دیزاین دا.
    بێبەرامبەر
    • 35 جار داگیراوە
    ئەم نامیلکەیە وەگێڕانی بابەتێکی ماڵپەڕی ArchDaily ە کە لە لایەن Becky Quintal ەوە نوسراوە و لە لایەن دۆستی دڵشاو و ڕاستی کاوێسەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بە شێوەی نامیلکە بڵاو کراوەتەوە. ئەم نامیلکەیە باس لە ١٢١ پێناسە دەکات بۆ تەلارسازی، کە لەلایەن کەسایەتیە تەلارسازە جیاوازەکانەوە لێکدانەوەی بۆ کراوە.
    بێبەرامبەر
    • 13 جار داگیراوە
    مۆدێلێکی جوانی مێزی نان خواردنی ٦ کەسیە کە لە لایەن کۆمپانیای IKEA بەرهەم دەهێنریت، مۆدل کراوەتەوە بە هەمان قیاسات و ڕەنگ و تێکسچەرەوە ودەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە پڕۆژەکاندا.
    بێبەرامبەر