Jump to content

خەڵات جەلال

بەڕێوەبەر
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

ئەو ناوەڕۆکانەی دانراون لە لایەن خەڵات جەلال

  1. خەڵات جەلال

    ئەرنۆڵد ڕێندەرەر بۆ ماکس بڵاو کرایەوە

    پێناسە:
    ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر ...)،
    هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک :
    خێرایی لە ڕێندەر کردن دا کە بە خێراترین ڕێندەر ئینجین دادەنرێت بە تایبەت لە بواری ئەنیمەیشن دا. کار پێ کردنی هەر دوو جۆری CPU و GPU واتە لە یەک کاتدا پڕۆسیسەر و گرافیکیش بەکار دەهێنێت. ئاسانی لە بەکار هێنان دا، بەو ڕوکارە سادەیەی کە هەیەتی سەرنجی زۆرێک لە CG Artist ەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە. ئەو ناوەندەی کاری لە سەر دەکات: زۆربەی کۆمپانیا سینەماییەکان پڕۆگرامەکانی مایا و سۆفت ئیمەیج بەکار دەهێنن، لە بەر ئەوەی ئەرنۆڵد لە سەر ئەو دوو ناوەندە بە شێوەیەکی باش کار دەکات ئەمەش وای کردوە بە کارهێنانی ئەرنۆڵدیش زیاد بکات. کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەرنۆڵد لە کۆتایی ئەم مانگە دا (7-2016) هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەری بڵاو کردەوە بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەویش بەرهەمهێنانی وەشانێکی ئەرنۆڵدی تایبەت بە سریدی ماکسە کە بریتیە لە وەشانی (0.5) .
    ئەم ئینجینە هەر وەک گشت ئینجینەکانی تر لە ناو پڕۆگرامی ماکس دا کار دەکات و دەبێتە بەشێک لە بەرنامەکە و ڕوخسار و کۆنتڕۆڵەکانیشی هەمان کۆنتڕۆلەکانی ئینجینەکەیە لە مایا دا.
     
    لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە:
    بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ کۆمپۆنێنتە سەرەکیەکانی ماکس ( کامێرە و Shape و Geometry و light و Material) ەکان. پاڵپشتی شێوەی ڕوناکی وێنەیی دەکات و ئاسمان فیزیایی (Physical Sky) ی تایبەت بە خۆی هەیە. پاڵپشتی Active Shade ی ماکس دەکات و دەتوانی بە شێوەی Real Time ڕێندەری پێ بکەی. پاڵپشتی فایلەکانی Deep EXR و AOV دەکات. توانای بەرهەم هێنانی شکڵەکان (Geometry) هەیە، لە کاتی ڕێندەر دا و پاڵپشتی Displacement دەکات. پاڵپشتی ڕوناکی شێوەیی Mesh Light دەکات. ڕێندەری کلاودی ئۆتۆدێسک کە ناسراوە بە Autodesk ‘Render Pilot’ program ئێستا پاڵپشتی ئەرنۆڵد دەکات. داگرتن:
    لەم پەیجەوە دەتوانی بە شێوەی Demo دایگری.
    ڕوکاری پڵەگین:

     
    دیالۆگی ڕێندەری ئەرنۆڵد

     

    ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکان:
     
     
     
     
     
     
  2. خەڵات جەلال

    سریدی ماکسی 2020.1 بڵاو کرایەوە

    کۆمپانیای ئۆتۆدێسك ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکسی 2020 بڵاو کردەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کردووە، لە گرینگترینیان جیا کردنەوەی ڤیوپۆرتە بە شێوەی فلۆت و دوور لە ئەپپلیکەیشنە سەرەکیەکە.
    لە گرینگترین نوێکاریە تازەکان:
    توانایی جیا کردنەوەی ڤیوپۆرت . ڕێکخەری کیبۆرد (‌hotkey Editor) ێکی نوێی بۆ زیاد کردووە. چاکسازی کراوە لە Chamfer Modifier دا. جیاکردنەوەی ڤیوپۆرت یەکێکە لە فیچەرە هەرە گرنگەکان کە زۆرترین داواکاری لە سەر بووە لە لایەن بەکارهێنەرانی بەرنامەکەوە و زۆرترین فیدباک لە سەری ئاراستەی کۆمپانیاکە کراوە. ئەم تایبەتمەندیە ڕێ بە بەکارهێنەران دەدات تا ٣ ڤیوپۆرت جیابکەنەوە و بیخەنە سەر مۆنیتەرە جیاکان، کە هەر یەکێکیان تایبەتمەندی تایبەت بە خۆی هەیە و دەتوانرێت ڕێکبخرێت.
    یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان Hotkey Editor ێکی نوێیە کە دەتوانرێت کیبۆرد شۆرتکەتەکان لە ڕێیەوە ڕێک بخرێت و هەروەها دەتوانی پاشەکەوتی ڕێکخستنەکانت بکەی لە فایلێکی دەرەکی دا و دواتر لۆدی بکەیتەوە هەر کاتێک ویستت.
    چاکسازی لە مۆدیفایەری Chamfer دا کراوە و لە Chamfer Option دا By Weight زیاد کراوە کە دەتوانی لە ڕێیەوە هێزی Chamfer بۆ Edge ەکان بە پێی Weight ەکانیان ڕێک بخەی.
     
    ئەمانە و چەندین نوێکاری تر ... کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیە دا بیانبینی:
     
    بۆ زانیاری زیاتر دەتوانی سەردانی وێبلاگی ئۆدێسک و پەڕەی دۆکیومێنتەیشن بکەی.
     
  3. خەڵات جەلال

    پێشانگای وێنەکان دەکەوێتە کار

    یەکێکی تر لە بەشە گرنگەکانی ماڵپەڕی تەلارساز بریتیە لە پێشانگای وێنەکان کە بەم نزیکانە دەکەوێتە کار.
     
    لە ڕێی پێشانگای وێنەکانەوە دەتوانی پڕۆژەکانت یان کارەکانت بڵاو بکەیتەوە و پیشانی گشت ئەندامانی ماڵپەڕی بدەیت، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی چەند ماڵپەڕێکی دەرەکی وەک گووگڵ پڵەس و فایسبوک و پینتێرێست و ئینستاگرام و... چەندینی تریش دەکات، بەم شێوەیە وێنەکانت لە یەک کاتدا لە چەندین ماڵپەڕی بەهێزیشەوە دەبینرێت و بڵاو دەکرێتەوە، واتە بە تانهە دانانی وێنەکەت لە پێشانگای وێنەکاندا ، بە هەموو وێب دا بڵاو دەبێتەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی...
     
     
    هیوامان خزمەت کردنی ئێوەی بەڕێزە،
    ستافی تەلارساز.
     
  4. خەڵات جەلال
    هاوڕێیان ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کە چەند تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تەلارساز زیاد بکەین، بەم نزیکانە ئەو تایبەتمەندیانە دەکەونە کار و لە وردەکاریەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
  5. خەڵات جەلال

    تەلارساز کەوتەوە کار

    لە بەرواری 24-9-2015 ەوە ماڵپەڕی تەلارساز بە فەرمی کەوتەوە کار، بەلام ئەوە تەنها سەرەتایە چونکە بەردەوام کاری تێدا دەکەین و بە نیازین چەند بەشێکی بەهێزی تری بۆ زیاد بکەین، بۆیە داوا لە گشت میوانە بەڕێزەکانی ماڵپەڕ دەکەین کە خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لەو چالاکی و بابەتە سودبەخشانەی کە لە داهاتوو دا بڵاویان دەکەینەوە.
     
    لە گەڵ ڕێزی ستافی ماڵپەڕ
  6. خەڵات جەلال
    بەڕێزان ماڵپەڕەکەمان تەلارساز، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە بەرواری 24-9-2015 و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە ، بە فەرمی دەکەوێتە کار، جا داوا لە گشت بەڕێوەبەران و چاودێران دەکەم کە ئامادەکاری بکەن ..
     
    لە گەڵ ڕێز دا 
    خەڵات جەلال
  7. خەڵات جەلال

    لە قۆناغەکانی کۆتایداین

    سوپاس بۆ خوا وا لە قۆناغەکانی کۆتایی نوێ کردنەوەی تەلارساز داین ... لێرەوە زۆر سوپاسی هاوڕێیانم دەکەم کە هاوکاریان کردم لەم کارە دا ، بە تایبەت بەڕێوەبەران و چاودێرانی تەلارساز.