بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی پرسیارەکەت:
ڕێژەی میکسەکان بەم شێوەیە ناوی لێ نراوە:
1:3:6 پێی دەوترێت میکسی M10
1:2:4 پێی دەوترێت میکسی M15
1:1.5:3 پێی دەوترێت میکسی M20
1:1:2 پێی دەوترێت میکسی M25
بۆ هەر یەکەیان فاکتەرێک هەیە کە لەو ڕێژەیە دەریدەکەی و پێی دەوترێت ( Shrinkage or safety Factor ) کە بریتیە لە 1.54 بۆ 1.57 تۆ دەتوانی یەکێکیان بە کار بهێنی.
ئەمەش جیاوازی نێوان کۆنکرێتە بە تەڕی و کۆنکرێت بە وشکی
کەواتە قەبارەی کۆنکرێتی وشک دەکەت 1.54 ی کۆنکرێتی تەڕ
کەواتە ڕێژەکە دەگۆڕێت بۆ 1.54 / 1 = 0.65 (ئەمە هەندێک کات پێشی دەوترێت Water-Cement Ration)
بۆ کۆنکرێتی 1:2:4 کۆی ڕێژەکە دەکاتە (7)
ئێستا لەمەوە دەتوانین ڕێەکان دەربهێنین:
بۆ ڕێژەی چەو دەکاتە : (7 / 4) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 17.6م³
بۆ ڕێژەی لم دەکاتە : (7 / 2) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 8.8م³
بۆ ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : (7 / 1) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 4.4م³
وەزنی کۆنکرێت دەکاتە:
4.4 * 1440 = 6336 کیلۆ کە دەکاتە نزیکەی ٦ تەن و نیو