هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Azmar Abdulkarim ەوە
-
روکاری بینایەکی نیشتەجێبوون
-
کۆرۆنا ڕێندەر (Corona Renderer 1.4) بڵاو کرایەوە
دەست خۆش کا ک خەڵات بۆ ئە و بابەتە بە هێزانە
-
کارێکی نوێم
Azmar Abdulkarim وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەنداماندەستان خۆش بێت زۆر سوپاستان دەکەم @سەرمەد@خەڵات جەلال زۆر سوپاس کاک خەڵات گیان بۆ تێبینیە جوانەکانت .کەڵە هونەرمەندی سی جی کورد @خەڵات جەلال
-
کارێکی نوێم
-
تایبەتمەندیە نوێکانی سریدی ماکسی 2017
|دەست خۆش کاک خە ڵات سەرکەوتوو بیت
-
ڤیڕەی بۆ ڕیڤیت
پیرۆزە لە بەکارهێنەرانی ریڤت گرنگ نیە ڤی رای لەگەڵ چی بەرنامەیەک بەکار ئەهێنی گرنگ ئە وەیە نە چیتە دەر لە بەرنامەکە ڕێندەری خۆت بکەی @هیوا یاسین @خەڵات جەلال
-
پڵەگینی Advanced 3D Noise Map بۆ سریدی ماکس
دەست خۆش بۆ ئە بابەتە جوانە کاک سەرمەد
-
فێركاری سكێچ ئه پ بۆ ئه ندازیاری ته لارسازی
دەست خۆش بۆ ئەو بابەتە جوانە
-
جۆنیه تی دروستكردنی ده ركَاو په نجه ره ی PVC
Azmar Abdulkarim وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازیبابەتێکی جوانە دەست خؤش
-
کێشەیەکی ماکس
هاورێیان کاتێک ئەمەوێت ڕێندەر بکەم بە ڤی رەی نایکات .وەنەکە کامل بە رەش دەرەکەوێت ...... ئەم ئیرەرانەش ئە یات ...
-
Render Mask سکریپتێکی زۆر بەهێزی ماکس
دەست خۆش کاک خەلات گیان زۆر سوپاس براکەم
-
کێشەی نووسینی کوردی لە فۆتۆشۆپ
ئای دەست خۆش کاک @Dashty گیان زۆر سوپاس براکەم .بە راستی سودبەخش بوو دەست خۆش کاک @Khalat Jalal بۆ تۆش دەست خۆش کاک دژوار
-
Render Mask سکریپتێکی زۆر بەهێزی ماکس
-
بەرنامەی فۆتۆشۆپ مێژووی بنیاتنان و گەشەكردنی
تێبینی ...... ئەم نوسینەم لە ماڵپەری www.l4kurd.com وەرگرتوە لە بەر جوانی بابەتەکە حەزم کرد ليرە داینيم
-
بەرنامەی فۆتۆشۆپ مێژووی بنیاتنان و گەشەكردنی
بەرنامەی فۆتۆشۆپ : بەرنامەیەكە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وێنەدا بنیات نراوە واتا كار لەسەر پێكهاتەی وێنە دەكات و هەر بەرهەمێك لەم بەرنامەیەوە كاری تێدا بكرێت بە وێنە دەدرێت لەقەڵەم ، ئەم بەرنامەیە تەنها كار لەگەڵ وێنەی دیجیتاڵیدا دەكات و ئەگەر بەو جۆرەش نەبێت خۆكارانە بەرنامەكە وەری دەگێڕێت و هەڵی دەوەشێنێت و پێك هاتەكەی بە شێوەی پێكسڵ دەخاتە بەردەست بۆنمونە ئەگەر تابلۆیەكی كێشراو ڕابكیشینە ناو بەرنامەكەوە ئەوا هەر وەك ئەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكات كە بە كامێرایەكی دیجیتاڵی وێنەكە گیرابێت . ئەم بەرنامەیە كاتێك بەكاردێت بەكارهێنەر بیەوێت گۆرانكاریەك لە وێنەیەكدا بكات ئیتر چ جوانكاری بێت یان زیادكردن و كەم كردنی بەشێك لە وێنەكەبێت یاخود جێبەجێكردنی یەكێك لە ئەركەكانی وەك ڕونكردنەوە یان تاریك كردن یاخود گۆڕینی ڕەنگی ئەو وێنەبێت بە هەر ڕەنگێكی تر ، بەرهەمی ئەم بەرنامەیە بەچەندین پاشگری جیاواز دەپاریزرێت بەڵام ئەو پاشگرەی كە بە بەرنامەكە دووبارە گۆڕنكاری تێدا دەكرێت و وەك خۆی كاریگەری و لایەرەكانی تێدا دەپاریزرێت پاشگری (PSD) كە كورتكراوەیە بۆ (Photo Shop Document) ، ئەم بەرنامەیە لەم دواییەدا هێندە بەتوانا بوو كە كاری گرافیكی ئێجگار نایابی پێدەكرێت بەجۆرێك ئەگەر كەسێك بتوانێت شارەزایی تێدا پەیدا بكات بەتەواوی ئەوا دەتوانێت وێنەی پێ دروست بكات كە نزیك دەبێتەوە لە وێنەیەكی ڕاستی كە بە كامێرایەكی دیجیتاڵی گیرابێت . ئەم بەرنامەیە چۆن دروست كراوە ؟ كێ بنیاتی ناوە ؟ بیرۆكەی بەرنامەی فۆتۆشۆپ لەسەرەتادا لەلایەن كەسێكەوە دارێژراوە بە ناوی (Thomas Knoll) لە ڕاستیدا لە سەرەتای ساڵی هەشتاكانەوە دا كاتێك كۆمپیوتەری ماك ڕوكارە وێنەییەكەی خستە بازاڕەوە ئەم پرۆگرامەرە كەوتە بەرهەم هێنانی بەرنامەیەك كەكار لەسەر وینە بكات و بتوانیت گۆرانكاری تێدا بكات ، سەرەتاش بەرنامەیەكی بەرهەم هێناو پیشانی براكەی دا بە ناوی (John Knoll) هەتا بیرورای خۆی لەسەر بڵێت ، كاتێك جۆنی برای بەرنامەكەی بینی پی ی باش بووە كە بەرەو پێشی ببەن بەس نەك وەك بەرهەمێكی بازرگانی بەڵكو وەك بەرنامەیەكی بەردەسی خۆیان تابتوانن كاری خۆیانی پێ بەرێ بكەن ، ئەم دوو پرۆگرامەرە كە برای یەكن لە ئێستادا كاتێك پرسیاری ئەوەیان لێكراوە ئایا قەد بڕوایان كردوە ڕۆژیك ئەم بەرهەمە دارێژراوەیان ببێتە یەكێك لە گرنگترین بەرنامەكان ؟ سەرسامی خۆیان دەربریەوە بەو كارەو هەرگیز بڕوایان نەكردوە كە كارەكەیان تا ئەو ڕادەیە پڕ سوود بێت و ببێتە باشترین هۆكار بۆ گۆرانكاریكردن لە وێنەدا . دەرچووەكان و ماوەی گەشەكردنی و تایبەتمەندیەكانی فۆتۆشۆپ : تا ساڵی 1988 بەرنامەیەك نەبوو بتوانێت كار لە وێنەدا بكات بەڵام (Thomas Knoll) كە خەریكی پرۆژەیەك بوو بۆ (Image Processing) توانی دەرچوێك بۆ گۆرانكاریكردن لە وێنەدا بەشیوەیەكی تاقیكاری بەرهەم بهێنیت ئەم كارەشی بێگومان بە یارمەتی و هاوكاری براكەی بوو سەرەتا ناوی نا (Image Pro) ، بەڵام كاتێك بڵاوی كردوە بە ناوی (Display) بەرنامەكەی ناساند ، لە ساڵی 1989 دا دووبارە ئەم بەرنامەیە كەبەمەبەستی كاركردن لەوێنەی دیجیتاڵیدا بەرهەمیان هێنابوو كەوتنەوە گۆرانكاریكردن و داڕشتنەوەی كۆدەكانی ، دواتر هەر لەهەمان ساڵداو بەشێوەیەكی بازرگانی و بەسەربەخۆ لە رێگای كۆمپانیایەك بە ناوی (Barneyscan XP) دووسەد دەرچووی لە بەرنامەیەك بڵاوكردوە بە ناوی (Photoshop) وە بیگومان ئەمەش هەر ئەو ناوەیە كە ئێستا هەیەتی هاوپێچ لەگەڵ بەرنامەكەشدا لە شێوەی ڕێبەرێكدا لایەنە گرنگەكانی بەرنامەكەو فێركاریەكی سەرەتایی دانرابوو تا بەكارهێنەر بتوانێت بە بەرنامەكە ئاشنابیت و بتوانێت كاری تێدا بكات . كاتێك كۆمپانیای ئەدۆب پەیوەندی بەم دوو پرۆگرامەرەوە كرد بەمەبەستی وەرگرتنی مافی بڵاوكردنەوەی ئەوانیش ڕازی بوون لەسەر گرێبەستەكەو بوون بە بەشێك لە كۆمپانیای ئەدۆب ، دروست لە كۆتایی ساڵی 1989 داو كاتێك نۆ مانگ بەسەر دەرچوونی یەكەم ڤێرژنی فۆتۆشۆپدا تێپەڕبوو بوو كە ناونرابوو (Adobe Photoshop 0.87) دەرچووێكی نوێ لە ژێر مەرج و ڕاسپاردەكانی كۆمپانیای ئەدۆبدا بەناوی (Adobe Photoshop 1.0) بڵاوكرایەوە لە ساڵی 1990 دا ، ئیتر لەم ڤێرژنەوە بەتەواوی بەرنامەكە لە لایەن كۆمپانیای ئەدۆبەوە سەرپەرشتی دەكراو هەردوو پرۆگرامەر (جۆن و تۆماس) بەردەوام كەسی نوێیان دەهێنایە ناو ستافەكەوە هەتا برەوەی زیاتر بدەن بە توانای بەرنامەكە . لە ساڵی 1991 دا (Adobe Photoshop 2.0) بڵاوكرایەوە : ئەم دەرچووە تەنها لەسەر كۆمپیوتەری ماكنتۆش بەگەڕدەخرا و چەندین ئامرازی نایاب بۆ توڵەكانی دەستەچەپی بەرنامەكە زیادكراوە تێیدا ئەم ئامارازنەش بەهۆی پێنوسێكەوە كە بۆ بەرنامەكە زیاد كرابوو بەكاردەهێنرا ، سەرباری ئەوەش بەرنامەكە بەشێوەیەك رێكخراوە كە بەهۆی ڕوكارێكی وێنەییەوە دادەمەزرێنرێت و ڕێنمایی تایبەت بە بەكارهێنانی بەرنامەكەشی هاوپێچ كراوە لەگەڵیدا ، لەم دەرچوەوە توانرا پشتیوانی (CMYK color) بەدی بهێنرێت ، مەبەست لەم چوار وشەیەش ئەو چوار ڕەنگە سەرەكیەیە كە پرێنتەرە ڕەنگاوڕنگە سەرەتاییەكان پشتیان پێ دەبەست . وە لە ساڵی (1992) دا (Adobe Photoshop 2.5) بڵاوكرایەوە : بۆ یەكەم جار لەم دەرچوەوە كۆمپانیای ئەدۆب پشتیوانی سیستەمی ویندۆزی كرد و توانرا هاوشێوەی كۆمپیوتەری ماكنتۆش لەسەر كۆمپیوتەری كەسی كە سیستەمی مایكرۆسۆفت ویندۆزی لەسەر بوو لەگەڵ سیستەمی (IRIX) كەلەسەر بنەمای كۆدەكانی (UNIX System) كەلە لایەن كۆمپانیای (Silicon Graphics) بەرهەم هێنرابوو دابمەزرێنرێت . لەم دەرچووەشدا جگە لە چارەسەركردنی كێشەكانی دەرچووەكەی پێشوو چەند دوو تایبەتمەندی بۆزیادكراوە ئەوانیش : 1 - پشتیوانی لیستەڕەنگی (16-bit) دەكرد واتا كوالیتی وینەكان دوو هێندەی پێشوو ڕونتر كاری تێدا دەكرا . 2 - تەكنیكی دامەزراندنی بەرنامەكە لە ڕێگای سیدی ڕومەوە بەردەست خرا . وە لە ساڵی (1994) دا (Adobe Photoshop 3.0) بڵاوكرایەوە : كە لە سەرەتادا تەنها پشتیوانی كۆمپیوتەری ماكنتۆشی كرد بەڵام ماس مانگطك لە دەرچوونی ڤێرژنێكی تایبەتی بە ویندۆزیش بڵاوكردەوە ، گرنگترین داهێنان كە تێیدا كرا دەستەبەر كردنی چینەكان بوو (Layers) هەتا بتوانرێت وێنەكان لەسەر یەكتر دابنرێت و تێكەڵ یەك بكرێن . وە لە ساڵی (1996) دا (Adobe Photoshop 4.0) بڵاوكرایەوە : بۆ هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆز بەردەست بوو ، گۆڕانكاری نوێ لە ڕێكخستنی لایەرەكاندا كرابوو كە ئاسانتر بوو كاركردن لەچینەكانیدا ، هاوكات تەكنیكی ئەكشن زیاد كرا بۆ گۆڕانكاریكردنی خێرا بەسەر وێنەكاندا . وە لە ساڵی (1998) دا (Adobe Photoshop 5.0) بڵاوكرایەوە : بەهەمان شێوەی دەرچووی پێشوو لەسەر هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆز دادەمەزرێنراو پشتیوانی پاشگر گۆڕین بۆ وێنەكانی تێدا زیاد كرا واتا (Extinction) وێنەكان بە ئاسانی مامەڵەی پێوە دەكرا وەك گۆڕانكاریكردن تێیداو دواتر لە كاتی پاراستنیشیدا دەتوانرا بگۆڕرێت بە جۆرێكی تر ، هەروەها گەڕانەوەی هەنگاوەكانی تێدا زیاد كرا بۆ نمونە ئەگەر كەسێك چەندین فرمانی جێ بەجێكردبیت بەسەر وێنەیەكدا ئەوا هەنگاو بە هەنگاو دەتوانرا بیگەرێنینەوە بۆ سەرەتا ، لەكاتێكدا لەدەرچووەكانی پێشودا تەنها یەك هەنگاو دەگەڕێنرایەوە دواوە ، ڕەنگەكان لەم دەرچووەدا بەئاسانی دەستی بەسەردا دەگیرا چونكە كۆنترۆلێكی تایبەت بەڕەنگەكان دانرابوو ، لەبەرگرتنەوەی شوێنێك و دانانەوەی لە شوێنێكی تردا یەكێكی تر بوو لە تایبەتمەندیەكانی ئەم دەرچووە كەبە ئامرازی (Magnetic Lasso) ناسراوە . وە لە ساڵی (1999) دا (Adobe Photoshop 5.5) بڵاوكرایەوە : بۆماك و ویندۆز لە یەك كاتتدا و لەدوای ئەم دەرچوەوە بەردەوام لەیەك كاتتدا و بەهەمان تایبەتمەندیەوە بەرنامەكە بۆ هەردوو سیستەمەكە بڵاو دەكرایەوە ، لەم دەرچوە بەدواوە تەنها پاڵپشتی ماكنتۆش و ویندۆزی دەكرد و پشتیوانی هیچ سیستەمێكی تری نەكردوە تا ئێستا ، هەر لەم دەرچوەوە بۆ یەكەم جار پاشكۆ بەرنامەی (Image Ready) لەگەڵدا دانرا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وێنەی جوڵاودا (gif) ، ئەم تەكینیكە زیاتر لە وێبدا گرنگی پێدراو بەرنامەكە لەم دەرچوەدا بە تەواوی یاریدەدەری وێب سازان بوو تا بتوانن وێنەكانی ناو ئەم بەرنامەیە پاش چاكسازیكردن تێیدا تێكەڵ بە تێكستەكان بكەن بۆ ئەم كارەشئامرازێك دانرا بۆ پاراستن بە تایبەتمەندی وێبەكان بە ناوی (Save for Web) ، سەرباری زیادكردنی هۆكارێك بە ناوی (Extract) بۆ دەرهێنانی پرۆژەكە بە تەكنیكی جیاواز . وە لە ساڵی (2000) دا (Adobe Photoshop 6.0) بڵاوكرایەوە : جگە لە چارەسەركردنی كێشەكانی دەرچووی پێشوو توانرا تایبەتمەندی بەسەر لایەرەكاندا جێ بەجێبكرێت و فلتەر بۆ لایەرەكان دابنرێت ، كۆمەڵێك گۆڕانكاریش بكرێت لە توڵەكەی لای ڕاستتدا وەك توانا پێدان بە ئامرازەكان زیاد كردنی توانای هەندێكیان ، هەروەها زیادكردنی ئامرازەكانی ئاراستە سازی (Vector Shapes) چەند شێوەیەكی جیاواز كە لەسەر وێنەكان زیاد دەكرێت بەمەبەستی جیاواز . وە لە ساڵی (2002) دا (Adobe Photoshop 7.0) بڵاوكرایەوە : ئەم دەرچووە سەركەوتنێكی ئێجگار گەورەی بەدەست هێناو تەواو جێگیرە لە كاردا توڵەكردارەكانی ناو بەرنامەكە بەڕادەیەك پێشكەوتوو بوو تا ئێستاش شتێكی ئەوتۆی بۆزیاد نەكراوە ، تەواوی ئەو توانایەی لە دەرچووەكانی پێشودا هەبوو لێرەدا چەندین بەرانبەر زیاد كراوەو خێرا تر كراوە لە بەكارهێناندا ، پاشگرە فایلەكان تێیدا تەواو پێشكەوتوەو تەواوی جۆرەكانی تێدا پاڵپشت كراوە ، سەرباری زیادكردنی ئامرازێك بە ناوی (Plugin) كە چەندین تایبەتمەندی و توانای زیاتر دەدات بەبەرنامەكە لە مامەڵەكردن لەگەڵ وێنەدا ، هەر لەم دەرچوەوە بۆیەكەم جار (Camera Raw plug-in) خرایە كارو یاریدەدەرێكی ئێجگار باشی بەرنامەكە بوو لە ڕوناككردنەوەو تاریك كردن و زاڵكردنی ڕەنگێك بەسەر ڕەنگێكی تردا ، تێكست نووسین لەم دەرجووەدا مامەڵەیەكی وێنەیی لەگەڵدا دەكرێت و هەموو تایبەتمەندیەكانی وێنەی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت وەك (Vector) وایە ، ئامرازەكانی بڕین و شێوەی بڕینی بەشێك لە وێنەكان زیاد گرنگی پێدراو ئاسانكاری زیاتری تێداكرابوو ، لەم دەرچوەوە یەكەم پڵەگین بە ناوی (Camera RAW) زیاد كرا لە بەرنامەكەدا كە چەند كردارێكی تایبەتی بەسەر ڕەنگی وێنەكەدادەهێنا ، واتا بەشێوەیەكی زیرەكانە مامەڵە لەگەڵ ڕەنگی وێنەكەدا دەكرا . وە لە ساڵی (2003) دا (8.0 Adobe Photoshop CS) بڵاوكرایەوە : ئەم دەرچووە هەرگیز بەراورد ناكرێت بەوانەی پێش خۆی ئەگەرچی ماوەی مانەوەی بەكارهێنەر لەسەر ئەم دەرچووە كەم بوو بەهۆی نوێكاریەكانی دەرچووی پاش خۆیەوە بەڵام لەڕاستیدا ئەم دەرچووە ئێجگار بەتوانابوو تەنانەت بەكارهێنەر نەیتوانی بەتەواوی ئاشنای هەموو تایبەتمەندیەكانی ببێت بەهۆی دەرچووەكەی پاش خۆی هەرچۆن بێت ئەو توانایەی لەم دەرچووەدا هەبوو بەتەواوی لە دەرچووەكانی پاش خۆیدا ڕەنگی دایەوەو تەواوی كەلینەكانیشی چارەسەركرابوو . ئەمەش هەندێك لە گۆرانكاریەكان بوو كە تێیدا كرابوو : 1 - زۆربەئاسانی دەتوانرا بەدوای ئەو كردارانەدا بچێتەوە كە بەسەر وێنەكەتدا هێناوە ، بێگومان هەنگاو بە هەنگاو هەموو فرمانەكانی پاراستبوو تێیدا ، بەدوو ڕێگەش كارەكە جێ بەجێ دەكرا یەكەم دۆزینەوەی كارەكەو سڕینەوەی بە كلیكێك یاخود هەنگاو هەنگاو بۆ پاشەوە بگەڕێیتەوە یان پێشەوە . 2 - ئامرازی (Fill Flash) زیادكرا لە فلتەرەكاندا هەتا بتوانرێت ڕونكردنەوە یان ڕەنگی شوێنێكی پی زیاد و كەم بكرێت یاخود بتوانرێت ڕوبەڕێك لە وێنەیەك ڕوناك بكاتەوە لەگەڵ چەندین فلتەری تر كە بۆ یەكەم جار دەخرانە بەردەست بەكارهێنەران . 3 - بەستنەوەی وێنەكان پێكەوە بەتەواوی ئاسانكاری تێدا كرابوو هەتا دیزاینەر بتوانێت چەند وێنەیەك بخاتە سەر یەك و لە ڕوبەرێكدا كۆیان بكاتەوە . 4 - دووەم دەرچوو لە ئامرازی (Camera RAW) خرایە بەردەست كە تایبەتمەندی زیاتری لەسەر دانرابوو . 5 - برینی بەشێك لەوێنەكە بەهۆی ئامرازی (Crab) وە ئەگەرچی لە دەرچوەكانی پێشوشدا بەردەست بوو بەڵام لەم دەرچوەدا زیاتر بایەخی پێدرابوو ، هەروەها لاركردنەوەی وێنە و ڕاستكردنەوەی ئەگەر بە شیوەیەكی سەرەوخواربێت یان لەگۆشەیەكی هەڵەوە گیرابێت سەرباری ڕەتوشكردنی وینەو چاكسازیكردن تێیدا . 6 - تێكەڵكردنی لایەرەكان و نووسین و فۆڕماتنی تێكستەكان ئەمانەش بەشیوەیەكی ئێجگار ئاسان بەردەست بوون . 7 - ڕەنگ كردن و گۆڕینی باگراوند و بەكارهێنانی چەند ئامرازێكی نوێ بۆ ئەم كارە هەتا ئاسانتر بێت بە دەستەوە . 8 - زیادكردنی (Slice Tool) لە لیستی ئامرازەكانی دەستەچەپدا ، كە بۆگرەپین بەكاردێت بەڵام بەشێوەیەك خۆت دەست بگریت بەسەر گۆشەی گرەپكردندا . 9 - پاڵپشتی كردنی وێنەی قەبارە گەورە كە زیاتر بێت لە دوو گێگا ، و بە ڕونی سێسەد هەزار پێكسڵ . 10 - پاڵپشتی كردنی تەكنیكی ڕەنگ بۆ هەر چینێك تا (16- bit) كە لە پرۆژەكەدا بەرزکرایەوە . 11 - بەردەست خستنی تۆڕی زیرەك لە بەرنامەكەدا كە وێنەكەی دابەش دەكرد بەسەر تۆرێكدا هەتا بەكارهێنەر لە قەبارەو گۆشەی وێنەكان دڵنیاببێت . وە لە ساڵی (2005) دا (9.0 Adobe Photoshop CS2) بڵاوكرایەوە : هاوشێوەی دەرچووی پێشوو هەموو تایبەتمەندیەكانی دووبارە بوون بەڵام بە توانایەكی باشتر ، بۆ نمونە لەم دەرچووە وە پشتیوانی لە پرۆسێسەری (64-bit) دەكرد كە خێرایی ڕاپەڕاندنی كارەكانی بۆ دوو هێندە بەرز كردوە ، هەر لەم دەرچووە بەدواوە بەرنامەی فۆتۆشۆپ بەهەردوو دەرچووی سیستەمی (32-bit) و (64-bit) بەردەست دەخرا و تا ئێستاش هەر بەهەمان شێوەیە . لەم دەرچوەشدا كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێ خرایە بەردەست كە لەوانەی پێشودا نەبوو وەك : 1 - دەست نیشانكردنی چەند لایەرێك لە یەك كاتتدا و گۆرانكاریكردن تێیدا بەیەك جار كلیك كردن . 2 - زیادكردنی ئامرازی (Red-Eye) كە ئامرازێكە بۆ لابردنی و چاككردنی ڕەنگی سوری چاو كەبەهۆی فلاشی كامێراوە دروست دەبوو لەكاتی وێنەگرتندا بەردەست خرابوو ، ئەم كارە دواتر زۆر بەسووود بوو سودێكی ئێجگار گەورەی بازرگانی دا بە بەرنامەكە . 3 - تەكنیكی (Smart Objects) كە هۆكارێكە بۆ لێك ترنجاندنی لایەرەكان و كردنیان بەیەك پێك هاتە . 4 - تەكنیكی (Image Warp) بەگەرخرا كە پرۆسەیەكی دیجتاڵیە بەسەر وێنەدا دێت بۆ گۆڕینی شێوەكەی بە جۆرێك بەئەستەم دەچێتەوە سەر وێنە بنەڕەرتیەكە لە كاتێكدا تەنها كەرەستەكان پێكهاتەكەی وێنەكە خۆیەتی . 5 - كردنەوەی بەرنامەكە چەندین بەرانبەر خێراتر كرا لە كاتی كردنەوە و بەكارهێنانیدا . 6 - چەند تایبەتمەندیەك كە پێشتر بوونی هەبوو لە بەرنامەكەدا لەم دەرچوەدا كرا بە ڕوكارێكی سەربەخۆ لە شێوەی بۆكسێكدا كردارەكانی تێدا كۆكرابویەوە وەك ئامرازەكانی ڕەنگ و رۆشن و تاریكی وێنە و بۆكسی پرێنتكردن . 7 - ئامرازەكانی ساف كردن و تەڵخكردنی وەك یەكەی سەربەخۆ بوونی هەیە لەم دەرچوەوە . 8 - فلتەری ناسراوی (Smart Sharpen) لە لیستی فلتەری (Sharpen) زیاد كرا . وە لە ساڵی (2007) دا (Adobe Photoshop CS3 10) بڵاوكرایەوە : بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆزی مایكرۆسۆفت و ماك ئۆ ئێس ی كۆمپانیای ئەپڵ ، بە ماوەیەكی كەم چەند نوێكردنەوەیەكی بۆهات و دەرچوێكی تایبەتی بە زمانە ڕاست بۆ چەپەكان بڵاو كردوە لەسەر هەمان بنەما ئەوەش لە پیناو چاككردنی ئەو كێشەیەی لەو دەرچوانەدا هەبوو كە بۆ ئەمریكا و ئەوروپادا دروستكرابوون بەو پێیە ئەو دەرچوانە پشتگیری ووشەی عەرەبی و فارسی و ئوردویان نەدەكرد ، بەڵام لەم دەرچوەدا كە پڕ لە تایبەتمەندێتی بوو بڵاوكرایەوە بە ناوی (Adobe Photoshop Extended) لەسەر بنەمای فۆنتی یونی كۆد بنیات نرابوو هەر بۆیە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ فۆنتە كوردیەكانیشدا نەبوو . ئەمەش هەندێك لە نوێكاریەكانە كەلەم دەرچوەدا بەردەست بوو : 1 - رەش و سپی كردنی وینە بە كوالیتیەكی نایاب بەردەست بوو بە تەنها كلیكێك . 2 - تایبەتمەندی خۆكارانە بەسەر هەندێك باری وێنەدا جێ بەجێ دەبێت ، وەك گۆرانی قەبارەی وێنە لە كاتی ڕاكێشانی بۆناو وێنەیەكی تر . 3 - بەرنامەی (Image Ready) لەگەڵدا نەما و تەواوی پێكهاتەی بەرنامەكە تێكەڵ بەم دەرچوەكرا بە باشترین تایبەتمەندیەوە . 4 - پاڵپشتی كردنی ڕەنگەكانی لایەر بۆ (32 bit) بەرزكرایەوە لەگەڵ زیادكردنی ڕێژەیەكی باش لە فلتەری جۆراو جۆر . 5 - ئامرازی دەست نیشانكردی خێرا زیاد كرا بۆ دەست نیشانكردنی وێنەیەك یان بەشێكی وێنەیەك . 6 - ئامرازی (Camera RAW) پێشخرا بە ناوی (Adobe Camera RAW) لەم دەرچوەدا جێگیركرا بە باشترین تایبەتمەندیەوە . وە لە ساڵی (2008) دا (Adobe Photoshop CS4 11) بڵاوكرایەوە : ئەم دەرچوەی فۆتۆشۆپ كە ئێستاش تایبەتمەدی خۆی لەدەست نەداوە تەواو لەگەڵ تەكنیكی نوێدا خۆی گونجاند بە تایبەتی كاتێك پێویست بوو وێنەی سێ دووری بخرێتە ناو كاری ئەم بەرنامەوە ، هاوشێوەی دەرچووی پێشوو ڤێرژنێك بە پاشگری (Extended) خرایە بەردەست بەكارهێنەران . 1 - بەگەرخستنی بەرنامەی (OpenGL) لەناو بەرنامەی فۆتۆشۆپدا بۆ ئەوەی بتوانرێت گۆڕانكاری لەو شێوانەدا بكرێت كە لە رێگای ئەم بەرنامەوە بنیات دەنرێت واتا ڕوبەرە سێ دوریەكان كە بەهۆی ئەم پرۆژەوە بنیات دەنرا . 2 - ڕوی ویندۆكان لەو بەرنامەكەدا گۆڕانكاری تەواوی بەسەردا هات و بەشێوەیەكی ئاسانتر دەتوانرێت دەست بگیرێت بەسەر كردارەكاندا . 3 - بنیاتنانی (Adjustments panel) كەیەكەیەكی دەست بەسەراگرتنی تایبەتە دەكەوێتە لای ڕاستی فۆتۆشۆپەوە دەوڵەمەندكراوە بە تایبەتمەندی ڕەنگ بەخشین بەوێنەكان بە تەكنیكی جۆراو جۆر . 4 - زیادكردنی (Masks panel) كەلە ڕوی تاكنیكەوە گۆڕانكاری دەهێنێت بەسەر چینانەدا شێوەی پیشاندانی بەپێ ی ڕەنگەكان دەگۆڕیت و هەندێكی فرمانی گرنگی تێدا كۆكراوەتەوە كە زیاتر بۆ دەستگرتنە بەسەر دروستكردنی شەیپەكان یاخود باگراوندێكی تایبەت نەڕەنگێكی تایبەت و جیاواز . 5 - یەكەی (aware scaling) بۆ كشانی دوریەكانی وێنەیەك بەكاردێت بە تاینەتی كاتێك بتەوێت ڕوبەرێكی وێنەیەك بەشێوەیەك لە شێوەكان كۆمیدی بنوێنێت ئەو ئەم ئامرازە ئاسانكاریكردوە بۆ جێبەجێكردنی . 6 - تێكەلكردنی وێنەكان یاخود دوو چین و كردنیان بەناو یەكدا ئێجگار باش ڕێكخراوە تێیدا بەجۆرێك پێویست بە گونجاندی دەست ناكات بەڵك و خۆكارانە بەشێك لە تایبەتمەندیەكانی تێكەڵكراوەكان بەسەر یەكدا دەدات خۆكارانە هەتا زیاتر نزیك بێتەوە لە یەك وێنە نەك دوو وێنەی تیكەڵكراو . 7 - هاوپێچكردنی بەرنامەی (Adobe Bridge CS4) لە پێناو یەكەیەكی تایبەت بە پیشاندان و دەست بەسەراگرتنی وێنەكان لە كۆمپیوتەرەكەدا بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ و خێرا . 8 - پاڵپشتی ویندۆزی ڤێستای 64 بت دەكرا لەم دەرچوەدا . 9 - توانای گۆڕانكاری هەبوو لە وێنەی سێ دووریدا سەرباری توانای گۆڕینی وێنەی دوو دووری واتا وێنەی ئاسایی بۆ وێنەی سێ دووری . وە لە ساڵی (2010) دا (Adobe Photoshop CS5 12) بڵاوكرایەوە : ئەم دەرچوە پێویستی هاردوێری بەرز هەیە تارادەیەك چونكە تایبەتمەندیەكانی پێویستی بە كاشێكی زیاترە لە كاتی جێبەجێكردنی فرمانە جۆر بەجۆرەكاندا ، لەم دەرچوەدا یەك نوێكاری هات بە ژمارە (CS5.1) ناسرا كە دوو تایبەتمەندی گرن زیادكرا بوو بەرنامەكە سەرباری جارەسەركردنی هەندێك كێشە كە لە دەرچوە جێگیرەكەدا هەبوو ، ئەگەرچی تایبەتمەندیەكانی پێشووی تێدا مایەوەو چاكسازی لەهەندێكیشیاندا كرا بەڵام چەند ئامرازێكیش زیاد كرا لە دەرچوەكانی پێشودا نەبوو وە خاوەنی تایبەتمەندی زۆر باشیش بوو وەك : 1 - ئامرازی (Content Aware Fill) زیاد كرا كە كار لەسەر لابردن یان گواستنەوەی بەشێكی دیاریكراو لە وێنەیەك دەكات ئەم ئامرازە بە چەند تەكنیكێك وا لە وێنەیەك دەكات ڕوبەرێكی لەسەر هەڵبگیرێت بێ ئەوەی كاریگەری دیاری لەسەر دروست بێت . 2 - ئامرازی (Warp Tool) بۆ خواركردنەوەی شتێك بەكاردێت بۆ نمونە وێنەیەك یان نووسینێك كە دەست نیشانكرابێت ، تەكنیكی خواركردنەوەكانیش جۆراوجۆرن وەك بازنەیی یان شەپۆلی ، دەشكرێت ڕادەی خواركردنەوەشی دەستی بەسەردا بگیرێت . 3 - ئامرازی فڵچەیی (Bristle) ئەم ئامرازە لەم دەرچوەدا بەتەواوی پێشكەوتوە چەندین جۆری بۆ زیادكرا واتا جۆراوجۆریەكی زۆر هەیە لە فڵچەكاندا بۆ بەكارهێنان . 4 - ئامرازی (Mixer Brush) بەكاردێت بۆ تێكەڵ كردنی ڕەنگەكانی وێنەیەك بەشێوەیەكی گرافیكی بەجۆرێك وا لەوێنەیەكی دیجیتاڵی دەكرێت وەك وابێت بە دەست و قەڵەم كێشرابێت . 5 - ئامرازی (Automatic Lens Correction) بەكاردێت بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو وێنانەی كەبەهۆی زومی كامێراوە خواربونەتەوە بەشێوەیەك وێنەكە توشی جۆرێك لە خواربوون بوبێت ئەم ئامرازە دەیگەڕێنێتەوە بارە ئاساییەكەی . 6 - ئامرازێك بۆ بە كوالیتی كردنی وێنەكان و فەنتازیاكردنی لەهەندێك باری تایبەتیدا ، سەرباری بوونی ئامرازێكی تایبەت بە دەستنیشانكردن و بڕین بەخۆكاری یاخود خودكاری كە ئامرازێكی زۆر گرنگە بۆ گۆڕینی ڕەنگی باگراوند . وە لە ساڵی (2012) دا (Adobe Photoshop CS6 13) بڵاوكرایەوە : ئەم دەرچووە گەورەترین گۆڕنكاری لە ڕوكارەكەیدا كرا بەجۆرێك دیزاینەكەی گۆڕا بەڕەنگی رەش كە تەواوی پێهاتەكانی گرتەوە ، لەم دەرچوەپاڵپشتی لە ویندۆزی ئێكس پی و ڤێستا دەكرد تا دابمەزرێنرێت لەسەری بەڵام كۆتا دەرچووی فۆتۆشۆپە كە لەسەر ئەم دوو سیستەمە دابمەزرێنرێت . ئەو نوێكاریانەی لەم دەرچوەدا خرانە بەردەست بریتین لە : 1 - پاڵپشتی زمانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەكات بە ئاسانی تەواوی جۆرەكانی فۆنت لەم دەرچوەدا بەكاردەهێنرێت تێیدا بۆ نووسین . 2 - یەكەم دەرچووی فۆتۆ شۆپە كە دەتوانرێت ڤیدیۆ بهێنرێتە ناو بەرنامەكەوە بۆ ئیشكردن تێیدا . 3 - كۆنترۆڵی تایبەت بە بەرهەمی ڤیدیۆیی زیادكراوە تێیدا تا بتوانرێت مامەڵەی لەگەڵدا بكات . 4 - ئامرازەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ سریدیدا چالاك تر كراوە بەجۆرێكی جیاواز و بە تایبەتمەندی نوێوە مامەڵە لەگەڵ سریدیدا دەكرێت تێیدا . 5 - زیادكردنی فلتەرێك بەناوی (Wide Angle filter) بۆ گۆڕانكاری لە گۆشەی ئەو وێنانەی كە خواربوونەوەیەكی زۆری تێدا ڕویداوە . 6 - تایبەتمەندی (Color Range) بۆ ئەوەی بتوانرێت بالانسی ڕەنگەكان ڕابگریت لە وێنەیەكدا ئەم كارە بۆ جوانكردن و سافكردنی دەم و چاو زۆر بەسوودە . 7 - فلتەری (Oil Paint) بۆ گۆڕانكاریكردن بەسەر وێنەیەكدا كەلە دیجیتاڵیەوە بیگۆڕێت بە وێنەیی بەدەست كێشراوی ڕۆنی . 8 - دانانی كۆنترۆڵیكی هەر زۆرە نایاب بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نووسیدا كە بەتەواوی دەتوانرێت هەر گۆڕانكاریەكت بوێت بەسەریدا جێبەجێ ی بكەیت . وە لە ساڵی (2013) دا (Adobe Photoshop CC 14) بڵاوكرایەوە : دوو نوێكاریشی دوای بەدوای یەكدا لێ بڵاوكرایەوە بە ناوەكانی (CC (14.1 و (CC (14.2 لەم دوو دەرچوەشدا توانا درا بە بەرنامەكە لە ڕوی بەرهەم هێنانی پرۆژەكەوە وەك پاراستنی چینەكان و تایبەتمەندیان ، لەكۆتا نوێكاریشتیدا توانا درا بە بەرهەمەكە بەشێوەی سری دی پرێنت بكرێت هەر لە ڕێگای ئەم بەرنامەوە بێگومان ، ئەم دەرچوە تەنها لەسەر سیستەمی ویندۆزی سێڤن بەرەوسەرەوە دادەمەزرێنرێت و پاڵپشتی ئێكس پی و ڤێستای لەدەست داوە بە تەواوی سەرباری ئەوەی دەبێت هاردوێرەكانت خاوەنی تایبەتمەندی بەرزو بەتوانابن لە تایبەتەمەندیە هەرە نایابەكانی ئەم دەرچووە : 1 - زیادكردنی ئامرازی (Shake Reduction) كە ئەو جوڵە خێرایەی فۆتۆگرافەرەكان چارەدەكات كەلە كاتی گرتنی وێنەیەكدا بەسەریان دێت و وێنەكە توشی تەڵغی دەكەن ، ئەم فلتەرە ئەو كێشەیە لە كۆڵدەكاتەوە بەتەواوی . 2 - لەتكردنی ڕوەكاری بەرنامەكە بۆ دوو بەشی یەكسان و جێبەجێكردنی گۆڕانكاریەكان بەسەر هەر لایەكیدا تا كاریگەریەكەی ببینیت لە سەرەكیەكەدا . 3 - لاكردنەوەی گۆشە بە تایبەتمەندی بەرز جیاواز لەیەكتر ، سەرباری ڕێكخستنی هەر شێوەیەك كە مەبەست بێت وەك چوار گۆشە و لاكێشە و بازنە و چوارچێوە جیاوازەكان ، هەروەها شێركردنی بەرهەمەكان لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بەهۆی ئامرازێكەوە . 4 - فراوانكردنی كاری ئەكشنەكان بەجۆڕیكی سەرسوڕهێنەر كەلە دەرچوەكانی پێشودا بوونی نەبووە ، ئەم ئەكشنانەش بەكاردێت بۆ جێبەجێكردنی گۆڕانكاریەكی ئامادەكراو كەبەسەر چەند لایەرێكدا دێت لەیەك كاتتدا وەك دروستكردنی بۆكسی ریكلامی پەرتوكێك . 5 - زیادكردنی شەش تایبەتمەدی كە بە تێكستەكان دەدرێت لە بەرنامەكەدا بەشێوەیەكی زۆر نایاب . 6 - ناردنی بەرهەمەكەت بۆ ناوەندێكی تایبەتی پاراستن كە كۆمپانیای ئەدۆب ئامادەی كردوە لە تۆڕی ئیتەرنێتدا . لە ساڵی (2014) دا (Adobe Photoshop CC 15) بڵاوكرایەوە : لەم دەرچوەدا گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ بەدی ناكرێت تەنها كەمێك كار لەسەر خێراكردنی توانای و هەندێك كێشەی تری تێدا چارەسەركراوە بەڵام ئەم دەرچوە پاڵپشتی وێنەی جوڵاو دەكات و بۆئەم مەبەستە پێشخراوە هەروەها فلتەرێك بەناوی (Blur Gallery) زیادكراوە لە لیستی فلتەرەكاندا هەروەها ئامرازێك بە ناوی (Focus Mask) پێشخراوە كە ڕوبەڕێكی دیاریكراو یان باگراوندێك بەجۆرێك لەجۆرەكان دەگۆڕێت وەك ڕەنگ كردن یان تەڵغ كردن ... هتد . كۆتا دەرچوو كە دەكاتە ئەم ساڵ (2015) (Adobe Photoshop CC 16) بڵاوكرایەوە : لە تایبەتمەندیە هەرە باشەكانی ئەم دەرچوە بوونی هەڵبژرادنێكە بە ناوی (Artboards) كە لەكاتی ئامادەكردنی ڕوبەرێكدا دێتە ڕێمان بۆ دەستنیشانكردنی ڕوبەرێكی گونجاوە بۆ دیزاین كردن ، لەم ئامرازەكدا چەندین قەبارە ئامادەكراوە بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت دیزاینی سایتێك بكەیت ئەوا پێویستت بەچەند قەبارەیەکی جیاواز هەیە وەك قەبارەیەك بۆ دیسكتۆپ و یەكێك بۆ تابلێتەكان و یوكێكی تر بۆ سمارت فۆنەكان ، ئەم كارە لەم ئامرازەدا ڕێكخراوە بێ هیلاك بوون دەستمان پێ ی دەگات . لە تایبەتمەندیە نوێیەكانی تری ئەم دەرچووە دابینكردنی ئامرازێكە بەناوی (Adobe Stock marketplace) بۆ بازار و فرۆشتنی بەرهەمەكەت ، قاڵب بەقەبارەی جیاواز بەردەستە بۆ دیزاینەران وێب ، هەر چینێك دەتوانرێت زیاد لە دە ستایلی بەسەردا جێبەجێ بكرێت ، هەوەها لینكی بەرهەمەكان كە كارت تێداكردوە ئاسانتركراوە لە دەستپێگەشتنی
-
كۆمپانیای ئەدۆب مێژووی دروستبون و بەرهەمەکانی
كۆمپانیای ئەدۆب یەكێكە لەو دامەزراوە ناودارانەی كە لەبواری پرۆگرامیندا كاردەكات و بە بەرهەمە ناوازەكانی لەبواری ئەنی مەیشن و گرافیكدا بەرنامەكانی دیسكتۆپدا خۆی بە جیهانی بەكارهێنەران ناساندوە و تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەك نەیتوانیوە تەنانەت هاوتەریبیش بە بەرهەمەكانی لە بواری گرافیدا هەنگاو بنێت ، بەرهەمەكانی ئەدۆب بەشێوەیەكی بەربڵاو هەن و زۆربەی لایەنەكان دەگرنە لە ئێستادا بە شێوەی گورزەپرۆگرام لەیەك كاتتدا لیستێك لە نوێترین دەرچوو بڵاو دەكاتەوە كە هاوشێوەی ئۆفیس هەر یەكەیان بۆ بوارێكن و لەهەمان كاتیشدا هەندێك بەرهەمیان تەواوكەری یەكترین . ئەدۆب كە بە (Adobe Systems Incorporated) وەك دامەزراوەیەكی وایە هەر بۆیە بەو ناوەشەوە دەناسرێتەوە چونكە لەیەكگرتنی چەند ناوەند و كۆمپانیاو داهێنەرێكی گرافیكی جیاواز پێكهاتوە ، ئەدۆب كۆمپانیایەكی ئەمریكیەو لە ساڵی (1982) دا دامەزراوە لە لایەن ( دكتۆر جۆن وارنوك و چارلس گاشكا) وە ، بارەگای سەرەكی ئەم كۆمپانیایە دەكەوێتە شاری سان جۆزێ لە ویلایەتی كالیفۆرنیادا ، ناوی ئەم كۆمپانیایە بۆچونێك هەیە كە لە ناوی كەسێكەوە هەڵبژێراوە بەناوی (Adobe Creek) ، بەڵام ئەم بۆچونە تارادەیەك جێگای گومانە ، بۆچونێكی تر هەیە كە ناوی ئەم كۆمپانیایە لە جۆرێك لە خشتەوە هاتوە كە لە قوڕ دروست دەكرێت و كاری بیناكاری و جوانكاری پێكراوە لەسەردەمی فیرعەونەكاندا هەرچۆن بێت ئەم ناوە ئێستا بوەتە ناسنامەی ئەم كۆمپانیایەو لۆگۆی (Adobe) كە لە ئێستادا پیتی یەكەمی بەڕەنگێك نەخشێنراوە یەكەم جار لۆگۆكە لە لایەن هاوسەری جۆن وارنوكەوە بنیات نراوە كەناوی مارفایە گرافیك دیزاینەرە هەر لە هەمان كۆمپانیا . بە درێژایی ساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكان كۆمپانیای ئەدۆب چەندین بەرنامەی گرافیكی نمونەیی هێناوەتە بەرهەم بەڵام بەشێوەیەكی زۆر سەركەوتوانە كاتێك كۆمپانیای مایكرۆمیدیای كرد بە هاوبەش لە كارەكانیدا لە ساڵی 2005 بەتەواوی گەشەی كرد و لە ئێستا هیچ بەرنامەیەك هاوشان بە بەرنامەكانی لە بواری ئەنی مەیشن و گرافیك و بەرنامەكانی بواری ریكلام بڵاوكردنەوەی بەرهەمە میدیاییەكاندا بوونی نیە و بە تەواوی ئەم بوارە لە دەستی كۆمپانیای ئەدۆب دایە ، كۆمپانیای ئەدۆب لەبەر ئەوەی بەرهەمەكانی لە بواری گرافیك و دیزایندایە كەوایە دەبێت ئەو سیستەمەی كاری لەسەر دەكات سیستەمێكی وێنەیی بێت ، هەربۆیە لەسەرەتادا كۆمپانیای ئەدۆب بەرهەمەكانی تەنها لەسەر سیستەمی ماك بەگەڕدەخرا و تا ساڵی نەوەدەكان بەرهەمەكانی ئەدۆب لە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفتدا بەگەڕنەدەخرا ، وەك پێشتر باسم كرد كۆمپانیای ئەدۆب هەمیشە لە هەوڵی كڕینی خاوەندارێتی ئەو بەرنامانەدایە كە بە كاری میدایاییەوە سەرقاڵن هەربۆیە لە ئێستادا لیستی بەرنامەكانی هێندە زۆر بووە هەندێك كەس پێیان وایە تەواوی بوارەكانی گرتوەتەوە ، شتێك ئەم بەرنامانە پێكەوە دەبەستێتەوە كە تاڕادەیەك لە ڕوی فێربوونی بەكارهێنانەوە نزیكن لەیەك و زۆر بەخێرایی كارەكان ڕادەپەڕێنن . كۆمپانیای ئەدۆب بە شێوەیەكی ئاشكرا بەرنەمەكانی لەسەر ماكنتۆش باشتر بەگەڕ دەخرێت و ئەو توانای لەسەر ئەو دیڤایسە هەیە جیاوازە لەو توانایەی كەلەسەر یەكێك لە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفت هەیە ، بەكارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی هەست بەو جیاوازیە بكات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر شیاوی بەكارهێنانن و ناكرێت خاوەنی بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت خۆیانی لێ بەدور بگرن . لیستی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەدۆب و بواری بەكارهێنانیان لەم بەشەی ڕاپۆرتەكەمدا هەوڵ دەدەم زۆربەی ئەو بەرنامە ناسراوانە بخەمە ڕوو كە زۆرترین جار بەكاردەهێنرێت و ناوبانگێكی جیهانیان هەیە ئەگەرنا كۆمپانیای ئەدۆب ژمارەی بەرنامەكانی زۆر لەمە زیاترە و ئەوەندەی ئاگاداربم تا نوسینی ئەم بابەتە كۆمپانیای ئەدۆب خاوەندارێتی (62) بەرنامەی جۆراو جۆر دەكات و بەردەوام لە پێش خستنیاندایە . یەكەم فۆتۆشۆپ (Adobe Photoshop) : ناسراوترین بەرنامەیە لە بەرهەمەكانی ئەدۆب كە لەساڵی 1988 بەرهەم هێنراوە لە لایەن دوو پرۆگرامەرەوە کەبران بەناوەكانی (John Knoll) و (Thomas Knoll) بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیای ئەدۆبدا كەوتنەر ڕێكەوتنێك توانرا دەرچووی (Photoshop 1.0) لەسەر كۆمپیوتەری ماكنتۆش جێگیربكەن لە ساڵی 1990 دا ، پاشگری فایلەكانی فۆتۆشۆپ (PSD) ئەمەش كورتكراوەیەكە بۆ (Photoshop Document) ، لەم جۆرە فایلەدا بەتەواوی گۆڕانكاریەكان پارێزراو دەبن و بەرنامەكە بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە پاشگرەدا دەكات كاتێك لە چەندین لایەری جیاواز پێك هاتبێت ، ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 1992 دا بۆ سیستەمی مایكرۆسۆفتیش بەرنامە بنیات نراو لەو ڕێكەوتەوە تا ئێستا لە كاردایە . دووەم ئەكرۆبات (Adobe Acrobat) : دووەم بەرهەم لە لیستی بەرنامەكانی كۆمپانیای ئەدۆب بەرنامەی ئەكرۆباتە كە دەكرێت بە دوو بەشی سەرەكیەوە هەردوو بەرنامەكەش كار لەگەل جۆرێك لە فایلدا دەكەن بەناوی ( (PDFلە ساڵی 1993 دا یەكەم دەرچوی لێ بەرهەم هێنراوە بەڵام بەرنامەكە خۆی لە ساڵی 1990دا دەستكراوە بە داڕشتنی ، پاشگری فایل لەم بەرنامەدا كە بە (PDF) ناودەبرێت كورتكراوەی (Portable Document Format) بەرهەمێكی شێوە پەرتوكیە كە ناوەڕۆكەكەی لە تێكست و وێنەو لینكی جیاواز پێك دێت بەڵام نەبزۆكە تەنها روكارێكی ستاتیكیە . وەك پێشتر وتم بەرنامەكە دوو بەش پێكهاتوە هەیە یەكەم كە ناودەبرێت بە (Adobe Reader) تەنها كاری خوێندنەوە بۆ ناوەڕۆكی فایلە پی دی ئێفەكان بە ئەنجام دەگەیەنێت و هەندێك جار توانای سەلێكت و كردنەوەی لینكیشی هەیە لە ناوەڕۆكی فایلەكاندا ، بەڵام بەرنامەی دووەم كە بە (Adobe Acrobat) ناودەبرێت توانای دروست كردن و دەستكاریكردنی فایلی پی دی ئێفی هەیەو دەتوانرێت بە تەواوی دەست بگریت بەسەر ناوەڕۆكی فایلەكەدا . سێیەم (Adobe InDesign) : ئەدۆبی ئین دیزاین بەرنامەیەكە بەتەواوی گونجاوە بۆ دروستكردن و بنیات نانی پەڕە میدیاییەكان وەك گۆڤار و ڕۆژنامەو تەنانەت ئەو كتێبانەشی كە بایەخ بەلایەنی دیزاین دەدەن و وێنەو بابەتە میدیاییەكان تێكەڵ بە تێكست دەكرێت تێیدا . ئین دیزاین یەكەم بەرنامەیە كە پاڵپشتی فۆنتی یۆنی كود دەكات لەسەر ڕوبەرە دیكۆمێنتیەكان ،بەرنامەكە خۆی بۆ بواری پەڕەسازی بنیات نراوەو بە شێوەیەكی ورد دەست دەگرێت بەسەر روبەری پەڕەكەدا و بەتەواوی زاڵ دەبیت بەسەر هەموو بەشەكانیدا ، بەرهەمی ئەم بەرنامەیە كە ناونراوە (indd) كورتكراوەیە بۆ (InDesign document) . یەكەم دەرچوو لەم بەرنامەیە لە ساڵی (1999) دا بوو . چوارەم (Illustrator Adobe) : ئەم بەرنامەیە لەهەندێك ڕوەوە هاوشێوەی فۆتۆشۆپە بەڵام مامەڵەكردنی ئەم بەرنامەیە لەگەڵ بەرهەمی (Vector) دایە كە وێنە هەر ڕوبەڕێكی هەبێت تێیدا هەرگیز لە كوالیتیەكەی كەم ناكات ، ئەم بەرنامەیە زیاتر لە بواری بنیات نانی لۆگۆ و كارە جوانكاریەكانی هاوشێوەی لۆگۆدا بەكاردێت ، یەكەم دەرچووی ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 1987 دا بوو لە سەر كۆمپیوتەری ماكنتۆش خرایەگەڕ و دواتر لە ساڵی 1989 دا دووەم دەرچوی پشتیوانی سیستەمی ویندۆزی كرد و دەتوانرا لەسەر ئەویش بەگەڕبخرێت .پاشگری بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە (AI) كە كورتكراوەی (Adobe Illustrator) . پێنجەم (Adobe Dreamweaver) : دریم وەیڤەر بەرنامەیەك لە لوتكەی وێب سازیدا ، ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەكی ناودار ناسراوە لە بواری گەشەپێدەرانی وێب دیزاین و پرۆگرامینیشدا ، بنەڕەتی كارەكەی دروستكردن و برەوپێدانی لاپەڕەكانی ماڵپەڕە چ ستاتیكی بێت یان داینامیكی تا ڕادەیەكی زۆر وەك نۆد پاد پلەس وایە بەڵام جیاوازی سەرەكی تێیدا بوونی ڕوكارێكی وێنەیی كە ڕاستەوخۆ فرمانە كۆدیەكان دەگۆرێت بۆ وێنەیی ، سەرباری كارئاسانی بۆ بەكارهێنەر لە بواری بنیات نان و دروستكردنی لاپەڕەكانی وێبدا . دریم وەڤەر لە بنەڕەتدا بەرهەمی كۆمپانیای مایكرۆمیدیایە بەڵام پاش تێكەڵبوونی بەكۆمپانیای ئەدۆب ئێستا خاوەندارێتیەكەی لەدەستی كۆمپانیای ئەدۆبدایە لە ساڵی 1997 دا یەكەم دەرچووی دریم وەیڤەر لەژێر سەرپەرشتی مایكرۆمیدیادا بڵاوكراوەتەوە ، دریم وەیڤەر پشتیوانی چەندین زمان و تەكنیك دەكات بۆ دروستكردنی لاپەڕەكانی وێب و پاشگرەكانی جۆراوجۆرن وەك (HTML , PHP , CSS , JavaScript, VBScript, ASP.NET C#, ASP.NET) شەشەم (Adobe After Affects) : یەكێكی تر لە بەرنامە هەرە ناوازەكانی ئەدۆب بەرنامەی ئافتەئیفێكتە كە كار لەسەر پارچە ڤیدیۆیی و بەرهەمە میدیاییەكان دەكات ئەنیمەیشنی جۆراو جۆری لێ بنیات دەنرێت لە ڕاستیدا بەرنامەكە تەواو بەتوانایەو كاتێكی دەوێت تا شارەزایی تێدا پەیدا دەكرێت بەڵام كارەكانی جێگای سەر سوڕمانەو نزیك دەبێتەوە لە ڕاستی ، بەرنامەكە پاڵپشتە بە چەندین كاریگەری و تایبەتمەندی جۆراو جۆر ، ئەم بەرنامەیە سەرەتا لە لایەن كۆمپانیایەكەوە بنیات نراوەو پێش خراوە بەناوی (Science and Art) دوو دەرچووی لەژێر سەرپەرشتی خۆیدا لێ بڵاو كردوەتەوە بەڵام پاش ئەوەی كۆمپانیای ئەدۆب خاوەندارێتی ئەم بەرهەمەی گرتە دەست بۆیەكەم جار لە ساڵی 1993 دا یەكەم دەرچووی بە ژمارە (3.0) لێ بڵاوكردەوە ، پاشگری پرۆژەی ئەم بەرنامەیە بە (AEP, AET) ناودەبرێت ، بەڵام لە كاتی ئێكسپۆرتكردنیدا دەتوانرێت چەندین جۆری جیاواز لە فۆڕمات هەڵبژێریت . حەوتەم (Adobe Premier Pro) : ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی بەرنامەی میدیا ستۆدیۆ و ڤیدیۆ ستۆدیۆ و مۆڤ مەیكەرە كە لە بواری دەستگرتن بەسەر پارچە ڤیدیۆیی و بەرهەمە میدیاییەكاندا بەكاردێن و تێیدا گۆڕانكاری دەكرێت لە خستنە سەریەك و بڕین و زیادكردنی تایتڵ و دەنگ و وێنە و ئەفێكتە جیاوازەكان بۆ پارچە ڤیدیۆیی مەبەست ، ئەم بەرنامەیە بە بەرنامەیەكی مۆنتاژی جیهانی ناسراوەو لە لایەن بەرهەم هێنەرانی هۆلیۆدەوە بایەخی پێدەدرێت و بەكاردەهێنرێت ، سەرەتای بنیات نانی ئەم بەرنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 بەڵام ئەم بەرنامەیە پێشتر لە بەناوی (Adobe Premiere) بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1991 بۆ سیستەمی ماك بنیات نراوە واتا پێشتر بەرنامەیەك هاوشێوەی پرایمەر پرۆبوونی هەبووە بەڵام ئێستا دووبارە دیزاین و پرۆگرام ڕێژكراوەتەوە بەتوانایەكی جیاواز ، پاشگری پرۆژەی بەرنامەكە بە (PRPROJ) كوركراوەتەوە ، بەڵام لەكاتی ئێكسپۆرتكردنیدا چەندین جۆری جیاواز لە فۆڕماتی ڤیدۆیی بوونی هەیە . هەشتەم (Audition Adobe) : ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی ئەدۆب پرایمەرە بەڵام ئەمەیان كار لەسەر دەنگ دەكات بەواتایەكی تر بەتەواوی پاڵپشتی جۆرەكانی دەنگ دەكات وەك میكسەرێكی دەنگی وایە هاوشێوەی ئەم بەرنامەیە كە لە كۆمپیوتەری ماكدا بوونی هەیە و شانازی پێوەدەكات بە ناوی (لۆجیك) وەیە كە بەرنامەیەكی ئێجگار بەهێز و فرە كردارە بەجۆرێكە تا ئێستا هاوشێوەی نیە ، ئەدۆبی ئودەیشن بەرنامەكە ڕێت پێ دەدات بەتەواوی دەستبگریت بەسەر فایلە دەنگیەكاندا و كاریگەری جۆراوجۆریان بخەیتە سەر ، ئەم بەرنامەیە بۆیەكەم جار لە ساڵی 2003 دا بەرهەم هێنراوە تا ئێستا چەندین ناوی تایبەتیان بۆداناوە كە ئەم بەرنامەی پێ دەناسرێتەوە لە دواین نازناویدا بە (Adobe Creative Cloud) یان (Audition CC) بڵاوكراوەتەوە كە لە 2014 دا خرایە بەردەست بەكارهێنەران . نۆیەم (Adobe Flash Builder) : بەرنامەی فلاش بڵدەر بەرنامەیەكی ناوازەو بەناوبانگە لە جیهانی ئیتەرنێتدا بەجۆرێك گەشەكردنێكی ئێجگار زۆری بەخۆوە بینیوە ، كورتەی كارەكەی دروستكردن و گەشەپێدانی پەڕەكانی وێبە ، بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە ڕوكارێكی گرافیكی هەیە بەڵام فرمانەكانی ناوی پرۆگرام ڕێژ دەكرێت و دەبێت بەشێوەیەكی دروست ڕێك بخرێت لەگەڵ ڕوبەرەو گرافیكیەكەدا ، بۆگەڕخستنی ئەو لاپەڕانەی ئەم بەرنامەیە بەرهەمی هێناوە لە هەموو كۆمپیوتەرێكدا دەبێت چەند بەرنامەیەكی سادە بەناوەكانی (Flash Player , Flash Lite , AIR) بوونی هەبێت كە بێ بەرانبەر لە ماڵپەڕی پشتیوانیەوە دەستبەركراون ، ئەم بەرنامەش سەرەتا لە ژێر مەرج و ڕاسپاردەی كۆمپانیای مایكرۆمیدیادابوو واتا ئەم كۆمپانیایە بەرهەمی هێنابوو لە ساڵی 1995 دا بەڵام لە ئێستادا لە لایەن ئەدۆبەوە گەشەی پێ دەدرێت ، لە ئێستادا بۆ برەو پێدان و دیزاین كردنی هەندێك ماڵپەڕ ئەم تەكنیكە بەكاردەهێنرێت كە جوانی و سەرنج ڕاكێشە سەرباری خێرایی و ئاسانی لەدەست گەشتن بە ناوەڕۆكەكانی ناو ماڵپەڕەكە . دەیەم (Adobe Flash) : ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی بەرنامەی پێشوە لەمامەڵەكردن لەگەڵ جۆری فایلدا بەڵام كارەكەیان تەواو لەیەك جیاوازە واتا دوو بەرنامەی جیاوازن بەڵام كار لەسەر یەك جۆر لە بەرهەمی فڵاشی دەكەن ، تەنها كاری و دروستكردن و گەشە پێدانی ئەپڵیكەیشنە ئینتەرنێتیەكانە كەلەسەر ڕوبەری پەڕەكانی ئینتەرنێت دەردەكەون یاخە بەشێوەی بەرهەمێكی پرتەبڵ ئاسا ئۆفلاین بەگەردەخرێن ، هەندێكیان بە شێوەی یاری و هەندێكی تریان بەشێوەی بەرنامەی فێركاری بەهەمیشەی بەرچاومان دەكەوێت كاتێك بەناو ماڵپەڕەكاندا دەگەڕێن و یان وەك ڕوبەری ڕیكلامی لە گۆشەی ماڵپەڕەكانەوە دەردەكەون ، پاشگری بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە جۆراوجۆرە بەرپێ ی دەرچوەكانی دەگۆڕێت بەڵام ناسراوترینیان (swf) كە كورتكراوەی (ShockWave Flash) وە (fla) كە بۆ پرۆژەكان بەكاردێت ، بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە بەتەواوی داتای ڤیدۆیی و دەنگی وێنەیی تێكەڵ دەكرێت و بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش پێكەوەیان دەبەستێتەوە ، لەهەندێك جۆری پلەیەرە ماڵتی میدیاییەكانیشدا بەرهەمەكانی فڵاش بەگەڕدەخرێن ئەگەر فلاش پلەیەریش بەردەست نەبوو .
-
هەندێک لەکورتکراوهکانی ناو فۆتۆشۆپ
کار ئاسانی زۆرن لە فۆتۆشۆپ کار پێکردن بەکیبۆرد یەکێکه لەو کار ئاسانیيه ئێستاش من کۆمهڵیک کارئاسانیتان پێدهناسینم لهڕێگای کيبۆردهکانتانهوه Ctrl +0 ئهو کارهی کردوته بیبینهرهوه به باشترین شێوه له شێوهکان Ctrl +U بۆ گۆڕینی ڕهنگهکان + تاریکی و رووناکی بهخشین به وێنهکه Ctrl + + بۆ گهوره کردنی قهبارهی وێنهکه تهنها له کاتی دهستکاری کردندا Ctrl +F بۆ دووباره گهڕاندنهوهی دواترین کارت که له فلتهرێکدا پێی ههستاویت Ctrl +A ههموو بهشهکان دیاری بکه Ctrl + - بۆ پچوک کردنهوهی قهبارهی وێنهکه تهنها له کاتی دهستکاری کردندا Ctrl +S بۆ پاشه کهوت کردنی ئهو کارهی که بهرههمت هێنا Ctrl +O بۆ کردنهوهی پهڕگهیهکی نوێ.. واته هێنانی وێنهیهکی نوێ Ctrl +T بۆ دهست نیشان کردن و گهورهو پچوک کردنی قهبارهی وێنهکهت Ctrl +I بۆ پێچهوانه کردنی ڕهنگه بهکار هاتوهکان ....
-
کێشەی نووسینی کوردی لە فۆتۆشۆپ
هاوڕێیان کاتێک کە بە کیبۆردی کوردی central Kurdish keyboard ی ویندۆزی ١٠ ئە نوسم لە فۆتۆشۆپ دوای ئەمەوێت فۆنت بگۆڕم نوسینە کوردیە کە تێک دەچێت ئە م کیشەیەشم حە ل کردوە بەس هەر چاک نەبوو
-
کارێکی نوێ (Coldish House)
Azmar Abdulkarim وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامانکارێکی جوانە دەست خۆش
-
زەها حدید خەڵاتی پادشای ئاڵتونی ٢٠١٦ی وەرگرت
بابەتێکی جوانە دەستان خۆش بێت
-
دیزاینی بینایەکی نیشتەجێبوون
Azmar Abdulkarim وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەنداماندەستان خۆش بۆ تێبینیە جوانەکانتان
-
دیزاینی بینایەکی نیشتەجێبوون
-
کاریکم
- خانوی سلاید Slide House
-
سکێچ ئەپ یان سریدی ماکس
من ئیش لە سەر هەردوکی ئە کەم بەڵام سکێچ ئەپ زۆر باشترە . لە بەر ئەم هۆکارانە ١.خرایی لە بواری مۆدێلینگ . ٢. ئاسانی فێربوونی . بەلام وەکو بەرنامە هیچ کاتێک سکێچ ئەپ و ماکس بەراورد ناکرێن گومانی تیا نیە کە ماکس باشترە .