نوسینی بواری گرافیکی
24 نوسینەکان لەم بەشە دا
-
گروپی بەناوبانگی AXYZ Design بەم دواییە نوێترین کۆمەڵەی مۆدێلەکانی بڵاو کردەوە بە ناوی (گەڕانەوە بۆ کۆلێژ) Back to college کە بریتیە لە کۆمێڵێک مۆدێلی سێلایی زۆر نایاب کە گونجاوە لە گەڵ V-Ray و دەگونجێت بۆ باکارهێنانی لە بەرنامەکانی Autodesk 3ds Max و Maxon Cinema 4d و Sketchup و Rhino . ئەمەش وای کردوە کە ئەم کۆمەڵەیە خواستێکی زۆری لە سەر بێت و بەتایبەت بۆ بەکارهێنەرانی V-ray کە بەشێکی زۆر لە تەلارسازان کاری پێ دەکەن ... بەستەری ماڵپەڕی سەرەکی
- 3 تێبینی
- 2,727 جار بینراوە
-
كۆمپانیای Itoo Software ی بواری بەرهەم هێنانی پلەگینی بەرنامە سریدیەكان هەستا بە بڵاو كردنەوەی وەشانێكی نوێی پڵەگینی Railclone ی تایبەت بە بەرنامەی ماكس كە ڕۆڵێكی زۆر گرنگی هەیە لە دروست كردنی مۆدێلە ئاڵۆزەكاندا و ئاسانكاری تەواو بۆ بەكارهێنەرەكەی دەكات ... لەم وەشانە نوێیە دا چەندین تایبەتمەندی نوێی تێدایە لەوانە ؛ UVW XForm operator Exportable attributes Evenly Count mode Generator Padding Box Mapping multiple channels Style Descriptions وە چەندین چاكسازیشی تێدا ئەنجام دراوە ب
- 1 تێبینی
- 2,434 جار بینراوە
-
کۆمپانیای بەناوبانگی Itoo Softwares هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی Forest Pack کە بریتیە لە وەشانی 4.3 و تێیدا چەندین گۆڕانکاری و تازەکەریان تێدا ئەنجام داوە، ئەم وەشانە بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ 3ds max 2016 و V-ray 3.0.02. Forest Pack یەکێکە لە پڵەگینەکانی بەرنامەی 3ds Max کە تایبەتە بە Scattering واتە بڵاو کردنەوەی ئۆبجێکت بە سەر ڕوەکاندا، ئەمەش وای کردوە کە بەکارهێنانی زۆر بێت بە تایبەت لە بواری Architectural Visualization دا واتە دیزاینی تەلارسازی ئەمەش بە بڵاو کردنەوەی دووبارە کردنەو
- 0 تێبینی
- 1,637 جار بینراوە
-
کۆمپانیای Allegorithmic هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.5 و بەرنامەی بەناوبانگی Substance Painter، کە چەند شێوازێکی ئێکسپۆرتی بۆ V-Ray و Corona و RedShift و Arnold ی بۆ زیاد کراوە ، هەروەها Smart Material ی بۆ زیاد کراوە کە دەتوانێت لە ڕێیەوە بۆ شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ماتریاڵەکان بخوێنیتەوە ، گۆڕانکاری باشیش لە ڕوخساری بەرنامەکە دا کراوە و ئەمە و چاندین تایبەتماندی تریش ، هەروەها زۆر کێشەش کە لە وەشانەکانی پێشودا هەبوون چاک کراوە .. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی Allegorithmic
- 1 تێبینی
- 6,465 جار بینراوە
-
لە کۆتاییدا و دوایی ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی لە کۆتاییدا کۆمپانیای ئۆتۆدێسک خەوەکەی کردە ڕاستی و وەشانی 1.0 ی ئۆتۆدێسک ستینگرەی بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Autodesk Stinray 2016. ئۆتۆدێسک ستینگرەی بەرنامەیەک Game Engine ەو یەکگرتنی تەواوی هەیە لە گەڵ بەرنامەکانی autodesk 3ds max و Autodesk Maya دا . لە تایبەتمەندیەکانی ئەو بەرنامەیە ئەوەیە کە دەتوانی بە تەنها یەک کلیک مۆدێلەکانی لە بەرنامەی سریدیماکس و مایا دا بۆ بگوازیتەوە و کاری تێدا بکەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی و یاری دروست کردن دا . زۆر
- 1 تێبینی
- 1,915 جار بینراوە
-
کۆمپانیای بەناوبانگی Corel هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی یەکەمی PaintShop ، کە بریتیە لە پڵەگینێکی تایبەت بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ و کارەکەی بریتیە لە بڵاو کردنەوە و دانانی پارتیکل Particle بە سەر وێنەکاندا بە شێوەی فڵچە Brush .. ئەم پڵەگینە زۆر سودی هەیە بۆ ئەوانەی کە لە بوارەکانی ئەدڤەرتایزینگ و ڕیکڵام دا کار دەکەن ، هەروەها دەتوانرێت سودی لێ وەربگیرێت لە بواری تەلارسازی و پەینتینگ دا ... تواناکانی ئەم پڵەگینە لەم ڤیدیۆیەدا ببینە ماڵپەڕی سەرەکی
- 1 تێبینی
- 2,022 جار بینراوە
-
کۆمپانیای بەناو بانگی بواری بەرهەم هێنان و پەرە پێدانی بەرنامە سێ لاییەکان (ماکسۆن) هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی بەرناموەی بەناوبانگی Cinema 4d کە چەندین تایبەتمەندی تازەی بۆ زیاد کراوە چەندین نوێکاری تێدا ئەنجام داوە. هەروەک دەزانین بەرنامەی Cinema 4D یەکێکە لە پڕۆگرامە سێ لاییە بەهێزەکان بە تایبەت لە بواری Mograph کە کورتکراوەیەکە بە کار دەهێنرێت بۆ (Motion Graphic) واتە ئەو گرافیکە سێلاییانەی کە لە بواری ڕیکڵامە میدیاییەکان بە کار دەهێنرێت. لە بەر ئەم هۆیە بەکارهێنەرێکی زۆری لە سەرت
- 0 تێبینی
- 66 جار بینراوە
-
کۆمپانیای AXYZ ی بواری بەرهەم هێنانی مۆدێلی سێلایی و پەرەپێدانی پڵەگینەکانی بەرنامەکانی ماکس و سینەما 4d ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناو بانگی An(I)ma ی بڵاو کردەوە بۆ هەر دوو بەرنامەی سریدی ماکس و سینەما فۆر دی. ئەویش وەشانی 1.8 ی ئەو پڵەگینەیە. Anima پڵەگینێکی تایبەتە بە بڵاو کردنەوە و جوڵاندنی مرۆڤ بە دیمەنەکەدا بە شێوەیەک کە زۆر لە ڕاستیەوە نزیکە و تایبەتمەندی زۆر زیاتری لە Populate ی ماکس هەیە. تایبەتمەندیە نوێکانی ئەم وەشانە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2016 دا. کۆنت
- 2 تێبینی
- 7,786 جار بینراوە
-
کۆڕۆنا ڕێندەر(Corona Render) یەکێکە لە ڕێندەرئێنجینەکان Render Engine کە بە تاکە ڕکابەری سەرەکی دادەنرێت بۆهەر یەکە لە ڤیڕەی و مێنتاڵ ڕەی بەرنامەی سریدی ماکس. گومان لەوەدا نیە کە ڕێندەر ئینجینەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە کاری کۆمپیوتەر گرافیک داو خۆی لە خۆیدا بە زانستێکی سەربەخۆ دادەنرێت کە پەیوەندی هەیە بە تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ڕوناکی و موادەکاندا، هەروەها تایبەتمەندی کیمیایی موادەکان بەگشتی، چونکە کۆتایی هەموو کارێکی گرافیک بە تایبەت گرافیکی سێ لایی بە ڕێندەر کۆتایی دێت و لەو ڕێیەوە کارەکەت
- 3 تێبینی
- 12,535 جار بینراوە
-
کۆمپانیای 3dquakers ڕایگەیان کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی فۆرستەر(Forster) یان بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی Cinema 4D بڵاو کردۆتەوە، کە پڵەگینێکی تایبەتە بە دروست کردنی سروشت لە دیمەنەکاندا لە ڕێگەی دانانی دار و سەوزایی و چیمەن و گوڵ و بەردەوە و پاشان بڵاو کردنەوەی بەو ئۆبجێکتەی کە بۆی دیاری دەکەی. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە گشت ئەو شتانەی دایدەنێی توانای جوڵانیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی (Force) کە لە دیمەنەکەدا دایاندەنێی. ئەم پڵەگینە چوار مۆدیوڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە ئە
- 4 تێبینی
- 8,334 جار بینراوە
-
کۆمپانیای Blender Foundation وەشانێکی نوێی بلێندەریان بڵاو کردەوە کە چاند نوێکاریەکی تێدایە و لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە، شایەنی باسە Blender 3D پڕۆگرامێکی سریدی سەرچاوە کراوەیە (Open Source) کە بە بێ بەرامبەرە و توانایەکی باشی هەیە لە مۆدێلینگ دا و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. بە زۆری ئەم پڕۆگرامە لە گەڵ Game Engine ەکاندا بە کار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توانا بەهێزەی کە لە بواری مۆدێلینگ دا هەیەتی و ئەوەی کە ئەم پڕۆگرامە بە بێ بەرامبەرە. ئەم بەرنا
- 3 تێبینی
- 6,285 جار بینراوە
-
کۆمپانیای پەرەپێدەر Real Time Engine ی توینمۆشن ڕایانگەیاند کە چەندین نوێکاری گرنگیان لە پڕۆگرامی بەهێزی توینمۆشن دا ئەنجام داوە کە وای لێ دەکات ببێتە یەکێک لە هەرە بەهێزترین ئینجینەکانی بواری Presentation ی تەلارسازی. توین مۆشن بریتیە لە پڕۆگرامێک یان RealTime Engine ێکی بواری Architectural Visualization (ڤیژوالایزەیشنی تەلارسازی) کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاوی ئەو پڕۆژەیەی کە دروستی دەکەی زۆر بە خێرایی و بە بێ هیچ کێشەیەک و پێدانی چەندین کاریگەری بە دیمەنەکە
- 3 تێبینی
- 16,217 جار بینراوە
-
کۆمپانیای بەناوبانگی Sitni Sati کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەم هێنانی پڵیگینەکانی بەرنامە سریدیەکانی وەک سریدی ماکس و مایایە، ئەمڕۆ وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناوبانگی Fume FX ی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە. فیوم ئێف ئێکس پڵەگینێکی تایبەتە بە بەرهەم هێنان و دروست کردنی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ بە شێوەی داینامیک لە بەرنامەی ماکس دا بە شێوەیەکی زۆر واقیعی و ئاسان. لەم وەشانە دا چەندین گۆڕانکاری بەهێزی تێدا کراوە و چەند نوێکاریەکی زۆر بەهێزی تێدا زیاد کراوە لەوانە ( N-Sim) کە ڕێگە دەدات چەند Effector ێ
- 6 تێبینی
- 4,826 جار بینراوە
-
بەم دواییانە ماڵپەڕێکی نوێ کرایەوە بە ناوی سریدی تایپ، کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی فۆنتی تایبەت بە بەرنامە سریدیەکان، زۆر جار کا فۆنتەکانمان دەگۆڕی بۆ سریدی لە ڕێی Extrude یان Bevel یان مۆدێلینگەوە چەندین کێشەمان دەهاتە بەر دەم کە کاری دەکردە سەر ناڕێکی و نەگونجانی مۆدێلەکە بۆیە زۆر جار سیجی ئارتیستەکان پەنایان دەبرد بۆ Custom Shape font بە شێوەیەک کە هەڵدەستان بە دروست کرادنەوەی ئەو نوسینە بە Shape لە بەرنامەی ئیلوسترەیتەر یان ئۆتۆکاد دا. کە زۆر جار لە کاتی گۆڕینی نوسینەکە یان تێکستەکە دا
- 0 تێبینی
- 2,109 جار بینراوە
-
کۆمپانیای Chaos Group کە پەرەپێدەر و بەرهەم هێنەری پڵەگینی بەناو بانگی ڤیڕەیە، لە هەوڵێکی نوێ دا بڵاوی کردەوە کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی ڤیڕەیان بەرهەم هێناوە بۆ بەرنامەی سریدی ستودیۆ ماکس کە بریتیە لە وەشانی 3.3 ی ئەو پڵەگینە. لە ڕاگەیێندراوەکەی کۆمپانیای ناوبراو کە لە سەر وێبلاگی تایبەتی خۆیان و ماڵپەڕی Vray.com دایانناوە، هاتووە کە چەندین نوێکاری بەهێز کراوە لەو پڵەگینە دا و چەند تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ زیاد کراوە. لە گرینگترین ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانە دا زیاد کراوە:
- 0 تێبینی
- 2,264 جار بینراوە
-
گروپی ئەلفا ئێف ئێکس وەشانێکی نوێی BulletFx-3 یان بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Extension 2 ئەو پڵەگینە. BulletFX بریتیە لە Physics Engine ێکی تایبەت بە بەرنامەی ماکس کە لە لایەن گروپی ناوبراوەوە پەرەی پێ دراوە و پشت بە تەکنیکی GPU-Acceleration دەبەستێت لە کار کردن دا. بە وتەی کۆمپانیای پەرەپێدەر لەم وەشانە دا چەندین چاکسازی گرینگی تێدا ئەنجام دراوە و بە تەواوی Optimize کراوە بۆ ئەوەی لە وەشانەکانی پێشوتری خێراتر بێت. لەم وەشانە دا چەند تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد کراوە کە بریتین لە: زیا
- 0 تێبینی
- 2,049 جار بینراوە
-
کۆمپانیای Walt Disney Animation Studio دیسانەوە گەڕایەوە ناو پێشبڕکێی سینەماوە، ئەمجارەیان بە شێوازێکی نوێوە, دوای ئەوەی کە فلیمی Big Hero 6 ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد لە جیهانی ئەنیمەیشن و سینەما دا و هەروەها فلیمی Frozen کە لە پلەی یەکەمی فلیمە ئەنیمەیشنەکانە بە درێژایی مێژوو. دەیەوێت لە پێشبڕکێکە دوور نەکەوێتەوە و بەردەوام لە هەوڵی بە کار هێنانی نوێترین شێواز و تەکنۆلۆجیا دایە و هەردەم هەوڵی پێشەنگی دەدات لەو بوارە دا. گەیشتن بە وردەکاری تەواو بێ گومان، بە پێچەوانەی گشت کارەکا
- 7 تێبینی
- 8,893 جار بینراوە
-
کۆمپانیای بەرهەمهێنی ڤیڕەی Chaos Group لە دوایین هەواڵیاندا ڕایانگەیاند کە وەشانێکی نوێی ڤیڕەیان خستۆتە بازاڕەوە ، کە ئەویش وەشانی 3.4 ە. هەر لەو هەواڵە دا هاتووە کە ئەم وەشانەیان تایبەت بە سریدی ماکسە و چەندین نوێکاری و چاکسازیان تێدا کردووە و وایان لێ کردوە کە بە تەواوی بگونجێت لە گەڵ سریدی ماکسی 2017. بە ڕای زۆرێک لە ونەرمەندانی بواری سی جی ئەم وەشانەیان زیاتر بۆ پتەو کردنی ئەو پڵەگینەیە بە تایبەت Corona Renderer کە لە ئێستا دا کێبڕکێکارێکی سەرسەختی ئەم پڵەگیەیە ئەمەش لە بەر ئەوە دەڵێن چ
- 0 تێبینی
- 2,687 جار بینراوە
-
لەم ڕۆژانە دا جیهانی سی جی و کۆمپیوتەر گرافیک یەکێکە لە بوارە هەرە بەهێزەکانی جیهانی کۆمپیوتەر و چەندین کۆمپانیای گەورە سەرقاڵی بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی ئەو جۆرە پڕۆگرامانەن و بەردەوام لە هەوڵی بەهێزکردنی دان، یەکێک لەو پڕۆگرامانەش کە پێشەنگیان هەیە لەو بوارەدا بریتیە لە بەرنامەی 3dsMax کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم دەهێنرێت و زۆر بەکارهێنەری هەیە هەر بۆیە چەندین کەس لە هەوڵی پەرەپێدان و خزمەت کردنی ئەو سۆفتوێرەن. کۆرۆنا ڕێندەر Corona Renderer یەکێکە لەو پڵەگینانەی کە لە سەر پرۆگرا
- 2 تێبینی
- 3,465 جار بینراوە
-
مایا Autodesk Maya - پڕۆگرامێکی بەهێزی بواری وێنەی سێ دووری 3D ە کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە یەکێکیشە لە بەهێزترین پڕۆگرامەکان لە بواری بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکان و یاریە کۆمپیوتەریەکان و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە بەکار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت. کۆمپانیای ئۆتۆدێسک و پەرەپێدەری پڕۆگرامی مایا لە کۆتایی ئەم مانگەدا (٧-2016) وەشانێکی نوێی مایای بڵاو کردەوە کە پریتی بوو لە Maya 2017 و هەروەک هەموو جارێک کۆمەڵێک نوێکاری و تازەگەری
- 0 تێبینی
- 2,560 جار بینراوە
-
ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر
- 1 تێبینی
- 5,030 جار بینراوە
-
کۆڕۆنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەم دواییانە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد بە تایبەت لەو تایبەتمەندیە نایابانەی کە هەیبوو. ئەم ئینجینە نایابە لا لایەن گروپی Render Legion ەوە پەرەی پێ دەدرێت کە بە پێی دوایی هەواڵ بوون بە بەشێک لە کۆمپانیای Chaos group کە پەرەپێدەری ئینجینی بەناوبانگی ڤیڕەین. لە دوایین هەواڵ دا Render Legion هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.7 ی ئەو ئینجینە نایابە کە چەندین نوێکاری و تازەگەری تێدا ئەنجام داوە لە گرینگتینیان جێگیر کردنی Vray DMC Sampler تێیدا کە
- 6 تێبینی
- 10,092 جار بینراوە
-
گەورە کۆمپانیای بواری بەرهەم هێنانی گرافیک کارت لە دوایین هەواڵیدا پەردەی لە سەر نوێترین جۆرەکانی کارتی گرافیکی هەڵدایەوە بە ناوی Titan V یان Volta هەڵماڵی. ئەمە لە بەهێزترین جۆرەکانی کارتی گرافیکیە کە تا ئێستا بەرهەم هێنرابێت و تواناییەکی لە ڕادە بەدەری هەیە بۆ کاری گرافیکی و بت کۆین ماینەر دا. زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی سەرەکی وەرگرە. لە تایبەتمەندیەکانی ئەم گرافیک کارتە: میمۆریەکەی ١٢ گێگابایتی جۆری HBM2. خاوەنی یەکەیەکی زیرەکی (AI) جۆری 640 Tensor cores ە.
- 0 تێبینی
- 2,872 جار بینراوە
-
ڕێندەر ئینجینی Thea Render 2 ب سکێچ ئەپ و سینەما فۆر دی بڵاوکرایەوە کۆمپانیای بەرهەمهێنی Thea Render بڵاوی کردەوە کە وەشانی دووەمی ئەو ڕێندەر ئینجینەی بڵاو کردۆتەوە بۆ سکێچ ئەپ و سینەما فۆردی و ڕاینۆ . هەروەک ئاشکرایە لای هەمووان کە Thea Renderer یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان و چەندین تایبەتمەنی هەیە لەوانە: ڕێندەر کردن بە هەر سێ شێوازی Biased و Un Biased و Interactive. توانای Instance کردنی ۆدێلە دەرەکیەکان، واتە بەکار هێنانی مۆدێکی دەرەکی لە ناو پڕۆژەکە دا بە بێ ئ
- 0 تێبینی
- 2,090 جار بینراوە