Jump to content

كۆرۆنا ڕێندەری 1.2 بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال

کۆڕۆنا ڕێندەر(Corona Render) یەکێکە لە ڕێندەرئێنجینەکان Render Engine کە بە تاکە ڕکابەری سەرەکی دادەنرێت بۆهەر یەکە لە ڤیڕەی و مێنتاڵ ڕەی بەرنامەی سریدی ماکس.

گومان لەوەدا نیە کە ڕێندەر ئینجینەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە کاری کۆمپیوتەر گرافیک داو خۆی لە خۆیدا بە زانستێکی سەربەخۆ دادەنرێت کە پەیوەندی هەیە بە تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ڕوناکی و موادەکاندا، هەروەها تایبەتمەندی کیمیایی موادەکان بەگشتی، چونکە کۆتایی هەموو کارێکی گرافیک بە تایبەت گرافیکی سێ لایی بە ڕێندەر کۆتایی دێت و لەو ڕێیەوە کارەکەت دەردەخەی و ئاراستەی کلاینتەکانتی دەکەی.

کۆڕۆنا ڕێندەر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە لایەن خوێندکارێکی چیکی بە ناوی (Ondřej Karlík) ەوە کە خوێندکاری زانکۆی براگی تەکنیکی بوو وەک نامەی کۆتایی دەرچوونی  پێشکەش کرا و پاشان پڕۆژەکە گەورەتر کرا دوای ئەوەی کە کۆمپانیایەکیان دامەزراند بە ناوی کۆرۆنا لە گەڵ هونەرمەندانی کۆمپیوتەر گرافیک (Adam Hotový) و (Jaroslav Křivánek) وە دەستیان کرد بە پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە بە شێوەی بازرگانی (Commercial)، تا ئەوە بوووەشانی یەکەم و بێتای ئەو پڵەگینەیان بە شێوەی فەرمی بڵاو کردەوەلە ساڵی 2012 دا و پاشان لە ٢٠١٣ دا وەشانی ئەلفای ئەو پڵەگینەیان بڵاو کردەوە کە ئەو دوو وەشانە بە بێبەرامبەر بوون و دەتوانرا بە خۆڕایی داونلۆد بکرێن، ئەمەش وای کرد کە ئەم پڵەگینە زۆر بە خێرایی بڵاو ببێتەوە و ناوبانگێکی باش بۆ خۆی پەیدا کرد و چاند کاری بەهێزی پێکرا و چووە بواری کاری پڕۆدەکشنەوە، بێگومان ئەمانەش هانی پەرەپێدەرانی دا کە بەردەوام بن لە پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە و تە ئەوە بوو لە سەرەتاکانی ٢٠١٤ دا وەشانی ١.١ ئەم پڵەگینەیان بڵاو کردەوە بەڵام ئەم جارەیان بە خۆڕایی نەبوو بەڵکو دەبوایە بیکڕیت و ئیتر سەردەمی بێبەرامبەر بوونی ئەم پڵەگینە کۆتایی پێ هات.

لۆگۆی کۆمپانیا

ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە کە شێوازی کڕینی ئەم پڵەگینە بریتیە لە شێوازی کرێی مانگانە (FairSaaS) کە ئەمەش یارمەتیت دەدا هەر کاتێک کە پێویستت بوو بە کرێ وەریبگریت و هەر کاتێک نەتویست ڕایوەستێنی بێ هیچ کێشەیەک ئەمەش ئاسانکاریەکی گەورەیە. هەر چندە دوات ئە پڵەگیە کڕک کرا و ئەوانەی کاریان بە License نیە بە کاری دەهێنن.

تیمی پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە:

team.thumb.jpg.8c2df60bb9211e528181c078c

لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی ئەم پڵەگینە:

  • خێرایی لە ڕێندەر کردن دا یەکێکە لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی ئەم پڵەگینە.
  • بوونی شێوازی Progressive و Bucket لە شێوازی ڕێندەر کردن دا.
  • پاڵپشتی کردنی هەر دوو سیستمی Light Cache و Irridiance Map لە شێوازی GI دا.
  • بوونی سیستمی Spread Scattering ی تایبەت بە خۆی کە ڕێگەت پێ دەدات لە یەک کاتدا ملیۆنەها ئۆبجێکت بڵاو بکەیتەوە بێ ئەوەی لۆد لە سەر ڤیوپۆرت دروست بکات.
  • پاڵپشتی کردنی بۆ سیستمی Point Cloud لە نیشاندانی ئۆبژێکتەکاندا.
  • پاڵپشتی کردنی سیستمی Proxy کە دەتوانێت لە گەڵ mrProxy ش کار بکات.
  • بوونی ماتریاڵ سیستمی تایبەت بە خۆی.
  • بوونی ڕوناکی تایبەت بە خۆی و سیستمی CoronaSun تێیدا.
  • ئەمانە و چەندینی تریش کە وای لێ دەکات ڕکابەری سەرەکی ڤیڕەی و مێنتاڵ بێت.

 

3.thumb.jpg.38bc3c84b94e1bff65aafdb8b5be

تایبەتمەندیەکانی وەشانی ١.٢:

  • سیستمی Render Edge بەهێز کراوە و قەراغەکان بە جوانی ڕێندەر دەکات و Sharpny پێ دەبەخشێت.
  • زیاد کردنی سیستمی Corona Displacement کە یەکێکە لە مۆدیفایەرە بەهێزەکانی کۆرۆنا.
  • ئێستا Corona Scatter پاڵپشتی VertexPaint دەکات.
  • چاکسازی کراوە لە Corona Multimap Texmap دا.
  • چاکسازی کراوە لە سیستمی Corona Proxy دا.
  • چاکسازی کراوە لە Bitmap Export دا واتە هەڵگرتنی وێنەی کۆتایی.
  • ئێستا پاڵپشتی 3ds max Atmospheric effect دەکات

feature.thumb.jpg.6dc18b8e528aa4952a5577

feature2.thumb.jpg.ea26c532c87ad7041da3a

 

تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە:

 

ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا

داگرتنی وەشانی Trial ی ٤٥ ڕۆژی ئەم پڵەگینە

گەلەری کارەکان

 

 

کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراون:

1.thumb.jpg.4085db4c167ae1ba3800ba2bf9cf

2.thumb.jpg.1ed304ad0cc29ad283fcc6c79dc2

4.thumb.jpg.fb7c5e50c55e45a392bbb0cb9749

5.thumb.jpg.0e347eb0235d93e66184cd0d4d5f

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

بەڵێ کاکە هیوا، لە ئێستا تەنها بۆ ماکسە بەڵام وەک لە وێبلاگەکەیاندا خوێندومەتەوە بەنیازن بۆ سکێچئەپ و سینەما فۆر دیشی بەرهەم بهێنن.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...