ئەرنۆڵد ڕێندەر Arnold Render بۆ ماکس بڵاو کرایەوە ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر ...)، هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک :
خێرایی لە ڕێندەر کردن دا کە بە خێراترین ڕێندەر ئینجین دادەنرێت بە تایبەت لە بواری ئەنیمەیشن دا. کار پێ کردنی هەر دوو جۆری CPU و GPU واتە لە یەک کاتدا پڕۆسیسەر و گرافیکیش بەکار دەهێنێت. ئاسانی لە بەکار هێنان دا، بەو ڕوکارە سادەیەی کە هەیەتی سەرنجی زۆرێک لە CG Artist ەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە. ئەو ناوەندەی کاری لە سەر دەکات: زۆربەی کۆمپانیا سینەماییەکان پڕۆگرامەکانی مایا و سۆفت ئیمەیج بەکار دەهێنن، لە بەر ئەوەی ئەرنۆڵد لە سەر ئەو دوو ناوەندە بە شێوەیەکی باش کار دەکات ئەمەش وای کردوە بە کارهێنانی ئەرنۆڵدیش زیاد بکات.  
کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەرنۆڵد لە کۆتایی ئەم مانگە دا (7-2016) هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەری بڵاو کردەوە بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەویش بەرهەمهێنانی وەشانێکی ئەرنۆڵدی تایبەت بە سریدی ماکسە کە بریتیە لە وەشانی (0.5) .
ئەم ئینجینە هەر وەک گشت ئینجینەکانی تر لە ناو پڕۆگرامی ماکس دا کار دەکات و دەبێتە بەشێک لە بەرنامەکە و ڕوخسار و کۆنتڕۆڵەکانیشی هەمان کۆنتڕۆلەکانی ئینجینەکەیە لە مایا دا.


 
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە:
بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ کۆمپۆنێنتە سەرەکیەکانی ماکس ( کامێرە و Shape و Geometry و light و Material) ەکان. پاڵپشتی شێوەی ڕوناکی وێنەیی دەکات و ئاسمان فیزیایی (Physical Sky) ی تایبەت بە خۆی هەیە. پاڵپشتی Active Shade ی ماکس دەکات و دەتوانی بە شێوەی Real Time ڕێندەری پێ بکەی. پاڵپشتی فایلەکانی Deep EXR و AOV دەکات. توانای بەرهەم هێنانی شکڵەکان (Geometry) هەیە، لە کاتی ڕێندەر دا و پاڵپشتی Displacement دەکات. پاڵپشتی ڕوناکی شێوەیی Mesh Light دەکات. ڕێندەری کلاودی ئۆتۆدێسک کە ناسراوە بە Autodesk ‘Render Pilot’ program ئێستا پاڵپشتی ئەرنۆڵد دەکات.
دیالۆگی ڕێندەری ئەرنۆڵد
داگرتن:
لەم پەیجەوە دەتوانی بە شێوەی Demo دایگری.
 
ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکان:
 
 
مایا 2017 بە کۆمەڵێک نوێکاری نوێوە بڵاو کرایەوە مایا Autodesk Maya - پڕۆگرامێکی بەهێزی بواری وێنەی سێ دووری 3D ە کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە یەکێکیشە لە بەهێزترین پڕۆگرامەکان لە بواری بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکان و یاریە کۆمپیوتەریەکان و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە بەکار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت.
کۆمپانیای ئۆتۆدێسک و پەرەپێدەری پڕۆگرامی مایا لە کۆتایی ئەم مانگەدا (٧-2016) وەشانێکی نوێی مایای بڵاو کردەوە کە پریتی بوو لە Maya 2017 و هەروەک هەموو جارێک کۆمەڵێک نوێکاری و تازەگەری گرینگی تێدا داناوە بە تایبەت لە بواری Motion Graphic و Rendering دا، بەمەش پڕۆگرامی مایا ستێپێک پێش پڕۆگرامە هاوشانەکانی کەوتەوە.
پڕۆگرامی مایا بە شێوەی ستۆدیۆیەکی سەربەخۆ کار دەکات لە بواری ئەنیمەیشن دا و دابەش بوە بۆ چەند بەشێک کە هەر بەشێکیان قۆناغێکی کارەکەی لە ئەستۆ دایە تا دەگاتە بەرهەمی کۆتایی.
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکان ئەم پڕۆگرامە بریتیە لەو تواناییە بەهێزەی کە لە بواری ئەنیمەیشن و Dynamic Effects دا هەیەتی کە وای لێ کردوە لە بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەاندا پشتی تەواوی پێ ببەسترێت.
 
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە:
ڕێندەر ئینجینی Arnold Renderer ی بۆ زیاد کراوە و بووە بە بەشێک لە پڕۆگرامی مایا دا ئەمەش دوای ئەوەی کە ئەو ئینجینە لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە. گشت تایبەتمەندیەکانی Extension ی ١ و ٢ ی مایای ٢٠١٦ ی خراوەتە سەر و بۆی زیاد کراوە. چاکسازی کراوە لە Symentry Tools دا تایبەتمەندی Send models to Print Studio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش بۆ کار کردنی لە گەڵ پرینتەری سریدی دا. چاکسازی تەواو کراوە لە UV Editor دا. تایبەتمەندی Time Editor ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش وا دەکات کە کرداری جوڵە زۆر ئاسان ئەنجام بدرێت بە تایبەت لە بواری Gaming دا. زانیاری زیاتر لە بەشی Motion Graphic دا MASH Editor زیاد کراوە کە شتێکی زۆر نایابە بۆ ئەو بەشە و کار کردنی بە MASH زۆر ئاسان دەکات. زانیاری زیاتر چاکسازی کراوە لە XGEN دا و Interctive Grooming Hair ی بۆ زیاد کراوە. زانیاری زیاتر تایبەتمەندی Bifröst Ocean Simulation System زیاد کراوە بۆ BIfrost کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی دەریا .  

تایبەتمەندی Time Editor
 

تایبەتمەندی Interactive Hair Grooming
 

تایبەتمەندی deep adaptive fluid simulation
 
کۆرۆنا ڕێندەر (Corona Renderer 1.4) بڵاو کرایەوە لەم ڕۆژانە دا جیهانی سی جی و کۆمپیوتەر گرافیک یەکێکە لە بوارە هەرە بەهێزەکانی جیهانی کۆمپیوتەر و چەندین کۆمپانیای گەورە سەرقاڵی بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی ئەو جۆرە پڕۆگرامانەن و بەردەوام لە هەوڵی بەهێزکردنی دان، یەکێک لەو پڕۆگرامانەش کە پێشەنگیان هەیە لەو بوارەدا بریتیە لە بەرنامەی 3dsMax کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم دەهێنرێت و زۆر بەکارهێنەری هەیە هەر بۆیە چەندین کەس لە هەوڵی پەرەپێدان و خزمەت کردنی ئەو سۆفتوێرەن.
کۆرۆنا ڕێندەر Corona Renderer یەکێکە لەو پڵەگینانەی کە لە سەر پرۆگرامی سریدی ماکس کار دەکات و یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەکارهێنەرێکی زۆری لە جیهانی سی جی دا بۆ خۆی دروست کردوە و لە ئێستا دا لە هەرە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکانە.
کۆرۆنا ڕێندەر بە تەواوی Physical Based ە واتە پشتی بەستوە بە یاسا فیزیاییەکانی ڕوناکی و ماتریاڵ، ئەمەش وای کردوە کە وێنەکان زۆر Realistic بن و لە ڕاستیەوە زۆر نزیک بن.

لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە بریتیە لە:
ئاسانی بەکار هێنان: لە هەرە تایبەتمەندیە گرنگەکانی ئەم پڵەگینە ئاسانی بەکار هێنانیەتی ئەویش بە سادە کردنەوەی ئینتەرفەیسەکەی و لابردنی زۆر option ی ئاڵۆز کە خۆی بە شێوەی خۆکار ڕێکیان دەخات. کوالیتی وێنەی کۆتایی: ئۆکتان هەر لە سەرەتاوە بەوە جیا دەکرایەوە کە کوالیتی وێنەی کۆتایی زۆر بەرزە و Output ێکی بەهێزی هەیە. خێرایی لە ڕێندەر کردن دا: کۆرۆنا بە هۆی ئەوەی کە پشت بە هەر دوو یەکەی CPU وە GPU لە یەک کاتدا دەبەستێت ئەمەش وای لێ دەکات کە خێراییەکەی لە چاو ڕێندەر ئینجینەکانی تر زیاتر بێت. کارتێکەری فیزیایی: یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی کۆرۆنا بریتیە لەوەی کە پاڵپشتی یاسا فیزیاییەکانی ڕوناکی و ماتریاڵ دەکات، ئەمەش وا دەکات کە وێنەی کۆتایی زۆر Realistic بێت واتە لە ڕاستیەوە زۆر نزیک بێت. تایبەتمەندی پڕۆخی: کۆرۆنا ڕێندەر سیستمێکی بەهێزی پرۆکسی هەیە کە دەتوانێت لە یەک کاتدا چەندین ئۆبجێکت ڕێندەر بکات بێ ئەوەی لۆد لە سەر کۆمپیوتەرەکە دروست بکات پێش ڕێندەر. تایبەتمەندی Corona Scatter: ئەمەش یەکێکی ترە لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی کۆرۆنا کە سیستمێکی تایبەتە و بەکار دەهێنرێت بۆ بڵاو کردنەوەی ئۆبجێکتەکان بە سەر ڕوی Surface ەکاندا و بە شێوەیەکی زۆر نایاب کە دەتوانرێت Randomize بکرێت.  
تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە (1.4):
سیستمی Denosing واتە ساف کردن و لابردنی زبری زۆر بەهێز و خێرا کراوە نزیکە ٪٥٠ بۆ ٪٧٠ کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە و دەتوانی وەک سیستمێکی نوێ ناوی بهێنی. سیستمی Adaptive image sampling خێراتر کراوە و شێوازێکی نوێی بۆ زیاد کراوە کە جوانتر و ڕونترە. سیستمی VFB History بۆ زیاد کراوە کە دەتوانرێت ڕێندەرەکانی پێشوت پاشەکەوت بکەی و پاشان هەر کاتێک ویستت بە تەنها یەک کلیک دەتوانی وێنەکە لە Frame Buffer ەکەدا ببینی. تایبەتمەندی Multi Resgio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش تواناییت پێ دەدات کە لە یەک کاتدا چەند ناوچەیەک دیاری بکەی و تەنها ئەو ناوچانە ڕێندەر بکەیت. ڤیدیۆی نوێکاریەکانی ئەم بەرهەمە:
 
 
ڤیڕەی (V-Ray 3.4) بۆ سریدی ماکس بڵاو کرایەوە کۆمپانیای بەرهەمهێنی ڤیڕەی Chaos Group لە دوایین هەواڵیاندا ڕایانگەیاند کە وەشانێکی نوێی ڤیڕەیان خستۆتە بازاڕەوە ، کە ئەویش وەشانی 3.4 ە. هەر لەو هەواڵە دا هاتووە کە ئەم وەشانەیان تایبەت بە سریدی ماکسە و چەندین نوێکاری و چاکسازیان تێدا کردووە و وایان لێ کردوە کە بە تەواوی بگونجێت لە گەڵ سریدی ماکسی 2017.
بە ڕای زۆرێک لە ونەرمەندانی بواری سی جی ئەم وەشانەیان زیاتر بۆ پتەو کردنی ئەو پڵەگینەیە بە تایبەت Corona Renderer کە لە ئێستا دا کێبڕکێکارێکی سەرسەختی ئەم پڵەگیەیە ئەمەش لە بەر ئەوە دەڵێن چونکە لەم وەشانەی ڤیڕەی دا سیستمی Denoiser زیاد کراوە کە ئەمەش پێش ٣ مانگ لە کۆرۆنا ڕێندەرەر دا زیاد کراوە و هەندێک پێیان وایە کە لەوانەیە بیرۆکەکەیان لەوەوە وەرگرتبێت. 
ئەگەر چی زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکانیش پێێان وایە کە ڤیڕەی هەوڵ دەدات بەرەو GPU Rendering بڕوات و ئەو بوارە بەهێز بکات بە تایبەت لە ئێستا دا کە سیستمی SLI پەیدا بووە و وا دەکات کە لە یەک کاتدا چەند گرافیک کارتێک بە یەکەوە ببەسترێتەوەو کار بکەن بە یەکەوە، ئەو Denoising ەش تایبەتمەندیەکە کە کۆمپانیای nvidia بەرهەمی هێناوە .
هەرچیەک بێت بە ڕای من دروست بوونی ئەو کێبڕکێیە لە نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکاندا لە کۆتاییدا بە سودی بوارەکە و بەکارهێنەرانی ئەو بوارە دەشکێتەوە، ئەمەش بە ئاشکرا لە دابەزاندنی نرخی ئەو بەرهەمانە دا دەبینرێت.
 
لە گرنگترین تایبەتمەندیەانی ئەم وەشانە (V-Ray 3.4) بریتیە لە:
بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2017 دا و گونجاوە لە گەڵ Physical Material کە لە ماکسی ٢٠١٧ دا زیاد کراوە. سیستمی V-Ray Denoiser ی بۆ زیاد کراوە کە ئەمەش بریتیە لە path ێک و وا دەکات کە وێنەکە سافتر و ڕونتر دەرکەوێت. چاکسازی کراوە لە GPU Rendering دابەم شێوەیە: ئێستا پاڵپشتی ئەو Bum Map انە دەکات کە Procedural Noise ی دراوەتێ. پاڵپشتی orthographic Camera واتە کامێرەی ئایزۆمەتریک دەکات. دەتوانی چاودێری GPU memory بکەی ڕاستەوخۆ لە Frame Buffer ەوە. لە Arial Perspective دا دەتوانی ڕەنگی atmospheric haze بگۆڕی. حساب کردنی Light Cache بە بڕی 15٪ خێراتر کراوە. چاکسازی لە Vray Frame Buffer دا کراوە بەم شیوەیە: ئیختیارێک زیاد کراوە بۆ پاشەکەوت کردنی وێنە لە History دا دوای تەواو بوونی ڕێندەر. ئیختیارێکی زیاد کراوە بۆ دانانی ڕێچکەی History بە شێوەی پەیوەندیدار بەو فایلەی کاری تێدا دەکەی (Relative)  
ڤیدیۆی تایبەتمەندی Denoiser لە ڤیڕەی 3.4 دا:
 
کاشیەکی دژە دەنگ ی دروست کراو لە کای دار یەکێک لە گروپەکانی نەخشەسازی و دیزاینی تەلارسازی زانکۆی ستۆکهۆڵم لە هەفتەی نەخشەسازی و دیکۆراسیۆنی وڵاتی سوید، دیزاینی نمونەیەکی جیاوازی کاشی سیرامیکی دیواریان بڵاو کردەوە کە لە کای دار دروست دەکرێت و دژە دەنگە (واتە ڕێگری لە هاتوچۆی دەنگ دەکات)، لە هەمان کاتدا کێشیشی زۆر کەمە.

تەلارساز: ئەم جۆرە کاشیە سودێکی زۆری دەبێت لە ڕووی بەرگە گرتن و کێش و عزل وە هەروەها باڵانسێکی باش لە فەزاکاندا دروست دەکات.
ئەم جۆر کاشیانە کە پێیان دەوترێت کاشی دار لە سەر شێوەی شەش پاڵو دروست دەکرێن کە هەر یەکەیان ڕەنگێکی جیاوازی هەیە و زۆر سەرنجڕاکێشن. لە کۆتاییشدا دیمەنێکی زۆر جوان دەبەخشێتە ئەو دیوارەی کە لە سەری بە کار هاتووە و جوانیش دەبەخشێتە دیزاینەکە بە گشتی. دەشتوانرێت لە خانویەکی سەکەنی یان ئۆفیسێکی بازرگانی بە کار بهێنرێت.

ئەم کاشیە لە فایبەر و کای دار بە بەکارهێنانی چیمەنتۆی تایبەت و بڕێک لە ئاو دروست دەکرێت، ئەمەش وای لێ دەکات کە تا ڕادەیەک پتەو بێت و بەکار هێنانی ئاسان بێت. پێکهاتەی ئەم کاشیە بە شێوەیەکی کە ڕێگە بە هاتنە ناوەوە هیچ جۆرە دەنگێک نادات و هەروەها لە ناویشەوە ڕێگە بە بڵاو بوونەوە و ڕۆیشتنی دەنگ نادات بۆ دەرەوە. ئەمەش سەرەڕای ئەو جوانیە بێوێنەیەی کە دروستی دەکات لە ناوەندەکەدا.
 
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم جۆرە کاشیە ئەوەیە کە بە تەواوی دۆستی ژینگەیە و بە هیچ شێوەیەکی نێگەتیڤ کار لە ژینگە ناکات و هەروەها دەبێتە پارێزەرێکیش بۆ وزە لە ڕێی ڕێنەدان بە چوونە دەرەوەی وزە لە بیناکاندا.
 
چەند وێنەیەکی تری ئەم بەرهەمە:





 
ڕۆڵی XGen لە فلیمی Zootopia دا کۆمپانیای Walt Disney Animation Studio دیسانەوە گەڕایەوە ناو پێشبڕکێی سینەماوە، ئەمجارەیان بە شێوازێکی نوێوە, دوای ئەوەی کە فلیمی Big Hero 6 ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد لە جیهانی ئەنیمەیشن و سینەما دا و هەروەها فلیمی Frozen کە لە پلەی یەکەمی فلیمە ئەنیمەیشنەکانە بە درێژایی مێژوو. دەیەوێت لە پێشبڕکێکە دوور نەکەوێتەوە و بەردەوام لە هەوڵی بە کار هێنانی نوێترین شێواز و تەکنۆلۆجیا دایە و هەردەم هەوڵی پێشەنگی دەدات لەو بوارە دا.
 
گەیشتن بە وردەکاری تەواو
بێ گومان، بە پێچەوانەی گشت کارەکانی پێشوتریان، کە نەدەچونە ئاڵۆزی و وردەکاریەوە لە سیستمی قژ (Hair) و خوری (Fur) دا، هەروەک کە لە فلیمەکانی Wreck-it-Ralph و Frozen دا بە ئاشکرا بە دێ دەکرێت. بۆیە هەستان بە پەرەپێدانی سیستمێکی Instancing ی نوێ بە هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیای Autodesk دا بە ناوی (1)XGen و ڕاستەوخۆ خستیانە ناو بەرنامەی مایا وە کە بەکاریان هێناوە لە گشت بەشەکانی دا وەک modeling و Texturing دا.
(1) لە ئێستا دا Xgen بەشێکی تایبەتە لە بەرنامەی مایا دا و لە وەشانی 2015 ەوە بۆی زیاد کراوە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بەرهەم هێنانی فلیمی Zootopia کۆتایی پێ هات. ئێستاش هەمو کەس دەتوانێت ئەو ئامێرە لە بەرنامەی مایا دا بە کار بهێنێت.

دیمەنێکی فلیمی Zootopia
بەڵام کێشەکەی تر ئەوەیە کە تا ئێستا کۆمپانیای دیزنی هیچ پڕۆژەیەکیان نەبوە کە بەو ئەندازەیە ئاژەڵی تێدا بێت و بە شێوەی جیا جیا و جۆری جیا وەک ئەوەی کە لە Zootopia دا بەدی کرا. ٦٤ جۆر ئاژەڵ لەم فلیمە دا بە کار هاتوە لە گەڵ نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ هەشت سەد هەزار کارەکتەر مۆدێل (Character Model). کارەکتەرە سەرەکیەکان کە بریتین لە Hoops (کەروێشکەکە) و Wild (ڕێویەکە) لە هەریەکەیاندا نزیکەی ٢.٥ ملیۆن تاڵە قژی بۆ دانراوە کە هەر تاڵێک بریتیە لە مۆدێلێکی جیۆمێتری (Geometry model)، هەروەها giraffe (زەڕافەکە) نزیکەی ٩ ملیۆن تاڵ قژی بۆ دانراوە و gerbil یش ٤٨٠٠٠٠ ی پێویست پێ بوە.
بە هەر حاڵ ئەو ژمارە زۆرەی قژ و خوری شتێکی نابەجێە لە جیهانی سی جی دا مەگەر ئەوەی کە سیستمێکی بەهێزی کۆکردنەوە (Groom) ت لا بێ و بتوانی کۆنتڕۆڵی بکەی. هەر بۆیە کۆمپانیای دیزنی ئەم سیستمەی ئامادە کرد (XGen)، بەڵام پێش ئەوەی دەست بە پڕۆسەکە بکەن سەرەتا پێویستە لە سروشتی کارەکە و جۆری خوری ئەو ئاژەڵانە بگەن و لێوردبونەوەی بۆ بکەن، بۆیە هەستان بە گەڕان و دراسە کردنی جۆرەکانی ئاژەڵەکان وە جۆری خوری سەر ڕوپۆشی پێستیان و چەند نمونەیەکیان وەرگرت لە چەند جۆرێکی جیاواز دا.

چەند جۆرێکی جیاوازی خوری ئاژەڵەکان
"ئێمە سەردانی چەندین باخچەی ئاژەڵان و چەندین ناوچەی گەشتیاریمان کرد کە ئاژەڵی جیا جیای لێ بوو" ئەمانە وتەی بەڕێوەبەری بەشی Visual Effect ی کۆمپانیا (Kersavage) بو کە بە ماڵپەڕی FXGuide ی ڕاگەیاندبوو، هەروەها درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " سەردانی چەندین شوێنمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاژەڵەکان ببینین هەروەها چەندین مۆزەخانەی ئاژەڵانی وشک کراو چووین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و بە شێوەی مایکرۆسکۆپی خوری ئاژەڵەکان بینین و دراسەی بکەین".
ئەوەی کە بەلامانەوە سەیر بو تێبینیمان کرد کە هەندێک لە خوریەکان زۆر تەنکن و هەندێکیان زۆر ئەستور و ڕەقن و لە یەک ئاژەڵیش دا بە دی کراون، بۆ نمونە ئەگەر ئاژەڵی کوالا بە نمونە وەرگرین تێبینیمان کرد کە هەر دو جۆرەکەی بە ڕەنگی جیاواز تێدایە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی لەشی دا کۆبونەتەوە.
لە پێشدا کۆمپانیا چەندین و فێڵ و تەکنیکی شاراوەی بە کار دەهێنا بۆ ئەوەی بتوانن قژ و خوری دروست بکەن، بەڵام لە گەڵ XGen دا کارەکە زۆر ئاسان بوە و ژیانێکی نوێی بە جیهانی سی جی بەخشی ، لە گەڵ ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیەدا دەتوانی بە ئەسانی کۆنتڕۆڵی ماتریال و Shader ی خوریەکە بکەی و هەروەها زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی شێوە و جوڵەی بکەی و شێوازی جیاوازی پێ ببەخشی. Kersavage لە بارەی جوڵاندنی خوریەکانەوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " بۆ نمونە ئەگەر بمانویستایە بایەک بدات لە خوریەکە یان قژەکە و بیجوڵێنێتەوە ئەوا مۆدیوڵێکی تایبەتیمان دروست کردبوو بۆ دروست کردنی Noise و جوڵە و کارلێك کردن و چەندینی تر هەر یەکەیان بە جیا جیا، بەڵام لە ئێستا دا تەنها بە زیاد کردنی هێزێکی داینامیکی بۆ مایا ئەوا ڕاستەوخۆ بە شێوەی فیزیایی کار لە خوریەکە دەکات و کۆنتڕۆڵی جوڵەی خوریەکە دەکات".

بە بەکار هێنانی Xgen دەتوانی مۆدێلێکی Geometry دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕویەک بە شێوەی Instancing کە هیچ لۆدێک دروست ناکات لە سەر میمۆری و زۆر بە ئاسانی دەتوانی ملیۆنەها مۆدێل دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕوەکان و کاریان لە گەڵدا بکەی وەک تەنها ئۆبجێکتێک بە شێوەیەک کە دەتوانی کۆنترؤڵی شێوە و ماتریاڵی مۆدێلەکان بکەی بە چەندین شێوە.
هەروەها لەم فلیمە دا چەند ئامرێکی کۆنیشیان بە کار هێناوە کە لە فلیمەکانی پێشودا بەکاریان هێناوە وەک (iGroom) لکە ئەمانیشیان بە هەمان شێوە خستۆتە ناو XGen ەوە. هەموو ئەمانەش وەک هەمو فلیمێکی ئەنیمەیشنی تر بە چەند قۆناغێک جێبەجێ کراوە.

یەکەم دروست کردنی Story Board

دووەم دروست کردنی Layout

سێیەم زیاد کردنی جوڵە Animation

وێنەی کۆتایی دوای زیاد کردنی خوری
یەکێکی تر لە کێبەرکێکان بریتیە لە چۆنێتی Render کردنی کارەکە چونکە وێنەی کۆتایی لە دوای ڕێندەرەوە دەردەکەوێت، ئەوەی کە دیزنی پێویستی پێی بو بریتیە لە ئینجینێک کە بتوانێت ئەو هەموو مۆدێلە ڕێندەەر بکات، لە ساڵانی پێشودا کە تەنها کەشتیەکی ئاسمانی یان چەند کارەکتەرێکی سادە Render دەکرا کارەکە زۆر ئاسانتر بوو بەڵام بە بونی ئەم هەموو مۆدێل و کارەکتەرانە کارەکە زۆر قورس بوە، بۆیە پێویستیان بە پەرەپێدانی ئامێرێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی ڕێندەر ی کارەکەی پێ بکەن .
بۆیە گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرێکی کۆنیان بە ناوی ( Nitro GPU solve) کە لە پێشدا بە کاریان هێناوە و ئەم ئامێرەش پشتی بەستوە بە GPU Rendering کە پشتی بەستوە بە گرافیک کارد، پاش ئەوەی کە پەرەیان پێ دا و چەند گۆڕانکاریەکیان تێدا کرد گەیشتنە ئەوەی کە بتوانن Render ی پێ بکەن و ئانجامێکی نزیک لە ڕاستیان بداتێ (Realistic Result) .

لەم دیمەنە دا دەردەکەوێت کە چەندین مۆدێل و ئەو هەموو خوریە لە یەک دیمەن دا دەردەکەون
 
دەرئەنجام
لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەم فلیمە Zootopia دیسانەوە دیزنی لە لوتکە دا هێشتەوە و وای کرد کە کێبەڕکێکە زۆر بەهێز بکات، سەرەڕای ئەوەی کە نابێ ڕۆڵی کۆپانیای ئۆتۆدێسک لە یاد بکرێت بە بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی بەرنامەیەکی بەهێزی وەک مایا و هاوکاری کردنی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فلیمەکان لە دروست کرد و یارمەتیدانیان لە دروست کردنی ئامێری تایبەت و نوێ بۆیان. هەروەها Xgen یش یەکێکە لەو ئامێرانەی کە لە لەیەن ئۆتۆدێسک و دیزنی ەوە پەرەی پێ دراوە.
 
گروپی Alpha 3D وەشانێکی نوێی BulletFX ی بڵاو کردەوە گروپی ئەلفا ئێف ئێکس وەشانێکی نوێی BulletFx-3 یان بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Extension 2 ئەو پڵەگینە. BulletFX بریتیە لە Physics Engine ێکی تایبەت بە بەرنامەی ماکس کە لە لایەن گروپی ناوبراوەوە پەرەی پێ دراوە و پشت بە تەکنیکی GPU-Acceleration دەبەستێت لە کار کردن دا.
بە وتەی کۆمپانیای پەرەپێدەر لەم وەشانە دا چەندین چاکسازی گرینگی تێدا ئەنجام دراوە و بە تەواوی Optimize کراوە بۆ ئەوەی لە وەشانەکانی پێشوتری خێراتر بێت.
لەم وەشانە دا چەند تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد کراوە کە بریتین لە:
زیاد کردنی Ribbon Toolbar ی بوڵێت بۆ Interface ی ماکس. زیاد کردنی سیستمی VDB Velocity simulations کە تایبەتە بە Volumetric Particles . زیاد کردنی VDB Collisions. هەروەها گۆڕانکاری لە ڕوخسار و شێوەی کارکردنی ئەم پڵەگینە.   
ڤیدیۆی نوێکاریەکانی ئەم وەشانە:
https://vimeo.com/151216455
 
نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستادا 260$ ە بۆ یەک کۆمپیوتەر و دەشتوانی بە شێوەی Trial دایگری لەم بەستەرەی خوارەوە
ماڵپەڕی سەرەکی
داگرتن بە شێوەی Trial
 
ئەوەی شایانی باسە چەند Multi Physics Engine ێکی تریش هەن کە هەمان کار دەکەن، لەوانە Lucid Physics کە لە قۆناغی تاقیکاری دایە و  nvidia physics engine ، بەڵام لە ڕوی شێوەی کارکردنیانەوە دەگۆڕێن.
ڤیڕەی 3.3 بەرهەم هێنرا بۆ سریدی ماکس کۆمپانیای Chaos Group کە پەرەپێدەر و بەرهەم هێنەری پڵەگینی بەناو بانگی ڤیڕەیە، لە هەوڵێکی نوێ دا بڵاوی کردەوە کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی ڤیڕەیان بەرهەم هێناوە بۆ بەرنامەی سریدی ستودیۆ ماکس کە بریتیە لە وەشانی 3.3 ی ئەو پڵەگینە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی کۆمپانیای ناوبراو کە لە سەر وێبلاگی تایبەتی خۆیان و ماڵپەڕی Vray.com دایانناوە، هاتووە کە چەندین نوێکاری بەهێز کراوە لەو پڵەگینە دا و چەند تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ زیاد کراوە.
 
لە گرینگترین ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانە دا زیاد کراوە:
خێرایی زیاتر: ئەم وەشانە بەوە ناسراوە کە خێرایی ڕێندەر کردنی %20 زیاترە لە چاو وەشانەکەی پێشوتری دا. سیستمێکی نوێی Adaptive Sampling ی زیاد کردوە بە ناوی ( variance-based adaptive sampler ) کە زۆر خێراترە لە کاتی ڕێندەر دا و ئامادە کردن و ڕێکخستنیشی بە هەمان شێوە خێراترە و دەتوانرێت بە بێ گوێ دانە سەرچاوەی ڕوناکی ڕێندەر بکەی و ئەو ئۆبجێکتانە سامپڵ بکات. زیاد کردنی سیستمی (Triplanar mapping ) کە یارمەتیت دەدا بە ئاسانی UV تێکسچەرەکان ڕێک بخەی بە تایبەت ئەو وێنانەی کە UV ەکانیان گونجاو نیە. زیاد کردنی شێوەیەکی نوێی (Sky Model) و (Arial Perspective) ئەمەش بۆ ئەوەی ئەنجامێکی زۆر نزیک لە ڕاستی و سروشتیت (realistic )دەست کەوێت. زیاد کردنی ماتریاڵی (Stochastic Flakes) کە تایبەتە بە دروست کردنی هەندێک ماتریاڵ کە زبریان هەیە وەک بەفر یان هەندێک جۆری مێتاڵ. چاکسازی V-Ray Clipper دا کراوە بە شێوەیەک کە لە یەک کاتدا چەند ئۆبجێکتێک کلیکپ دەکات و دەیبڕێت. لەم وەشانە دا تایبەتمەندی Ray traced Rounded Corner زیاد کراوە کە Edge ی یەکتربڕی ئۆبجێکتەکان بە شێوەیەکی چەماوەیی جوان نیشان دەدرێت. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە دەتوانی لە مەڵپەڕی سەرەکی ڤیڕەی ئەو تایبەتمەندیانە ببینی.  
ڤیدیۆی نوێکاری و زیاد کراوەکان:
 
 
ماڵپەڕی سەرەکی
 
ماڵپەڕی 3DType بۆ بەرهەم هێنانی فۆنتی سریدی بەم دواییانە ماڵپەڕێکی نوێ کرایەوە بە ناوی سریدی تایپ، کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی فۆنتی تایبەت بە بەرنامە سریدیەکان، 
زۆر جار کا فۆنتەکانمان دەگۆڕی بۆ سریدی لە ڕێی Extrude یان Bevel یان مۆدێلینگەوە چەندین کێشەمان دەهاتە بەر دەم کە کاری دەکردە سەر ناڕێکی و نەگونجانی مۆدێلەکە بۆیە زۆر جار سیجی ئارتیستەکان پەنایان دەبرد بۆ Custom Shape font بە شێوەیەک کە هەڵدەستان بە دروست کرادنەوەی ئەو نوسینە بە Shape لە بەرنامەی ئیلوسترەیتەر یان ئۆتۆکاد دا. کە زۆر جار لە کاتی گۆڕینی نوسینەکە یان تێکستەکە دا کێشەی زۆری بۆ دروست دەکردن، بەڵام بە دروست بوونی ئەم جۆرە فۆنتە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و ئیتر پێویست بە دووبارە دروست کردنەوەی نوسینەکە ناکات لە بەر ئەوەی فۆنتەکە خۆی بە شێوەی Shape ی ڤێکتەرە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکاندا بە ئاسانی دەناسرێتەوە.
 

تۆپۆلۆگی فۆنتەکان بە شێوەیەکە کە تایبەت کراوە بە کار کردن لە گەڵ بەرنامە سریدیەکان و کار کردن لە گەڵ Extrude و Bevel و Deformation، لە ڕێی ئەو path و Shape انەی کە لە پێکهاتەی فۆنتەکە دا هەیە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکانەوە دەناسرێتەوە.
بە گشتی ئەم جۆرە فۆنتانە ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکات کە لە بوارەکانی ئەدڤەرتایزینگ و ڕیکڵام دا کار دەکەن.

 
پێکهاتەی فۆنتەکە وای لێ دەکات کە دابەش ببێت بۆ چەند Shape ێک و پاشان گۆڕینی بۆ Surface و ئینجا بە کار هێنانی وەک پۆلیگۆن یان ئەو مۆدێلەی کە بە کاری دەهێنی.
 

 
ماڵپەڕێ سەرەکی
فێرکاری بەکار هێنانی
داگرتنی ٢ فۆنتی سریدیتایپ بە خۆڕایی
 

Fume FX ی ٤ بۆ سریدی ماکس وەشێنرا کۆمپانیای بەناوبانگی Sitni Sati کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەم هێنانی پڵیگینەکانی بەرنامە سریدیەکانی وەک سریدی ماکس و مایایە،  ئەمڕۆ وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناوبانگی Fume FX ی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە.
فیوم ئێف ئێکس پڵەگینێکی تایبەتە بە بەرهەم هێنان و دروست کردنی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ بە شێوەی داینامیک لە بەرنامەی ماکس دا بە شێوەیەکی زۆر واقیعی و ئاسان. لەم وەشانە دا چەندین گۆڕانکاری بەهێزی تێدا کراوە و چەند نوێکاریەکی زۆر بەهێزی تێدا زیاد کراوە لەوانە ( N-Sim) کە ڕێگە دەدات چەند Effector ێک بە یەکەوە دابنێیت و کار لە یەک بکەن، هەروەها خێرایی Simulation و Render ی زۆر لە جاران زیاترەو.
زانیاری زیاتر
ماڵپەڕی سەرەکی
تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە:
ئەم پڵەگینە بە کار دەهێنرێت لە بواری Fluid Dynamic Simulation دا واتە بۆ بەرهەم هێنانی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ و چەندین شێوەی تری Fluid ئەمەش وا دەکات کە زۆر بەکار هێنانی هەبێت بە تایبەت لە بوارەکانی ئێفێکتە سینەماییەکاندا و ڕیکڵامە بازرگانیەکاندا .
 
چەند نمونەیەکی ئەنیمەیشنی ئەم پڵەگینە:
 
 
 
چەند نمونەیەک کە بەم پڵەگینە بەرهەم هێنراوە:




 
چەندین نوێکاری گرنگ لە Twinmotion 2016 دا کراوە کۆمپانیای پەرەپێدەر Real Time Engine ی توینمۆشن ڕایانگەیاند کە چەندین نوێکاری گرنگیان لە پڕۆگرامی بەهێزی توینمۆشن دا ئەنجام داوە کە وای لێ دەکات ببێتە یەکێک لە هەرە بەهێزترین ئینجینەکانی بواری Presentation ی تەلارسازی.
توین مۆشن بریتیە لە پڕۆگرامێک یان RealTime Engine ێکی بواری Architectural Visualization (ڤیژوالایزەیشنی تەلارسازی) کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاوی ئەو پڕۆژەیەی کە دروستی دەکەی زۆر بە خێرایی و بە بێ هیچ کێشەیەک و پێدانی چەندین کاریگەری بە دیمەنەکە و بوونی چەندین مۆدێلی ئامادەی جوڵاو کە دەتوانی ڕاستەوخۆ ڕایانبکێشیتە ناو دیمنەکەوە.
ئاسانی لە بەکارهێنان دا:
ڕوخساری بەرنامەکە زۆر سادەیە و بە کار هێنانی زۆر ئاسانە و زیاتر لە یاریەک دەچێت ئەمەش وای کردوە کە ئەم پڕۆگرامە زۆر ناوبانگ پەیدا بکات و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا و نوسینگە بەناوبانگە ئەندازیاریە جیهانیەکانەوە بە کاربهێنرێت.
یەکگرتنی لە گەڵ پڕۆگرامەکانی تر:
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی ئەوەیە کە لە گەڵ زۆرێک لە پڕۆگرامە ئەندازیاریەکانی تر پەیوەندی هەیە و دەتوانی فایلیان لێ وەرگری یان مۆدێلی ئەو پڕۆگرامانە بهێنیتە ناو توینمۆیشنەوە لەوانە بەرنامەکانی ڕیڤیت و سکێچئەپ و ئاڵپلان و ئۆتۆکاد و سریدی ماکس و مۆدۆ و مایا و چەندینی تریش.
 
ماڵپەڕی سەرەکی
داگرتن بە شێوەی Trial
 
لەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانەدا زیاد کراوە:
زیاد کردنی viewer ی سەربەخۆ کە بە بێ دابەزاندنی بەرنامەکە ڕاستەوخۆ دەتوانی فایلەکانی بکەیتەوە زیاد کردنی Phasing System بەمەش دەتوانی قۆناغەکانی دروست کردنی پڕۆژەیەک فەیس فەیس نیشان بدەی زیاد کردنی سەپۆرت بۆ کۆنترۆلەری یاریەکان وەک دەسکی xbox یان Playstation. زیاد کردنی Google Earth technology recovery کە لە ڕێیەوە دەتوانی تۆپۆگرافی شوێنەکان لە گوگڵ ئێرسەوە وەرگری. چاکسازی لە وەرزەکاندا کراوە و دەتوانی ڕاستەوخۆ وەرزی دیمەنەکە بگۆڕی بۆ زستان یان هاوین یان هەر وەرزێک کە بتەوێت. چاکسازی لە مۆدێل و ئۆبجێکتە ئامادەکان دا کراوە و وای لێ کراوە کە جوڵەو شێوەیان زیاتر لە ڕاستیەوە نزیک بێت. زیاد کردنی سەپۆرت بۆ Point Cloud کە ئەمەش زۆر گرنگە و دەتوانی فایلی پۆینت کلاود دابنێی یان ئەو فایلانەی کە بە 3d Scan مۆدێل کراون. ئەمانەو چەندینی تریش کە لەم ڤیدیۆ فێرکاریەی خوارەوە دا دانراوە و باسی لێوە کراوە.  
ڤیدیۆی نوێکاریەکان:
 
چەند نمونەیەکی ئەو کارانەی کە بەو پڕۆگرامە جێبەجێ کراون:


بلێندەری 2.76 بڵاو کرایەوە کۆمپانیای Blender Foundation وەشانێکی نوێی بلێندەریان بڵاو کردەوە کە چاند نوێکاریەکی تێدایە و لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە، شایەنی باسە Blender 3D پڕۆگرامێکی سریدی سەرچاوە کراوەیە (Open Source) کە بە بێ بەرامبەرە و توانایەکی باشی هەیە لە مۆدێلینگ دا و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. بە زۆری ئەم پڕۆگرامە لە گەڵ Game Engine ەکاندا بە کار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توانا بەهێزەی کە لە بواری مۆدێلینگ دا هەیەتی و ئەوەی کە ئەم پڕۆگرامە بە بێ بەرامبەرە.
ئەم بەرنامەیە گشت تایبەتمەندیەکانی بەرنامە سێ لاییەکانی تێدایە لەوانە (Modeling و Rigging و Animation و Sculpting و Texturing و چەندین تایبەتمەندی تریش) کە وای لێ دەکات بە یەکێک لە پڕۆگرامە گرنگەکانی بواری سریدی و وێنە سێ لاییەکان دابنرێت.
 
 
هەروەک پەرەپێدەرانی ئەم پڕۆگرامە ڕایگەیاندوی کە ئەم پڕۆگرامە بە تەواوی بێ بەرامبەرە و بۆ هەر مەبدەستێکت بێت بازرگانی یان فێرکاری.
ماڵپەڕی سەرەکی
داگرتنی پڕۆگرام
 
لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتین لە:
چاکسازی لە ڤیوپۆرتەکەی دا کراوە و خێرایی زیاد کراوە. تایبەتمەندی Pixar Open subdiv ی بۆ زیاد کراوە کە ڕێگەی پێ دەدات ئۆبجێکتەکان smooth بکات زۆر بە خێرایی و Tesselate ی پۆلیگۆنەکان بکات. تایبەتمەندی Volume Density Render ی بۆ زیاد کراوە. کارکردنی لە گەڵ براوسی فایلەکان خێراتر کراوە و دەتوانی بە سەهمە سەر کیبۆردەکەت بە ناو فایلەکاندا بگەڕێی. تایبەتمەندی Grid Snapping ی بۆ زیاد کراوە لە شێوەی 3d دا. هەندێک ئامێری تایبەت بە دەسکاری کردنی ڤیدیۆی بۆ زیاد کراوە. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی نوێی تریش کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بیانبینی.  
لۆگۆی بەرنامەکە:

نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ١
 
نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ٢
 
کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراوە

فۆرستەر بۆ سینەما فۆر دی بڵاو کرایەوە کۆمپانیای 3dquakers ڕایگەیان کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی فۆرستەر(Forster) یان بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی Cinema 4D بڵاو کردۆتەوە، کە پڵەگینێکی تایبەتە بە دروست کردنی سروشت لە دیمەنەکاندا لە ڕێگەی دانانی دار و سەوزایی و چیمەن و گوڵ و بەردەوە و پاشان بڵاو کردنەوەی بەو ئۆبجێکتەی کە بۆی دیاری دەکەی.
لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە گشت ئەو شتانەی دایدەنێی توانای جوڵانیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی (Force) کە لە دیمەنەکەدا دایاندەنێی.
ئەم پڵەگینە چوار مۆدیوڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە ئەوانیش (Forster Trees, Multiflora, Multicloner و Forster Rock) ن، هەروەها چەند کۆمەڵێکی (Library) درێژکراوەی چیمەن و درەخت و بەردی ئامادەی تێدایە کە دەتوانی ڕاستەوخۆ بە کاریان بهێنی.
دارەکان دەتوانی لە سەرەتاوە دروست بکەی یان دارێکی ئامادە دابنێی و گۆڕانکاری تێدا بکە و بیگۆڕی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ.
ئەم پڵەگینە لە ئەسڵدا بۆ بەرنامەی SoftImage بەرهەم هێنراوە و تایبەت بووە بەو بەرنامەیە، بەڵام دواتر کۆمپانیا بڕیرایدا کە ئەم پڵەگینە پەرەپێبدات بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی بە شێوەیەک کە لەگەڵ گشت ڕێندەر ئێنجینەکانی ئەو بەرنامەیە دا بگونجێ لەوانە (ڤیڕەی و ئەرنۆڵد و ئۆکتان و ڕێندەرەری تایبەت سینەما فۆر دی).
نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستا دا ٣٥٠ $ دۆلاری ئەمریکیە کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانی بیکڕی.

لە تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە:
بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی سینەما فۆر دی و گشت ئەو ڕێندەرەرانەی کە تایبەتن بەو بەرنامەیە. توانای بڵاو کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆبژێکتی هەیە لە دیمەنەکەدا بێ ئەوەی لۆد لە سەر فایلەکە دروست بکات. گشت ئۆبجێکتەکان توانای جوڵەیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی کە لە دیمەنەکەدا هەیە. گشت ئەو ڕوەک و دارانەی کە دادەنرێن توانای گەشەیەن هەیە و دەتوانن بە گوێرەی کات گەشە بکەن. دەرکەوتنیان لە ڤیوپۆرتەکاندا بە شێوەی OpenGL ە کە ئاسانکاری دەکات بە شێوەیەکی زۆر جوان دەرکەون. دەتوانرێت بەفر بەرهەم بهێنرێت بۆ ڕوەکەکە و وای لێ بکەی کە دابپۆشرێت بە بەفر و لە سەر چڵەکانی کۆ ببێتەوە. دەتوانی میوەی وەک Geometry بۆ زیاد بکەی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ و پاشان چڕی میوەکانیش دیاری بکەی. ئەمانە و چەندینی تریش کە دەتوانی لەم پەیجەوە بیبینی...  
ماڵپەڕی سەرەکی
 
چەند نمونەیەک لە دارەکانی ئەم پڵەگینە