Jump to content

ڤیڕەی 3.3 بەرهەم هێنرا بۆ سریدی ماکس


خەڵات جەلال

کۆمپانیای Chaos Group کە پەرەپێدەر و بەرهەم هێنەری پڵەگینی بەناو بانگی ڤیڕەیە، لە هەوڵێکی نوێ دا بڵاوی کردەوە کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی ڤیڕەیان بەرهەم هێناوە بۆ بەرنامەی سریدی ستودیۆ ماکس کە بریتیە لە وەشانی 3.3 ی ئەو پڵەگینە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی کۆمپانیای ناوبراو کە لە سەر وێبلاگی تایبەتی خۆیان و ماڵپەڕی Vray.com دایانناوە، هاتووە کە چەندین نوێکاری بەهێز کراوە لەو پڵەگینە دا و چەند تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ زیاد کراوە.

 

لە گرینگترین ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانە دا زیاد کراوە:

  • خێرایی زیاتر: ئەم وەشانە بەوە ناسراوە کە خێرایی ڕێندەر کردنی %20 زیاترە لە چاو وەشانەکەی پێشوتری دا.
  • سیستمێکی نوێی Adaptive Sampling ی زیاد کردوە بە ناوی ( variance-based adaptive sampler ) کە زۆر خێراترە لە کاتی ڕێندەر دا و ئامادە کردن و ڕێکخستنیشی بە هەمان شێوە خێراترە و دەتوانرێت بە بێ گوێ دانە سەرچاوەی ڕوناکی ڕێندەر بکەی و ئەو ئۆبجێکتانە سامپڵ بکات.
  • زیاد کردنی سیستمی (Triplanar mapping ) کە یارمەتیت دەدا بە ئاسانی UV تێکسچەرەکان ڕێک بخەی بە تایبەت ئەو وێنانەی کە UV ەکانیان گونجاو نیە.
  • زیاد کردنی شێوەیەکی نوێی (Sky Model) و (Arial Perspective) ئەمەش بۆ ئەوەی ئەنجامێکی زۆر نزیک لە ڕاستی و سروشتیت (realistic )دەست کەوێت.
  • زیاد کردنی ماتریاڵی (Stochastic Flakes) کە تایبەتە بە دروست کردنی هەندێک ماتریاڵ کە زبریان هەیە وەک بەفر یان هەندێک جۆری مێتاڵ.
  • چاکسازی V-Ray Clipper دا کراوە بە شێوەیەک کە لە یەک کاتدا چەند ئۆبجێکتێک کلیکپ دەکات و دەیبڕێت.
  • لەم وەشانە دا تایبەتمەندی Ray traced Rounded Corner زیاد کراوە کە Edge ی یەکتربڕی ئۆبجێکتەکان بە شێوەیەکی چەماوەیی جوان نیشان دەدرێت.
  • ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە دەتوانی لە مەڵپەڕی سەرەکی ڤیڕەی ئەو تایبەتمەندیانە ببینی.

 

ڤیدیۆی نوێکاری و زیاد کراوەکان:

 

 

ماڵپەڕی سەرەکی

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...