Jump to content

ئەنیمای 1.8 بۆ سریدی ماکس بڵاو کرایەوە


دابان

کۆمپانیای AXYZ ی بواری بەرهەم هێنانی مۆدێلی سێلایی و پەرەپێدانی پڵەگینەکانی بەرنامەکانی ماکس و سینەما 4d ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناو بانگی An(I)ma ی بڵاو کردەوە بۆ هەر دوو بەرنامەی سریدی ماکس و سینەما فۆر دی. ئەویش وەشانی 1.8 ی ئەو پڵەگینەیە.

Anima پڵەگینێکی تایبەتە بە بڵاو کردنەوە و جوڵاندنی مرۆڤ بە دیمەنەکەدا بە شێوەیەک کە زۆر لە ڕاستیەوە نزیکە و تایبەتمەندی زۆر زیاتری لە Populate ی ماکس هەیە.

 

 

تایبەتمەندیە نوێکانی ئەم وەشانە:

  • بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2016 دا.
  • کۆنتڕۆڵێکی نوێی Time-Lapse ی بۆ زیاد کراوە بە شێوەیەک کە دەتوانی هەندێک لەو مرۆڤانە بە خێرایی بجوڵێنیت و Motion Blur ی بدەیتێ کە ئەمەش وای لێ دەکات زۆر لە ڕاستی بچێت و دەتوانی Presentation ێکی زۆر جوانی پێ بکەی.
  • یەکگرتنی تەواوی بۆ زیاد کراوە لە گەڵ AXYZHUB کە ڕێگەت پێ دەدات مۆدێلەکانی ئەو کۆمپانیایە بێ بەرامبەر داگری و بە کاریان بهێنی، هەروەها دەتوانی دیمەنەکەشت بە شێوەی Online لەوێوە ڕێک بخەی.


دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە بە شێوەی Trial دایگری

ترایلەری ئەم پلەگینە

 

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...