Jump to content

زەها حدید ناچار بوو واز لە یاریگای ئۆڵۆمپی تۆکیۆ بهێنێ


خەڵات جەلال

کۆمپانیای زەها حدید لە کۆتاییدا وازی لە دیزاینی یاریگای ئۆڵۆمپی تۆکیۆ 2020 هێنا دوای ئەوەی کە نەیتوانی کۆمپانیایەکی جێبەجێکار بۆ دیزاینەکەی بدۆزێتەوە.

گروپی زەها حدید بۆ دیزاین لە گەڵ کۆمپانیای Nikken Sekkei تایبەت بە جێبەجێ کردنی هەیکەلە سەختەکان چوونە پاڵ یەک بۆ نوێ کردنەوەی ئەو دیزاینەی کە کراوە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە دا بۆ ئەوەی بیخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو دوای ئەوەی کە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوان ناتوانن بچنە جێبەجێ کردن و پاڵپشتی کردنی ئەو پڕۆژەیەوە.

هەروەها ڕاشیگەیەند کە ئەوە جێی نیگەرانیە کە دوو ساڵ کار کردن و دیزاین کردنی پڕۆژەی یاریگای نەتەوەیی یابانی بەو شێوەیە کۆتایی بێت.

شایانی باسە بانگەواز بۆ دیزاینێکی نوێ کرایەوە دوای ئەوەی سەرەک وەزیرانی یابان هەستا بە ڕەفز کردنی دیزاینە براوەکەی زەها حدید و هاوکارەکانی، هەروەها وەک مەرجێکیش ئەوەیان داناوە کە دەبێت کۆمپانیای دیزاینەر لە گەڵ کۆمپانیایەکی جێبەجێ کردن یەکبگرن لە پڕۆسەی دیزاینەکە دا بۆ ئەوەی شتێکی واقیعی و قابیل بۆ جێبەجێ کردن بدرێت بە دەستەوە.

دیزاینە براوەکەی زەها حدید توشی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لە لایەن خەڵکی یابان و تەلارسازە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە و بە موبالەغە و موکلیف وەسفیان کرد ، شایانی باسە ساڵی 2014 ش زەها حدید لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ گۆڤاری Dezeen توشی هەمان ئەو ڕەخنانە بۆوە ... بەشێکیش لە خەڵکانی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان لەوە دەربڕیوە کە نابێت کەسێکی بێگانە دیزاینی یاریگای ئۆڵۆمپی و نەتەوەیی ئاو وڵاتە بکات.

2.thumb.jpg.fe7cd8a1bf01854bcc43a06cffa6

لە بەرامبەر ئەم ڕەخنانەش دا زەها حدید وەک سەرۆکی جێبەجێکاری حدید گروپ و دیزاینەری بەناوبانگی جیهانی ڕایگەیاند کە ئەوان کارەکانیای لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا بڵاو بۆتەوە و تا ئێستا ڕەخنەی ئەوەیان لێ نەگیراوە کە دەبێت لەو وڵاتانە کار نەکەن لە بەر ئەوەی کەسێکی بێگانەن. هەروەها سەبارەت بە دیزاینەکەش ڕایگەیاند کە ئەوان ویستویانە هەرچی توانای خۆیان هەیە لەو پڕۆژەیە دا بە کاری بهێنن بۆ ئەوەی یاریگایەکی نمونەیی دەرچێت.

3.thumb.jpg.5d7a1da8e3860a358a21d563fa9c

هەر بە گوێدانە ئەو ڕەخنانە ئەم جارە سنورێک بۆ بڕی تێچووی ئەو یاریگایە دیاریکرا بە (850 ملیۆن پاوەن) ئەمەش بۆ بە هەند وەرگرتنی لە کاتی دیزاینەکە دا.

شایانی باسە ئەمە یەکەم جار نیە زەها حدید توشی ئەو ڕەخنانە دێت و پڕۆژەکانی دوور دەبن لا جێبەجێ کردنەوە، بە ڕای من وەک نووسەری ئەم بابەتە پێویستە هەموو جیهان سوپاسی ئەم خانمە تەلارسازە بکەن بۆ ئەو ستایڵە جوان و ئۆرگانیەی کە هێناویەتیە ناو تەلارسازیەوە بۆ ئەو ستایڵە فمیلانیزمیەی کە دایهێناوە..

4.thumb.jpg.59f48152a6aa707b7184012686e7

 

5.thumb.jpg.536c5be0cb87c5fe45b16e8c6fad

6.thumb.jpg.20b43033ed3962f26f92973adb89


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...