Jump to content

ڤیڕەی (V-Ray 3.4) بۆ سریدی ماکس بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال

کۆمپانیای بەرهەمهێنی ڤیڕەی Chaos Group لە دوایین هەواڵیاندا ڕایانگەیاند کە وەشانێکی نوێی ڤیڕەیان خستۆتە بازاڕەوە ، کە ئەویش وەشانی 3.4 ە. هەر لەو هەواڵە دا هاتووە کە ئەم وەشانەیان تایبەت بە سریدی ماکسە و چەندین نوێکاری و چاکسازیان تێدا کردووە و وایان لێ کردوە کە بە تەواوی بگونجێت لە گەڵ سریدی ماکسی 2017.

بە ڕای زۆرێک لە ونەرمەندانی بواری سی جی ئەم وەشانەیان زیاتر بۆ پتەو کردنی ئەو پڵەگینەیە بە تایبەت Corona Renderer کە لە ئێستا دا کێبڕکێکارێکی سەرسەختی ئەم پڵەگیەیە ئەمەش لە بەر ئەوە دەڵێن چونکە لەم وەشانەی ڤیڕەی دا سیستمی Denoiser زیاد کراوە کە ئەمەش پێش ٣ مانگ لە کۆرۆنا ڕێندەرەر دا زیاد کراوە و هەندێک پێیان وایە کە لەوانەیە بیرۆکەکەیان لەوەوە وەرگرتبێت. 

ئەگەر چی زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکانیش پێێان وایە کە ڤیڕەی هەوڵ دەدات بەرەو GPU Rendering بڕوات و ئەو بوارە بەهێز بکات بە تایبەت لە ئێستا دا کە سیستمی SLI پەیدا بووە و وا دەکات کە لە یەک کاتدا چەند گرافیک کارتێک بە یەکەوە ببەسترێتەوەو کار بکەن بە یەکەوە، ئەو Denoising ەش تایبەتمەندیەکە کە کۆمپانیای nvidia بەرهەمی هێناوە .

هەرچیەک بێت بە ڕای من دروست بوونی ئەو کێبڕکێیە لە نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکاندا لە کۆتاییدا بە سودی بوارەکە و بەکارهێنەرانی ئەو بوارە دەشکێتەوە، ئەمەش بە ئاشکرا لە دابەزاندنی نرخی ئەو بەرهەمانە دا دەبینرێت.

 

لە گرنگترین تایبەتمەندیەانی ئەم وەشانە (V-Ray 3.4) بریتیە لە:

  • بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2017 دا و گونجاوە لە گەڵ Physical Material کە لە ماکسی ٢٠١٧ دا زیاد کراوە.
  • سیستمی V-Ray Denoiser ی بۆ زیاد کراوە کە ئەمەش بریتیە لە path ێک و وا دەکات کە وێنەکە سافتر و ڕونتر دەرکەوێت.
  • چاکسازی کراوە لە GPU Rendering دابەم شێوەیە:
  1. ئێستا پاڵپشتی ئەو Bum Map انە دەکات کە Procedural Noise ی دراوەتێ.
  2. پاڵپشتی orthographic Camera واتە کامێرەی ئایزۆمەتریک دەکات.
  3. دەتوانی چاودێری GPU memory بکەی ڕاستەوخۆ لە Frame Buffer ەوە.
  • لە Arial Perspective دا دەتوانی ڕەنگی atmospheric haze بگۆڕی.
  • حساب کردنی Light Cache بە بڕی 15٪ خێراتر کراوە.
  • چاکسازی لە Vray Frame Buffer دا کراوە بەم شیوەیە:
  1. ئیختیارێک زیاد کراوە بۆ پاشەکەوت کردنی وێنە لە History دا دوای تەواو بوونی ڕێندەر.
  2. ئیختیارێکی زیاد کراوە بۆ دانانی ڕێچکەی History بە شێوەی پەیوەندیدار بەو فایلەی کاری تێدا دەکەی (Relative)

 

ڤیدیۆی تایبەتمەندی Denoiser لە ڤیڕەی 3.4 دا:

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...