Jump to content

فۆرستەر بۆ سینەما فۆر دی بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال

کۆمپانیای 3dquakers ڕایگەیان کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی فۆرستەر(Forster) یان بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی Cinema 4D بڵاو کردۆتەوە، کە پڵەگینێکی تایبەتە بە دروست کردنی سروشت لە دیمەنەکاندا لە ڕێگەی دانانی دار و سەوزایی و چیمەن و گوڵ و بەردەوە و پاشان بڵاو کردنەوەی بەو ئۆبجێکتەی کە بۆی دیاری دەکەی.

لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە گشت ئەو شتانەی دایدەنێی توانای جوڵانیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی (Force) کە لە دیمەنەکەدا دایاندەنێی.

ئەم پڵەگینە چوار مۆدیوڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە ئەوانیش (Forster Trees, Multiflora, Multicloner و Forster Rock) ن، هەروەها چەند کۆمەڵێکی (Library) درێژکراوەی چیمەن و درەخت و بەردی ئامادەی تێدایە کە دەتوانی ڕاستەوخۆ بە کاریان بهێنی.

دارەکان دەتوانی لە سەرەتاوە دروست بکەی یان دارێکی ئامادە دابنێی و گۆڕانکاری تێدا بکە و بیگۆڕی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ.

ئەم پڵەگینە لە ئەسڵدا بۆ بەرنامەی SoftImage بەرهەم هێنراوە و تایبەت بووە بەو بەرنامەیە، بەڵام دواتر کۆمپانیا بڕیرایدا کە ئەم پڵەگینە پەرەپێبدات بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی بە شێوەیەک کە لەگەڵ گشت ڕێندەر ئێنجینەکانی ئەو بەرنامەیە دا بگونجێ لەوانە (ڤیڕەی و ئەرنۆڵد و ئۆکتان و ڕێندەرەری تایبەت سینەما فۆر دی).

نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستا دا ٣٥٠ $ دۆلاری ئەمریکیە کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانی بیکڕی.

Forester-MultiCloner-forest-750x750.thum

لە تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە:

  • بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی سینەما فۆر دی و گشت ئەو ڕێندەرەرانەی کە تایبەتن بەو بەرنامەیە.
  • توانای بڵاو کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆبژێکتی هەیە لە دیمەنەکەدا بێ ئەوەی لۆد لە سەر فایلەکە دروست بکات.
  • گشت ئۆبجێکتەکان توانای جوڵەیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی کە لە دیمەنەکەدا هەیە.
  • گشت ئەو ڕوەک و دارانەی کە دادەنرێن توانای گەشەیەن هەیە و دەتوانن بە گوێرەی کات گەشە بکەن.
  • دەرکەوتنیان لە ڤیوپۆرتەکاندا بە شێوەی OpenGL ە کە ئاسانکاری دەکات بە شێوەیەکی زۆر جوان دەرکەون.
  • دەتوانرێت بەفر بەرهەم بهێنرێت بۆ ڕوەکەکە و وای لێ بکەی کە دابپۆشرێت بە بەفر و لە سەر چڵەکانی کۆ ببێتەوە.
  • دەتوانی میوەی وەک Geometry بۆ زیاد بکەی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ و پاشان چڕی میوەکانیش دیاری بکەی.
  • ئەمانە و چەندینی تریش کە دەتوانی لەم پەیجەوە بیبینی...

 

ماڵپەڕی سەرەکی

 

چەند نمونەیەک لە دارەکانی ئەم پڵەگینە

Forester-cornus.jpg

forester-oak-tree.jpg

Forester-rock-17.jpg


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...