Jump to content

ڕۆڵی XGen لە فلیمی Zootopia دا


خەڵات جەلال

کۆمپانیای Walt Disney Animation Studio دیسانەوە گەڕایەوە ناو پێشبڕکێی سینەماوە، ئەمجارەیان بە شێوازێکی نوێوە, دوای ئەوەی کە فلیمی Big Hero 6 ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد لە جیهانی ئەنیمەیشن و سینەما دا و هەروەها فلیمی Frozen کە لە پلەی یەکەمی فلیمە ئەنیمەیشنەکانە بە درێژایی مێژوو. دەیەوێت لە پێشبڕکێکە دوور نەکەوێتەوە و بەردەوام لە هەوڵی بە کار هێنانی نوێترین شێواز و تەکنۆلۆجیا دایە و هەردەم هەوڵی پێشەنگی دەدات لەو بوارە دا.

 

گەیشتن بە وردەکاری تەواو

بێ گومان، بە پێچەوانەی گشت کارەکانی پێشوتریان، کە نەدەچونە ئاڵۆزی و وردەکاریەوە لە سیستمی قژ (Hair) و خوری (Fur) دا، هەروەک کە لە فلیمەکانی Wreck-it-Ralph و Frozen دا بە ئاشکرا بە دێ دەکرێت. بۆیە هەستان بە پەرەپێدانی سیستمێکی Instancing ی نوێ بە هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیای Autodesk دا بە ناوی (1)XGen و ڕاستەوخۆ خستیانە ناو بەرنامەی مایا وە کە بەکاریان هێناوە لە گشت بەشەکانی دا وەک modeling و Texturing دا.

(1) لە ئێستا دا Xgen بەشێکی تایبەتە لە بەرنامەی مایا دا و لە وەشانی 2015 ەوە بۆی زیاد کراوە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بەرهەم هێنانی فلیمی Zootopia کۆتایی پێ هات. ئێستاش هەمو کەس دەتوانێت ئەو ئامێرە لە بەرنامەی مایا دا بە کار بهێنێت.

zootopia01.thumb.jpg.f23a30b985ed36d5abc

دیمەنێکی فلیمی Zootopia

بەڵام کێشەکەی تر ئەوەیە کە تا ئێستا کۆمپانیای دیزنی هیچ پڕۆژەیەکیان نەبوە کە بەو ئەندازەیە ئاژەڵی تێدا بێت و بە شێوەی جیا جیا و جۆری جیا وەک ئەوەی کە لە Zootopia دا بەدی کرا. ٦٤ جۆر ئاژەڵ لەم فلیمە دا بە کار هاتوە لە گەڵ نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ هەشت سەد هەزار کارەکتەر مۆدێل (Character Model). کارەکتەرە سەرەکیەکان کە بریتین لە Hoops (کەروێشکەکە) و Wild (ڕێویەکە) لە هەریەکەیاندا نزیکەی ٢.٥ ملیۆن تاڵە قژی بۆ دانراوە کە هەر تاڵێک بریتیە لە مۆدێلێکی جیۆمێتری (Geometry model)، هەروەها giraffe (زەڕافەکە) نزیکەی ٩ ملیۆن تاڵ قژی بۆ دانراوە و gerbil یش ٤٨٠٠٠٠ ی پێویست پێ بوە.

بە هەر حاڵ ئەو ژمارە زۆرەی قژ و خوری شتێکی نابەجێە لە جیهانی سی جی دا مەگەر ئەوەی کە سیستمێکی بەهێزی کۆکردنەوە (Groom) ت لا بێ و بتوانی کۆنتڕۆڵی بکەی. هەر بۆیە کۆمپانیای دیزنی ئەم سیستمەی ئامادە کرد (XGen)، بەڵام پێش ئەوەی دەست بە پڕۆسەکە بکەن سەرەتا پێویستە لە سروشتی کارەکە و جۆری خوری ئەو ئاژەڵانە بگەن و لێوردبونەوەی بۆ بکەن، بۆیە هەستان بە گەڕان و دراسە کردنی جۆرەکانی ئاژەڵەکان وە جۆری خوری سەر ڕوپۆشی پێستیان و چەند نمونەیەکیان وەرگرت لە چەند جۆرێکی جیاواز دا.

fur-reference.thumb.jpg.f4395c06158567e1

چەند جۆرێکی جیاوازی خوری ئاژەڵەکان

"ئێمە سەردانی چەندین باخچەی ئاژەڵان و چەندین ناوچەی گەشتیاریمان کرد کە ئاژەڵی جیا جیای لێ بوو" ئەمانە وتەی بەڕێوەبەری بەشی Visual Effect ی کۆمپانیا (Kersavage) بو کە بە ماڵپەڕی FXGuide ی ڕاگەیاندبوو، هەروەها درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " سەردانی چەندین شوێنمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاژەڵەکان ببینین هەروەها چەندین مۆزەخانەی ئاژەڵانی وشک کراو چووین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و بە شێوەی مایکرۆسکۆپی خوری ئاژەڵەکان بینین و دراسەی بکەین".

ئەوەی کە بەلامانەوە سەیر بو تێبینیمان کرد کە هەندێک لە خوریەکان زۆر تەنکن و هەندێکیان زۆر ئەستور و ڕەقن و لە یەک ئاژەڵیش دا بە دی کراون، بۆ نمونە ئەگەر ئاژەڵی کوالا بە نمونە وەرگرین تێبینیمان کرد کە هەر دو جۆرەکەی بە ڕەنگی جیاواز تێدایە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی لەشی دا کۆبونەتەوە.

لە پێشدا کۆمپانیا چەندین و فێڵ و تەکنیکی شاراوەی بە کار دەهێنا بۆ ئەوەی بتوانن قژ و خوری دروست بکەن، بەڵام لە گەڵ XGen دا کارەکە زۆر ئاسان بوە و ژیانێکی نوێی بە جیهانی سی جی بەخشی ، لە گەڵ ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیەدا دەتوانی بە ئەسانی کۆنتڕۆڵی ماتریال و Shader ی خوریەکە بکەی و هەروەها زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی شێوە و جوڵەی بکەی و شێوازی جیاوازی پێ ببەخشی. Kersavage لە بارەی جوڵاندنی خوریەکانەوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " بۆ نمونە ئەگەر بمانویستایە بایەک بدات لە خوریەکە یان قژەکە و بیجوڵێنێتەوە ئەوا مۆدیوڵێکی تایبەتیمان دروست کردبوو بۆ دروست کردنی Noise و جوڵە و کارلێك کردن و چەندینی تر هەر یەکەیان بە جیا جیا، بەڵام لە ئێستا دا تەنها بە زیاد کردنی هێزێکی داینامیکی بۆ مایا ئەوا ڕاستەوخۆ بە شێوەی فیزیایی کار لە خوریەکە دەکات و کۆنتڕۆڵی جوڵەی خوریەکە دەکات".

koala-visdev-reference.thumb.jpg.24cb9d8

بە بەکار هێنانی Xgen دەتوانی مۆدێلێکی Geometry دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕویەک بە شێوەی Instancing کە هیچ لۆدێک دروست ناکات لە سەر میمۆری و زۆر بە ئاسانی دەتوانی ملیۆنەها مۆدێل دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕوەکان و کاریان لە گەڵدا بکەی وەک تەنها ئۆبجێکتێک بە شێوەیەک کە دەتوانی کۆنترؤڵی شێوە و ماتریاڵی مۆدێلەکان بکەی بە چەندین شێوە.

هەروەها لەم فلیمە دا چەند ئامرێکی کۆنیشیان بە کار هێناوە کە لە فلیمەکانی پێشودا بەکاریان هێناوە وەک (iGroom) لکە ئەمانیشیان بە هەمان شێوە خستۆتە ناو XGen ەوە. هەموو ئەمانەش وەک هەمو فلیمێکی ئەنیمەیشنی تر بە چەند قۆناغێک جێبەجێ کراوە.

1-zoo-storyboard.thumb.jpg.80ebfc4b4166a

یەکەم دروست کردنی Story Board

2-zoo-layout.thumb.jpg.9b96371096984164c

دووەم دروست کردنی Layout

3-zoo-Animation.thumb.jpg.9da264b8dcdef0

سێیەم زیاد کردنی جوڵە Animation

3-zoo-FInal.thumb.jpg.98e06474edf089963d

وێنەی کۆتایی دوای زیاد کردنی خوری

یەکێکی تر لە کێبەرکێکان بریتیە لە چۆنێتی Render کردنی کارەکە چونکە وێنەی کۆتایی لە دوای ڕێندەرەوە دەردەکەوێت، ئەوەی کە دیزنی پێویستی پێی بو بریتیە لە ئینجینێک کە بتوانێت ئەو هەموو مۆدێلە ڕێندەەر بکات، لە ساڵانی پێشودا کە تەنها کەشتیەکی ئاسمانی یان چەند کارەکتەرێکی سادە Render دەکرا کارەکە زۆر ئاسانتر بوو بەڵام بە بونی ئەم هەموو مۆدێل و کارەکتەرانە کارەکە زۆر قورس بوە، بۆیە پێویستیان بە پەرەپێدانی ئامێرێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی ڕێندەر ی کارەکەی پێ بکەن .

بۆیە گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرێکی کۆنیان بە ناوی ( Nitro GPU solve) کە لە پێشدا بە کاریان هێناوە و ئەم ئامێرەش پشتی بەستوە بە GPU Rendering کە پشتی بەستوە بە گرافیک کارد، پاش ئەوەی کە پەرەیان پێ دا و چەند گۆڕانکاریەکیان تێدا کرد گەیشتنە ئەوەی کە بتوانن Render ی پێ بکەن و ئانجامێکی نزیک لە ڕاستیان بداتێ (Realistic Result) .

130_24_65_Orginal-BH-fixed.thumb.jpg.55a

لەم دیمەنە دا دەردەکەوێت کە چەندین مۆدێل و ئەو هەموو خوریە لە یەک دیمەن دا دەردەکەون

 

دەرئەنجام

لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەم فلیمە Zootopia دیسانەوە دیزنی لە لوتکە دا هێشتەوە و وای کرد کە کێبەڕکێکە زۆر بەهێز بکات، سەرەڕای ئەوەی کە نابێ ڕۆڵی کۆپانیای ئۆتۆدێسک لە یاد بکرێت بە بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی بەرنامەیەکی بەهێزی وەک مایا و هاوکاری کردنی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فلیمەکان لە دروست کرد و یارمەتیدانیان لە دروست کردنی ئامێری تایبەت و نوێ بۆیان. هەروەها Xgen یش یەکێکە لەو ئامێرانەی کە لە لەیەن ئۆتۆدێسک و دیزنی ەوە پەرەی پێ دراوە.

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

بە ڕاستی زۆر سەرنجڕاکێشە، من هەمیشە بەرنامەی Autodesk Maya م بە پێشەنگ زانیوە لە زۆر بوار دا. هەروەها کۆمپانیای دیزنیش بە هەمان شێوە پێشەنگە لە فلیمی ئەنیمایشن دا.

لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە دیزنی پەرەی بە XGen داوە، ئەو زانیاریە نوێیە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

ڕاستە، Xgen لە لایەن کۆمپانیای دیزنیەوە پەرەی پێ دراوە، بەڵام بۆ ڕاست کردنەوەی بابەتەکە، لە ساڵی ٢٠٠٣ وە Xgen ڕاگەیەنراوە لە کۆنفرانسی ( SIGGRAPH ) دا و یەکەم جاریش لە فلیمی "Tangled" دا بە کار هێنراوە ، بەڵام بەم دواییانە بڵاو کرایەوە بۆ بەر دەستی بە کار هێنەرانی مایا.

لەم بەستەرەی خوارەوە دا دەتوانی ئەو زانیاریانە بە شێوەی درێژتر بخوێنیتەوە :

http://news.autodesk.com/press-release/walt-disney-pictures-and-autodesk-sign-xgen-technology-license-agreement

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بەڵێ زۆر ڕاستە بە شێوەی فەرمی لە سیگرافی 2003 وە بڵاو کراوەتەوە و کاری پێ کراوە، بە تایبەت لە فلیمەکانی بۆڵت و تانگڵد دا، بەڵام ئەوەی کە باس دەکرێت ئەوەیە کە بۆ ئەم فلیمە (Zootopia) نوێکاری تێدا کراوە و چەندین گۆڕانکاری گرینگی تێدا ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی بۆ ئەم جۆرە کارە بگونجێت کە بتوانێت زیاتر لە 1 ملیار پۆلی لە خۆ بگرێت.

سەیری ئەم بابەتە بکەن زانیاری زیاترتان دەست دەکەوێت:

https://thewaltdisneycompany.com/the-innovating-women-who-helped-bring-zootopia-to-life/

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاک خەڵات، بابەتێکی جوانە.

منیش زۆرم لە سەر XGen و Bifrost بیستوە، بەڵێ پەرەی تەواوی پێدراوە و نوێکاریشی تێدا کراوە تا لە گەڵ ئەم پڕۆژەیە بگونجێت هەر وەک "Ying Liu" کە بەڕێوەبەری پەرەپێدانی XGen ە دەڵێت:

وەرگرتن

We started to embed technology people with the production people so that we can talk together—not necessarily formally—to come up with ideas on how we can make the workflow easier for the artists and drive the software to grow, too. That collaboration is so important

030216_Zootopia_0064.jpg.ac3be432d0d4854

وێنەی Ying Liu لە کاتی کار کردن لە پڕۆژەکە دا

بەڵام ئەوەی کە بە لامەوە گرنگترە ئەوەیە کە بۆ ڕێندەر کردنی ئەم کارە گەورەیە Nitros یان بە کار هێناوە کە لە ئێستا دا لە بەرنامەی ماکس و مایاش دا هەیە و پشتیان بەستوە بە GPU Rendering، بە ڕاستی سەرسوڕهێنەرە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

وا دیارە ئۆتۆدێسک بە تەواوی گرینگی بە بەرنامەی مایا دەدات زیاتر لە هەموو بەرهەمەکانی تر، ئەمە باسی ئێکس جێن بوو، ئەگەر بێت و باسی Bifrost بکەین کە هەر ئەو ساڵە 2015 هاوکات لە گەڵ XGen بۆ مایا زیاد کران ئەوا دەزانین کە بە تەواوی ئەو قسانە ڕاستن.

سیستمی Bifrost لە لایەن Marcus Nordenstam ەوە بەڕێوە دەبرێت و پەرەی پێ دەدرێت کە دامەزرێنەری سۆفتوێری Naiad ە کە سۆفتووێرێکی تایبەت بە Liquid Simulation ە، ئەوەبو ئۆتۆدێسک ئەمیشی کڕیەوە و خستیە ناو بەرنامەی مایاوە، وەک بڵێی سۆفتوێرێکی نیە بە ناوی سریدی ماکس ەوە.

زانیاری زیاتر لەم بەستەرەوە بخوێنەرەوە:

http://usa.autodesk.com/adsk/servlet/pc/item?id=20307972&siteID=123112

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

17 خولەك پێش ئێستا, سەرمەد وتی:

ئەمیشی کڕیەوە و خستیە ناو بەرنامەی مایاوە، وەک بڵێی سۆفتوێرێکی نیە بە ناوی سریدی ماکس ەوە

زۆر ڕاستە کاک سەرمەد زۆرێک لە بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەو کێشەیەیان هەیە لە گەڵ ئتۆدێسک دا.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...