Jump to content

کۆرۆنا ڕێندەر (Corona Renderer 1.4) بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال

لەم ڕۆژانە دا جیهانی سی جی و کۆمپیوتەر گرافیک یەکێکە لە بوارە هەرە بەهێزەکانی جیهانی کۆمپیوتەر و چەندین کۆمپانیای گەورە سەرقاڵی بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی ئەو جۆرە پڕۆگرامانەن و بەردەوام لە هەوڵی بەهێزکردنی دان، یەکێک لەو پڕۆگرامانەش کە پێشەنگیان هەیە لەو بوارەدا بریتیە لە بەرنامەی 3dsMax کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم دەهێنرێت و زۆر بەکارهێنەری هەیە هەر بۆیە چەندین کەس لە هەوڵی پەرەپێدان و خزمەت کردنی ئەو سۆفتوێرەن.
کۆرۆنا ڕێندەر Corona Renderer یەکێکە لەو پڵەگینانەی کە لە سەر پرۆگرامی سریدی ماکس کار دەکات و یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەکارهێنەرێکی زۆری لە جیهانی سی جی دا بۆ خۆی دروست کردوە و لە ئێستا دا لە هەرە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکانە.
کۆرۆنا ڕێندەر بە تەواوی Physical Based ە واتە پشتی بەستوە بە یاسا فیزیاییەکانی ڕوناکی و ماتریاڵ، ئەمەش وای کردوە کە وێنەکان زۆر Realistic بن و لە ڕاستیەوە زۆر نزیک بن.


لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە بریتیە لە:

  • ئاسانی بەکار هێنان: لە هەرە تایبەتمەندیە گرنگەکانی ئەم پڵەگینە ئاسانی بەکار هێنانیەتی ئەویش بە سادە کردنەوەی ئینتەرفەیسەکەی و لابردنی زۆر option ی ئاڵۆز کە خۆی بە شێوەی خۆکار ڕێکیان دەخات.
  • کوالیتی وێنەی کۆتایی: ئۆکتان هەر لە سەرەتاوە بەوە جیا دەکرایەوە کە کوالیتی وێنەی کۆتایی زۆر بەرزە و Output ێکی بەهێزی هەیە.
  • خێرایی لە ڕێندەر کردن دا: کۆرۆنا بە هۆی ئەوەی کە پشت بە هەر دوو یەکەی CPU وە GPU لە یەک کاتدا دەبەستێت ئەمەش وای لێ دەکات کە خێراییەکەی لە چاو ڕێندەر ئینجینەکانی تر زیاتر بێت.
  • کارتێکەری فیزیایی: یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی کۆرۆنا بریتیە لەوەی کە پاڵپشتی یاسا فیزیاییەکانی ڕوناکی و ماتریاڵ دەکات، ئەمەش وا دەکات کە وێنەی کۆتایی زۆر Realistic بێت واتە لە ڕاستیەوە زۆر نزیک بێت.
  • تایبەتمەندی پڕۆخی: کۆرۆنا ڕێندەر سیستمێکی بەهێزی پرۆکسی هەیە کە دەتوانێت لە یەک کاتدا چەندین ئۆبجێکت ڕێندەر بکات بێ ئەوەی لۆد لە سەر کۆمپیوتەرەکە دروست بکات پێش ڕێندەر.
  • تایبەتمەندی Corona Scatter: ئەمەش یەکێکی ترە لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی کۆرۆنا کە سیستمێکی تایبەتە و بەکار دەهێنرێت بۆ بڵاو کردنەوەی ئۆبجێکتەکان بە سەر ڕوی Surface ەکاندا و بە شێوەیەکی زۆر نایاب کە دەتوانرێت Randomize بکرێت.

 

تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە (1.4):

  1. سیستمی Denosing واتە ساف کردن و لابردنی زبری زۆر بەهێز و خێرا کراوە نزیکە ٪٥٠ بۆ ٪٧٠ کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە و دەتوانی وەک سیستمێکی نوێ ناوی بهێنی.
  2. سیستمی Adaptive image sampling خێراتر کراوە و شێوازێکی نوێی بۆ زیاد کراوە کە جوانتر و ڕونترە.
  3. سیستمی VFB History بۆ زیاد کراوە کە دەتوانرێت ڕێندەرەکانی پێشوت پاشەکەوت بکەی و پاشان هەر کاتێک ویستت بە تەنها یەک کلیک دەتوانی وێنەکە لە Frame Buffer ەکەدا ببینی.
  4. تایبەتمەندی Multi Resgio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش تواناییت پێ دەدات کە لە یەک کاتدا چەند ناوچەیەک دیاری بکەی و تەنها ئەو ناوچانە ڕێندەر بکەیت.

ڤیدیۆی نوێکاریەکانی ئەم بەرهەمە:

 

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...