Jump to content

گروپی Alpha 3D وەشانێکی نوێی BulletFX ی بڵاو کردەوە


خەڵات جەلال
 بڵاوکردنەوە

گروپی ئەلفا ئێف ئێکس وەشانێکی نوێی BulletFx-3 یان بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Extension 2 ئەو پڵەگینە. BulletFX بریتیە لە Physics Engine ێکی تایبەت بە بەرنامەی ماکس کە لە لایەن گروپی ناوبراوەوە پەرەی پێ دراوە و پشت بە تەکنیکی GPU-Acceleration دەبەستێت لە کار کردن دا.

بە وتەی کۆمپانیای پەرەپێدەر لەم وەشانە دا چەندین چاکسازی گرینگی تێدا ئەنجام دراوە و بە تەواوی Optimize کراوە بۆ ئەوەی لە وەشانەکانی پێشوتری خێراتر بێت.

لەم وەشانە دا چەند تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد کراوە کە بریتین لە:

  • زیاد کردنی Ribbon Toolbar ی بوڵێت بۆ Interface ی ماکس.
  • زیاد کردنی سیستمی VDB Velocity simulations کە تایبەتە بە Volumetric Particles .
  • زیاد کردنی VDB Collisions.
  • هەروەها گۆڕانکاری لە ڕوخسار و شێوەی کارکردنی ئەم پڵەگینە. 

 

ڤیدیۆی نوێکاریەکانی ئەم وەشانە:

https://vimeo.com/151216455

 

نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستادا 260$ ە بۆ یەک کۆمپیوتەر و دەشتوانی بە شێوەی Trial دایگری لەم بەستەرەی خوارەوە

ماڵپەڕی سەرەکی

داگرتن بە شێوەی Trial

 

ئەوەی شایانی باسە چەند Multi Physics Engine ێکی تریش هەن کە هەمان کار دەکەن، لەوانە Lucid Physics کە لە قۆناغی تاقیکاری دایە و  nvidia physics engine ، بەڵام لە ڕوی شێوەی کارکردنیانەوە دەگۆڕێن.

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال

 بڵاوکردنەوە


بۆچوونی ئەندامان

Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت



تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...