Jump to content

زەها حدید خەڵاتی پادشای ئاڵتونی ٢٠١٦ی وەرگرت


خەڵات جەلال

پەیمانگای مەلەکی بەریتانی بۆ ئەندازیاری تەلارسازی ڕایگەیاند کە زەها حدید دەبێتە خاوەنی مەدالیای پادشایی ئاڵتونی (Royal Gold Medal) بۆ ساڵی ٢٠١٦، بەمەش دەبێتە یەکەم ئافرەت کە ئەو خەڵاتەی پێ دەبەخشرێت.

زەها حدید کە بە کارە دراماتیکی و ئۆرگانیەکانی ناسراوە، گشت کارەکانی داینامیکیەت و تازەگەری پێوە دیارە و بەردەوام لە سەر پەرەپێدانی ئەو جۆرە ستاییڵە کردوە.

وەک ڕێزێک بۆ ئەو هەوڵ و کۆششەی کە بە درێژایی ژیانی ئەنجامی داوە، پادشای بەریتانیا بە شەخسی واژۆی لە سەر پێدانی ئەو خەڵاتە کردووە بە زەها حدید، ئەم خەڵاتەش بە گشتی دەدرێت بە کەسێک یان چەند کەسانێک کە کاریگەریان هەبووە لە سەر ڕێچکەی تەلارسازی لە جیهان دا ، کە لە ساڵی ١٨٤٨ ەوە ئەم خەڵاتە دابەش دەکرێت.

لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ئەم خەڵاتە  دراوە بە فرانگ گێری (Frank Gehry) و لە ١٩٨٣ دا دراوە بە نۆرمان فۆستەر (Norman Foster) و لە ساڵی ١٩٤١ دا دراوە بە فرانک لوید ڕایت (Frank Lloyd Wright) و لە ١٨٥٩ش دادراوە بە جۆرج گێلبێرت سکۆت (George Gilbert Scott).

2.thumb.jpg.2343ae27ab5b83b32f71f333dbf4

سەرۆکی RIBA و جەین دەنکان (Jane Duncan) کە سەرۆکی لیژنەی دیاریکردنەکە بوو ڕایگەیاند:

"زەها هێزێکی لە بن نەهاتوو و زانایەکی جیهانیە لە تەلارسازیدا، کە بە چەندین شێوە خزمەتی ئەو بوارەی کردوە لە دیزاینی بینا دا لە دیزاینی ئەساسی ناو ماڵ، پێڵاو، سەیارە و خشڵ دا، بە شێوەیەک کە چەندین براندی جیهانی ئاواتەخواز بوون دیزاینیان لە لایەن ئەم خانمەوە بۆ بکرێت، بۆیە خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە ئەو خەڵاتە دەبەخشینە ئەم خانمە ناوازەیە، و بەردەوام چاوەڕێی باشتریشی لێ دەکەین"

هەروەها زەها حدید سەبارەت بەو خەڵاتە ڕایگەیاند :

"من خۆم زۆر بە خۆشحاڵ دەزانم کە خەڵاتی پادشای ئاڵتونی ساڵی ٢٠١٦ بە من دەبەخشرێت، بە تایبەت کە یەکەم ئافرەت بم ئەو خەڵاتە وەرگرم. هەروەها زۆر سوپاسی پیتەر کۆک (Peter Cook) و لویزا هیوتن (Louisa Hutton) و دەیڤید شیپەرفێڵد (David Chipperfield) دەکەم کە ناوی منیان پاڵاوت و سوپاسی جەین دەنکان (Jane Duncan) یش دەکەم کە خەڵاتەکەی پێ بەخشیم. ئەمەش بە واتای ئەوە نایەت کە ئەو کارە زۆر ئاسانە، زۆر جار چەندین کێشە لە دیزاینەکاندا هاتۆتە پێشەوە و چەندین گرفت لە جێبەجێ کردن دا دروست بوون بەڵام سەرەڕای ئەمانە من خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم بە وەرگرتن ئەو خەڵاتە و بەردەوام دەبم لە هەوڵ و تازەگەری".

1.thumb.jpg.937beccd28d5a3ff6849efd3c0c5

کورتەیەک لە ژیانی:

زەها لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە شاری بەغداد لە دایک بووە و سەرەتای چوونە ناو تەلارسازیەوە لە ساڵی ١٩٧٢ دا بوو بۆ پەیوەندی کردنی بە پەیمانگای تەلارسازی پێشکەوتوو (progressive Architectural Association)  لە شاری لەندەن، پەیوەندی کرد بە ئۆفیسی مامۆستاکەیەوە ڕیم کۆڵهاس (Rem Koolhaas) و ئیلیا زێنگلیس (Elia Zenghelis) لە ڕۆتردام تا لە ساڵی ١٩٧٧ دا بوو بە شەریک لەو ئۆفیسە دا.

لە ساڵی ١٩٧٩ دا دەستی کرد بە یەکەم کاری خۆی لە لەندەن و ئۆفیسی تایبەتی خۆی دامەزراند و لەوێشەوە ناوبانگی بڵاو بۆوە بە تایبەت بە کارەکانی پیک (The Peak) لە هۆنگ کۆنگ لە ساڵی ١٩٨٣ و (Kurfürstendamm) لە بەرلین لە ساڵی ١٩٨٦ دا و کاردیف ئۆپێرا هاوس (the Cardiff Bay Opera House) ساڵی ١٩٩٤ لە وێڵز.

3.thumb.jpg.5cbbf3b3ed7c0e58bb29fa23767b

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

دەست خۆش بۆ بابەتەکە،زەها خان هەر جی خەڵاتێکی پێ ببەخشرێت شایەنێتی چونکە بەراستی خاوەنی ستایلێکی زۆر جیاوازو بەهیزەو تەنهاش تایبەت بە خۆیەتی

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...