Jump to content

ئۆتۆدێسک stingray بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال
 بڵاوکردنەوە

لە کۆتاییدا و دوایی ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی لە کۆتاییدا کۆمپانیای ئۆتۆدێسک خەوەکەی کردە ڕاستی و وەشانی 1.0 ی ئۆتۆدێسک ستینگرەی بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Autodesk Stinray 2016. ئۆتۆدێسک ستینگرەی بەرنامەیەک Game Engine  ەو یەکگرتنی تەواوی هەیە لە گەڵ بەرنامەکانی autodesk 3ds max و Autodesk Maya دا . 

لە تایبەتمەندیەکانی ئەو بەرنامەیە ئەوەیە کە دەتوانی بە تەنها یەک کلیک مۆدێلەکانی لە بەرنامەی سریدیماکس و مایا دا بۆ بگوازیتەوە و کاری تێدا بکەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی و یاری دروست کردن دا . زۆر کەس چاوەڕێی ئەوە بون کە بەرنامەیەکی Game Engine لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە بڵاو بکرێتەوە چونکە لە پێشتردا کاریان لە گەڵ بەرنامەکانی وەک Unity و Unreal Engine و ... تر دا دەکرد کە ناردنی مۆدێل بۆیان لە بەرنامەکەنی ئۆتۆدێسکەوە کەمێک سەخت بو بە تایبەت لە کاتی دانانی ماتریاڵەکاندا ..

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە دەتوانی Still Image ڕێندەر بکەی بە کوالیتیەکی زۆر باش ، هەر وەک گشت ڕێندەر ئینجینەکانی تر ..

لە هەمووشی خۆشتر ئەوەیە کە دەتوانی ڕاستەوخۆ مۆدێلی ڕیڤیتی بۆ بنێریت و لەوێدا ڕێندەری بکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ (Real Time) و ڤیدیۆی جوڵاو Animationی لێ وەرگری ..

هیوادارم ئەم هەواڵە دڵخۆشی کردبن بە تایبەتی بۆ تەلارسازەکان و ئەوانەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی کار دەکەن..

 

 

ماڵپەڕی سەرەکی

داگرتنی بەرنامەکە

 

زانیاری لە سەری

https://www.youtube.com/watch?v=X6PFaI2YX4s

 

چەند کارێک کە بەو بەرنامەیە کراوە:

sting_(3).thumb.jpg.8cffff4f5fdae4eb32f4

sting_(2).thumb.jpg.c26b71183e6e2f232a48

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Khalat Jalal

 بڵاوکردنەوە


بۆچوونی ئەندامان

Recommended Comments



تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...