Jump to content

کۆمپانیای United Nude یەکەم پێڵاوی سریدی بەرهەم هێنا


خەڵات جەلال

کۆمپانیای بە ناو بانگی هۆڵەندی United Nude کە براندێکی بەناو بانگی پێڵاوە توانی یەکەم پێڵاو بە پرحنتەری سریدی بەرهەم بهێنێت، بە شێوەیەک کە وەک کوتلەیەک سەهۆڵ دەردەکەوێت.

ئەم پێڵاوە کە درێژیەکەی ٨ ئینجە و بە شێوەی کوتلە کوتلە دیزاین کراوە بە پرینتەری تایبەتی (3d CUbe Pro) پرینت کراوە بە بەکار هێنانی پلاستیکی فلامەنت (Plastic PLA filament). دیزاینەکە لە چەند کوتلەیەک پێکهاتووە و سەرەوەشی بە چەرمی تایبەت ڕوپۆش کراوە و لاکانیشی بە قوماشی تایبەت دەورە دراوە.

ڕیم کۆڵهاس (Rem D Koolhaas) کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای United Nudes ە دەڵێت : پرینتەری سریدی زۆر ئاسانکاریمان بۆ دەکات و یارمەتیمان دەدات کە بە کاتێکی کەم و بە کوالیتیەکی زۆر بەرز دیزاینە ئاڵۆزەکان جێبەجێ بکەین.

شایانی باسە ئەم کۆمپانیایە بە ناوبانگە لە جێبەجێ کردنی کارەکانیان بە پرینتەری سریدی و لە گەڵ زۆرێک لە دیزاینەرە بەناوبانگەکانی جیهان بۆندیان هەیە، لەوانە: زەها حدید و فێرناندۆ ڕۆمێرۆ و بێن ڤان بێرکڵ و ڕۆس ڕۆڤیگرۆس و میشێل یۆنگ بۆ دیزاین کردنی بەرهەمەکانیان.

بەڵام لە دیزاینەکانیان دا پشکی شێر دراوە بە زەها حدید بە هۆی زۆربوونی خواست لە سەری و ناسکی ئەو دیزاینانەی کە ئەو ئەندازیارە تەلارسازە بەناوبانگە دایاندەنێت، ئەمەش وای کردوە کارەکانی ئەو کۆمپانیایە زۆر بەناو بانگ بن.

5.thumb.jpg.2b2098311718cf003c742c0ef0ad

هەروەها دیزاینەری جلی بەناوبانگ ئیریش ڤان هێرپن (Iris van Herpen) یش بۆندی لە گەڵ ئەم کۆمپانیایە هەیە بۆ دروست کردن و دیزاین کردنی ئەو پێڵاوانەی کە لە دیزاینەکانیدا بە کاری دەهێنن.

بە گشتی ئەو دیزاینەر و کۆمپانیایانەی کە لە بوارەکانی جل و بەرگ کار دەکەن لە دیزاینەکانیاندا پشت بە بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیا بەناوبانگە دەبەستن.

3.thumb.jpg.6a18ff7cab4bfd316cfad23b699a

ئەو موادانەی کە لە بەرهەمەکانیاندا بە کاری دەهێنن بریتین لە پلاستیج و فایبەر و زۆرێک لە موادی جپسم فایبەر و PLA ی تایبەر، هەروەها پاودەرێکی تایبەتی کە پلاستیک و فایبەری تێکەڵی تێدایە، لە ڕوپۆشی پێڵاوەکانیش قوماشی تایبەتی قەیفە و کەتان و چەند جۆرێکی چەرمی سروشتی بە کار دێنن.

 

ڤیدیۆی چۆنێتی بەرهەم هێنانی یەکێک لە بەرهەمەکانیان کە لە لایەن زەها حدید ەوە دیزاینی بۆ کراوە:

 

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە ئەمە بازدانێکی نمونەییە لە بواری وەگەڕ خستنی پرینتەرە سریدیەکان لە براندە بازرگانیە بەناوبانگەکاندا. هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان زۆر کێشەی تەلارسازان لە ڕێی ئەم تەکنۆلۆجیایەوە بێتە چارەسەر کردن.

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...