Jump to content

بلێندەری 2.76 بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال

کۆمپانیای Blender Foundation وەشانێکی نوێی بلێندەریان بڵاو کردەوە کە چاند نوێکاریەکی تێدایە و لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە، شایەنی باسە Blender 3D پڕۆگرامێکی سریدی سەرچاوە کراوەیە (Open Source) کە بە بێ بەرامبەرە و توانایەکی باشی هەیە لە مۆدێلینگ دا و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. بە زۆری ئەم پڕۆگرامە لە گەڵ Game Engine ەکاندا بە کار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توانا بەهێزەی کە لە بواری مۆدێلینگ دا هەیەتی و ئەوەی کە ئەم پڕۆگرامە بە بێ بەرامبەرە.

ئەم بەرنامەیە گشت تایبەتمەندیەکانی بەرنامە سێ لاییەکانی تێدایە لەوانە (Modeling و Rigging و Animation و Sculpting و Texturing و چەندین تایبەتمەندی تریش) کە وای لێ دەکات بە یەکێک لە پڕۆگرامە گرنگەکانی بواری سریدی و وێنە سێ لاییەکان دابنرێت.

 

 

هەروەک پەرەپێدەرانی ئەم پڕۆگرامە ڕایگەیاندوی کە ئەم پڕۆگرامە بە تەواوی بێ بەرامبەرە و بۆ هەر مەبدەستێکت بێت بازرگانی یان فێرکاری.

ماڵپەڕی سەرەکی

داگرتنی پڕۆگرام

 

لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتین لە:

  • چاکسازی لە ڤیوپۆرتەکەی دا کراوە و خێرایی زیاد کراوە.
  • تایبەتمەندی Pixar Open subdiv ی بۆ زیاد کراوە کە ڕێگەی پێ دەدات ئۆبجێکتەکان smooth بکات زۆر بە خێرایی و Tesselate ی پۆلیگۆنەکان بکات.
  • تایبەتمەندی Volume Density Render ی بۆ زیاد کراوە.
  • کارکردنی لە گەڵ براوسی فایلەکان خێراتر کراوە و دەتوانی بە سەهمە سەر کیبۆردەکەت بە ناو فایلەکاندا بگەڕێی.
  • تایبەتمەندی Grid Snapping ی بۆ زیاد کراوە لە شێوەی 3d دا.
  • هەندێک ئامێری تایبەت بە دەسکاری کردنی ڤیدیۆی بۆ زیاد کراوە.
  • ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی نوێی تریش کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بیانبینی.

 

لۆگۆی بەرنامەکە:

blender-plain.thumb.png.ba36027874103954

نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ١

 

نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ٢

 

کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراوە

1.thumb.jpg.8070a6a9d530d4878f6b357302242.thumb.jpg.83da65885c578e0f2878557a72b53.thumb.jpg.33950930e4eb40453f0a6d59100b4.thumb.jpg.bcc08f5e1cb7c7aa7e7357c39cc0


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...