Jump to content

مایا 2017 بە کۆمەڵێک نوێکاری نوێوە بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال

مایا Autodesk Maya - پڕۆگرامێکی بەهێزی بواری وێنەی سێ دووری 3D ە کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە یەکێکیشە لە بەهێزترین پڕۆگرامەکان لە بواری بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکان و یاریە کۆمپیوتەریەکان و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە بەکار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت.

کۆمپانیای ئۆتۆدێسک و پەرەپێدەری پڕۆگرامی مایا لە کۆتایی ئەم مانگەدا (٧-2016) وەشانێکی نوێی مایای بڵاو کردەوە کە پریتی بوو لە Maya 2017 و هەروەک هەموو جارێک کۆمەڵێک نوێکاری و تازەگەری گرینگی تێدا داناوە بە تایبەت لە بواری Motion Graphic و Rendering دا، بەمەش پڕۆگرامی مایا ستێپێک پێش پڕۆگرامە هاوشانەکانی کەوتەوە.

پڕۆگرامی مایا بە شێوەی ستۆدیۆیەکی سەربەخۆ کار دەکات لە بواری ئەنیمەیشن دا و دابەش بوە بۆ چەند بەشێک کە هەر بەشێکیان قۆناغێکی کارەکەی لە ئەستۆ دایە تا دەگاتە بەرهەمی کۆتایی.

لە گرینگترین تایبەتمەندیەکان ئەم پڕۆگرامە بریتیە لەو تواناییە بەهێزەی کە لە بواری ئەنیمەیشن و Dynamic Effects دا هەیەتی کە وای لێ کردوە لە بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەاندا پشتی تەواوی پێ ببەسترێت.

 

لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە:

  • ڕێندەر ئینجینی Arnold Renderer ی بۆ زیاد کراوە و بووە بە بەشێک لە پڕۆگرامی مایا دا ئەمەش دوای ئەوەی کە ئەو ئینجینە لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە.
  • گشت تایبەتمەندیەکانی Extension ی ١ و ٢ ی مایای ٢٠١٦ ی خراوەتە سەر و بۆی زیاد کراوە.
  • چاکسازی کراوە لە Symentry Tools دا
  • تایبەتمەندی Send models to Print Studio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش بۆ کار کردنی لە گەڵ پرینتەری سریدی دا.
  • چاکسازی تەواو کراوە لە UV Editor دا.
  • تایبەتمەندی Time Editor ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش وا دەکات کە کرداری جوڵە زۆر ئاسان ئەنجام بدرێت بە تایبەت لە بواری Gaming دا. زانیاری زیاتر
  • لە بەشی Motion Graphic دا MASH Editor زیاد کراوە کە شتێکی زۆر نایابە بۆ ئەو بەشە و کار کردنی بە MASH زۆر ئاسان دەکات. زانیاری زیاتر
  • چاکسازی کراوە لە XGEN دا و Interctive Grooming Hair ی بۆ زیاد کراوە. زانیاری زیاتر
  • تایبەتمەندی Bifröst Ocean Simulation System زیاد کراوە بۆ BIfrost کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی دەریا .

 

time-editor.jpg

تایبەتمەندی Time Editor

 

interactive-hair-grooming.jpg

تایبەتمەندی Interactive Hair Grooming

 

deep-adaptive-fluid-simulation.jpg

تایبەتمەندی deep adaptive fluid simulation

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...