Jump to content

ماڵپەڕی 3DType بۆ بەرهەم هێنانی فۆنتی سریدی


خەڵات جەلال

بەم دواییانە ماڵپەڕێکی نوێ کرایەوە بە ناوی سریدی تایپ، کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی فۆنتی تایبەت بە بەرنامە سریدیەکان، 

زۆر جار کا فۆنتەکانمان دەگۆڕی بۆ سریدی لە ڕێی Extrude یان Bevel یان مۆدێلینگەوە چەندین کێشەمان دەهاتە بەر دەم کە کاری دەکردە سەر ناڕێکی و نەگونجانی مۆدێلەکە بۆیە زۆر جار سیجی ئارتیستەکان پەنایان دەبرد بۆ Custom Shape font بە شێوەیەک کە هەڵدەستان بە دروست کرادنەوەی ئەو نوسینە بە Shape لە بەرنامەی ئیلوسترەیتەر یان ئۆتۆکاد دا. کە زۆر جار لە کاتی گۆڕینی نوسینەکە یان تێکستەکە دا کێشەی زۆری بۆ دروست دەکردن، بەڵام بە دروست بوونی ئەم جۆرە فۆنتە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و ئیتر پێویست بە دووبارە دروست کردنەوەی نوسینەکە ناکات لە بەر ئەوەی فۆنتەکە خۆی بە شێوەی Shape ی ڤێکتەرە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکاندا بە ئاسانی دەناسرێتەوە.

 

565d5b0818c4d_3dtype1.jpg.efd9575c4161c8

تۆپۆلۆگی فۆنتەکان بە شێوەیەکە کە تایبەت کراوە بە کار کردن لە گەڵ بەرنامە سریدیەکان و کار کردن لە گەڵ Extrude و Bevel و Deformation، لە ڕێی ئەو path و Shape انەی کە لە پێکهاتەی فۆنتەکە دا هەیە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکانەوە دەناسرێتەوە.

بە گشتی ئەم جۆرە فۆنتانە ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکات کە لە بوارەکانی ئەدڤەرتایزینگ و ڕیکڵام دا کار دەکەن.

565d5b06c4505_3dtype3.jpg.8d55c26277b098

 

پێکهاتەی فۆنتەکە وای لێ دەکات کە دابەش ببێت بۆ چەند Shape ێک و پاشان گۆڕینی بۆ Surface و ئینجا بە کار هێنانی وەک پۆلیگۆن یان ئەو مۆدێلەی کە بە کاری دەهێنی.

 

1.jpg.7da1c6fdc8874572842837c046d0e2d6.j

 

ماڵپەڕێ سەرەکی

فێرکاری بەکار هێنانی

داگرتنی ٢ فۆنتی سریدیتایپ بە خۆڕایی

 

565d5b095e2eb_3dtype4.jpg.498767d275e4dd

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...