Jump to content

چەندین نوێکاری گرنگ لە Twinmotion 2016 دا کراوە


خەڵات جەلال

کۆمپانیای پەرەپێدەر Real Time Engine ی توینمۆشن ڕایانگەیاند کە چەندین نوێکاری گرنگیان لە پڕۆگرامی بەهێزی توینمۆشن دا ئەنجام داوە کە وای لێ دەکات ببێتە یەکێک لە هەرە بەهێزترین ئینجینەکانی بواری Presentation ی تەلارسازی.

توین مۆشن بریتیە لە پڕۆگرامێک یان RealTime Engine ێکی بواری Architectural Visualization (ڤیژوالایزەیشنی تەلارسازی) کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاوی ئەو پڕۆژەیەی کە دروستی دەکەی زۆر بە خێرایی و بە بێ هیچ کێشەیەک و پێدانی چەندین کاریگەری بە دیمەنەکە و بوونی چەندین مۆدێلی ئامادەی جوڵاو کە دەتوانی ڕاستەوخۆ ڕایانبکێشیتە ناو دیمنەکەوە.

ئاسانی لە بەکارهێنان دا:

ڕوخساری بەرنامەکە زۆر سادەیە و بە کار هێنانی زۆر ئاسانە و زیاتر لە یاریەک دەچێت ئەمەش وای کردوە کە ئەم پڕۆگرامە زۆر ناوبانگ پەیدا بکات و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا و نوسینگە بەناوبانگە ئەندازیاریە جیهانیەکانەوە بە کاربهێنرێت.

یەکگرتنی لە گەڵ پڕۆگرامەکانی تر:

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی ئەوەیە کە لە گەڵ زۆرێک لە پڕۆگرامە ئەندازیاریەکانی تر پەیوەندی هەیە و دەتوانی فایلیان لێ وەرگری یان مۆدێلی ئەو پڕۆگرامانە بهێنیتە ناو توینمۆیشنەوە لەوانە بەرنامەکانی ڕیڤیت و سکێچئەپ و ئاڵپلان و ئۆتۆکاد و سریدی ماکس و مۆدۆ و مایا و چەندینی تریش.

 

ماڵپەڕی سەرەکی

داگرتن بە شێوەی Trial

 

لەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانەدا زیاد کراوە:

  • زیاد کردنی viewer ی سەربەخۆ کە بە بێ دابەزاندنی بەرنامەکە ڕاستەوخۆ دەتوانی فایلەکانی بکەیتەوە
  • زیاد کردنی Phasing System بەمەش دەتوانی قۆناغەکانی دروست کردنی پڕۆژەیەک فەیس فەیس نیشان بدەی
  • زیاد کردنی سەپۆرت بۆ کۆنترۆلەری یاریەکان وەک دەسکی xbox یان Playstation.
  • زیاد کردنی Google Earth technology recovery کە لە ڕێیەوە دەتوانی تۆپۆگرافی شوێنەکان لە گوگڵ ئێرسەوە وەرگری.
  • چاکسازی لە وەرزەکاندا کراوە و دەتوانی ڕاستەوخۆ وەرزی دیمەنەکە بگۆڕی بۆ زستان یان هاوین یان هەر وەرزێک کە بتەوێت.
  • چاکسازی لە مۆدێل و ئۆبجێکتە ئامادەکان دا کراوە و وای لێ کراوە کە جوڵەو شێوەیان زیاتر لە ڕاستیەوە نزیک بێت.
  • زیاد کردنی سەپۆرت بۆ Point Cloud کە ئەمەش زۆر گرنگە و دەتوانی فایلی پۆینت کلاود دابنێی یان ئەو فایلانەی کە بە 3d Scan مۆدێل کراون.
  • ئەمانەو چەندینی تریش کە لەم ڤیدیۆ فێرکاریەی خوارەوە دا دانراوە و باسی لێوە کراوە.

 

ڤیدیۆی نوێکاریەکان:

 

چەند نمونەیەکی ئەو کارانەی کە بەو پڕۆگرامە جێبەجێ کراون:

2.thumb.jpg.880b64ecd00496945ab8ef377498

11.thumb.jpg.5ad83362e6df4c83acd3289be40

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

دەست خۆش کاک خەڵات بۆ بابەتەکە

،من بەکارم هێناوە  لە زۆر لایەنەوە زیاتر پەرەی پێ دراوە لەچاو lumion و کارکردن تیایدا زۆر خێرا ترە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

ڕاستە کاک @هیوا یاسین گیان، ئەمەش وای کردوە کە کەسانێکی زۆر ڕوو لەو بەرنامەیە بکەن.

من ئەوەی کە زۆر بە دڵمە کامێرەکەیەتی کە چاکسازی باشی تێدا کراوە

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...