Jump to content

کۆڕۆنا ڕێندەری 1.7 Corona Render بڵاو کرایەوە


Darin

کۆڕۆنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەم دواییانە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد بە تایبەت لەو تایبەتمەندیە نایابانەی کە هەیبوو. ئەم ئینجینە نایابە لا لایەن گروپی Render Legion ەوە پەرەی پێ دەدرێت کە بە پێی دوایی هەواڵ بوون بە بەشێک لە کۆمپانیای Chaos group کە پەرەپێدەری ئینجینی بەناوبانگی ڤیڕەین.

لە دوایین هەواڵ دا Render Legion هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.7 ی ئەو ئینجینە نایابە کە چەندین نوێکاری و تازەگەری تێدا ئەنجام داوە لە گرینگتینیان جێگیر کردنی Vray DMC Sampler تێیدا کە لە لایەن chaos group ەوە داهێنراوە ، هەروەها زیاد بوونی خێراییەکەی بۆ ٪600 بۆ ئەو فایلانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕوناکی تێدایە بە هۆی دانانی سیستمێکی نوێ تێیدا بە ناوی Adaptivr direct light Sampling کە بە شێوەی Option ێک زیاد کراوە بۆی .

هەروەها خێرایی ئینجینەکە بە گشتی بە ڕێژەی 100٪ زیادی کردوە ئەمەش بە هۆی ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی کە تێیدا کراوە کە بە گشتی زۆر تایبەتمەندی و سیستمی لە ڤیڕەیەوە بۆ هێنراوە، بەڵام کردارە پێچەوانەییەکەش هەر ڕاستە زۆر تایبەتمەندی نایاب هەبوو لە کۆڕۆنا دا کە وا خەریکن بۆ ڤیڕەی زیاد دەکەن.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکان، کەم کەدنەوەی بەکارهێنانی میمۆریە بە ڕێژەی 25٪ بۆ 75٪ بۆ Render Element ەکان.

 

بێجگە لەوانەی لە سەرەوە باسم کرد چەندین نوێکاری تریش کراوە لەوانە:

  • دانانی Material Library ەکی زۆر بەهێز کە نزیکەی 300 ماتریاڵی ئامادەی تێدایە کە بە تەنها یەک کلیک دەتوانی بەکاریان بهێنی.
  • ئێستا پاڵپشتی زۆربەی ئینجینەکانی بەرهەم هێنانی قژ و خوری دەکات.
  • Shader ێکی تایبەت بە Skin پێست و قژ Hair.
  • ئێستا ماتریاڵی ستاندەری کۆڕۆنا پاڵپشتی Sub Surface Scatering دەکات.
  • کامێرای تایبەت بە خۆی زیاد کردوە واتە Corona Camera.
  • تایبەتمەندی نوێ زیاد کراوە بۆ ماتریاڵی شوشە و شلەمەنی کە لە ئێستادا زیاتر لە ڕاستی دەچێت.

ئەمانە و چەندین زانیاری نوێ کە دەتوانی لە وێبلاگی سەرەکی کۆڕۆنا وەریگری.

 

ڤیدیۆی نوێکاریەکان:

 

ڕوخساری نوێی پڵەگین:

interface-corona-17.thumb.jpg.71b59e54c5d8e0eb44745674a2f5fd86.jpg

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

دەست خۆش کاکە دارین بۆ بابەتەکەت.

ڕاستە کۆڕۆنا بەم دواییانە زۆر پێشکەوت بەڵام سەیر لەوەدا بوو کە لەوپەڕی بەرەوپێشچووندا فرۆشرا بۆ Chaos Group کە ئەمەش خیبة امل بوو بۆ بەکارهێنەرانی کۆڕۆنا.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ ڕێندەر ئینجینی کۆڕۆنایان دەست کەوێ، دەتوانین License  ی Official یان بۆ دابین بکەین بە گونجاوترین نرخ.

  • شیوازی کڕینەکە بریتیە لە Subscription واتە بەشداری مانگانە.
  • دەتوانی بە شێوەی مانگانە پارە بدەی یان بە شێوەی ساڵانە.
  • نرخی بەشداری بۆ هەر مانگێک 35$ ە و بۆ ساڵیش 420$.
  • پێویستی بە سریدی ماکسی 2012 - 2018 ی ٦٤ بیت ە.
  • هەر کاتێک پێویستت پێی نەما دەتوانی بەشداریەکەت ڕاگری یان بوەستێنی.
  • هەر License ێک ٣ License ی Render Node ی لە گەڵە بۆ ڕێندەر کردنی نێتوێرک.

بۆ زانیاری زیاتر نامەی تایبەت بنێرە لە ماڵپەڕەوە.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاکە دارین، هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە.

پرسیارێکم لە سەر لایسنس ی پڵەگینەکە هەیە بە ئەرک نەبێت!

یەکەم / دتوانم ئەو پڵەگینەم بە شێوەیەکی کاتی دەست کەوێت، بۆ نمونە بۆ هەفتەیەک یان تەنها مانگێک ، ئەویش بۆ ئەوەی هەر کاتێک پڕۆژەیەکت لە بەردەست بوو بیکڕی و دواتر بیوەستێنی.

دووەم / ئایا هیچ لایسنس ێکی فێرکاریان هەیە وەک ئەوەی ئۆتۆدێسک کە بۆ خوێندکاران Education License یان هەیە کە بێبەرامبەرە.

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

کاک @Darin ئەو نرخانە ناتوانرێت کەمتر بکرێنەوە، خۆت وەزعی کوردستان باش دەزانی.

ئەی نرخی تەواوی چەندە واتە بە بێ ئیشتیراکی مانگانە یان ساڵانە؟

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بەڕێز @کارێز ئەو نرخانە جێگیرن و کەم ناکرێنەوە ئێمە تەنها بڕێکی زۆر کەممان وەکو حەواڵە خستۆتە سەر.

دەتوانی سەیری نرخەکان بکەی لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا: https://corona-renderer.com/prices-licensing

سەبارەت بە پرسیاری دووەمیشت: کۆمپانیا تەنها سیستمی FairSass بە کار دەهێنێت بۆ فرۆشتنی لایسنس کە ئەویش بریتیە لە بەشداری مانگانە.

 

بەڕێز @سەرمەد بەڵێ دەتوانی ئەو پڵەگینەت بە شێوەی کاتی بکڕی بۆ نمونە دوای هەفتەیەک دەتوانی بەشداریەکەت ڕاگری و هەر کاتێک ویستت بەردەوام بیتەوە لە بەشداریەکەت.

سەبارەت بە پرسیاری دووەمت: نەخێر تیمی کۆڕۆنا هیچ شتێکی لەو شێوەیەیان نیە، بەڵام بەنیازن سیستمێک بۆ خوێندکاران دابنێن کە نرخەکەی هەرزانتر بێت نەک بە بێ بەرامبەر.

 

هیوادارم وەڵامەکان سودی هەبێت

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...