Jump to content

ڕێندەر ئینجینی Thea Render 2 بڵاوکرایەوە


سەرمەد

ڕێندەر ئینجینی Thea Render 2 ب سکێچ ئەپ و سینەما فۆر دی بڵاوکرایەوە

کۆمپانیای بەرهەمهێنی Thea Render بڵاوی کردەوە کە وەشانی دووەمی ئەو ڕێندەر ئینجینەی بڵاو کردۆتەوە بۆ سکێچ ئەپ و سینەما فۆردی و ڕاینۆ .

هەروەک ئاشکرایە لای هەمووان کە Thea Renderer یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان و چەندین تایبەتمەنی هەیە لەوانە:

  1. ڕێندەر کردن بە هەر سێ شێوازی Biased و Un Biased و Interactive.
  2. توانای Instance کردنی ۆدێلە دەرەکیەکان، واتە بەکار هێنانی مۆدێکی دەرەکی لە ناو پڕۆژەکە دا بە بێ ئەوەی لۆد دروست بکات، ئەمەش وەکو Proxy دەور دەبینێت.
  3. بونی هەر سێ جۆر ڕوناکی خاڵ (Point) و Area و Environment Light.
  4. ڕێکخستنی کامێرای پێشکەوتوو کە لە ڕێیەوە دەتوانی تایبەتمەندیەکانی کامێراکە بگۆڕی و کۆنتڕۆڵی لێنس و exposure و چەندین تایبەتمەندی تری بکەی ئەمەش سودی زۆری هەیە بە تایبەت بۆ سکێچ ئەپ.
  5. زیاد کردنی ئیدیتەری ماتریاڵی سیا بۆ بەرنامەکە، ئەمەش تایبەتمەندی زۆرت پێ دەدات بە دەستکاری کردن و دروست کردنی ماتریاڵی واقعی.
  6. کار دەکات لە سەر هەر دوو پلاتفۆرمی ویندۆز و ماك.
  7. ڕێخستنەکانی Thea Renderer بە شێوەی خۆکار لە گەڵ فایلی سکێچ ئەپەکەدا پاشەکەوت دەکرێت.
  8. دەتوانی فایلی سکێچ ئەپ ئێکسپۆرت بکەی بۆ Thea Studio بەمەش دەتوانی لە دەرەوەی سکێچ ئەپ بە ئاسانی ڕێندەر وەرگری.
  9. دەتوانی ڕێندەری ئەنیمەیشن بکەی لە سیا دا.

ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە سەیریان بکەی.

 

 

بەستەری ماڵپەڕی سەرەکی

داگرتن بە شێوەی Trial (پێویستی بە تۆمار کردنە)

 

 

چەند دیمەنێکی ڕێندەر کراو بە Thea Render

2.jpg

3.jpg

4.png


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...