Jump to content

سەرمەد

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە

  1. دەست خۆش کاکە دەشتی ..
  2. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    کۆمپانیای sigerstudio پڵەگینێکی زۆر بەهێزی بۆ بەرنامەی ماکس بەرهەم هێنا بە شێوەی خۆڕایی واتە بە بێ بەرامبەر بە ناوی Advanced 3D Noise Map کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی Noise بە شێوەی سریدی و زۆر داینامیک. گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە پشتی بە سیستمی Voronoi بەستوە کە بریتیە لا پارچە کردن بە شێوەی تێکەڵ Random. ئەم پڵەگینە هەڵدەستێت بە دروست کردنی دوو جۆر ماپ لە بەرنامەی ماکس دا کە ئەوانیش بریتین لە (ProSimplex و ProVoronoi) کە هەریەکەیان کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازی هەیە بە گوێرەی جۆری ئەو Noise ەی کە بەکاری دەهێنی. داگرتنی ئەم پڵەگینە لە ماڵپەڕی سەرەکی Simplex Voronoi
  3. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بە ڕای منیش ڕاستە ئۆکتان لە سەرەتای ڕێگاکەیە بەڵام ، قۆناغی زۆر باشی بڕیوە. ئەو تایبەتمەندیانەی کە تابان خان ئاماژەی پێ داون زۆر سەرنجڕاکێشە بە تایبەت Octane Scatter کە وای لێ دەکات زۆر سوددار تر بێت.
  4. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    تابان خان لە بەر یاساکانی ماڵپەڕ ناتوانم بەستەری ئەم پڵەگینە لێرە دابنێم. ئەگەر ویستت نامەیەکی تایبەتم بۆ بنێرە بۆ ئەوەی لە ڕێیەوە بەستەرەکانت بۆ بنێرم.
  5. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    زۆر سوپاس تابان خان، وەڵامەکەت دڵخۆشی کردم. ههههه
  6. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    زۆر سوپاس کاک خەڵات و کاک هیوا، تێبینیەکانتان لە جێی خۆی دایە، خۆشـ تێبینی ئەوەم کردبوو. ئینشاڵا کەمێک چاکسازی تێدا دەکەم و دایدەنێمەوە .
  7. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێزان ئەم کارەم بەم دواییانە ئەنجام داوە کە بریتیە لە تاقیکردنەوەیەک لە سەر شلەمەنی. سەرەتا Particle flow م بە کار هێنا بۆ Simulation ی Particle ەکان و پاشان کردم بە Mesh بە بەکار هێنانی Real Flow. تکایە ڕاو سەرنجی خۆتان دابنێن، پێویستم پێیە بۆ بەرەوپێش چوونی کارەکە، چونکە هەست دەکەم هەندێک کەم و کوڕی تێدایە.
  8. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    دەست خۆش کاک توانا .
  9. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێز ئەو کێشەیە کاتێک ڕوو دەدات کە Region ێکت دیاری کردبێت و پاشان قەبارەی وێنەکە یان Aspect Ratio ی وێنەکە بگۆڕی ، بۆ چارەسەری ئەمە دوگمەی Region بگوژێنەوە و ڕێندەری بکەرەوە.
  10. من خۆم Lumion 3D بە کار دەهێنم، بەس پێ دەچێت ئەمەش شتێکی بەهێز بێت ...
  11. دەست خۆش کاکە توانا، بە ڕاستی زۆر زۆر بەهێزە .. دەست خۆش بۆ بەستەری یوتیوبەکان.
  12. ڤیدیۆکە کار ناکات !
  13. هاوڕێیان ئەم ڤیدیۆ فێرکاریە خۆم زۆر سودم لێ بینیوە کە بریتیە لە شێوازی دروست کردنی ماتریاڵی ستیلی زبر بە بەکار هێنانی سریدی ماکس و ڤیڕەی، ئەم وانەیە لە لایەن جۆهانس تاینەر (Johannes Tiner) ەوە وتراوەتەوە و هەوادارێکی زۆری هەبوە لە بەکارهێنەرانی سی جی بە گشتی و سریدی ماکس بە تایبەتی.. ڤیدیۆی فێرکاری:
  14. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک توانا، ڤیدیۆ ئینگلیزیەکان زۆر سودبەخشن بۆ سەرەتاکان. سەرکەوتوو بیت.
  15. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    زۆر سوپاستان دەکەم هاوڕێیان، بۆ سەنجەکانتان.
  16. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    هەروەک ئاگادارین کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دوایی نوێکاریدا ک بریتی بو لە 3ds Max 2016 Extension 1 تایبەتمەندی TextPlus ی بۆ بەرنامەی ماکس و مایا زیاد کرد، ئەمەش یارمەتیەکی زۆری ئەوانە دەدات کە لە بوارەکانی Motion Graphic دا کار دەکەن . من لەم بابەتە دا حەزم کرد چەند ڤیدیۆیەکی فێرکاری تایبەت بەو زیادکراوەتان بۆ دابنێم کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم هێنراوە کە بریتین لە ٣ ڤیدیۆ ، ڤیدیۆی یەکەم باسی Text plus دەکات بە گشتی و ڤیدیۆی دوەم باسی جوڵانی نوسین Text Animation دەکات و ڤیدیۆی سێیەم باسی ئەوە دەکات کە چۆن دەتوانی تایبەتمەندی ئۆبجێکتێک ببەستیتەوە بە نوسینەوە بە شێوەی داینامیک. هیوادارم سودی لێ وەرگرن. ڤیدیۆی یەکەم (بەکارهێنانی Text Plus) بە گشتی: ڤیدیۆی دووەم (دروست کردنی Animation بۆ نوسین): ئەو فایلانەی کە پێویستن بۆ ئەم وانەیە: htm-ani_tplus-anim.zip ڤیدیۆی سێیەم (بەستنەوەی نرخی پارامیتەرێک بە نوسینەوە): تێبینی: پێویستە بەرنماەی 3ds Max 2016 Extension 1 ت دابەزاندبێت بۆ ئەوەی text plus بە کار بهێنی. هەر کەسێک ویستی دەتوانێت بە نامەیەکی تایبەت داوای Extension 1 ماکسی ٢٠١٦ بکات بۆ ئەوەی بۆی بنێرم.
  17. دەست خۆش، بەس خۆزگە کەمێکت بە کوردی لە سەر بنوسینایە. سەرکەوتو بیت .
  18. دەست خۆش کاکە توانا بابەتەکانت زۆر بەسودن. سەرکەوتوو بیت ، چاوەڕێی بابەتی باشترین.
  19. بە خوا سەیرە، هەر پڕۆگرامێک دەبینی لەوی تریان بەهێزترە نازانی کامیان هەڵبژێری !
  20. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Sarwar لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەست خۆش کاک سەروەر، ئەگەر وەکو گرافیک تەماشای بکەین، ڕاستە کەم و کوڕی تێدایە، بەڵام زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت جوانتر بکرێت ئەگەر مۆدێلکی ڕێڤیتەکە بخرێتە ناو بەرنامەی سکێچ ئەپ یان سریدی ماکسەوە و لەوێدا کەمێک لە Environment دا کار بکرێت و بە ڤیڕەی یان مێنتاڵ ڕەی ڕێندەر بکرێت چونکە مۆدێلینگەکەت زۆر بە باشی ئەنجام داوە، دەست خۆش. لە ڕووی ستراکچەریشەوە شتێکی نایابە، بەڵام ئەگەر Section یان Plan ێکت دابنایە زیاتر لێی تێدەگەیشتین. دەست خۆش کاکە گیان
  21. دەسی خۆش کاکە توانا گیان، کتێبێکی زۆر نایابە و سودی هەیە.
  22. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    بەڕێز کاک توانا دووبارە دامبەزاندەوە هەر کار ناکات، Size ەکەشی زۆر کەمە (٦ مێگایە) بڕوا ناکەم ڤیدیۆیەکی ١٢ خولەکی قەبارەکەی ئەوەندە بێت، تکایە ئەگەر بکرێت دووبارە بەرزی بکەرەوە.
  23. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    لای منیش بە هەمان شێوە ناکرێتەوە. هەوڵ بدە لە یوتیوب بەرزی بکەرەوە و پاشان بەستەرەکەی لەم بابەتەدا دابنێ.
  24. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێز @hemn.wali تکایە سەیری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکە:
  25. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    منیش ماوەیەک پێش ئێستا توشی هەمان کێشە هاتم، بەس وابزانم سڕیمەوە و دووبارە دامبەزاندەوە ئینجا چاک بوو.