Jump to content

سەرمەد

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە

  1. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Darin لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاکە دارین، ڕاستە ئەوە کێشەیەکی گەورەیە. بەس ئەگەر بتتوانیایە بە فایلی ئۆتۆکادیش داتبنایە باشتر دەبوو.
  2. گەورە کۆمپانیای بواری بەرهەم هێنانی گرافیک کارت لە دوایین هەواڵیدا پەردەی لە سەر نوێترین جۆرەکانی کارتی گرافیکی هەڵدایەوە بە ناوی Titan V یان Volta هەڵماڵی. ئەمە لە بەهێزترین جۆرەکانی کارتی گرافیکیە کە تا ئێستا بەرهەم هێنرابێت و تواناییەکی لە ڕادە بەدەری هەیە بۆ کاری گرافیکی و بت کۆین ماینەر دا. زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی سەرەکی وەرگرە. لە تایبەتمەندیەکانی ئەم گرافیک کارتە: میمۆریەکەی ١٢ گێگابایتی جۆری HBM2. خاوەنی یەکەیەکی زیرەکی (AI) جۆری 640 Tensor cores ە. 5120 ناوکی کیودا کە بە CUDA Core لەسەرە. کلۆک سپیدەکەی 1455Mhz ە. نرخەکەی لە نێوان 2500 $ بۆ 3000 $ دایە. ڤیدیۆی پرۆمۆی بەرهەم:
  3. دەست خۆش کاکە دارین، هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە. پرسیارێکم لە سەر لایسنس ی پڵەگینەکە هەیە بە ئەرک نەبێت! یەکەم / دتوانم ئەو پڵەگینەم بە شێوەیەکی کاتی دەست کەوێت، بۆ نمونە بۆ هەفتەیەک یان تەنها مانگێک ، ئەویش بۆ ئەوەی هەر کاتێک پڕۆژەیەکت لە بەردەست بوو بیکڕی و دواتر بیوەستێنی. دووەم / ئایا هیچ لایسنس ێکی فێرکاریان هەیە وەک ئەوەی ئۆتۆدێسک کە بۆ خوێندکاران Education License یان هەیە کە بێبەرامبەرە.
  4. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Hakar_yusuf لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    من زۆر زۆر ئیستیفادەم لە Digital Tutors و یوتیوب کردوە.
  5. کۆمپانیای ئۆتۆدێسک فێرکاریەکی ڤیدیۆیی لە ئۆتۆدێسک یونیڤێرسیتی ٢٠١٧ بڵاو کردەوە لە سەر چۆنێتی ڕیگ کردنی ئامێرە میکانیکیەکانی وەک سەیارە و مەکینە و ئامێرە نائۆرگانیەکان لە بەرنامەی ماکس دا. وانەکە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو جڕ لە لایەن (George Maestri) ەوە وتراوەتەوە . منیش حەزم کرد بیخەمە بەر دەستی ئێوەی بەڕێز بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن، هیوادارم سودی هەبێت بۆتان. دەتوانی ڤیدیۆکە لە خوارەوە ببینی. ڤیدیۆی فێرکاری:
  6. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    منیش بە هەمان شێوە پێم باشە ئەم بابەتەی کاک توانا بخرێتە پەڕەی سەرەکیەوە و لە ماڵپەڕی تەلارساز ئەپلۆد بکرێت لە بەشی فرۆشگا بۆ ئەوەی ئەندامان بتوانن بە ئاسانی دایگرن.
  7. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    هەواڵێکی زۆر خۆشە, بەڵام شتێکی زۆر گرنگم تیا بەدی نەکرد تەنها هەندێک نوێکردنەوە و زیاد کردنی کەمە، هەر چەندە ئەمە بێتای یەکە بەڵام سەرەتاکەی ئەبوایە زۆر بەهێز بوایە. شتێکی تریش کە تۆ ئاماژەت پێ نەداوە ئەوەیە کە لە وەشانی ٤ دا هەموو SDK ەکانیشی گۆڕیوە ئەمەش قورسی دروست دەکات بۆ ئەوانەی Custom Rendering دەکەن.
  8. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دوای ئەوەی کۆمپانیای ئۆتۆدێسک سیستمی شلەمەنی (Fluid System) ی لە سریدی ماکس ی 2018.3 دا زیاد کرد چەند فێرکاریەکی بەهێزی بڵاو کردەوە، بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی بەرنامەکە وەک سەرەتایەک سودی لێ ببینن، لە بەر ئەوەی ئەو سیستمە تازەیە بۆ بەکارهێنەرانی سریدیماکس. منیش حەزم کرد لێرەدا دایانبنێم بۆ ئەوەی ئێوەی بەڕێزیش سودمەند بن لێی، وە بۆ زانیاریشتان بیرۆکەی ئەم سیستمە لە Bifrost ی مایا وە وەرگیراوە. بەشی یەک (ڕێکخستنی سەرەتایی): بەشی دوو (بڵاو کردنەوەی شۆکۆلاتە): بەشی سێ (سەرچاوە و کۆکەرەوە): بەشی چوارەم (دروست کردنی فۆم یان کەف): هیوادارم سودی هەبێت بۆتان.
  9. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Zanyar لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڵام بە ڕای من پێویستە سەرەتا لە کاری بچوکەوە دەست پێ بکەین، بۆ نمونە ئەگەر کورتە فلیمێکی چەند چرکەیی بە سیناریۆیەکی جوان بەرهەم بهێنرێت، ئەوە سەرەتایەکی باش دەبێت.
  10. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    لەم بابەتە دا پۆستەرێکی جوانی بەڕێز ئەرکان مەجیدتان بۆ دادەنێم کە تێیدا جۆرەکانی لۆگۆی بە شێوەیەکی جوان ڕونکردۆتەوە، حەزم کرد ئێوەش بیبینن و بێبەش نەبن لەو زانیاریانە.
  11. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    دەست خۆش کاک توانا. سەرکەوتوو بیت.
  12. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ John Alan لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    بەڕێزم زەویەکەت چەند بە چەندە واتە درێژیەکانی چەندە؟ پێم وا بێ مەبەستت (10 بە 20) بێت...
  13. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گفتوگۆی گشتی
    کاکە گیان دەست خۆش بۆ ئەم بەرنامەیە، بە تایبەت ئەوەی کە بە ژمانی کوردی سۆرانیە. دەست خۆش بەس وابزانم ئەم بەشە گونجاو نیە بۆ ئەم بابەتە ئەگەر بیگوازیتەوە بەشی گفتوگۆی گشتی باشترە.
  14. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    پاش سڵاو، هاوڕێیان لەم بابەتە دا گشت فێرکاریە ڤیدیۆییەکانی ڕێندەر ئینجینی کۆڕۆناتان بۆ دادەنێم کە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاوە بڵاو کراوەتەوە: فێرکاری ١ : فێرکاری ٢: فێرکاری ٣: فێرکاری ٤: فێرکاری ٥: فێرکاری ٦: فێرکاری ٧: فێرکاری ٨: فێرکاری ٩: فێرکاری ١٠: فێرکاری ١١: فێرکاری ١٢: فێرکاری ١٣: فێرکاری ١٤: فێرکاری ١٥: فێرکاری ١٦: فێرکاری ١٧: فێرکاری ١٨: فێرکاری ١٩: فێرکاری ٢٠: فێرکاری ٢١: فێرکاری ٢٢: فێرکاری ٢٣: فێرکاری تریش بە ڕێوەیە... هیوادارم بە دڵتان بێت و سودی لێ ببینن.
  15. هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە... ئەرنۆڵد زۆر زۆر بەهێزە بەس وا هەست ئەکەم کە لە بواری تەلارسازیدا کەمتر بە کار هاتووە.
  16. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Rebin Muhammad لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەست خۆش کاکە ڕێبین. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. هەروەک کاکە کارێز ئاماژەی پێ دا وا باشترە ناوی ئەو سۆفتوێرە بنوسی کە بە کارت هێاوە بۆ ئەو کارە.
  17. بە ڕاستی شتێکی نایابە، بە تایبەت ئەوەی کە لە شتێکی ئەندامی دروست دەکرێت. ئەی ئەمە مەترسی سوتانی لە سەر نیە ؟
  18. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    بەڕێز @muhammad kamal سریاڵەکەم بە نامەی تایبەت بۆ ناردوی.
  19. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    پڵەگینی گڵۆبال كاد ئارکیتەکچەر GlobalCAD Architecture یەکێکی ترە لەو پڵەگینانەی کە زۆر پێویستە بۆ ئەندازیاران و بە تایبەت ئەندازیارانی تەلارساز و توانایی زیاتریان پێ دەبەخشێت لە بەهێز کردنی کارەکانیان و خێرایی دەست گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی. لە تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە: لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە بریتیە لە دروست کردنی دەرخستەی نرخدار (Cost Estimating quantity) بۆ ئەو پڕۆژەیەی کاری لە سەر دەکەی و چەندی ئامێری پەیوەندیدار بە دەرهێنان و دۆزینەوەی ڕێژەی موادەکان. لایبرەریەکی بەهێزی بلۆک و هاچی Hatch لە گەڵە کە دەتوانی بە ئاسانی بە کاریان بهێنی. توانای دروست کردنی Time Table بۆ ئۆتۆکاد زیاد دەکات. چەندین مۆدێکی بەهێزی سریدی تێدایە کە ئامادەن بۆ ڕێندەر و دەتوانی لە کارەکاندا دایانبنێی. چەند ئامێرێکی تایبەت بە ڕوپێوی و لیڤڵینگی تێدایە، ئەمەش بە مەبەستی کار کردن لە سایت دا. لە ڕێی ئەم پڵەگینەوە دەتوانی زۆر بە ئاسانی Drawing و بلۆک و Hatch ەکان ڕێک بخەی و ئامادەیان بکەی. ئەمانە و چەندینی تریش کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی بەرهەمەکەوە بیخوێنیتەوە. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن (قەبارە 82 مێگابایت) https://mega.nz لە بەر یاساکانی ئەم ماڵپەڕە ناتوانم سریاڵەکەی لێرەدا دابنێم تکایە هەر کەسێک ویستی با لە ڕێی کۆمێنتەوە داوای بکات بۆ ئەوەی بۆی بنێرم چەند وێنەیەکی ئەم پڵەگینە:
  20. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەست خۆش کاکە ئەزمەڕ کارێکی زۆر جوانە، من پێشنیار دەکەم بخرێتە کارە هەڵبژێدراوەکانی گەلەریەوە. +1
  21. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    ڕاستە کاک خەڵات، ئینشاڵا ئەوانی تریش دادەنێم. بۆ ڕون کردنەوەی زیاتر لە سەر چۆنێتی داگرتن: تکایە دوای ئەوەی بەستەرەکەت کردەوە کلیک لە سەر (Download through your browser) بکە، هەر وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دا ڕون کراوەتەوە.
  22. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    گلۆبال کاد کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەم هێنانی پڵەگینی ئۆتۆکادە و چەند پڵەگینێکی بەهێزی بۆ بەرنامەی ئۆتۆکاد دروست کردوە کە توانای ئۆتۆکاد زۆر زیاد دەکات و یەکێک لەو پڵەگینانە ناوی GlobalCAD Lanscape ە کە من لەم بابەتە دا بۆم ئامادە کردون . ئەم پڵەگینە لە چەند بەشێک پێک دێت و چەندین ئامێری تێدایە لەوانە: چەندین بلۆکی تایبەت بە لاندسکەیپ ی تێدایە بە کوالیتیەکی زۆر بەرز. توانایی کار کردن لە گەڵ ڕوپێوی دا و دەرهێنانی کوانتیتی ڕوپێوی. دروست کردنی BOQ بۆ ئەو ئۆبجێکتانەی کە دایدەنێی. بوونی Hatch Manager لەم پڵەگینە دا وای لێ دەکات کە چەند هاچێکی بەهێز بۆ بەرنامەی ئۆتۆکاد زیاد بکات. توانایی جێبەجێ کردنی Cost Estimation بۆ ئۆبجێکتەکان. ئەم پڵەگینە چەندین مۆدێلی 3D یان بلۆکی 3D تێدایە کە دەتوانرێت ڕێندەر بکرێت و کوالیتی زۆر بەرزە. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تر کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی پڵەگینەکە بیخوێنیتەوە. دڵنیام کە سود لەم بەرنامەیە دەبینن لە بەر ئەوە خۆم زۆر سودم لێ بینیوە بە تایبەت بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن ( قەبارە 107 مێگابایت) https://mega.nz چەند تێبینیەک: ببورن لە بەر ئەوەی یاساکانی ماڵپەڕ ڕێ نادات بە دانانی کراک و سریاڵ ناتوانم سریاڵی بەرنامەکەتان بۆ دابنێم هەر کەسێک ویستی با لە کۆمێنت دا داوای بکات ڕاستەوخۆ بۆی دەنێرم یان دەتوانێت لە ڕێی نامەی تایبەتەوە پەیوەندیم پێوە بکات. من خۆم لە سەر ئۆتۆکادی ٢٠١٦ دامبەزاندوە و لە سەر هیچ ڤێرشنێکی تر تاقیم نەکردۆتەوە. چەند وێنەیەکی ئەم پڵەگینە بەهێزە
  23. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بۆ یەکەم جار کارم لە سەر بەرنامەی ماکسی ٢٠١٧ کرد، خراپ نیە، ڕاستە شتێکی ئەوتۆ نەگۆڕاوە تێیدا بەڵام بە ڕای من ART ڕێندەر شتێکی زۆر باشە و دەتوانێت ببێت بە جێگرەوەی مێنتاڵ ڕەی. بە تایبەت دوای ئەوەی کە پشتگیری Physical Sky و Sun و Physical Material و چەندین جۆری ڕوناکی Photometric دەکات. ئەمە کارێکی زۆر خێرایە کە پێم ئەنجام داوە.
  24. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    ئەوەی کاک خەڵات نوسیویەتی ڕاستە بەڵام ئەو ڕێژەیە (Water - Cemnet Ratio) چەند جۆرێکی هەیە بۆ نمونە بە پێی یاساکانی (Abram’s Law) ئەو ڕێژانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 0.45 بۆ کۆنکرێتی 1 : 1 : 2 0.5 بۆ کۆنکرێتی 1 : 1.5 : 3 0.5 تا 0.6 بۆ کۆنکرێتی 1 : 2 : 4
  25. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    چەند تایبەتمەندیەکی تر بە پێی دوایین وەشانی بێتا: Add Offset Controler زیاد کراوە بۆ بەشی Controlers ڵە Motion دا. ماتریاڵی فیزیکاڵ Physical Material زیاد کراوە بۆ بەشی ماتریاڵ. لە بەشی UV Mapping دا: flatten by material id زیاد کراوە. UV paint movement زیاد کراوە. flatten by smoothing groups زیاد کراوە. فیزیکاڵ ماتریاڵ Offset Curve