Jump to content

hemn.wali

ئەندامی تایبەت
  • دوا سەردان

  • بەشداری

    22
  • ناوبانگ

    16
  1. hemn.wali بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    هەوڕێیان ماوەیەکی زۆرە دەمەوێت پڵەگینێکی تایبەت بە پارامێتریک مۆدێلینگ بۆ بەرنامەی ماکس بدۆزمەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوم دەمەوێ بزانم ئایا هیچ پڵەگینێکی پارامێتریک دیزاین هەیە کە تایبەت بێ بە بەرنامەی ماکس، شتێکی وەکو Grasshopper کە تایبەت بە بەرنامەی Rhino3d و توانایەکی لە ڕادە بەدەری هەیە. ئەو پڵەگینەم لە بەرنامەی ڕاینۆ دا بە کار هێناوە زۆر بەتوانایە خۆزگە شتێکی لەو شێوەیە بۆ بەرنامەی ماکسیش دەبوو....
  2. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ Hasti Shwan لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش کاکە هەستی گیان ڕوونکردنەوەکەت زۆر نایابە. بە ڕای من هەردوو بەرنامەکە بەهێزن، بەس من زیاتر لە گەڵ ستاد دا مورتاحم و تە ئێستا هیچ کێشەئەکم بۆ درووست نەبووە. تاکە کێشە ئەوەیە کە ناتوانم لۆدی سەر سلاب بڵاو بکەمەوە لە ستاد دا. سەرکەوتوو بیت برام.
  3. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ hemn.wali لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ تێبینی و سەرنجەکانتان و زۆر سوپاسی دەستخۆشیاکنیشتان ئەکەم.. زۆر سوپاس کاک @خەڵات جەلال بۆ زیاد کردنەکەت. زۆر سوپاس @Taban خان بۆ ڕونکردنەوەکەت.
  4. زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت. لە گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت: گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە: ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شوێنەکە یان ناوچەکە، بۆ نمونە کاتێک دیزاینێکی ناوەوە بۆ ژورێکی نوستن دەکەی پێویستە لە ڕوی بەکار هێنانی شکڵ و ڕوخسار جیاواز بێت لەو دیزاینەی کە بۆ ئۆفیسێک دەکرێت. گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێ: ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە ڕەچاو بکرێت و بگونجێنرێت لە گەڵ ئەو کەسەی یان کەسانەی کە لەو شوێنە دا کار دەکەن و ئەو شوێنە بە کار دەهێنن، بۆ نمونە کاتێک ژورێکی نوستن دیزاین دەکەی پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەی کە ئەو کەسەی ئەو نوستنە بە کار دەهێنێت، کوڕە یان کچ، گەنجە یان بەتەمەن، پاشان لەو ڕوەوە بڕیار بدەی کە دیزاینەکەت بە چ شێوازێک دەکەی. گونجاندنی ڕەنگی بەکار هاتوو: پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو ڕەنگانەی بە کار دەهێنرێن گونجاو بن لە گەڵ یەکتری بە شێوەیەک کە ئەمیش کاریگەری تەمەن و شێوازی کار و جۆری تۆنی ڕەنگی لە سەر بێت، کە ئەمانیش بە گشتی دوو جۆر و دوو شێوازی هەیە کە لە خوارەوە دا بە درێژی ڕوون کراوەتەوە. جۆرەکانی ڕەنگ: ڕەنگە ساردەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی شین و سەوز دان یان ئەو ڕەنگانەی کە لە نێوان پلەی 0 - 500 دان بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دیزاینی ناوەوە دا و بە گشتی کار لە سەر هێور کردنەوەی لایەنی دەرونی کەسەکان دەکات و هێواشی و وەستانی تێدایە و لە هەندێک ناوچە دا بە کار دەهێنرێت کە پێویستیان بە جم و جوڵ نیە وەک نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی کە کرێکار کاری تێدا دەکات یان لە هەندێک دیزاینی ماڵ دا. دابەش بونی ڕەنگەکان بە گوێرەی پلەی گەرمی بە گوێرەی پێوەری مایەر ڕەنگە ساردەکان و ڕەنگە گەرمەکان ڕەنگە گەرمەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی زەرد و سور دان یان ئەو ڕەنگانەی کە پلەی گەرمیان لە نێوان 500-1000 دایە بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە سەر لایەنی دەرونی ئەو کەسانەی کە دیزاینەکەیان بۆ دەکرێت یان بە کاری دەهێنن، بە گشتی ئەم ڕەنگانە واتای وروژاندن و جوڵە و وزەیان تێدایە و وا لە کەسەکان دەکات کە هەست بە جم و جۆڵ و وزە بکەن لەو شوێنانەش بە کار دەهێنرێت کە ئەو شێوازەیان پێویستە بۆ نمونە لە چێشتخانەکاندا یان دیزاینی ناوەوەی ئەکەی نیشتەجێبوون دا ئەو شوێنانەی کە واتای جوڵەیان تێدایە . شێوازەکانی بە کار هێنانی ڕەنگ: بە شێوەی هارمۆنی (گونجاندن): واتە بەکار هێنانی ڕەنگە نزیک لە یەکەکان ئەمەش بە هەمان شێوە بە گوێرەی ئەو شوێنەی یان شکڵەی کە بە کاری دەهێنی، زۆر جار بۆ ئەوەی شوێنێک یان دیزاینێکی ئاڵۆزی پێ سادە بکرێتەوە و وای لێ بکرێت کە واتایەکی سادەی هەبێت. بە شێوەی کۆنتراست (دژیەک): واتە گونجاندنی ئەو ڕەنفانەی کە دژ بەیەکن لە جۆرێتی و تۆخێتی ئەو ڕەنگە ، ئەمەش بە کار دەهێنرێت بۆ دەرخستنی ناوچەیەیک یان شکڵێک لە دیزاینەکە دا و نیشاندانی بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا، چونکە لەم شێوازەدا ڕەنگێک دەبێ بە زاڵ کە ڕاستەوخۆ چاو بە لای خۆیدا ڕادەکێشی و ڕەنگێکیش دەبێ بە بەزیو کە لە لایەن چاوەوە ئیهمال دەکرێت. ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی بەکار هێنان و کاریگەری ڕەنگەکانە لە دیزاین دا: وەرگرتنی بیرۆکەی ڕەنگ: ڕەنگەکانیش وەک هەمو دیزاینێکی تر پێویستە بیرۆکەی لە پشتەوە بێت و بێ بیرۆکە ناتوانی ڕەنگەکان دیری بکەیت، زۆر جار بیرۆکەکان لە سروشتەوە وەردەگیرێن یان هەندێک جار بیرۆکەکە لە پێکهاتەیەکی ناو دیزاینەکەوەردەگیرێت وجاری واش هەیە کە شێوازی دیزاینەکە ڕەنگەکان دیاری دەکات ، بۆ نمونە کاتێک کە کار لە دیزاینی ناوەوەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەی ئەوا تۆ ناچاری ڕەنگەکنت لە گەڵ ڕەنگی سەوزی چیمەنی ناو یاریگاکەدا بگونجێنی ، ... وە هەروەها. ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن بۆ وەرگرتنی ڕەنگەکانن هیوادارم بابەتەکەم سودی هەبێت بۆتان و هەر تێبینیەک یان زیاد کردنێکتان هەبوو تکایە لە خوارەوە بینوسە و وەڵامێک دابنێ لە سەری.
  5. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    من تا ئێستا ڤیڕەیم بە کار هێناوە، بەڵام دوو ڕۆژە ئۆکتانم داگرتوە و بە کاری دەهێنم زۆر خێرایە و ئەنجامەکەشی زۆر نایابە . منیش ئۆکتان
  6. سڵاو، بەڕێزان چۆن ئەم پڵەگینەم دەست کەوێت. زۆر پێویستم بەم پڵەگینەیە.؟
  7. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەستتان خۆش بێت کارێکی زۆر نایابە. ئەم پڕۆژەیە کەوتۆتە کوێی سلێمانیەوە؟
  8. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک خەڵات ئێستا لای منیش کار دەکات.
  9. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ دژوار لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش @دژوار بابەتێکی زۆر جوانە، سوپاس بۆ بابەتە جوانەکەت. سەرکەوتوو بیت.
  10. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    دەست خۆش کاک توانا گیان.
  11. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    بەڕێز من ئەوەشم داگرت هەر کاری نەکرد.
  12. hemn.wali وەڵامی دانا بۆ Sarwar لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    وەک دیزاین شتێکی جوانە و من زۆرم بە دڵە کاک @Sarwar دەست خۆش. من خۆم کارم بە ڕیڤیت کردوە بەڵام هیچ کاتێک ڕێندەرم پێ نەکردوە.
  13. هەواڵێکی خۆشە، من بەکارم هێناوە بەس کەمێک لە ڕێندەر دا لاوازە.
  14. زۆر سوپاس، بەرنامەیەکی باش دیارە. دەست خۆش
  15. hemn.wali بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی هاردوێر و کێشەکانی
    هاوڕێیان بە نیازم کۆمپیوتەرێکی باش بکڕم بۆ کاری گرافیک، لە ئێستا دا دوو کۆمپیوتەر هەن کە مواسەفاتیان تا ڕادەیەک لە یەکەوە نزیکە ، بەڵام یەکێکیان گرافیک کارتی nvidia geforce GTX 680 ی لە سەرە و ئەوی تریشیان nvidia geforce GTX 780 ، پرسیارەکەم ئەوەیە کامیان باشترە بۆ کاری گرافیک.