هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن کارێز ەوە
- ڕۆڵ و سودەکانی قەفیز لە "بیم" دا
-
جیاوازی چیە لە نێوان nParticle و مایا و PFlow ی سریدی ماکس
بێجگە لە بەرنامە سریدیەکان، بەرنامەی ئافتەر ئیفێکتیش Particle Engine ێکی بەهێزی هەیە بە ناوی Trapcod Particular کە بە شێوەی پڵەگین دادەبەزێنرێت بۆ بەرنامەکە و کاری زۆر نایابی پێ دەکرێت و لە لایەن زۆرێکی لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانەوە بە کار دەهێنرێت ، لەوانە NRT و Rudaw و KurdSAT و چەندینی تریش .
-
کتێبی تایبەت بە دیزاینی Slab
بنەڕەتیەکانی دیزاینی سەقفی کۆنکرێتی: کتێبێکی تایبەت بە بنەڕەتیەکانی دیزاینی سەقفی کۆنکرێتی، کە بریتیە لە یاکێک لە وانەکانی L. A. Prieto-Portar کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دا نوسیویەتی و لە لایەن چەندین ناوەندی جیهانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە، وەک نوسەر باسی لێوە دەکات لە دیزاینەکە دا ڕاستەوخۆ پشتی بەستوە بە ACI 318-05 و زۆرێک لەو ستاندەرانەی بە کار هێناوە کە لەو وەشانەی ACI دا هاتوە. لەو بڕوایەدام کە ئەم کتێبە سودی زۆر هەبێت بۆ ئەندازیارانی ستراکچەر دیزاین. داگرتن داگرتنی کتێبی RC Slab
-
کتێبێکی تایبەت بە دیزاینی Beam
design-of-reinforce-concrete-beams.pdfهاوڕێیان، ئەم کتێبە زۆر بە سودە بۆ ئەندازیارانی شارستانی و دیزاینەرانی سترەکچەر. ناوی کتێبەکەش بریتیە لە (Design of reinforce concrete Beam). گرینگی ئەم کتێبە لەوەدایە کە قۆناغ بە قۆناغ لە سەرەتاوە تا کۆتایی باسی دیزاینی جسر دەکات و زۆر بە جوانی ڕونی کردۆتەوە. فایلەکە بە شێوەی PDF ەو دەتوانن لە خوارەوە دایگرن. هیوادارم سودی لێ ببینن design-of-reinforce-concrete-beams.pdf
-
هه ر پرسیاریکت له 3DsMAX هه یه ولامی ده ده مه وه
زۆر سوپاس کاک زانیار، نمونەتان زۆر بێت.
-
چۆن لۆد بخەمە سەر سەقف لە بەرنامەی ستاد دا
هاوڕێیان کێشەیەکم هەیە، دەمەوێت لۆد بخەمە سەر سەقف لە بەرنامەی ستاد دا، دەمەوێ لۆدی تانکیەکی ئاو بخەمە سەر ناوچەیەکی سەقفێک، نازانم چۆن ئەوە بکەم ؟ تکایە هاوکاریم بکەن.
-
تکایە یارمەتم بدەن چ گرافیک کارتێک دابنێم
هاوڕێیان دەمەوێت کۆمپیوتەرێکی باش کۆبکەمەوە بۆ کاری گرافیک و دیزاین ، دەمەوێت گرافیک کارتێکی زۆر بەهێزی بۆ دابنێم، لەوانەی کە لای خۆمان دەست دەکەوێت لە هەولێر، نازانم چ گرافیک کارتێک دابنێم باشە. هیوادارم یارمەتیم بدەن، چاوەڕیی وەڵامی ئێوەی بەڕێزم.
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە، دەست خۆش کاکە هێمن. بە نیازی بۆیاخ کردنی ماڵەکەی خۆم بووم، سودی زۆرم لێ وەرگرت ، ههه
-
چەند جیاوازیەک لە نێوان ETABS و STAAD.Pro
سەرەتا دەستخۆشی نوسینی ئەم بابەتە جوانەت لێ دەکەم ... بە ڕای من هەردوو بەرنامەکە زۆر بەهێزن لە Analyze و Design دا، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەم دوو بەرنامەیە لە Drawing دایە، هیچ کامێکیان بە شێوەیەکی جوان توانای درەوین و دەرخستنی دیزاینەکەیان نیە، بە بەراورد بە بەرنامەیەکی وەک Robot یان Tekla Structure یان RCDC دا.
-
کەل و پەلی مەتبەخ
کاک خەڵات، دەمەوێ لە ڕێی کارتی ئاسیا سێڵەوە بیکڕم بەڵام ناتوانم دایبنێم، هەر جارێک کۆد و سریاڵەکە دادەنێم دەنوسێت هەڵەیە. تکایە هاوکاریم بکەن زۆر پێویستم بەم سێتەیە.
-
ئەمڕۆ یادی 25 ساڵەی لە دایک بوونی سریدی ماکسە
یادێکی زۆر دڵخۆشکەرە، سەرکەوتن بۆ پەرەپێدەرانی ماکس.