Jump to content

Rasti

ئەندامی تایبەت
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

ئەو فایلانەی دانراون لە لایەن Rasti

  1. پەرتوکێکی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی و خوێندکارانی بەشی تەلارسازی.

    پێشەکی:
    ديارە وەك مامۆستايەكى پسپۆر لە بوارى ئەندازياريى تەلارسازيدا ئاواتەخوازبووم دەرفەتێكم بۆ برەخسێت و بتوانم بە كوردى لە بوارى بيناكاري تەلاسازيدا كتێبێك بنووسم، بە يارمەتى خواى گەورە و ميهرەبان لە ساڵى 2010 بە هاوبەشى لەگەڵ هاورِێى خۆشەويستم مامۆستا شێركۆ كەريم قادر توانيمان ئەم بەرهەمە بخەينە ڕيزي كتێبەكاني كتێبخانەی كوردييەوە و بەردەست خوێنەراني كوردى ئازيز.
    ئەم كتێبە بەگشتى بۆهەموو ئەندازيارێك و هەموو ئەوانەش كە لە بوارى بينا دروستكردندا كاردەكەن و بە تايبەتيش ئەوانەى ئەندازيارى تەلارسازين. گرفتى سەرەكى لە نووسينى ئەم كتێبەدا نەبوونى زاراوەى ئەندازياريى بوو، بۆيە هەندێكجار ناچار لەگەڵ وشە و زاراوە كوردييەكەدا وشە و زاراوە بە زمانى ئينگليزى يان عەرەبيش نووسراوەتەوە.
    • بێبەرامبەر
    • 3 داگرتن
    • 1 تێبینی
    Rasti
    دانراوە لە
  2. کتێبێکی زۆر گرنگە بۆ ڕووپێوان و ئەندازیارانی شارستانی، کە لە ڕێیەوە دەتوانن فێری چۆنێتی بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ ستەیشنی جۆری Leica TS06 ببن کە یەکێكە لە ئامێرە هەرە باوەکان لەو بوارەدا .

    پێشەکی:
    بێگومان ڕووپێوی یەکێکە لەو زانست و تەکنیکانەی کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان هەیە بە هەموو ئەو پڕۆژانە سەر ڕووی زەوی.
    ڕووپێوی واتە دۆزینەوەی دووری ئاسۆیی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی جیاوازی بەرزی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی و ستونی، دۆزینەوەی (Azimuth) واتە دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی لە نێوان ئاراستەی باکور و ئاراستەی هێڵەکان بە ئاراستەی میلی کاتژمێر لە سفرەوە بۆ ٣٦٠ پلە.
    بە دۆزینەوە (دووری، گۆشەکان، Azimuth) ئەتوانرێت هەر شوێنێك لە سەر زەوی هەڵبگیرێتەوەبە سیستەنی پێوانە کردنی جیهانی یان ناوخۆیی……
    • بێبەرامبەر
    • 2 داگرتن
    Rasti
    دانراوە لە
  3. کۆمەڵێك ڕێنمایی گرنگ کە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیەوە دەرکراوە سەبارەت بە چۆنێتی دەرهێنانی مۆڵەتی بینا.

    پێشەکی:
    پاڵپشت بە فەرمانی کارگێڕی (٥٢٧٥) لە (١٥/٣/٢٠٢٢) لیژنەی پێکهاتوو بۆ مەبەستی پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی پاش دیراسە کردن و ڕەچاو کردنی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی (٤٠) لە ٧/٤/٢٠٢٢ کە پلەی پەسەندی کۆتایی وەرگرتوە، لیژنەکە هەستا بە داڕشتنەوەی سەرجەم ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا بە جۆرێك کە بگونجێت لە گەڵ هەڵکەوتە و جوگرافیای شاری سلێمانی و ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکان لە نامیلکەیەکدا کە بەردەست بێتو بەرچاوڕوونی و ئاسانکاری بکات بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە پێویستی و کاریان بەم ڕێنماییە دەبێت..
    • بێبەرامبەر
    • 6 داگرتن
    Rasti
    دانراوە لە
  4. پێشەکی:
    چەند ساڵێك بەر لە ئێستا حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ - وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن بەرگکراوێك (مجلد)ێکی گەورەی بە ناوی (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الأنشائیة) دەرکرد، وە زۆری نەبرد لە ساڵی ٢٠١٥ز چاپی دووەمی ئەو بەرگکراوەی بە چاککراوی و دەوڵەمەند کراوی دەرکرد. چەند وێنەیەك لەو مجلد ە لە لایەن ئەوانەوە ڕەوانەی وەزارەتمان کرا کە جێگای دەستخۆشی بوو. ئەو مجلد ە کە لە هەشت بەشی سەرەکی و کۆمەڵێك ڕێنمایی پێك هاتبوو، پڕ زانیاری و ڕێنمایی جۆراو جۆری بە سود بوو. بۆیە لە لایەن زۆربەی پێکهاتە و فەرمانگەکانی وەزارەتمانەوە پێشوازی لێ کرا و بووە جێگای گرینگی پێدانیان. بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاین زەحمەتی بەکارهێنانی بوو لە لایەن ئەندازیارە لاوەکان و بەڵێندەران و ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان هەیە لە گەڵ دام و دەزگاکانی وەزارەت، کە زمانی عەرەبیان لە ئاستی پێویست دا نەبوو. لە بەر ئەوە بە گونجاومان زانی بگۆڕدرێتە سەر زمانی شیرینی کوردی تاکو لە لایەن هەموو پۆلێنە جیاوازەکانی ئەندازیاران و بەڵێندەران سوودی لێ وەربگیرێت.

    پەرتوکێکی زۆر گرنگە بۆ ئەندازیارانی سەرپەرشتیار کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە.
    پەرتوکەکە لە بنەڕەت دا وەرگێڕانە بۆ پەرتوکە سەرەکەیەکە (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الأنشائیة) کە بە زمانی عەرەبیە، لە گەڵ چەند گۆڕانکاریەك لە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە دا.

    • بێبەرامبەر
    • 13 داگرتن
    • 1 تێبینی
    Rasti
    نوێکردنەوە
  5. سیمینارێکی تایبەت بە بەڕێز دکتۆر (محمد رەئوف عبدالقادر) لە سەر ئەو درزانەی کە لە بیناکاندا دروست دەبن و چنێتی چارەسەر کردنی ئەو درزانە بە شێوازێکی ئەندازیاری و دروست.
    • بێبەرامبەر
    • 41 داگرتن
    Rasti
    دانراوە لە
  6. ئەم کتێبە زۆر سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوارەکانی ڕێگا و بان دا کار دەکەن و گرینگی دەدەن بە دیزاینی ڕێگا و بان.
    ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار محمود حسێن شاهۆیی ەوە نوسراوە.
    • بێبەرامبەر
    • 156 داگرتن
    • 1 تێبینی
    Rasti
    دانراوە لە
  7. ئەم پشكنينە پيى دەگوتريت سلامپ تيست كە يەكيكە لەو پشكنينانەى كە باشى و خراپى كۆنكريت لە ڕووى وۆركابيليتى و كواليتى ميكسى كۆنكريتەكە دياريدەكات.
    راستەوخۆ لەسەر پرۆژە ئەنجام دەدريت.
    لەم بڵاوکراوەیە دا تەواوى زانياريەكان و شێوەى ئامادەكردنى نمونە بۆ پشكنين و شێوازى ئەنجام دانى پشكنينەكە روونكراوەتەوە.
     
    • بێبەرامبەر
    • 29 داگرتن
    Rasti
    نوێکردنەوە