Jump to content

Rasti

ئەندامی تایبەت
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Rasti ەوە

  1. Rasti وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سۆفتوێرەکان بە گشتی
    کاک @ADEL SNJARY هەندێك لەو سۆفتوێر و پلەگینانەی کە @Taban خان دایناوە لەو ماڵپەڕە دا نیە و چەند شتێکی تایبەتن. من خۆم زۆر دەمێکە بە دوای یەك دوانێکیان دا دەگەڕێم، دەست خۆش تابان خان.
  2. Rasti وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پەرەپێدان's تەکنۆلۆژیای نوێ
    کاک @ADEL SNJARY وابزانم ئەو بەشە هەیە، لە بەشی مەکۆکان مەکۆی تایبەت بە ئای تی و پڕۆگرامسازی هەیە.. https://talarsaz.com/forums/forum-35/
  3. من ئەمەم بە دڵە.. +1 کاک سەرمەد.
  4. زۆر سوپاس بۆ ئەم بابەتە جوانە.. بە ڕای من پێویستە ئەم بابەتە جێگیر بکرێت و لە پەڕەی سەرەکیش دابنرێت. بە ڕاستی زۆر سودم لێی بینی.
  5. Rasti وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ وەڵامەکانتان، سودم لێ بینی و کێشەکەم چارەسەر بوو. زۆر سوپاس کاک سەرمەد، ئەمە کێشەیەكی گەورەی چارەسەر کرد.
  6. ئەپڵ هەردوو چیپسێتی M2 Pro و M2 Maxـی لەگەڵ زنجیرەی نوێی ماک بووک پرۆی نوێ و ماک مینی نمایشکرد. هەردوو چیپسێتەکە بە قەبارەی 5 نانۆمەتری بنیات نراون. چیپسێتی M2 Pro بەراورد بە نەوەی پێشووتری (M1 Pro) ژمارەی ترانزستەرەکانی بەڕێژەی %20 زیاترە و هەروەها دوو هێندەیە بەراورد بە چیپسێتی M2. بەپێی وتەی ئەپڵ چیپسێتەکە لە ڕووی فرە ناووکەوە بەڕێژەی %20 باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری. هەروەها پشتگیری لە ڕامی 32 گێگابایت دەکات. لەرووی یەکەی گرافیکی (GPU) چیپسێتەکە 19 ناووک لە خۆدەگرێت کە بەڕێژەی %30 باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری. چیپسێتی M2 Max بەهەمان شێوەی M2 Pro خاوەنی 12 ناووکە لەرووی یەکەی ناوەندی (CPU)ـییەوە بەڵام ژمارەی ناووکەکانی لە یەکەی گرافیکی زیاترە کە 38 ناووکە و بەڕێژەی %30 باشتر کراوە بەراورد بە چیپسێتی M1 Max. هەروەها 10 ملیار ترانزستەر زیاتر لەخۆدەگرێت بەراورد بە چیپسێتی M1 Max. هەروەها پشتگیری لە ڕامی 96 گێگابایت دەکات. ئەپڵ دەڵێت کە چیپسێتی M2 Max باشترین چیپسێتە لەرووی هێز و چوستییەوە لەسەر لاپتۆپەکان لە جیهاندا. وەرگیراوە لە ماڵپەڕی kitn
  7. Rasti وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت @پروشە ئازاد خان. زۆر جوان کاری کرد بەڵام کێشەیەکم هەیە ئەویش ئەوەیە کە لە ٦٠ چرکە زیاتر نایکات بە خولەك و هەر بە چرکە دەینوسێت بۆ نمونە 0:159 پێویستە 2:39 بنوسێت..
  8. پاش سڵاو، بەڕێزان لاپەڕەیەکم هەیە کە بە PHP داڕێژراوە و وا پێویست دەکات کە Count down ێك دەربخات بۆ ٦٠ چرکە و دوای ئەو وادەیە پەیامێك نیشان بدات کە پێی ڕابگەیەنێت سێشنەکەت بە سەر چووە. داواکارم هاوکاریم بکەن. زۆر سوپاس
  9. Rasti وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پەرەپێدان's تەکنۆلۆژیای نوێ
    دەستەکانت خۆش بێت، بە ڕاستی بابەتەکانت نایابن. هەست دەکەم ئەم یانەیە بەرە بەرە بەرەوپێش دەچێت، خۆزگە هەندێك فێرکاری پڕؤگرامینگ دابنرایە بە زمانی کوردی، بە تایبەت فێرکاری جاڤا سکریپت.
  10. Rasti وەڵامی دانا بۆ کارێز لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش کاکە کارێز. بابەتێكی زۆر بەسودە و دەستخۆشیش لە بەڕێز دکتۆر محمد ڕەوف دەکەم بۆ ئامادە کردنی ئەم وانانە.
  11. Rasti وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    دەست خۆش کاك عادل، سەرکەوتوو بوو. دەست خۆش کاک دابان ڕێگەیەکی زۆر ئاسان و سەرکەوتوو. سوپاس بۆ پێدانی زانیاری
  12. Rasti وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    زۆر سوپاس کاک @ADEL SNJARY ڕێگەکەی بەڕێزتم تاقی کردەوە بەڵام، کاری نەکرد بۆ فایلی srt.
  13. دەمەوێ سەب تایتڵی فیلم و دراما بە شێوەی خێرا وەربگێڕمە سەر زمانی کوردی لە ڕێی وەرگێڕی گوگڵەوە وەربگێڕمە سەر زمانی کوردی. فایلی SubTitle ەکە لە جۆری SRT ە. ئەگەر هاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم.
    • 41 جار داگیراوە
    سیمینارێکی تایبەت بە بەڕێز دکتۆر (محمد رەئوف عبدالقادر) لە سەر ئەو درزانەی کە لە بیناکاندا دروست دەبن و چنێتی چارەسەر کردنی ئەو درزانە بە شێوازێکی ئەندازیاری و دروست.
    بێبەرامبەر
  14. Rasti وەڵامی دانا بۆ کارێز لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش، کتێبێکی زۆر بەسودە.
  15. Rasti وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ بابەتە جوانەکانت، هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
  16. Rasti وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت @ADEL SNJARY بابەتێکی نایابت نوسیوە، بەو پێیەی کە لە ئێستادا زۆربەی کاروبارەکان پێویستیان بە داتابەیسە، بۆیە تێگەیشتن لێی زۆر گرنگە.
  17. سمیناری زەمین لەرزە لە یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان
  18. چۆن ژیری دەستکردAI (Artificial Intelligent ) بەکاردێت بۆ گۆڕینی نوسین بۆ وێنەی Text-to-Image ؟ لە تەلارسازی چۆنە؟ لەو چەند مانگەی دوایی بەکارهێنانی AI بۆ گۆڕینی نوسین بۆ وێنە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونکردییە بەتایبەتی دوای کردنەوەی چەند سێرڤەرێک بە ڕووی خەڵکی ئاسایی کە تاڕادەیەک دەتوانن بەکاری بهێنن. ئەم سێرڤەرانە هەڵدەستن بە دروستکردن و داڕشتنی وێنە لەسەر بنەمای ئەو وشە و ڕستانەی کە بەکارهێنەر داوایکردووە کە لە سێرڤەری MidJounry پێی دەوترێت (prompt )، سێرڤەرەکان پشت دەبەستێت بە پێی ئەوەی هەیه لە داتا تۆمارکراوەکان کە لەوەتەی ئینتەرنێت هەیە لەلایەن خەڵکی تر ئەپڵۆدکراوە لە وێب سایت و شوێنە جیاجیاکان وە سێرڤەرەکان شتانێکی زۆر فێربوون و شتەکان دەناسنەوە. بۆ نموونە ئەگەر ملیۆنان جار وێنەی پشیلە ئەپڵۆد کرابێ لە ئینتەرنێت کە لەسەر وێنەکە نوسراوە پشیلە ئەوە سێرڤەرەکە فێربووە پێکهاتەی و شێوەی پشیلە چۆنە بۆیە لە توانای هەیە وێنەی پشیلەکەت بۆ دروستبکات بەو شێوەیی تۆ دەتەوێت، وە ئەگەر جەنابت کەسەکی بەناوبانگی وێنەت زۆر هەیە لە ئێنتەرنێت بە نوسینی ناوی خۆت دەکرێ هەزارەها وێنەت لێدروستبکات. لە ئێستادا خزمەتگوزاری ئەوە بەردەست نییە کە خۆت وێنە ئەپلۆد بکەی و فێری بکەیت، بەڵام بە دڵنیایەوە لە داهاتووەکی نزیک ئەوەش دەکرێ، چەند وێنەیەکی خۆت ئەپڵۆد دەکەی و ئەویش دەتناسی و ئینجا بە ئارەزووی خۆت شتی لێدروست دەکەیت، بۆ نموونە ناوی خۆت دەنوسی و دەڵێ بەهەمان ستایلی مۆنا لیزا وێنەکم بۆ دروست بکە ئەو کات لە چەند چرکەیەک وێنەیەکی وەک ئەوت بۆ دروست دەکات لەسەر شێوەی خۆت. بە بەکارهێنانی AI دەتوانرێ ئەو وێنانەی پێدروستبکرێت کە لە ژیانی ڕاستی دروستکردنیان کات و ماندی بوونی زۆری دەوێ یان ئەستەمە یان هەر نییە بۆ نمونە : - وێنەی چۆلەکەیەک هێدفۆنی لەسەر بێت و لەبەردەم مایکرۆفنێک قسەبکات لە ستۆدیۆ. شتێکی لەو جۆرە لە ڕاستی بونی نییە، بە بەرنامەکانی کۆمپیوتەریش دەکرێ بەڵام کات و ئەزموونی باشی دەوێ ئەگەر بە 2D یان 3D بکەی لەم کاتەدا AI ئەو کارەت بۆ دەکات. (وێنەی A) - نمونەکە خۆم پێشنیارمکردییە کە داوامکردییە زوحا حەدیدد و نۆڕمان فۆستەر بەیەکەوە لە کافێیەک دانیشتبن. (وێنەی B) لە #تەلارسازی دەکرێ لە ڕووی کاری هونەری زیاتر سودی لێببینرێت یان لە ڕووی بیرۆکەی فۆڕم، زیاتر لە قۆناغی یەکەمی دەستپێکردنی پڕۆژە، بۆ دروستکردنی پلان تاقیمکردیتەوە ئەنجامی باشی نەبووە ئەوەش نیشانیدەدات لە ئێستادا ئەزموونی کەمە چونکە زیاتر کاری ڕێندەر و وێنە تەلارسازیەکان لە ئێنتەرنێت هەیە بۆیە ڕێژەی فێربوونی لەو ڕووەوە زیاترە وەک لەڕووی پلان، زیاتر توڵی تایبەتتر هەیە بۆ کاری پلان، لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دا شێوازی Generative Design بە کار دەهێنرێت بە شێوەیەك کە هاوکاریت دەکات نەخشەکەت دروست بکەی بە شێوەی خۆکار : هەرگیز ئەو کارەی بەم سێرڤەرانە دەکرێ ناکرێ خۆتی لێبکەیتە خاوەن وەکو ئێشکی خۆتی هەژمار بکەی ئەگەر ڕاستەوخۆ وێنە دروستکراوەکە بەکاربهێنیت، چونکە کارت تەنها نوسینی prompt بووە، هەرچەندە نوسینی prompt ی نموونەیی ئاسان نییە، ڕێکخستنی وشەی گونجاو و تایبەت و نمونەیی ئەنجامی جوانترت دەداتی، ڕاستی چەندی لە جۆر و ناوی ئەو هونەر و تەکنیکانەی کە کاریپێدەکرێت لە ژیانی ڕاستەقینە شارەزابیت وێنەی ویستراو و داواکاراو باشتر دەرەچێت. ئەو سێرڤەرانەی ئەم تەکنەلۆژیایە بەکاردەهینن زۆرن بەڵام MidJounry, DALL.E 2 , Parti,Imagen لە بەهێزترینەکانن، لە ئێستادا سێرڤەرەکانی MidJounry, DALL.E 2 بەردەستن بۆ بەکارهێنان و لە قۆناغی تاقیکارین(Beta)، سێرڤەری MidJounry کە وەکو Bot ئیشدەکات لە بەرنامەی Discord هەموو کەس دەتانی ئەکاونت دروستبکات (بە پارەیە). بەڵام سێرڤەری DALL.E 2 بەهێزترە لە MidJounry زیاتر ئەنجامەکانی وێنەی ڕاستەقینەن، بەکارهێنانی بەبێ بەرامبەرە بەڵام دەبی داواتنامەت هەبی (invitation) ئەویش دەبی لە وێبسایتیان ناوت تۆمار بکەی لە لیستی Waitinglist پاڵبدەیەوە هەتا لۆت دەنێرن، چەندی پێدەچی؟ نازانم!، ئێستا لۆدەکی زۆر زۆری لەسەرە. ، هەروەها سێرڤەری Parti زۆر بەهێزە پارامیتەرەکانی لە 350 ملیۆن بەرزکرایتەوە بۆ 20 ملیار پارەمیتەر، سەیری بەرەوپێشچوون و وردی بکەن.(وێنەی C) - وێنەکانی D,E,F,G,H,I,J لەسەر داواکاری خۆم دروستمکردون. لە تویتەر،LinkedIn، فەیسبووک هاشتاگی MidJounry# بنوسن کاری زیاتر دەبینن. ئەکاونتی MidJounry# م هەیە ئەگەر شتەک لەمێشکتە یان دەتەوێ prompt ەک تاقی بکەیەوە ئەوا لە کۆمێنت بینوسە بە پێ کات وەڵامی دەدەمەوە بەس هەتا دەکرێ با تەلارسازی بن، نمونەی هەندێک prompt و ئەنجامەکانیان لە وێنەکانی کۆتایین سەیریان بکە تاکو بزانی شتەکە چۆن ئێش دەکات. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێك کارن کە بە ژیری دەستکرد دروست کراون وەرگیراوە نوسەر: ئەحمەد عمر
  19. Rasti وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    دەستخۆشیت لێ دەکەم، نوسینکەت زۆر پوختە و ماندو بوونی پێوە دیارە.
  20. ئەندازیاری تەلارسازی گرنگی بە دووریەکان و بۆشاییەکان و استغلال کردنی رووبەری زەویەکە ده‌دات لەگەڵ جوولەی خەلک لەناو باڵەخانەکە و چۆنیەتی ھه‌واگۆرکێی و دانانی دەرگا و پەنجەرەکان. بەڵام ئەندازیاری شارستانی دیزاینی پەیکەلی چیمەنتۆی دامەزراوەکە و دیزانی ستوونەکان دەکات ھەروەھا دیزانی بناغەی سەرەکی و شییکردنەوەی خۆڵەکە دەکات و ھەروەھا ئەو قورساییە کە دامەزراوەکە ھەڵیدەگرێت. جێبەجێکردن: لەدوای ئەمانە قۆناغی جێبەجێکردن دێت کە ئەندازیاری شارستانی سەرپەرشتی دەکات و جێبەجێی دەکات، کە ھەردوو ئەندازیاری شارستانی و تەلارسازی دیزانیان کردووە. بەرای من تەلارساز، ئەندزایار نییە بەڵام لەکۆنەوە بەھەڵە وەرگێردواوە لە ووشەی (Engineer) و ھەروەھا کەمی رۆشنبیری لە جیاوازی نەکردن لە نێوان تەلارساز و ئەندازیار، چونکە تەلارساز بەشێکی گەورەی کارەکەی بریتیە لە ھونەر بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی باڵەخانەکان زوو پێویستی بە تایبەتمەندی دیاریکراو لە نێو باڵەخانەکان و کەمی رووبەرەکان کە پێویستی بە خوێندنەوەیەکی وورد ھەیە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە استغلال بکرین و سوود لەھەموو شوێنەکان وەربگیرێت، ئەمانە وایکرد بیناسازی بەشێوەیەکی پتەو بە زانستی ئەندازیاری شارستانی ببەسترێتەوە تاوای لێھات ناتوانی لە پرۆژە گەورەو زەبەلاحەکان دەستبەرداری بیت. بەڵام لە پرۆژە ناوەندەکان و ئەوانەی گرنگیان کەمە، ئەندازیاری شارستانی رۆڵی ئەندازیاری بیناسازی دەبینێت بەڵام ئەندازیاری بیناسازی ناتوانێت رۆڵی ئەندازیاری شارستانی ببینێت. جیاوازییەکی دیکە ئەوەی ئەندازیاری شارستانی بوارەکانی فراوانن و تەنھا خۆی لە دروستکردن و بیناکردن نابینێتەوە. نموونەیەک بۆ دەرخستنی جیاوازی لەنێوان ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری بیناسازی لەکاتی دروستکردنی ستوونێک یا چەند ستوونێک لەناو ھۆڵێک و ئەندازیاری بیناسازی حەز ناکات ئەم ستوونانە ببنە رێگر لەبەردەم ھاتووچۆی خەڵکی و ئارەزوو دەکات رووبەرێکی گەورە لە بۆشایی ھەبێت لە ناو ھۆڵەکە. بەڵام ئەندازیاری شارشتانی گرنگی بەوەدەدات، ئایا ستوونەکان توانای بەرگەگرتنی قورسایی سەقفەکەیان ھەیە یا نا ھەروەھا حسابی کێشی خەڵکەکە دەکات لەسەر سەقفەکە، بۆیە دەبینین ھەردوو ئەندازیاری شارستانی و بیناسازی تەواوکەری یەکترن، له‌ کۆتایی دیزاینەکەش باڵەخانەکە زیاتر سەلامەتتر دەبێت بە ھۆی ئەندازیاری شارستان و ھەروەھا فراوانتر دەبێت بەھۆی ئەندازیاری تەلارسازی. وەرگیراوە
  21. لەم بابەتە دا زۆر به‌ گشتى (گشتگر) باسى درزه‌كان ده‌كه‌ین وه‌ له‌ بابه‌ته‌كانى داهاتوو هه‌ول ئه‌ده‌م باسى هه‌موو جۆره‌ درزه‌كان بكه‌م یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ وه‌ كاتێك ئه‌ندازیاریك بانگ ده‌كریت بۆ سه‌ر بینایه‌ك و لێ ى ده‌پرسن بزانه‌ ئه‌و درزه‌ خه‌ته‌ره‌ یان نا ؟ وه‌ چۆن بتوانیت وه‌لام بداته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ كاریكه‌ ژیانى مروڤى له‌سه‌ر به‌نده‌ : ئه‌گه‌ر باسى هوكاره‌كانى درز بكه‌م له‌ دیوارى بلوك كارى كتابیكى گه‌وره‌ش بنوسم هیشتا سه‌رنج و تیبینیه‌كان ته‌واو نابن و شتى زورتر ده‌مینن باس بكرین , بویه‌ من زور به‌ كورتى هه‌ندى زانیارى باس ده‌كه‌م زور جار هاولاتیان كه‌ خانوه‌كانیان درز ئه‌دات پرسیار له‌ ئه‌ندازیاران ده‌كه‌ن تا وه‌لامیان بده‌نه‌وه‌ هوكاره‌ى درزى دیواره‌كانیان , هه‌موشمان ئه‌زانینن پرسیاریكى قورسه‌ وه‌ به‌ ته‌واوى كه‌س ناتوانیت وه‌لامى پرسیاره‌كه‌ بداته‌وه‌ تا ئه‌و زه‌ویه‌ى له‌سه‌رى بنیات نراوه‌ ئه‌نجامى پشكنینى لا نه‌بیت ووه‌ ئه‌و مه‌وده‌ى به‌كار هاتوه‌ یان جون دروست كراوه‌ نه‌زانیت ناتوانیت به‌ ته‌واى وه‌لام بداته‌وه‌ ؟؟ به‌لام ئیتر خو ناشبیت بلی نازانم ؟ بویه‌ هه‌ندى سیفات هه‌ن له‌ جورى درزه‌كه‌ ئه‌توانینن دلوپیكى لى باس بكه‌ین: یه‌كه‌م : درزى ئاسویى (Horizontal ) : ئه‌وش روو ئه‌دات له‌ ئه‌نجامى هه‌لاوسانى گله‌كه‌ به‌ هوى ئاوه‌وه‌وه‌ واتا به‌ هوى باران بارینه‌وه‌ لة ديوارى راكر هةية ئةم كيشه . دووه‌م : درزى شاولى ( Vertical ) : روو ئه‌دات له‌ ئه‌نجامى دابه‌زینى زه‌ویه‌كه‌ به‌ هوى وه‌زنى بیناكه‌ (settlement ) یان به‌ هوى جولانى دیواره‌كه‌وه‌ كه‌ جولانى دیواریش زور فاكته‌ر كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌رى زور شتى تریش هه‌ن له‌وانه‌ ئه‌و درزانه‌ى له‌ كورنه‌رى په‌نجه‌ره‌وه‌ دروست ده‌بیت یان بلوك كاریه‌كه‌ حیلو شه‌ت جوان نه‌كراوه‌.. به‌هوى جیاوازى دابه‌زینى گله‌كه‌. وه‌ زوربه‌شیان شاولین. وه‌ ئه‌گه‌ر درز له‌ بنه‌میچى بیناكه‌ سه‌نتارسه‌ر رووى دا بزانه‌ ئه‌و گله‌ ریژه‌یه‌كى زور ماده‌ى ساند و سه‌لتى تیدایه‌ ( لم و خوى) . ئیتر زور باس هه‌لده‌گریت . چه‌ند سه‌رنجیكى تر : (Step Crack) بە گۆشەی (45) وەک وێنەکە، بەهۆی (Differential Settlement) ەوەیە. درزی پێش چینی ئاخیر(ژێر سەقف) بەهۆی دیفلێکشنی سەقفەوە. درزی ئاسۆیی لە ناوەڕاستی دیواردا بە هۆی بەرزی دیوارەوە(بەکڵین). (step crack) لە ناوەڕاستی دیواری پاڕتیشن بەس بە (شاوڵی) بەهۆی کەمی سومکی سەقفەکەوە(دیفلێکشن). ئەم بابەتە لە بنەڕەت دا لە لایەن ئەندازیار Rawaz Mohammad ەوە نوسراوە و وەرگیراوە...
  22. Rasti وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش @Taban خان زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە. ئەم ڤیدیۆیەش لەوانەیە سودی هەبێت..
  23. Rasti بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئای تی و پڕۆگرامسازی
    ڕوم (ROM): بریتیه‌ له‌ پارچه‌یه‌کی بچوک که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک جێگیرکراوه‌ و هەر سێ پیتی (ROM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Read Only Memory) وه‌ وه‌گیراوه‌ که‌ به‌واتای (بیره‌وه‌ریه‌ک که‌ ته‌نها ده‌خوێنرێته‌وه‌) دێت ، ڕوم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌ لایه‌ن هه‌مان کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری مه‌زه‌بۆرده‌که‌وه‌ ، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ پرۆگرام ڕێژ ده‌کریت (بایۆسی) له‌سه‌ر جێگیر ده‌کرێت . بایۆسیش به‌رنامه‌یه‌کی بووتکراوه‌ له‌سه‌رتای به‌گه‌ڕخستنی کۆمپیوته‌ردا تێستی سه‌ره‌تای هاردوێره‌کانی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و پێش لۆدبوونی سیسته‌م له‌ هارده‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ کۆدێک له‌ دروستی کاری پارچه‌و پێکهاته‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ و ڕاپۆرتێکی ورد له‌ ڕوێکی ڕه‌شدا به‌ تێکست پیشان ده‌دات . ڕوم بیره‌وه‌ریه‌کی بچوکه‌و توانای جێگیرکردنی داتای که‌مه‌ به‌ڵام له‌م به‌شه‌ که‌مه‌دا بووته‌ پرۆگرامێک جێگیرکراوه‌ که‌ ناونراوه‌ به‌ (بایۆس) چه‌ندین فرمانی جیاوازی تێدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌مێک یاخود هاردیک له‌ ئارادابێت که‌ له‌ ڕێگایه‌وه‌ ده‌توانرێت فرمان ئاراسته‌ی به‌شێکی دیاریکراوی بۆ نمونه‌ وه‌ک (هاردێکی ده‌ره‌کی یان سیدی یان فلاشێک … هتد) بکه‌یت که‌ ببێته‌ یه‌که‌م به‌ش که‌ سیسته‌می لێوه‌ لۆد ببێت. ئه‌و بووت پرۆگرامه‌ی که‌ له‌ ڕومدا جێگیرکراوه‌ به‌ هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاری نیه‌و ناتوانرێت داتای نوێ ی بۆ زیاد بکرێت یان لێی که‌م بکرێته‌وه‌ ، به‌ جۆرێک داڕێژراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ فرمانه‌که‌یدا ڕونادات ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ساڵیش بێت ‌له‌ کاردابێت ، هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ش گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌ی (روم) ه‌ له‌هه‌ر ڕه‌قه‌کاڵایه‌کی تری کۆمپیوته‌ر. ڕام (RAM) : بریتیه‌ له‌ پێکهاتوێکی وێنه‌ شانه‌یی که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک شوێنی تایبه‌تی هه‌یه‌و له‌ وانه‌یه‌ له‌ بۆردێکدا زیاد له‌ دوو شوێن هه‌بێت بۆ ئه‌م هاردوێره‌ ، هه‌ر سێ پیتی (RAM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Random Access Memory) وه‌ وه‌رگیراوه ، ده‌کرێت بگۆڕێت و هه‌ندێک جار له‌سه‌ر بۆردی دایک زیاد له‌ چوار ڕام له‌ یه‌ک کاتتدا جێگیر ده‌کرێت ، ڕام کاری سه‌ره‌کی بریتیه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک داتا به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م داتا و زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ ڕام ده‌مێنێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی یان فایله‌کانی سیسته‌مه‌ یاخود به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه‌ له‌ کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر کاریان له‌سه‌ر ده‌کات . ڕام قه‌باره‌که‌ی گۆڕاوه‌و جۆره‌کانیشی جیاوازه‌ له‌ لاپتۆپدا ڕوبه‌ری ڕام بچوکتره‌ وه‌ک له‌ له‌ دیسکتۆپدا ، به‌ڵام وه‌ک توانا هه‌مان توانایان هه‌یه‌ ، توانای ڕام به‌ ویستی به‌کارهێنه‌ر زیاد و که‌م ده‌کرێت ، زیادکردنی توانای (ڕام) یش به‌و مه‌به‌سته‌یه‌ که‌ به‌کارهێنه‌ر زۆرترین خێرایی ده‌ست بکه‌وێت له‌ کاتێکدا کار له‌سه‌ر سیسته‌م یان به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کات . ڕوم و ڕام له‌ چه‌ند لایه‌نێکی بنه‌ڕه‌تیدا لێک جودان که‌ لێره‌دا به‌ کورتی باسیان ده‌که‌م : یه‌که‌م : ئه‌و داتاو زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه‌ هه‌میشه‌ییه‌ و دوای بڕینی ته‌زووی کاره‌با به‌هیچ جۆرێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌ڵام له‌ ڕام دا ئه‌م کاره‌ پێچه‌وانه‌یه‌و له‌ پاش ئه‌وه‌ی وزه‌ی لێ بڕا خاڵی ده‌بێته‌وه‌و هیچ زانیاریه‌کی له‌سه‌ر نامێنێت چونکه‌ زانیاریه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی تێدا لۆد بووه‌ . دووه‌م : ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه‌ به‌ ئاسانی ناگۆڕرێت و که‌مترین جاریش ناچار به‌ نوێکردنه‌وه‌ی ده‌بین (Non-Volatile) ، به‌ڵام له‌ ڕامدا زانیاریه‌کان به‌ پی ی ویستی سیسته‌م لۆد ده‌بیت و هه‌میشه‌ش له‌ گۆڕاندایه‌ (Volatile). سێیه‌م : ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ڕومدا جێگیرکراوه‌ ڤایرۆسی پێناگات و ناتوانێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ پێک هاته‌که‌یدا بکات و فرمانێک له‌ فرمانه‌کانی بگۆڕێت ، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕومه‌وه‌ هه‌ندێک جار بۆهۆی کاری ڤایرۆسه‌وه‌ ڕام خاڵی ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ندێکی فایلی لۆد بوو تێک ده‌شکێنێت ، به‌ واتایه‌کی تر ڤایرۆس ده‌توانێت له‌ ڕامدا خۆی بشارێته‌وه‌ مه‌ترسی بۆ به‌کارهێنه‌ر دروست ده‌کات چونکه‌ ڕام به‌ئاسانی سکان ناکرێت به‌ هۆی دژه‌ ڤایرۆسه‌وه‌ . چواره‌م : ڕوم به‌سروشتی خۆی خێراییه‌کی مام ناوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ گۆڕانکاریکردن له‌ ناوه‌ڕۆکی فرمانه‌که‌یدا وه‌ ئه‌م خێراییه‌ جێگیره‌ ، به‌ڵام ڕام به‌ پێ ی سه‌رده‌م به‌رهه‌می نوێ ی لێ دروست ده‌کرێت و خێراییه‌که‌ی زیاتر ده‌کرێت ، چونکه‌ خێرایی پێداویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه‌ له‌ ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریه‌کاندا . پێنجه‌م : له‌ ڕوی جۆره‌وه‌ ڕوم جۆری یه‌که‌می ته‌نها پێک هاته‌یه‌کی ساده‌یه‌و بایۆسی له‌سه‌ر جێگیرکراوه‌و به‌ هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاریکردن نیه‌ له‌ پێک هاته‌که‌یدا ، وه‌ له‌ ئێستاشدا چه‌ند جۆرێکی جیاوازی لێ به‌رهه‌م هێنراوه‌ نمونه‌ی جۆری یه‌که‌م (P-ROM) به‌رهه‌م هێنراوه‌ که‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر ڕێت پێده‌دات به‌زیادکردنی زانیاری و گۆڕانکاریکردن تێیدا به‌ڵام کاتێک که‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆویستانه‌ داوای بکات ، وه‌ دووه‌م جۆری (EP-ROM) ه‌ که‌ ڕێ به‌ به‌کارهێنه‌ر ده‌درێت که‌ سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین جار زانیاریه‌کانی نوێ بکاته‌وه‌و گۆڕانکاری تێدا بکات ، جۆری سێیه‌م که‌ ناوده‌برێت به‌ (EEP-ROM) که‌ توانای له‌ دوو جۆره‌که‌ی تر زیاتره‌ به‌وه‌ی پرۆگرامه‌رێکی شاره‌زا ده‌توانێت له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ خۆی پرۆگرام ڕێژی بکات و فه‌مانه‌کانی بۆ زیاد بکات . به‌ڵام ڕام ئه‌و جۆرانه‌ی که‌ تا ئێستا لێ ی به‌رهه‌م هێنراوه‌ وه‌ک (SD RAM) و (EDO DRAM) و (FPM DRAM)…هتد هه‌موویان هه‌ر یه‌ک فرمان به‌ جێ ده‌هێنن و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست ده‌کرێت که‌ تێپه‌ڕاندنی که‌مترین کاته‌ بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵام له‌ پرۆسێسه‌ره‌وه‌ ، ته‌نها گۆڕانکاری له‌ توانا و شێوه‌که‌یدا ده‌کرێت و هیچ گۆڕانکاریه‌کی فرمانی تێدا ناکرێت . شه‌شه‌م : له‌ ڕوی پێک هاته‌ی مادیشه‌وه‌ ڕوم له‌ (diode) پێک دێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ ته‌نیشته‌کانی ڕام بده‌ین پێک دێت له‌ ڕیزێک یان دوو ڕیز له‌ (Transistor) و (Capacitor) . سەرچاوە: ماڵپەری تێک ئای
  24. دەست خۆش کاکە @توانا بابەتێکی جوانە و بە دڵنیایەوە سودی دەبێت.