Jump to content

Rasti

ئەندامی تایبەت
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Rasti ەوە

  1. Rasti وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    زۆر سوپاس کاکە @سامان شریف ، هیوادارم سودی لێ ببینی.
  2. Rasti تێبینی دانا بۆ سامان شریف لە سەر تێبینی لە سەر وێنەی گەلەریێکی لە ئەلبومی ئەندامان
  3. کۆنکرێت پێکدێت له چیمەنتۆ و ولم و چەو و ئاو پیویسته ئەم پێکهاتانە به ڕێگایەکی ئەندازیاری خەمڵاندنیان بۆ بکرێت لەم بابەتەدا به شێوەیەکی ئاسان و ڕێگایەکی ئەندازیاری باسي لێکراوە و به نمونه ڕونکراوەتەوە بونی زانیاری له سه ر ڕێژەکانی کۆنکرێت .... لە لایەن ئەندازیار ابراهیم وەیسی ابراهیم نوسراوە لەم بەستەرەی خوارەوە داونلۆدی بکە: estimation.pdf
  4. Rasti پێداچوونەوەی کرد بۆ پێداچوونەوە بۆ سەر فایلێکی Rasti لە بەشی کتێب و بڵاوکراوە
    کتێبێکی زۆر بەسودە بۆ ئەندازیارانی شارستانی.
    • 156 جار داگیراوە
    ئەم کتێبە زۆر سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوارەکانی ڕێگا و بان دا کار دەکەن و گرینگی دەدەن بە دیزاینی ڕێگا و بان. ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار محمود حسێن شاهۆیی ەوە نوسراوە.
    بێبەرامبەر
  5. Rasti بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی
    ئەم پشكنينە پيى دەگوتريت سلامپ تيست كە يەكيكە لەو پشكنينانەى كە باشى و خراپى كۆنكريت لە ڕووى وۆركابيليتى و كواليتى ميكسى كۆنكريتەكە دياريدەكات. راستەوخۆ لەسەر پرۆژە ئەنجام دەدريت. لەم بڵاوکراوەیە دا تەواوى زانياريەكان و شێوەى ئامادەكردنى نمونە بۆ پشكنين و شێوازى ئەنجام دانى پشكنينەكە روونكراوەتەوە. داگرتن: لەم بەستەرەی خوارەوە داونلۆدی بکە پشكنينى سلامپى كۆنكريت
    • 29 جار داگیراوە
    ئەم پشكنينە پيى دەگوتريت سلامپ تيست كە يەكيكە لەو پشكنينانەى كە باشى و خراپى كۆنكريت لە ڕووى وۆركابيليتى و كواليتى ميكسى كۆنكريتەكە دياريدەكات. راستەوخۆ لەسەر پرۆژە ئەنجام دەدريت. لەم بڵاوکراوەیە دا تەواوى زانياريەكان و شێوەى ئامادەكردنى نمونە بۆ پشكنين و شێوازى ئەنجام دانى پشكنينەكە روونكراوەتەوە.
    بێبەرامبەر
  6. Rasti بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی
    ئەم کتێبە زۆر سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوارەکانی ڕێگا و بان دا کار دەکەن و گرینگی دەدەن بە دیزاینی ڕێگا و بان. ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار محمود حسێن شاهۆیی ەوە نوسراوە. هیوادارم سودی هەبێت.. داگرتن: بۆ داگرتن دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە کتێبەکە داونلۆد بکەن. کتێبی فێرکاری Civil 3D بە کوردی
  7. Rasti وەڵامی دانا بۆ hemn.wali لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەستتان خۆش بێت، بە ڕاستی بابەتێکی بەهێز وروژێنراوە. 👍 👍 👍
  8. Rasti تێبینی دانا بۆ سامان شریف لە سەر تێبینی لە سەر وێنەی گەلەریێکی لە ئەلبومی ئەندامان
  9. Rasti تێبینی دانا بۆ سامان شریف لە سەر تێبینی لە سەر وێنەی گەلەریێکی لە ئەلبومی ئەندامان
  10. دەست خۆش کاکە هەرێم بۆ ڕونردنەوەکەت.
  11. لە سەرەتای درووستبوونمانەوە، بیرمان لە درووستکردنی شێڵتەرکردۆتەوە بە مەبەستی پاراستنمان. لەگەڵ ئەمەشداو دوای تێپەڕبوونی چەندین سەدە و بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیای مەواد لە بواری بیناسازیدا هێشتا مەترسییەکانی سرووشت و زیانگەیاندنی بە بیناکانمان لەسەر ماوە جا ئەم زیانانە بە ستراکچەرەکانمانبێت یاخو بە تەندرووستی دانیشتوانی بیناکانمان بێت. ئەمەش هۆکارەکەی نەبوونی مەوادی باشی بنبڕکردنی ئاو نییە بەڵکو بەشێکی هۆکارەکەی ئاڵۆزبوونی ستراکچەرەکانە و گرنگی نەدانە بە پرانسیپە بنەڕەتییەکانی بنبڕکردنی مەترسیەکانی ئاوە و حسابنەکردنی ئەو مەترسیانەیە کە دوای تەواوبوونی پڕۆژەکانمان سەرهەڵدەدەن بە هۆی بوونی لیکی ئاو لە سەقف و واجیهە و زۆرجاریش لە حەمام و توالێتەکاندا ئەمانەش یان بە شێوازی لیک دەردەکەون یاخود بە درووستبوونی ڕتووبەت و تێکدانی فنشینی بیناکان یاخود درووست بوونی کەڕوو دەردەکەون. کۆنترۆڵکردنی مەترسیەکانی ئاوی ژێرزەوی و باراناو و ئاوی سەرزەوی بە شێوەیەکی درووست ڕێگاچارەیەکی بنەڕەتییە بەمەبەستی نەهێشتنی کولفەی دووبارە چاکردنەوەی بیناکانمان . ئەنجامدانی چارەسەرکردن و بنبڕکردنی ئاو پێویستە لە لایەن ستافی شارەزا و خاوەن ئەزموونەوە بکرێت و ڕێگری بکرێت لە بەکارهێنانی ئەو مەوادانەی کە بۆ چەندین ساڵە شکستیان هێناوە. جگە لە کولفەی چاکردنەوەی بیناکان، درووستبوونی کەڕوو و زیانە تەندرووستیەکان کە بەهۆی لێچوون و ڕتووبەتەوە درووست دەبن هۆکارێکی دیكەیە کە وامان لێبکات بابەتی بنبڕکردنی لیکی ئاو لە بیناکانماندا بە هەند وەربگرین. کاری بنبڕکردنی ئاو ستراکچەرەکان دەپارێزێت و تەمەنی مانەوەیان زیاد دەکات و ئەم هەنگاوەش خۆی دەبینێتەوە لە بەکارهێنانی تەکنیک و مەوادی تایبەت بۆ هەر مەبەستێکی تایبەت. لە بواری بنبڕکردنی ئاودا شتێک نییە کە بۆ هەموو مەبەستێک بەکاربێت بەڵکو هەر کێشەیەک چارەسەرێکتی تایبەتی خۆی هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە پێش ئەنجامدانی هەر کارێک دیتەیڵی تەواو بەردەسبخرێت و بنەماو بنچینە سەرەکییەکانی بنبڕکردنی لێچوونی ئاو لە بەرچاو بگیرێت. نوسینی ئەندازیار: هاوڕاز محمد عبدالرحمن
  12. Rasti بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی
    دیوارکردن بە بلۆکی ثێرمستۆن لە کوردستان برەوی پەیدا نەکردووە وبە کارهێنانی تا ئەمڕۆ کەمە ،پێم وایە هۆکارەکەی ئەوەیە کە کارگەی لە کوردستان نیە،بەشێکی زۆری ئەندازیارانیش پێی ئاشنا نین، ئەویش هێشتا برەوی لە بنیاد نانا پەیدا نەکردوە. بۆ دیوار کردن بە بلۆکی ثێرمستۆن : بلۆکی ثێرمستۆن بە قیمەی چیمەنتۆ و گەچ و ئاوێتەی پێكەوەلکێنیش (لاصق) لێ دەدرێت. بڕینەوەی ثێرمستۆن بە مشار(دەستی یا کارەبایی ) دەبێت چەکوچی کوتانەوەی ثێرمستۆن پلاستیکە وەلی چەکوچی پەستانەوەی بلۆک لە کاتی دیوار کردن دا ئاسنە. دیوارکردن بە بلۆکی ثێرمستۆن وا باوە کە تەنها بۆ دیواری ناوبڕ(Partition) بە کاردێت ،بەڵام ئێستا کارگە بەرهەم هێنانەکانی خوارووی ئێراق بانگەشەی بە کارهێنانی بۆ دیواری هەڵگر(Bearing wall)یش دەکەن،هەڵبەتە ئەگەر لە تاقیگە دەر بچیت و توانای هەڵگرتنی میچ و قورسایی تری هەبێت ،ئەوا بە کار هێنانی لە کوردستان زۆر باشە چونکە دابڕێکی گەرمی زۆر باشیشی هەیە. توانای مژینی ئاوی زۆر کەمە بە جۆرێک ٣مانگی بەردەوام باران ئەوجا لە دیوارێێکی ٢٤ سم ثەرمستۆن کە لەبغیش نەکرابێ شێ ئەداتە ناوەوە یا ژوورەوە کەچی خشت بە شەوو رۆژێکی باران شێ بە ژووەرەوە دەگات ، رێژەی خەسارەتیشی کەمە چونکە هەر پێوانەیەکت هەبێت وەستا دەتوانی لای خۆی بە مشار بیبڕێتەوە. لە جیاتی ( Lentil)ی سەر دەرگاو پەنجەرەش پارچەی ئامادەکراو هەیە یەکسەر بێ ئەوەی قالب و شیشی بۆ ببەسترێت و کۆنکریت بکرێت دەتوانرێت دابنرێت. دیوار کردن بە بلۆکی ثێرمستۆن ئەگەر ١م٣ بە پێوانەی بلۆکی٢٤ *٢٤*٦٠سم دیوار بکرێت پێویستی بە ٧٠کگم چیمەنتۆ ١٥ر٠م٣ قوم و٢٨ بلۆک هەیە،وە دەشێ لە جیاتی قوم و چیمەنتۆ ئاوێتەی لکێنەری(لاصق) تایبەت بە خۆی لە کاتی دیوار کردن بە کار بهێنرێت و هیچ گرفت نیە چونکە لە چوار رووەوە ثێرمستۆنەکە بەوانی ترەوە دەبەستێت،لە قیمەی چیمەنتۆهەرزان تر دەکەوێت،گرتنەوەی ئاسانە بە تایبەتی ئەگەر درێلی تێک وەردان بە کاربێنیت بۆ ئامادەکردنی زۆر باشە ،کرێکاری کەمتر دەوێت ئاوەڕشێنی ناوێت، هەڵگرتن و گواستنەوەی ئاسانە وە هەروها رێژەی بەرهەمی وەستا زیاتر دەبێت،بەڵام وەستای خۆمان هەر حەزی بە قیمەی چیمەنتۆکە هەیە چونکە لە گەڵی راهاتووە. ئەستوری چینی ئەو ئاوێتەیەی بۆ لکاندن و پێکەوە بەستانی بلۆکی ثێرمستۆن بە کاردێت (١-٣)ملم دەبێت،وە رێنمایی پێویست لەسەر کیسەکە بۆ چۆنیەتی گرتنەوە و ئامادەکردنی ئەو ئاوێتەیە هەیە،بەجۆرێک پێویستە نە زۆر شل بێت نە زۆر توند کە شەفرەی تیا دادەنێت خۆی بگرێت و بە لادا نەکەوێت. پێویستە ئەوەش بزانین کە ئەگەر بڕیاردرا ئاوێتەی لکێنەرەکەش بە کار بێت بەڵام ئاگادار بە یەکەم ریزی دیوار لە سەر پادلۆ هەر بە قیمەی چیمەنتۆ دەبێت. سەرباری ئەوەش وهەر کارگەیەکی ثێرمستۆنیش هەرچەندە پێکهاتەی کەرەستە خاوەکانیان وەک یەکە بەڵام دەشێت هەندێک جار سروشتی ئەو کەرەستانە جیاواز بێت لە بەر ئەوە جاری واهەیە ئاوێتە لکێنەرەکان وەکو پێویست بۆند لە گەڵ بەرهەمی هەندێ کارگە دروست ناکەن، لە بەر ئەوە باشتر وایە کە ثێرمستۆن لە هەر کارگەیەک کڕدرا ئەوا ئاوێتەی لکێنەرەکەش لە بەرهەمی هەمان کارگە بکڕدرێت. سەرباری ئەوەش ئەو دیوارەی بەم ئاوێتانە لە دروست کردنی بە کار بێت وەک دیوارێ بە قیمەی چیمەنتۆ دروست بکرێت لەبغ و سپیکاری باش بە خۆوە ناگرن. لە کوردستان ثێرمستۆن بە زۆری بۆ دروست کردنی هۆڵەکانی بە خێوکردنی پەلەوەر بە کاردێت چونکە دابڕێکی گەرمی باشی هەیە ،بەڵام کاتێ کە دیوارەکەی بە قیمەی چیمەنتۆ دەکرێت بە هۆی ئەوەی قیمەی چیمەنتۆ گەیەنەرە بەشێک لە توانای ئەم دابڕی گەرمیە لەدەست دەدات.لە بەر ئەوە باشتر وایە هەر بە مادە لکێنەرەکە دیوارەکەی دروست بکرێت. نوسینی ئەندازیار: عبدالرحمن باوەگوڕگوڕی
  13. Rasti وەڵامی دانا بۆ HaremFaruq لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش کاك هەرێم
  14. Rasti وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ڕیڤیت
    دەست خۆش کاک خەڵات هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
  15. Rasti وەڵامی دانا بۆ HaremFaruq لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    زۆر سوپاس کاکە هەرێم. زانیاریەکانت سود بەخشن. پرسیارێك: ئەم داتایانە بە ڕێنمایی هەن یان تەنها ڕێکارێکی زارەکیە؟ لە گەڵ ڕێز دا
  16. Rasti وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک خەڵات زۆر جوانە، منیش هەمان پرسیارم هەبوو بەڵام لە نێت بۆی دەگەڕام. دەستتان خۆش
  17. Rasti وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ڕیڤیت
    دەست خۆش کاک @خەڵات جەلال زۆر سوپاس بۆ ماندوو بوونت.
  18. Rasti وەڵامی دانا بۆ Sirwan Y Haji Tahir لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    پاش سڵاو، کاکە گیان داواکاریەکەت ڕوون نیە، مەبەستت چیە؟ کە گەراج دەخەیتە بەشی پشتەوەی خانوەکە؟
  19. Rasti بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    پەرتوکێکی تایبەت بە فێربوونی پڕۆگرامی ئۆتۆکاد کە سودی زۆری هەیە بۆ ئەندازیاران لە بوارە جیاجیاکاندا. دەتوانن لە فایلە هاوپێچەکانەوە دایگرن. ناوەڕۆکی پەرتوك چاپته‌ری 1: ئاشنابوون له‌گه‌ڵ ئۆتۆكاتدا چاپته‌ری 2: تێگه‌یشتن له‌ ئامرازه‌كانی ڕه‌سمكردن چاپته‌ری 3: ڕه‌سمكردنی ته‌نه‌ دوو ڕه‌هه‌ندی یه‌كان 2D چاپته‌ری 4: هه‌مواركردنی ته‌نه‌كانی ئۆتۆكاد چاپته‌ری 5: هه‌مواركردن به‌هۆی ئامرازه‌كانی پانێلی Modify ه‌وه چاپته‌ری 6: دروستکردنی ڕه‌سمه‌ سێ ڕه‌هه‌ندی یه‌کان 3D چاپته‌ری 7: ڕێکخستنی چینه‌کان چاپته‌ری 8: بەکارهێنانی بلۆکەکان و گروپەکان و سەرچاوە دەرەکیەکان و سەنتەری دیزاین چاپتەری 9: نووسینی تێکست چاپتەری 10: بەکارهێنانی دایمێنشنەکان چاپتەری 11: کۆکردنەوەی زانیاری چاپتەری 12: گەڵاڵەکردن و چاپکردنی ڕەسمەکانت ئامادەکردنی :حمید صاڵح قامیشی auto-cad.pdf
  20. Rasti وەڵامی دانا بۆ awara ibrahim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاکە ئاوارە.
  21. دەست خۆش کاکە @Rebaz Karim , زۆر دەمێکە بە دوای کتێبێکی لەو شێوەیە دا دەگەڕێم.
  22. Rasti وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڵێ دەتوانی، ئێستا گروپی Unreal پڕۆگرامی TwinMotion یشیان کڕیوە کە بۆ هەمان مەبەست بە کار دەهێنرێت. لە بەر ئەوە داهاتویەکی باشی هەیە.
  23. Rasti وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    زۆر سوپاس کاک سەرمەد بابەتێکی زۆر جوانە، من خۆم زۆر لە گەڵیدا نیم، چونکە کەشی وڵاتی ئێمە تەپ تۆزاویە و پێویستە زو زو صیانە بکرێت و بۆیاخ بکرێتەوە.