هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Taban ەوە
-
Multi Story Building
دەست خۆش، لە ڕوی گرافیکەوە کەمێک کاڵ و کرچی پێوە دیارە بەڵام لە چاو ئەوەدا کە بە بەرنامەی ڕیڤیت کراوە کارێکی زۆر باشە، هەر وەک کاکە سەرمەد باسی کرد خۆزگە Section ێکی بیناکەت دابنایە.
-
نا ساندنى به رنامه ى سكيجٍ ئه بٍ بؤ سه ره تاكان
دەست خۆش کاک @Twana Engineer ، بەڵام ڤیدیۆکە ناکرێتەوە، بزانە کێشەکەی چیە.
-
کێشەیەک لە بەرنامەی AutoCAD دا
ئەوەشم تاقی کردەوە، بەڵام بێسود بوو .
-
هەندێک لەکورتکراوهکانی ناو فۆتۆشۆپ
دەست خۆش کاک @Azmar Abdulkarim زۆر بەسودن.
-
کێشەیەک لە بەرنامەی AutoCAD دا
پێش چەند ڕۆژێک کارم بە بەرنامەی ئۆتۆکاد کرد هیچ کێشەیەکم نەبوو، بەڵام ئەمشەو کاتێک بەرنامەکەم کردەوە هیچ شتێک سێڤ نەدەبوو، هەمووی تەنها بە نوسین دەهات و دەبوایە لە Command Prompt دا کردارەکە بنوسم . هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن .
-
سەنتەری لۆرۆڤۆ بۆ نەخۆشیەکانی مێشک
منیش هاوڕام لە گەڵ بەڕێز @هیوا یاسین، دەبوایە زۆر سادە بکرایەتەوە ، بە پێچەوانەی ئەو ئاڵۆزیەی کە تێیدایە.
-
دیزاینی بینایەکی نیشتەجێبوون
دەست خۆش کارێکی زۆر جوانە، من خۆم زۆر موعجیبی سکێچ ئەپم.
-
چ بەرنامەیەک پێویستە بۆ خوێندکاری معماری
بە ڕای من AutoCAD و Sketchup لە گەڵ کەمێک فۆتۆشۆپ فێر ببە و هیچی ترت ناوێ. دەتوانی زۆر بە ئاسانی فێری سکێچ ئەپ ببی ، چونکە بەرنامەیەکی زۆر ئاسانە و کاری زۆر بەهێزی پێ دەکرێت.
-
پێشانگای Dior لە سیئۆل
پێشاناگای دیۆر (dior fashion boutique building) کە دەکەوێتە ناوچەی Cheongdam-dong لە سیئۆلی کۆریای باشور، یەکێکە لەو بینا ناوازانەی کە ڕوکاری دەرەوەی شێوەیەکی ئۆرگانی هەیە و مە کۆمەڵێک موادی زۆر سادە نحت کراوە و جێبەجێ کراوە. ئەگەر چی بیناکە لە ئەسڵدا وەک بۆتیکێک دیزاین کراوە بەڵام لە ڕاستیدا زۆر لەوە گەورەترە و بیناکە پێک دێت لە شەش قات کە داپۆشراوە بە لەوحەی سپی و شێوەیەکی ناڕێک کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی پێ بەخشیوە و وای لێ کردوە ببێتە گەورەترین بینای بۆتیج لە سەرانسەری ئاسیا دا. دیزاینی تەلارسازی ئەم بینایە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ ( Christian de Portzampark) ەوە دیزاین کراوە و شێوەی دەرەی لە فابریکی قوماش و جل و بەرگەوە وەرگرتووە بە بەکار هێنانی ڕەنگی سپی کە بۆتە هۆی بەخشینی شێوەیەکی ئۆرگانی زۆر ناوازە پێی. بە گشتی ئەم بینایە بە یەکێک لەو بینا گرنگانە دادەنرێت کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک موادی سادە کە بریتین لە موادی فایبەر و فۆم و تەختە شێوەیەکی ناوازە دروست کراوە، ئەمەش لە ڕێی چارەسەر کردنی ڕووپۆشی دەرەوەی ئەو کتلانە بە موادی سلیکۆنی تایبەت تا ڕی لە کاریگەری کەش و هەوا بگیرێت و کاری زۆر لێ نەکات و بیپارێزێت، هەروەها دانانی هەیکەلەکانی بە شێوەیەک کە توانای جوڵەیەکی کەمی هەبێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە کاریگەری ڕەشەبا و زەمین لەرزە. شێوازی دروست کردنی ڕوپۆشی بیناکە و کوتلەکانی: بەشەکانی ناوەوەی کوتلەکان بە Brace ی تەختە و فایبەر دورست کراوە بە یەکەوە بەستراونەتەوە بە شێوەیەکی داینامیک کە توانای جوڵەیان هەیە. ڕوپۆشی Brace ەکان بە تەختە کراوە و دیوی دەرەوەی وانیش کراوە و ساف کراوە ڕوپۆشی تەختەی دەرەوە بە بۆیاخی سلیکۆنی و فۆرم کراوە بە شێوەیەک کە ئەستوری بۆیاخەکەی لە ١سم کەمتر نیە.
-
پرسیارێک لە سەر Max Creatin Graph
دەست خۆش ئەوە زۆر سودی هەبوو، بەڵام ئەمەوێت فێری ئەوە بم چۆن خۆم دروست بکەم لە ڕێی MCG ەوە ...
-
پرسیارێک لە سەر Max Creatin Graph
هاوڕێیان دەمەوێ MCG ماکسی ٢٠١٦ بە کار بهێنم بۆ دروست کردنی مۆدیفایەرێک کە کۆپی ئۆبژەجت دەکا لە سەر ڕێڕەوێک یان هێڵێک؟ زۆر هەوڵم دا بەس نەمتوانی. دەتوانم وای لێ بکەم کۆپی ببێت بەڵام من دەمەوێ لە سەر هێڵێک کۆپی ببێت و دووبارە ببێتەوە. شتێکی وەک ئەمە:
-
كۆمپانیای ئەدۆب مێژووی دروستبون و بەرهەمەکانی
بابەتێکی زۆر نایابە، دەستەکانت خۆش بێت کاکە @Azmar Abdulkarim هیوادارم لە بابەتە بەسودەکانت بێبەشمان نەکەی.
-
کێشەی نووسینی کوردی لە فۆتۆشۆپ
@Khalat Jalal ئەو پڵەگینە لە سەر ئۆفیسی ٢٠١٦ دادەبەزێت؟
-
Render Mask سکریپتێکی زۆر بەهێزی ماکس
ئەمەش ڤیدیۆیەکی فێراکاری لە سەری ..
- ئاگاتان لە Extension 1 ی ماکسی 2016 هەیە
-
Render Mask سکریپتێکی زۆر بەهێزی ماکس
زۆر دەمێکە بە دوای شتێکی لەو شێوەیەدا دەگەڕام ! دەستخۆش
-
کێشەی نووسینی کوردی لە فۆتۆشۆپ
منیش هەمان کێشەم هەبوو، ئەگەر بە یونیکۆدیش نەنوسی هەمان کێشەت هەیە لە ویندۆزی هەشت بە دواوە لە گەڵ فۆنتەکانی Ali منیش بە هەمان شێوە چوومە سەر یونیکۆد.
-
SP1 ی ماکسی ٢٠١٦ داگرە
بەم دواییانە کۆمپانیای ئۆتۆدێسک سێرڤس پاکی یەکی بۆ ماکسی ٢٠١٦ فڵاو کردەوە کە دەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوە دایگری. داگرتن 3ds Max 2016 SP1
-
تکایە یونیکۆدی کوردی بە کار بهێنن
ئەی بۆ کۆمپیوتەری ماک چی بە کار بێنین؟
-
زەها حدید خەڵاتی پادشای ئاڵتونی ٢٠١٦ی وەرگرت
هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە و قابیلیەشیتی، بە تایبەت لەم دوو ساڵەی دوایی دا زۆر چالاک بوو.
-
دیزاینی بینایەکی نیشتەجێبوون
کارێکی زۆر زۆر جوانە، دەست خۆش. بەس ئەگەر ئەو سەیارەیەی داتناوە لایتەکانی دابگیرسایە جوانتر دەبوو ... هههه
-
بۆ ڕێندەر VGA گرنگە یان CPU
زۆر سوپاس دەشتی بەڵام ئەکرێ بۆم ڕون بکەیتەوە ڕێندەری ئاسایی و GPU ڕێندەر چیە ؟
-
بۆ ڕێندەر VGA گرنگە یان CPU
ماوەیەکە ئەم پرسیارەم لا گەڵاڵە بووە، هیوادارم لێرەوە بتانم وەڵامێکم چنگ بکەوێت. ئەویش ئەوەیە کە ئایا لە کاتی ڕێندەر کردن دا گرافیک کارت بەرز بێت باشترە یان پڕۆسێسەر یان ڕام ؟ بە واتایەکی تر ئەگەر بمەوێ کۆمپیوتەرەکەم بۆ ڕێندەر خێرا بکەم کامیان زیاد بکەم باشترە؟
-
ڤیڕەی یان مێنتاڵ ڕەی
بە ڕای من هەردوکیان بەهێزن، بەڵام من خۆم حەزم لە Vray زیاترە، لە بەر ئەو هۆیانەی کە کاک @Khalat Jalal ئاماژەی پێ داون.
-
چۆن Snap ی پلانی Freez بکەم
من کێشەیەکم هەیە لە بەرنامەی ماکس دا هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن! کاتێک پلانێکی ئۆتۆکاد Import دەکەمە ناو بەرنامەی ماکسەوە وا پێویست دەکات کە Freez ی بکەم ، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کاتێک Freez ی دەکەم سناپ کار ناکت، ئایا ڕێگەیەک هەیە کە بتوانم ئەو Object انەی کە Freez کراون Snap بۆیان کار بکات. لە چەند شوێنێکی تریش ئەم پرسیارەم کرد، بەڵام وەڵامێکی گونجاوم دەست نەکەوت ...