
هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Taban ەوە
-
هه ر پرسیاریکت له 3DsMAX هه یه ولامی ده ده مه وه
پەیوەندی بکە بە بەڕێوەبەرانەوە.
-
هه ر پرسیاریکت له 3DsMAX هه یه ولامی ده ده مه وه
پاش سڵاو، سەرەتا دەستخۆشی پەرۆشیت دەکەم. بەس وابزانم ئەو ناوەی کە داتناوە دژی یاساکانی ماڵپەڕە، تکایە ئاگادار بە. یاساکان بە تەواوی بخوێنەرەوە لە گەڵ ڕێز دا
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
پێوەری مایەرد بە گشتی پەیوەندی هەیە بە Tempreature ی ڕەنگەکانەوە بە یاسایەک کە بریتیە کە 106/T لە کاتێکدا : T: بریتیە لە گەرمی ڕەنگەکان M: بریتیە لە پێوەری مایەرد ئەگەر بیبەستینەوە بە نمونەیەکی سی جی ەوە . بە گشتی لە بەرنامەی ماکس دا کاتێک Vray Light بە کار دەهێنین بە دوو شێوە دەتوانی ڕەنگەکانی دیاری بکەی، بە Tempreature یان Color. لە ڕێی تێمپریچەرەوە دەتوانین نرخی نایەردی ڕەنگەکە دیاری بکەین . ئەگەر ئاسمان بە نمونە وەرگرین کە گەرمیەکەی لە 25000 بۆ 30000 دایە بە گوێرەی مایەرد دابەشی 106 /1 دەکرێت کە دەکاتە 40 ئەمەش بە گوێرەی مایەرد ڕەنگی شینی ئاسمانیە.
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
بابەتێکی زۆر بەسودە. من ١٠/١٠ .. 👍
-
ڤیڕەی یان ئۆکتان
هەروەک دەزانین کە بەم دواییانە ڕێندەرەرێکی تازە بە ناوی ئۆکتان ڕێندەر بڵاو کرایەوە کە زۆر بەهێزە و تاکە ڕێندەرەرە کە لە ڕوی ئاسانی و جوانی شان بدات لە شانی ڤیڕەی، بۆیە دەمەوێت ئەو پرسیارە بکەم کە ئایا کامیان هەڵبژێرم. تایبەتمەندیەکانی ئۆکتان: زۆر زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا. لە ڕێندەر دا زۆر خێرایە، بە شێوەیەک کە لە کاتێکی کەم دا کوالیتیەکی زۆر باشت دەست دەکەوێت. نرخەکەی زۆر گونجاوە لە چاو ڤیڕەی دا. سەپۆرتی GPU ڕێندەری هەیە. لە هەموشی گرنگتر ئەوەیە کە سیستمە Scatering ی خۆی هەیە بۆ بڵاو کردنەوەی هەزارەها ئۆبجێکت بە ڕوەکاندا بێ ئەوەی کار بکاتە سەر فایلەکە و قورسی بکات. جیاوازی کوالیتی ڤیڕەی و ئۆکتان: سیستمی سکاتەری ئۆکتان بە کار هاتووە لەم دیمەنەی خوارەوە دا: ماڵپەڕی سەرەکی هەر کامێکیتان هەڵبژارد تکایە هۆکارەکەی بنوسن.
-
Fume FX ی ٤ بۆ سریدی ماکس وەشێنرا
نوێکاری زۆر باشی تیا کراوە، هیوادارم زوو بگاتە بەر دەست.
-
تاقیکردنەوەی شلەمەنی
بە ڕای من ئەگەر وەک کارێکی هونەری سەیری بکەین شتێکی جوانە، بێ گوێدانە ئەوەی کە لە چی دەچێت.
-
پڵەگینی Fume FX بۆ بەرنامەی ماکس
هاوڕێیان زۆر پێویستم بە پڵەگینی FumeFX ە بۆ سریدی ماکسی ٢٠١٦ ، تکایە یارمەتیم بدەن چۆن ئەو پڵەگینەم دەست کەوێت. لە گەڵ ڕێز دا.
-
دروست کردنی ماتریاڵی ستیل بە سریدی ماکس
دەست خۆش کاک سەرمەد، فێرکاریەکی زۆر بە سودە، سەرکەوتوو بیت برام.
-
فێر كاری به رنامه ی سكێچ ئه پ له ریگه ی دروستكردنی خانوویه ك
دەست خۆش کاک توانا بۆ هەوڵەکانت، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم .
-
بلێندەری 2.76 بڵاو کرایەوە
ئەو کارانەی کە پێی ئەنجام دراون زۆر سەرنجڕاکێشن .
-
فيربونى ئؤتؤكادى 2015 ئه كَه ر هيجٍ شاره زاييه كت نى يه
دەست خۆش کاک توانا، بەس وابزانم ئەوە دژی یاساکانی ماڵپەڕە، ئەو بابەتانەی یان کتێبانەی کە بە خۆڕایی نین مافی کۆپیڕایتیان لە سەرە نابێت دابنرێن لە ماڵپەڕ دا .. لە گەڵ ڕێز دا..
-
Multi Story Building
دەست خۆش، لە ڕوی گرافیکەوە کەمێک کاڵ و کرچی پێوە دیارە بەڵام لە چاو ئەوەدا کە بە بەرنامەی ڕیڤیت کراوە کارێکی زۆر باشە، هەر وەک کاکە سەرمەد باسی کرد خۆزگە Section ێکی بیناکەت دابنایە.
-
نا ساندنى به رنامه ى سكيجٍ ئه بٍ بؤ سه ره تاكان
دەست خۆش کاک @Twana Engineer ، بەڵام ڤیدیۆکە ناکرێتەوە، بزانە کێشەکەی چیە.
-
کێشەیەک لە بەرنامەی AutoCAD دا
ئەوەشم تاقی کردەوە، بەڵام بێسود بوو .
-
هەندێک لەکورتکراوهکانی ناو فۆتۆشۆپ
دەست خۆش کاک @Azmar Abdulkarim زۆر بەسودن.
-
کێشەیەک لە بەرنامەی AutoCAD دا
پێش چەند ڕۆژێک کارم بە بەرنامەی ئۆتۆکاد کرد هیچ کێشەیەکم نەبوو، بەڵام ئەمشەو کاتێک بەرنامەکەم کردەوە هیچ شتێک سێڤ نەدەبوو، هەمووی تەنها بە نوسین دەهات و دەبوایە لە Command Prompt دا کردارەکە بنوسم . هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن .
-
سەنتەری لۆرۆڤۆ بۆ نەخۆشیەکانی مێشک
منیش هاوڕام لە گەڵ بەڕێز @هیوا یاسین، دەبوایە زۆر سادە بکرایەتەوە ، بە پێچەوانەی ئەو ئاڵۆزیەی کە تێیدایە.
-
دیزاینی بینایەکی نیشتەجێبوون
دەست خۆش کارێکی زۆر جوانە، من خۆم زۆر موعجیبی سکێچ ئەپم.
-
چ بەرنامەیەک پێویستە بۆ خوێندکاری معماری
بە ڕای من AutoCAD و Sketchup لە گەڵ کەمێک فۆتۆشۆپ فێر ببە و هیچی ترت ناوێ. دەتوانی زۆر بە ئاسانی فێری سکێچ ئەپ ببی ، چونکە بەرنامەیەکی زۆر ئاسانە و کاری زۆر بەهێزی پێ دەکرێت.
-
پێشانگای Dior لە سیئۆل
پێشاناگای دیۆر (dior fashion boutique building) کە دەکەوێتە ناوچەی Cheongdam-dong لە سیئۆلی کۆریای باشور، یەکێکە لەو بینا ناوازانەی کە ڕوکاری دەرەوەی شێوەیەکی ئۆرگانی هەیە و مە کۆمەڵێک موادی زۆر سادە نحت کراوە و جێبەجێ کراوە. ئەگەر چی بیناکە لە ئەسڵدا وەک بۆتیکێک دیزاین کراوە بەڵام لە ڕاستیدا زۆر لەوە گەورەترە و بیناکە پێک دێت لە شەش قات کە داپۆشراوە بە لەوحەی سپی و شێوەیەکی ناڕێک کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی پێ بەخشیوە و وای لێ کردوە ببێتە گەورەترین بینای بۆتیج لە سەرانسەری ئاسیا دا. دیزاینی تەلارسازی ئەم بینایە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ ( Christian de Portzampark) ەوە دیزاین کراوە و شێوەی دەرەی لە فابریکی قوماش و جل و بەرگەوە وەرگرتووە بە بەکار هێنانی ڕەنگی سپی کە بۆتە هۆی بەخشینی شێوەیەکی ئۆرگانی زۆر ناوازە پێی. بە گشتی ئەم بینایە بە یەکێک لەو بینا گرنگانە دادەنرێت کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک موادی سادە کە بریتین لە موادی فایبەر و فۆم و تەختە شێوەیەکی ناوازە دروست کراوە، ئەمەش لە ڕێی چارەسەر کردنی ڕووپۆشی دەرەوەی ئەو کتلانە بە موادی سلیکۆنی تایبەت تا ڕی لە کاریگەری کەش و هەوا بگیرێت و کاری زۆر لێ نەکات و بیپارێزێت، هەروەها دانانی هەیکەلەکانی بە شێوەیەک کە توانای جوڵەیەکی کەمی هەبێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە کاریگەری ڕەشەبا و زەمین لەرزە. شێوازی دروست کردنی ڕوپۆشی بیناکە و کوتلەکانی: بەشەکانی ناوەوەی کوتلەکان بە Brace ی تەختە و فایبەر دورست کراوە بە یەکەوە بەستراونەتەوە بە شێوەیەکی داینامیک کە توانای جوڵەیان هەیە. ڕوپۆشی Brace ەکان بە تەختە کراوە و دیوی دەرەوەی وانیش کراوە و ساف کراوە ڕوپۆشی تەختەی دەرەوە بە بۆیاخی سلیکۆنی و فۆرم کراوە بە شێوەیەک کە ئەستوری بۆیاخەکەی لە ١سم کەمتر نیە.
-
پرسیارێک لە سەر Max Creatin Graph
دەست خۆش ئەوە زۆر سودی هەبوو، بەڵام ئەمەوێت فێری ئەوە بم چۆن خۆم دروست بکەم لە ڕێی MCG ەوە ...
-
پرسیارێک لە سەر Max Creatin Graph
هاوڕێیان دەمەوێ MCG ماکسی ٢٠١٦ بە کار بهێنم بۆ دروست کردنی مۆدیفایەرێک کە کۆپی ئۆبژەجت دەکا لە سەر ڕێڕەوێک یان هێڵێک؟ زۆر هەوڵم دا بەس نەمتوانی. دەتوانم وای لێ بکەم کۆپی ببێت بەڵام من دەمەوێ لە سەر هێڵێک کۆپی ببێت و دووبارە ببێتەوە. شتێکی وەک ئەمە:
-
كۆمپانیای ئەدۆب مێژووی دروستبون و بەرهەمەکانی
بابەتێکی زۆر نایابە، دەستەکانت خۆش بێت کاکە @Azmar Abdulkarim هیوادارم لە بابەتە بەسودەکانت بێبەشمان نەکەی.
-
کێشەی نووسینی کوردی لە فۆتۆشۆپ
@Khalat Jalal ئەو پڵەگینە لە سەر ئۆفیسی ٢٠١٦ دادەبەزێت؟