بە گشتی PBR کار لە سەر پێنج سیفاتی گرینگی مەوادەکان دەکات. و وا دەکات کە ماتریاڵەکە بە شێوەیەکی واقعی و physically correct دەرکەوێت. ئەپ سیستمەش (PBR) بریتیە لە شێوازی شی کردنەوەی ئەو سیفەتانە.
یەکەم/ تیشکی ڕوناکی Light Rays: بریتیە لەو تیشکانەی کە ئاراستەی ڕوبەرەکە دەکرێت کە ئەمیش بە سەرچاوەی ڕوناکی و جۆری ڕووناکی دیاری دەکرێت.
دووەم/ هەڵمژیرن و بڵاوکردنەوەی ڕووناکی Absorption and Scattering: واتە ئەو ڕووناکیەی کە دەکەوێتە سەر ڕووبەرەکە چەندی هەڵدەمژرێت و لە ناو ڕووبارەکەدا بە شێوەی SubSurface بڵاو دەبێتەوە.
سێیەم/ وێنەدانەوە Diffuse and Specular Reflection: ئەمە یەکێکە لە گرینگترین سیفاتەکان کە شیوازی ڕاستەقینەی مەوادەکان دەردەخات بۆ نمونە ڕادەی دانەوەی ڕوناکیەکان چەندن یان بە چ ئاراستەیەک دەدرێتەوە یان چەندی لێ هەڵدەمرێت. هەروەها ئەمەش ڕەقی و نەرمی مەوادەکان دیاری دەکات.
چوارەم/ شکانەوەی ڕوناکی Refraction: بریتیە لە شکانەوەی بەشێک لە ڕوناکیەکە کاتێک لە ناوەندێکەوە دەچێت بۆ ناوەندێکی چڕی جیاواز ئەش بە فاکتەرێک دەبێت کە پێی دەوترێت IOR یان Index of reflection کە بەپێی چڕی ناوەندەکە دیاری دەکرێت. بۆ نمونە لە ئاو دا ئەو فاکتەرە 1.33 یە.
پێنجەم/ زبری ڕوبەرەکان Displacement: ئەمەش هۆکارێکی گرنگە لە فاکتەرە فیزیاییەکانی ماتریاڵ کە شێواز و جۆری ماتریاڵەکە دیاری دەکات و کار دەکاتە سەر ڕووناکی و شێوازی شکانەوەی ڕوناکیەکان.