Jump to content

گەڕان لە ماڵپەڕدا

نیشاندانی ئەنجامەکان بۆ نیشانەی 'دیزاینی کەلەپوری'.

  • گەڕان بە پێی نیشانە

    نیشانەكان بە فاریزە لە یەكتری جیا بكەرەوە
  • گەڕان بە پێی نوسەر

جۆری ناوەڕۆک


بەش

  • نوسینی بواری گرافیکی
  • نوسینی بواری ئەندازیاری

مەکۆکان

  • تایبەت بە ماڵپەڕ
    • ڕەخنە و پێشنیار
    • بەکار هێنانی ماڵپەڕ
  • ئەندازیاری
    • ئەندازیاری تەلارسازی
    • ئەندازیاری شارستانی
    • ئای تی و پڕۆگرامسازی
  • گرافیکی سریدی
    • سریدی ستۆدیۆ ماکس
    • ئۆتۆدێسک مایا
    • گوگڵ سکێچ ئەپ
    • سینەما فۆر دی
    • مۆدێلی سریدی
  • سۆفتوێرە ئەندازیاریەکان
    • ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    • ئۆتۆدێسک ڕیڤیت
    • سۆفتوێرەکان بە گشتی
  • گرافیکی دوو دووری 2D
    • ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    • ئەدۆب ئیلوسترەیتەر
  • مەکۆ گشتیەکان
    • گفتوگۆی گشتی
    • کار و چالاکی ئەندامان
    • هاردوێر و کێشەکانی
    • پرسیار و وەڵام
    • ئەرشیف
  • ئای تی و پەرەپێدان's تەکنۆلۆژیای نوێ

وێبلاگ

  • خەڵات جەلال
  • وێبلاگی دەشتی
  • SARMAD VFX
  • هەواڵی گرافیک
  • هەواڵی پڕۆژەکان

بەشەكان

  • پڵەگین و سکریپت
    • پڵەگینی سریدی ماکس
  • مۆدێلی سریدی
  • فامیلی ڕیڤیت
    • مێز و کورسی
    • قەنەفە
    • دەرگا و پەنجەرە
  • بلۆکی ئۆتۆکاد
  • کتێب و بڵاوکراوە

بگەڕێ لە...

ئەو ئەنجامانە بدۆزەرەوە کە تێیدایە...


بەرواری دروست كردن

  • دەستپێک

    کۆتایی


بەرواری نوێ كردنەوە

  • دەستپێک

    کۆتایی


بیدۆزەرەوە بە پێی کەمترین...

پەیوەندی کردوە لە

  • دەستپێک

    کۆتایی


گروپ


1 ئەنجام دۆزرایەوە

  1. لە مێژە سەرسامی کارەکانی تەلارساز و شوێنەوار ناس و مێژوو نووس و هونەرمەندی ئەڵمانی (ئەرنست هارسفێڵدم ١٨٧٩-١٩٤٨)م بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتتریش لە هەنێ لە ناوچەکانی کوردستان. چەندجاریش سوودی زۆرم لە کار و بەرهەمەکانی وەرگرتووە و لە زیاتر لە توێژینەوەیەکیشدا ئاماژەم پێ کردوون. بەڵام لەم رۆژانەدا لەچەند سایتێکی ئەمریکی و ئەوروپیدا رێمکەوتە چەند بەرهەمێکی دەربارەی کوردستان و بەتایبەت کوردستانی عیراق کە زۆر زیاتر لە کارەکانی پێشووی سەرسامیان کردم. هارسفێڵد گەشتەکانی بەناو کوردستاندا بە شێوازێکی زۆر وورد و سەرسوڕهێنەر بە نەخشە (map) ی دەستکرد و وێنەی دەسکرد تۆمار کردووە، هەندێک لەو گەشتانەی لە دوو (sketch book) پەرتووک (دەفتەر)دا زۆر بە ووردی تۆمار کردووە. بە شێوازێک کە بەهەر شوێنێکدا رەت بووە، بە ووردی بە دوو شێواز نەخشەی دەستی تومار کردووە، یەکەمیان بە درووستکردنی ماپی ناوچەکە و دووەمیش بە نەخشاندنی وێنە و پانۆڕامای ووردی ناوچەکە و هەمو شاخ و دؤڵ و شار و دێهاتەکانی، و بەووردی ناوێ شاخەکان و ژمارەو هەندی جار بەرزییانی تۆمارکردووە. لە دەفتەری یەکەمدا وێنەو نەخشەکانی لە کەرکوکەوە تا سڵێمانی و بانەو هەڵشۆی تۆمار کردووە، لە دەفتەری دووەمدا لە هەڵشۆوە تا ڕانیەو سلێمانی و هەورامانی تۆمارکردووە! بە جیاجیاش نەخشەی هەندی لە خانوو مزگەوت و بینای تریشی کێشاوەو بەراوردی کردوون، هەروەها هەندی ووردەکاری کۆڵەکەو دەرگاو پەنجەرە و وردەکاری تەلارسازی تریشی بە ووردی کردووە. بەندە ئەم کارانەیم (بە تایبەت ئەو دوو دەفتەرە نایابەی)م پێشتر نەدیوە و نەشم بیستووە کەس باسی کردبێت یان بڵاوی کردبێتەوە! بۆیە زۆر هیوادارم کە مامۆستایان و توێژەران و خوێندکارانی بوارەکانی تەلارسازی و مێژوو و شوێنەوار سوودی لێوەربگرن. بەپێی ئەو بینینە سەرپێی و سەرەتاییەی بەندە و لەبەر چڕی ئەو زانیاریانەی تیایانە ئەکرێ چەندین توێژینەوەی لەسەر بکرێت! بۆ نموونە ناوێ زۆر لوتکە شاخ و دێهات دۆڵی نووسەوە، بەڵام هەندێکیان جیاوازە لەگەڵ ناوەکانی ئێستایدا و هەندێکیشیان لەوانەیە هەر نەمابن! هاوپێچ لینکی ئەو دوو پەرتووکە دائەنێم کە ئەکرێت هەردووکیان بە پ.د.ف دابگیرێن. هەروەها نموونەی چەند وێنەو نەخشەیەکی تری. لە سایتەکانیشدا نموونەی زۆر زیاتری تیایە. چەند نمونەیەکی سکێچەکان: بە سوپاسەوە لە واڵی دکتۆر امجد قەرەداغیەوە وەرگیراوە. دەتوانن لە خوارەوە هەر دوو پەرتوکەکە داگرن: skzb-13.pdf skzb-12.pdf
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...