کۆڕۆنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەم دواییانە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد بە تایبەت لەو تایبەتمەندیە نایابانەی کە هەیبوو. ئەم ئینجینە نایابە لا لایەن گروپی Render Legion ەوە پەرەی پێ دەدرێت کە بە پێی دوایی هەواڵ بوون بە بەشێک لە کۆمپانیای Chaos group کە پەرەپێدەری ئینجینی بەناوبانگی ڤیڕەین.
لە دوایین هەواڵ دا Render Legion هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.7 ی ئەو ئینجینە نایابە کە چەندین نوێکاری و تازەگەری تێدا ئەنجام داوە لە گرینگتینیان جێگیر کردنی Vray DMC Sampler تێیدا کە لە لایەن chaos group ەوە داهێنراوە ، هەروەها زیاد بوونی خێراییەکەی بۆ ٪600 بۆ ئەو فایلانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕوناکی تێدایە بە هۆی دانانی سیستمێکی نوێ تێیدا بە ناوی Adaptivr direct light Sampling کە بە شێوەی Option ێک زیاد کراوە بۆی .
هەروەها خێرایی ئینجینەکە بە گشتی بە ڕێژەی 100٪ زیادی کردوە ئەمەش بە هۆی ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی کە تێیدا کراوە کە بە گشتی زۆر تایبەتمەندی و سیستمی لە ڤیڕەیەوە بۆ هێنراوە، بەڵام کردارە پێچەوانەییەکەش هەر ڕاستە زۆر تایبەتمەندی نایاب هەبوو لە کۆڕۆنا دا کە وا خەریکن بۆ ڤیڕەی زیاد دەکەن.
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکان، کەم کەدنەوەی بەکارهێنانی میمۆریە بە ڕێژەی 25٪ بۆ 75٪ بۆ Render Element ەکان.
بێجگە لەوانەی لە سەرەوە باسم کرد چەندین نوێکاری تریش کراوە لەوانە:
دانانی Material Library ەکی زۆر بەهێز کە نزیکەی 300 ماتریاڵی ئامادەی تێدایە کە بە تەنها یەک کلیک دەتوانی بەکاریان بهێنی.
ئێستا پاڵپشتی زۆربەی ئینجینەکانی بەرهەم هێنانی قژ و خوری دەکات.
Shader ێکی تایبەت بە Skin پێست و قژ Hair.
ئێستا ماتریاڵی ستاندەری کۆڕۆنا پاڵپشتی Sub Surface Scatering دەکات.
کامێرای تایبەت بە خۆی زیاد کردوە واتە Corona Camera.
تایبەتمەندی نوێ زیاد کراوە بۆ ماتریاڵی شوشە و شلەمەنی کە لە ئێستادا زیاتر لە ڕاستی دەچێت.
ئەمانە و چەندین زانیاری نوێ کە دەتوانی لە وێبلاگی سەرەکی کۆڕۆنا وەریگری.
ڤیدیۆی نوێکاریەکان:
ڕوخساری نوێی پڵەگین: