Jump to content

کتێب و بڵاوکراوە

لەم بەشە دا دەتوانی دەستت بگات بە کتێب و بڵاوکراوە جۆر بە جۆرەکان لە بوارەکانی ئەندازیاری و گرافیك دیزاین دا.

18 فایل

  1. پەرتوکێکی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی و خوێندکارانی بەشی تەلارسازی.

    پێشەکی:
    ديارە وەك مامۆستايەكى پسپۆر لە بوارى ئەندازياريى تەلارسازيدا ئاواتەخوازبووم دەرفەتێكم بۆ برەخسێت و بتوانم بە كوردى لە بوارى بيناكاري تەلاسازيدا كتێبێك بنووسم، بە يارمەتى خواى گەورە و ميهرەبان لە ساڵى 2010 بە هاوبەشى لەگەڵ هاورِێى خۆشەويستم مامۆستا شێركۆ كەريم قادر توانيمان ئەم بەرهەمە بخەينە ڕيزي كتێبەكاني كتێبخانەی كوردييەوە و بەردەست خوێنەراني كوردى ئازيز.
    ئەم كتێبە بەگشتى بۆهەموو ئەندازيارێك و هەموو ئەوانەش كە لە بوارى بينا دروستكردندا كاردەكەن و بە تايبەتيش ئەوانەى ئەندازيارى تەلارسازين. گرفتى سەرەكى لە نووسينى ئەم كتێبەدا نەبوونى زاراوەى ئەندازياريى بوو، بۆيە هەندێكجار ناچار لەگەڵ وشە و زاراوە كوردييەكەدا وشە و زاراوە بە زمانى ئينگليزى يان عەرەبيش نووسراوەتەوە.
    • بێبەرامبەر
    • 3 داگرتن
    • 1 تێبینی
    Rasti
    دانراوە لە
  2. کتێبێکی زۆر گرنگە بۆ ڕووپێوان و ئەندازیارانی شارستانی، کە لە ڕێیەوە دەتوانن فێری چۆنێتی بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ ستەیشنی جۆری Leica TS06 ببن کە یەکێكە لە ئامێرە هەرە باوەکان لەو بوارەدا .

    پێشەکی:
    بێگومان ڕووپێوی یەکێکە لەو زانست و تەکنیکانەی کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان هەیە بە هەموو ئەو پڕۆژانە سەر ڕووی زەوی.
    ڕووپێوی واتە دۆزینەوەی دووری ئاسۆیی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی جیاوازی بەرزی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی و ستونی، دۆزینەوەی (Azimuth) واتە دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی لە نێوان ئاراستەی باکور و ئاراستەی هێڵەکان بە ئاراستەی میلی کاتژمێر لە سفرەوە بۆ ٣٦٠ پلە.
    بە دۆزینەوە (دووری، گۆشەکان، Azimuth) ئەتوانرێت هەر شوێنێك لە سەر زەوی هەڵبگیرێتەوەبە سیستەنی پێوانە کردنی جیهانی یان ناوخۆیی……
    • بێبەرامبەر
    • 2 داگرتن
    Rasti
    دانراوە لە
  3. پەرتوکی General Specification for Roads & Bridges بە زمانی کوردی
    پەرتوکێکی بەهێزی بواری ڕێگاوبانە کە لە لایەن ئەندازیار (هەڵمەت غەریب) ەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی ڕونکردنەوەی لە سەر نوسیوە.

     
    • بێبەرامبەر
    • 91 داگرتن
    Taban
    نوێکردنەوە
  4. کۆمەڵێك ڕێنمایی گرنگ کە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیەوە دەرکراوە سەبارەت بە چۆنێتی دەرهێنانی مۆڵەتی بینا.

    پێشەکی:
    پاڵپشت بە فەرمانی کارگێڕی (٥٢٧٥) لە (١٥/٣/٢٠٢٢) لیژنەی پێکهاتوو بۆ مەبەستی پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی پاش دیراسە کردن و ڕەچاو کردنی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی (٤٠) لە ٧/٤/٢٠٢٢ کە پلەی پەسەندی کۆتایی وەرگرتوە، لیژنەکە هەستا بە داڕشتنەوەی سەرجەم ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا بە جۆرێك کە بگونجێت لە گەڵ هەڵکەوتە و جوگرافیای شاری سلێمانی و ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکان لە نامیلکەیەکدا کە بەردەست بێتو بەرچاوڕوونی و ئاسانکاری بکات بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە پێویستی و کاریان بەم ڕێنماییە دەبێت..
    • بێبەرامبەر
    • 6 داگرتن
    Rasti
    دانراوە لە
  5. پێشەکی:
    چەند ساڵێك بەر لە ئێستا حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ - وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن بەرگکراوێك (مجلد)ێکی گەورەی بە ناوی (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الأنشائیة) دەرکرد، وە زۆری نەبرد لە ساڵی ٢٠١٥ز چاپی دووەمی ئەو بەرگکراوەی بە چاککراوی و دەوڵەمەند کراوی دەرکرد. چەند وێنەیەك لەو مجلد ە لە لایەن ئەوانەوە ڕەوانەی وەزارەتمان کرا کە جێگای دەستخۆشی بوو. ئەو مجلد ە کە لە هەشت بەشی سەرەکی و کۆمەڵێك ڕێنمایی پێك هاتبوو، پڕ زانیاری و ڕێنمایی جۆراو جۆری بە سود بوو. بۆیە لە لایەن زۆربەی پێکهاتە و فەرمانگەکانی وەزارەتمانەوە پێشوازی لێ کرا و بووە جێگای گرینگی پێدانیان. بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاین زەحمەتی بەکارهێنانی بوو لە لایەن ئەندازیارە لاوەکان و بەڵێندەران و ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان هەیە لە گەڵ دام و دەزگاکانی وەزارەت، کە زمانی عەرەبیان لە ئاستی پێویست دا نەبوو. لە بەر ئەوە بە گونجاومان زانی بگۆڕدرێتە سەر زمانی شیرینی کوردی تاکو لە لایەن هەموو پۆلێنە جیاوازەکانی ئەندازیاران و بەڵێندەران سوودی لێ وەربگیرێت.

    پەرتوکێکی زۆر گرنگە بۆ ئەندازیارانی سەرپەرشتیار کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە.
    پەرتوکەکە لە بنەڕەت دا وەرگێڕانە بۆ پەرتوکە سەرەکەیەکە (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الأنشائیة) کە بە زمانی عەرەبیە، لە گەڵ چەند گۆڕانکاریەك لە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە دا.

    • بێبەرامبەر
    • 13 داگرتن
    • 1 تێبینی
    Rasti
    نوێکردنەوە
  6. پاش سڵاو..
    کتێبێك بە ناونیشانی (Natural lighting - impact and performance by material) واتە ڕوناکی سروشتی و کاریگەریەکانی ماتریالەکان لە سەری، کە لە ئامادەکردنی خۆمە و حەزم کرد پێشکەشی بەڕێزانی تەلارسازی بکەم.
    ئەم کتێبە وەك یەکێك لە داواکاریەکانی بوون بە ڕاوێژکاریم بۆ یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان ئامادەم کردوە.
    هیوادارم سودی لێ ببینن. 
    • بێبەرامبەر
    • 30 داگرتن
    خەڵات جەلال
    دانراوە لە
  7. پەرتوکێك و کۆدێكی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران، بە تایبەت بۆ ئەندازیارانی شارستانی و ڕێگاو بان، پەرتوکێکی زۆر گرنگە کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی فەرمی بڵاو کراوەتەوە و تایبەتە بە چارەسەر و دیزاینی ڕێگاو بانەکان لە هەرێمی کوردستان.
    لەم پەرتوکە دا چەند کۆد و بنچینەیەك دانراوە سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەر کردنی کێشەکانی ڕێگە و بان.
    پشتی بەستوە بە کۆدە بەناوبانگەکانی وەك ( American Association of State Highway and Transportation Officials AASHTO ).
     
    کتێبەکە بە هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کراوەتەوە.
    • بێبەرامبەر
    • 47 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  8. دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان..
    پێشەکی:
    ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر تەندروستى و سەلامەتى لە بیناکاندا. پڕۆسەی كۆنترۆڵ کردنی بینا درێژخایەنەو، زۆرجار خەرجیەکی زۆری دەوێت. 
    بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتانە، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێی مرۆییەکان ( Habitat-UN )بە هاوكارى وەزارەتى پالندانان و دابین کردنی خەرجیەکان لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ( UNDP ) پرۆژەیەکیان لەژێر ناوونیشانی "دامەزراندنی سیستمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان" جێبەجێ كرد، پڕۆژەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ تاوەکو مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەردەوام بوو. ئامانجى سەرەکی پرۆژەكە بریتیە لە گەشەپێدانی کۆدی بیناسازی بەشێوەیەکی تایبەت دانرابێت بۆ بەهێز کردنی پلاندانانێکی تەکنیکی ڕاست و دروست بە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەرێمى كوردستانى عێراق کە گەشەسەندنێکی ئاوەدانی خێرا بە خۆوه دەبینێت.
     
    • بێبەرامبەر
    • 56 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  9. سیمینارێکی تایبەت بە بەڕێز دکتۆر (محمد رەئوف عبدالقادر) لە سەر ئەو درزانەی کە لە بیناکاندا دروست دەبن و چنێتی چارەسەر کردنی ئەو درزانە بە شێوازێکی ئەندازیاری و دروست.
    • بێبەرامبەر
    • 41 داگرتن
    Rasti
    دانراوە لە
  10. کتێبێک بەزمانی کوردی لەسەر دیزاینی «کۆنکریتی شیشدار»، کە زۆر پێویستە بۆ دیزاینەران و ئەندازیارانی شارستانی.
    لەم کتێبە دا زۆربەی بەشەکان ڕون کراوەتەوە.
    بابەتەکانی کتێبەکە:
    Analysis شیکردنەوەی توانای بیم Singly Rc beam analysis Doubly R.C beam analysis T-beam analysis دیزاینکردنی بیم بۆ بەرگەگرتنی مۆمێنت Design of singly RC Design of double RC Design of T-beam Shear دیزاین کردنی بیم بۆ بەرگەگرتنی هێزی بڕین Deflection توانای خزمەتی بیم - چەمانەوە Crack One way slab دیزاینکردنی Short column دیزاینی پایەی کورت Development length درێژکردنەوەی شیش Hook خوارکردنەوەی شیشی زیادە Splice بەیەگ گەیاندنی شیشی  
    ئەم کتێبە لە لایەن زریان عەزیز ەوە ئامادە کراوە.
    • بێبەرامبەر
    • 66 داگرتن
    سەرمەد
    دانراوە لە
  11. کتێبێکی زۆر پێویست کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا دەرچووە و تایبەتە بە دیزاینی بومەلەرزە لە بیناکاندا و ئەو کۆدانەی کە پێویستت دەبن لە کاتی دیزاین دا.
    • بێبەرامبەر
    • 48 داگرتن
    • 1 تێبینی
    خەڵات جەلال
    دانراوە لە
  12. ئەم نامیلکەیە وەگێڕانی بابەتێکی ماڵپەڕی ArchDaily ە کە لە لایەن Becky Quintal ەوە نوسراوە و لە لایەن دۆستی دڵشاو و ڕاستی کاوێسەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بە شێوەی نامیلکە بڵاو کراوەتەوە.
    ئەم نامیلکەیە باس لە ١٢١ پێناسە دەکات بۆ تەلارسازی، کە لەلایەن کەسایەتیە تەلارسازە جیاوازەکانەوە لێکدانەوەی بۆ کراوە.
     
    • بێبەرامبەر
    • 35 داگرتن
    سەناریا
    دانراوە لە
  13. ئەم ڕێبەرە تەنها ناساندنێکی کورتی تەلارسازیە، لە ٨٠ لاپەڕە پێك دێت و بە سەر دوو بەشدا دابەشکراوە، بەشی یەکەم باس لە ئەندازیارانی تەلارسازی و وانەکانی ئەو بەشە دەکات وەکو بواری خوێندن، ئەمە لاپەڕە (١-٧٥) ە ڕێبەرەکە پێك دەهێنێت. بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ باس کردن ە ئەندازیاری تەلارساز و ئەو کارانەی کە دەتوانێ بە بڕوانامەی تەلارسازیەوە ئەنجامیان بدات، ئەم بەشە لا لاپەڕە ٧٥ ەوە دەست پێدەکات تا لاپەڕە ٨٠.
    • بێبەرامبەر
    • 52 داگرتن
    سەناریا
    نوێکردنەوە
  14. ئەم کتێبە بەشێکه له وەرگێڕدراوی خێرای کتێبی‌ (مبادیء‌ الفن‌ و العمارة)ی تەلارساز شیرین احسان شێرزاد ‌به دەستکاریێکی‌ کەمەوە.‌
    بەشێکی گرنگە لە بنچینەی محاضرە براییەکانی خوێندکارانی قۆناغی یەکی تەلارسازی.
    ئەم کتێبە لە لایەن عبدالمؤمن دەشتی ەوە وەرگێڕدراوە.
    • بێبەرامبەر
    • 29 داگرتن
    سەناریا
    دانراوە لە
  15. ئەم کتێبە وەرگێڕانی کتێبی Sketch Like an Architect: Step-by-Step From Lines to Perspective ە کە لە لایەن هەر دوو ئەندازیاری تەلارسازی "ڕاستی کاوێس عبداللە" و "ڤەهێڵ ئاسۆ حەسەن" ەوە وەرگێڕدراوە.
    نوسەری بنەڕەتی کتێبەکە کە بە زمانی ئینگلیزیە David Drazil ە .
    ئەم کتێبە زۆر بەسودە بۆ خوێندکارانی تەلارسازی و ئەندازیارانی ئەو بوارە.
    • بێبەرامبەر
    • 44 داگرتن
    سەناریا
    دانراوە لە
  16. کتێبێکی زۆر گرنگ بۆ ئەوانەی لە بواری ڕووپێوی دا کار دەکەن.
    لەم کتێبە دا فێری بەکارهێنانی تۆتەڵ ستەیشنی جۆری Leica 06 دەبن
    ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار توانا تەحسین ەوە نوسراوە 
     
     
    بە هیوای سود بینین لێی
    • بێبەرامبەر
    • 63 داگرتن
    سەناریا
    نوێکردنەوە
  17. ئەم کتێبە زۆر سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوارەکانی ڕێگا و بان دا کار دەکەن و گرینگی دەدەن بە دیزاینی ڕێگا و بان.
    ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار محمود حسێن شاهۆیی ەوە نوسراوە.
    • بێبەرامبەر
    • 156 داگرتن
    • 1 تێبینی
    Rasti
    دانراوە لە
  18. ئەم پشكنينە پيى دەگوتريت سلامپ تيست كە يەكيكە لەو پشكنينانەى كە باشى و خراپى كۆنكريت لە ڕووى وۆركابيليتى و كواليتى ميكسى كۆنكريتەكە دياريدەكات.
    راستەوخۆ لەسەر پرۆژە ئەنجام دەدريت.
    لەم بڵاوکراوەیە دا تەواوى زانياريەكان و شێوەى ئامادەكردنى نمونە بۆ پشكنين و شێوازى ئەنجام دانى پشكنينەكە روونكراوەتەوە.
     
    • بێبەرامبەر
    • 29 داگرتن
    Rasti
    نوێکردنەوە